پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,150
وێنە 105,820
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 62
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 62

سکرتێرە 62
سکرتێرە 62

وەختەکی ئێکەکیان دەستی گەیاندە دەسکی دەرکەی، یەک دوو جار بایدا، دەیوویست بیکاتەوە، پێی نەبۆوە و کشاوە پاش، ئەویدیش بەدووی داچوو، سێبەری هەردووکانم لە جامی پەنجەرەی دەدیت، ڕۆیشتین و لۆلای دەرکەی حەوشەی چوون، ماوەکی باش بێدەنگ بوون، هەست و خوست نەما، ئەمن ئەو قەناعەتەم لۆ دروست بوو، کەوا چووبنە دەرێ و ڕۆیشتبن، بەینەکی باش خۆم مات کرد، کە دیتم هیچ لەگۆڕێ نەما، سەرم قیت کردەوەو بە عەستەم برندم کرد، تەماشا حەوشێ بکەم بزانم ماینە یان ڕۆیشتینە، ئەمن چاوم لای دەرکەی حەوشێ، لە هیکڕا هەتا تەورداس هەیە گرتیان و ڕایان وەشاندە پەنجەرەی، ڕمبەی شکانی پەنجەرەکەی دەتگۆ تۆپە، ئەو جامە هوردو هەڕاش بوو، خوا ڕەحمی کرد بەسە من دانەڕژا، دەنا دەم و دەست دەیکوشتم..! لەگەر ڕاوەشاندنی تەورداسەکەی ویستیان ئاودیووبن، لوولەی دەبانچەم لە ڕووی دەرێ کردو دوو فیشەکم تەقاند، لەگە تەقەی دەبانچەی مشەوەش بوون و بەسەر ئێکدیدا بەربوونەوە، قیت بوونەوەو غاریان دا لۆ دەرێ، دوو فیشەکیدیم بە حەوای وەناو هەردوو کیان خۆیان هاویشتە سەر دیواری هەراتن..! داکی ئەحمەدی بە مشەوەشی هاتە خوارێ و وەرگەڕا خۆ بە شەپپان، گۆتم : لەخۆ مەدە سەلامەتم..!
بووە غەربە غەرب و هەرا لەکۆرانێ، چوومە حەوشێ دیتم دەنگی مام عەوڵای دەهات و گازی منی دەکرد، هەر لە حەوشێڕا هاوارم کرد : مشەوەش مەبە سەلامەتم، دەرکەم کردەوەو کۆران هەمووی خڕببۆوە، گۆتیان : ئەوە چبووە ئوستاج ئەو تەق و هۆڕە چبوو ؟ گۆتم : وەڵلا جەماعەت حارو حساب ئەوهایە، مام عەوڵا گۆتیە تەحسین وەلوەلۆکی ئەو تڕومبێلەی گڕدە با بکەوینە دوویان، گۆتم : وازیان لێبینە، تازە دەربازبوون، بەران با تەماشا کامیرەی کەینەوە بزانین بەچ هاتینەو لەکێڕا هاتینە، چووینە ژۆرێ و تەماشا کامیرەی بکەین، دیتم کامیرەکانی من هیچی ئیش ناکەن و هەمووی ڕاگیرایە، دیاربوو پێشترێ تەکبیری کامیرەیان کردبوو، گۆتم : تەماشا کامیرەی جیرانان دەکەین بزانین لە کۆرانێ دەرنەچووینە، بەشکوو بیانناسین یان ڕەقەمی تڕومبێلەکەی دەرچووبی، هەستاین بچینە مارە جیرانان، دیتم تەورداسەک لە ژۆرێ کەتیە، توومەز ئەوەبوو کە ڕایان وەشاندبوو، تەماشا دەسکەکەیم کرد دیتم بە تێپی چشتەکی لێ بەسترایە، دیقەتم دایێ قاقەز بوو، لێم کردەوەو تەماشام کرد چشتی لێ نووسرایە، خیندمەوەو ڕەنگم تێکچوو، مام عەوڵا گۆتی : خێرە ئوستاج، دەلۆمان بخینەوە بزانین چ نووسرایە ؟ گۆتم : وەڵلا نووسرایە : هەر دەتکوژین، ئەتوو ئەو زەلامە نی پڕ بدەیە کیژی مە..!

