باوەشێنی دڵ
عەللامە مامۆستا #مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس#
ئەم کتێبە لەنووسینی زانای گەورە مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسە، تۆماری مێژووی چەندین ساڵی ژیانی زانایەکی هەڵکەوتووی ناودارە، کە لەپێناوی زانست و زانیاریدا چەندین شوێن و شار و گوند گەڕاوە، لەلای چەندین زانای مەزن خەرمانی زانستی کۆکردووەتەوە، بەووردبینی و کارامەیی سەدان پەراوێز و دەیان ڕاڤەو کتێبی نووسیوە، ئارامی بەدڵی شەیدایانی مێژوو دەبەخشێت بەوانەی کە دەیانەوێت ئاگاداری ڕووداوەکانی ڕۆژگاری ژیانی کەڵەپیاوانی ئەم گەلە بن، مامۆستای مودەڕیس وەفادارانە لەبەردەم کەڵەزانا و عاریفەکانی گەلی کورددایە، هەر لە حەزرەتی مەولانا خالیدی شارەزوورییەوە تا شێخی سیراجەدین و بەهائەدین، شێخ عبدولڕەحمانی ئەبولوەفا و شێخ عومەری بیارە. بەقەناعەتی تەواوەوە ئاماژەی بۆ ئاکاری بەرزو سلوکی ناوازە و خزمەتی بەرچاوو بێ وێنەیانی کردووە، بەدڵنیاییەوە دیاری کردنی هەردوو شاڕێگەی شەریعەت و تەریقەت دڵنیاکردنەوەی مسوڵمانانە لەلایەن مودەڕیسەوە کە لەو دوو ڕێگایەوە مرۆڤ دەگات بەسەربەرزی و کامەرانی هەردوو جیهان.[1]
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,446 جار هاتیە دیتن