کەر تۆپیوە شایی سەگانە
کەر بتۆپێت دەبێتە کەلاک و کەلاکیش سەگ و چەقەڵ و گۆشتخۆرەکان دەوری دەدەن و دەیخۆن، بەمەش تێر دەبن و برسێتیان نامێنێت، هەڵبەز و دابەز و یاری خۆیان دەکەن و وەکو شایی و هەڵپەڕکێی مرۆڤ دێتە بەرچاوان، ئەوە بووە بەئیدیۆم لەکوردەواریدا کاتێک یەکێک پەکی دەکەوێت و سامان و سەرمایەکی باشی نەختینەیی و ماڵ و موڵکی هەبێت، هەست بکات هەندێک لەکەسە نزیکەکانی کە دەبنە میراتگری خۆشحاڵن بە پەککەوتنی و ئارەزووی زوو لە دونیا ڕۆیشتنی بکەن ئەویش بە نیگەرانیەوە دەڵێت(کەر تۆپیووە شایی سەگانە). [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 737 جار هاتیە دیتن