مام عەوڵا گۆتی : ئا ئێ ئێ، تێگەیشتم، گۆتم : چ تێگەیشتی ؟ گۆتی : وەڵلا تێگەیشتم کەوا قەزیەکە قەزیەی نامووسە..! تەحسین وەلوەلۆک گۆتی : ئوستاج قاتی لە پەنا وەزیراتی زەڕبەکت ڕانەوەشاندیە ؟ گۆتم : لە مام عەوڵای بپرسە، ئەو خیبرەی هەیە لەو ئیشانە ! ئەمە لەو قسانە دابووین بووە ویقە ویقی تڕومبێلی پۆلیسی، وەختەکی معاونەک و دوو پۆلیس هاتنە ژۆرێ، سەلامیان کردو وەراممان دانەوە، گۆتیان : تەلەفۆنیان لۆ کردین، کەوا لە ماری توو بوویتە تەقە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، دەفەرموون بچینە ژۆرێ و با لۆتان باس بکەم، ئیدی چووینە ژۆرێ و دانیشتین، بەخێراتنم کردن، زۆربەی جیرانەکانیش هاتنە ژۆرێ..
مەسەلەکەم بە دوورو درێژی لۆ گێڕانەوە، قاقەزەکەشم دەریناو پیشانم دان، گۆتم : ئەو قاقەزە بەو تەورداسەی وەبوو، کە ڕایان وەشاند بوو و جامی پەنجەرەیان پێ شکاندبوو، معاونەکە گۆتی : بەگێرەی ئەو قاقەزەی بی، مەسەلەکە مەسەلەی نامووس و ئافرەتیە ! مام عەوڵا گۆتی : جەنابی معاون ئەمنیش هەروای لۆ دەچم..! معاون تەماشایەکی مام عەوڵای کردو گۆتی : جەنابت چ کارەی ؟ مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا عیمایەی ئوستاجی بووم، هەونکەش بێ ئیش و کار دەسوڕێمەوە، معاون گۆتی : ئەتوو ئەو تەحلیلانەی خۆت لۆ ڕۆژی مەحکەمەی هەرگرە وەکی گازت دەکەین..! مام عەوڵا ڕەنگی تێکچوو، گۆتی : ئەوجە ئەمن لۆ گاز دەکەن، قابیلە ئەمن لێم دابی، معاون گۆتی : وەکو شایەت دەتبەین، مادام تەحلیلاتت ئەوها بە قووەتە..! گۆتمە معاونی واز لەو فەقیرەی بینە، معاون گۆتی : وەڵلاهی دیارە کێشەکە کێشەی نامووسە، گۆتم : جەنابی معاون ئەگەر لەخۆم بە شکبام ئەو قاقەزەم دەدڕاندو نەمدەدا توو، گۆتی : قسەکەت تەواوە، بەران ئەتوو دەم و چاوی زەلامەکانت نەدیت ؟ گۆتم : ناوەڵلا، گۆتی : چەند کەس بوون ؟ گۆتم : دوو کەسم دیت، ئەوجە نازانم کەس لە دەرێ چاوەڕێی دەکردن یان نا..! گۆتی : کامیرەت بەستایە ؟ گۆتم : بەرێ، بەران پێشەکی کامیرەکانیان ڕاگرتیە، دەبی لە مارە جیرانان بپرسن، ئەگەر هەیانبی، میمۆریەکەیان لێ وەرگرن..! معاون گۆتی : شک لەکێ دەکەی ؟ گۆتم : شک لەکێ بکەم، ناتانم برێم فران کەسە، بەران ئەنگۆ تەحقیق بکەن و بزانن ئەو زەلامانە نابیننەوە..
معاون و پۆلیسەکان پاش کۆمەرە پرسیارەکی ڕۆیشتن و گۆتیان سبەینێ دەبی بێیە بنکەی پۆلیسی و دەعوای تۆمارکەی، گۆتم : ئین شاڵلا بەسەر چاو سبەینێ دێم، ئیدی خوا حافیزیان کردو ڕۆیشتن، ئەمە هەموو ماینەوەو هەتا بەرەبەری بەیانی جیرانەکان نەڕۆیشتن، مام عەوڵا بەچەکەوە هاتبوو، دەیگۆ ئەمن لەوە پاش نانووم و هەموو شەوێ عەرەساتیت لێ دەگرم، گۆتم : هەموو بڕۆنەوە، تەئکیدبن ئەوانە ئەوشۆ نایێنەوە، لەو مشت و مڕەی دابووین جەعۆ هات، بە مشەوەشی سەلامی کردو گۆتی : تێم بگەینن چبووە، مام عەوڵا گۆتی : تازە دێی خوێڕی، وەڵلا ئەمە بەتەمای تووبین عارمان باشە، دیارە نەتزانیە ئەوشۆ یەک مەفرەزە بەسەر ماری ئوستاجیان دادایە ! جەعۆ گۆتی : وەی بابە یەک مەفرەزە، باشە ئەدی گدۆ کوو قوورتاری بووە، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا دەست بەکەریەکی زۆر باشی کردبوو، نیو سعات سێ چارێگ شەڕە تەقەبووە، ئەوناوە نمایە لەگەر فیشەکان ! جەعۆ گۆتی : ئەدی ئەتوو لەکێبووی پیرە سە، دیسان خۆت لە باوشی نەنە خانێی نابوو، یان بەدزی خۆت گەیاندبووە زێخەی..! مام عەوڵا قیت بۆوەو تووند دەوی جەعۆی گرت، گۆتی : قەپاغەکی لەسەر ئەو مەنهۆلەی دانێ کەری کەرباب، خانێی ژنم وا لەو دیووی دانیشتیە، ئەتوو لۆ باسی زێخەی ماکەر دەکەی..!
