کوندە ژەهرە
کوندە لەپێستی ئاژەڵی بزن و گۆلک دوای دەباغکردنی دروست دەکرێت و دۆ و ئاوی تێدا دەکرێت لەسەر کوندەران(کوندەڵان) دادەنرا و ئاوی شەوینی زۆر سازگار دەبوو، کوندە لە ئیدیۆمدا بەکارهاتووە وەکو(ئه و پەلە هەورە کوندە ئاوێکی پێ نییە) یان(وەکو کوندە دەیڕشاند) لێرەدا کە دەوترێت(کوندە ژەهرە) واتە کەسێکە ڕق وقین و توڕەیی و ئێرەیی زۆری لەخۆیدا کۆکردۆتەوە، بە درکه و کینایەوە بەکەسێکی ژەهرتیژ و گون لەسک دەوترێت(کوندە ژەهرێکە بەخۆی).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 631 جار هاتیە دیتن