جەعۆ گۆتی : مادام وەیە پیاو بەو دەوت بگرە، مام عەوڵا گۆتی : باشە ئەدی ئەتوو لەکێ بووی تڕڕووهات ؟ جەعۆ گۆتی : وەڵلا لە مەیدانی کۆتران بووم، قەرار بوو ئەوشۆ بە ڕێکەوین لۆ بەسرەی، مسابەقەکی کۆتر فڕاندنی هەیە، بەران برادەرەکانم پێیان گۆتم، گۆتیان کورە بڕۆ بگە وەزیرەکەت کەل و کۆمیان کردیە، ئیدی ئیشەکەم بە سمایل سەرخڕی سپاردو بە تەقلە هاتم ! گۆتم : باشە جەعۆ ئەو برادەرانەت لە کێیان زانیە ئەمن ئەو وەزعەم بەسەر هاتیە ؟ گۆتی : گدۆ ئەتوو زۆر فەقیر عاری، تەماشا فەیس بووکی بکە، باس باسی تووە، ئەتوو ئەوشۆ بوویە نەجممشاشە..!
لەو قسانە دابووین، میرۆ بەخۆو بە هەشت نۆ زەلامان بە ژۆرێ کەت، خەریتەی فیشەکی بیکەیسی لەخۆی بەستبوو، بەران کلاشینکۆفکی قووندەی پێبوو، ئەوەی کلکی دەبڕنەوە هەتا بە مززەلی بچی، سەلامی کردو گۆتی : لۆ زوو خەبەرتان نەدامێ، هەتا ئێرە بکەمە بۆسنەو هێرسک ! مام عەوڵا گۆتی : وەرە دانیشە وەرە کلکە نەفتیلە، ئەتوو وەکی تۆپانێ خلاس دەبی، ئەوجە تەوجیهاتی دەدەی، میرۆ گۆتی : بە نامووسم ناڕۆم، هەتا ئەوشۆ خینی ئوستاجی نەکەم ! گۆتم : بابە خینی چ و حاری چ، خۆ ئەمن نەکوژرایمەو ئەوەتە لە پێش چاوتم..! گۆتی : ئوستاج ئەتوو لەکنە من کوژرای، مادام هاتینە مارێ و ئارپێچیان پێوە نای، مەعنای کوژرای..! گۆتم : ئەه قوڕم بەسەری، تەورداس وەکی نەزەریەی داروێنی تەتەوری کردو بووە ئارپێچی..! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج، وەلەو میرۆی برام بڕەک کەرە، بەران هەندە جار قسەی هەق دەکا، بەخوای برام ئەتوو عساب کە کوژرای، ئەوانە بەنیەتی کووشتنی توو هاتینە، هەتا ئەو بایەش لەو کوونەی بێ، وازت لێ ناینن، ئەوجە فریای خۆت کەوە، ئەوڕۆش نەبی سبەی دووسبەی دەتکوژن..! تەحسین وەلوەلۆک گۆتی : وەڵلاهی بەگێی من دەکەی دەچیە خاریج، بابە ئەتوو چت لەو سەر هێشەی دایە، ئێ کاکە ئەتوو دەرەقەتی ئەوانە نایێی، وەڵلا برام هەرچی بیانەوێ دەیکەن و کەسیش قسەی ناکا..!
داروێن : خاوەنی بیردۆزی پەرەسەندن، دەرێ مرۆڤ لە مەیمونی پەیدابووە..!

شەمسەدین گەندەبای گۆتی : وەڵلاهی قسەی تەعسینۆکی تەواوە، چەند زوو خۆت قورتار کەی درەنگە، کاکە هەونکە بە کورتی و کوردی، یان ببەوە وەزیرو وەکی وان ڕاست چەپ بدە بەرێ، یان بڕۆ خۆت قورتارکەو خۆ بگەینە وراتەکی، گۆتم : دەکرێ هەرچی گەفی لێکرا یان تەنگاو کرا، ئەو وراتەی بەجێبێلی، کاکە ئەوە چارە نیە چارە ! مام عەوڵا گۆتی : هەموومان دەزانین چارە نیە، بەران کاکی من ڕێی دی نیە، ئەتوو چونکە گەندەڵ نەبووی و خیانەتت نەکردیە لە میللەتی، لەو ڕۆژەی چاوەڕێی ئەوەی مەبە میللەت خەمت لێ بخوا، برام وەختی خۆی ئێک سەددام عوسێن هەبوو، هەونکە سەت سەددام عوسێنمان هەیە، ئەفەندی ئەمە خەمی توومانە، وەڵلا وەبیللا ئەوەی لێرە دانیشتیە ئامادەیە ڕوعی خۆی لۆ توو فیدا کا، بەران بەو دە پازدە زەلامەی هیچ ناکرێ، لۆ ئەوەی ئەو وەزعە بگۆڕێ پیویستمان بە شۆڕشەکیە شۆڕش، شۆڕشیش جارێ ناکرێ..!
هەتا نوێژی سبەینێ قسەمان کردو نەگەیشتینە هیچ، ئەوان هەموویان کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئەمن لەو وراتەی نەمینێم، ئەمنیش پێم دادەگرت و دەمگۆ ناڕۆم، وەلحاسر مەلای سبەینێ بانگی داو دەستنوێژمان شووشت و نوێژکەمان بە جەماعەت کرد، پاشی تەسبێحاتی گۆتم : جەماعەت خێرتان دەگاتێ بڕۆن ئیسراحەتەکی بکەن، ئەنگۆ ئەوشۆ نەنووستینە، گۆتیان بابە ئەمە کوو ئەتوو بە جێدێلین، چشتی وانیە، هەتا ئاخیر فیشەک لەگەر تین، گۆتم : بڕوا بکەن نایێنەوە، مەعقول نیە پاش ئەو هەراو هۆریایەی جارەکیدی بێنەوە..! هەر کووی هەبوو قەناعەتم پێکردن بچنەوە ماری خۆیان، گۆتمە مام عەوڵاو جەعۆی سبەینێ دەوری سعات دەی وەرن دەچینە پۆلیسخانەی، میرۆ گۆتی : ئەمن بەخۆو بە جەماعەتی دێم، گۆتم : ناوەڵلا با ئەتووش تووشی کێشەکی نەبی، برام ئەتوو چەکداری وانی، ناکرێ خۆت تووشی دۆخەی بکەی..! مام عەوڵا گۆتی : میرۆ ئوستاج ڕاست دەکا، وازبینە با ئەو تڕە معاشەی هەیتت نەیبڕن، میرۆ گۆتی : کورە دەیبڕن نایبڕن بەگوونی فەیزۆی، گۆتم : فەیزۆ کێیە ؟ گۆتی : کوڕی گەورەمەو وەستای سپیکاریە، گۆتم : خوا لێت نەستینی..!
جەماعەت ڕۆیشتن و ئەمەش چووینەوە ژۆرەکەی خۆمان، داکی ئەحمەدی دیاربوو زۆر ترسابوو، هێشتا لێوەلەرزەی لێبوو، گۆتی : ئەمن هەیە ئەو ئیقتیراح، گۆتم : برێ ئەمرکە ! گۆتی : وەڵلا بفڕۆش ئەو خانی، ئوو دەچین بیلاد بەڕڕە (وڵاتەکی دەرێ، خاریج)..! گۆتم : وەڵلاهی خانی فرۆشتن و چوونە خاریج ئاسان نیە، ئاخر مندارەکانمان هەموو دەخینن، ئەگەر بڕۆین خیندنەکەیان دەفەوتێ، دوایێ کیژی جاحێرمان هەیە، وەڵلاهی ئەو خاریجە لۆ کیژی جاحێر خەتەرە، پێم باشە فکر لە چشتەکی دی بکەیەوە نەک خاریج، گۆتی : وەڵلا نیە حیس عیلاج، فەقەت ئەو بیلاد بەڕڕە، ئەو وەزع ناخۆش، ڕۆجەک دێ دەکوج ئەتوو، گۆتم : نانا، ئیشاڵلا نامکوژن و هیچم لێ نایێ..!
هەتا ڕۆژهەراتێ مشت و مڕمان بوو و نەگەیشتینە هیچ، گۆتم : دەبا جارێ بڕەکی بنووین و چاومان گەرم کەین، دوایێ تەکبیرەکی دەکەین، ئیدی خۆمان بە خوای میهرەبان سپاردو لێمان پارداوە..!

دەوری سعات دەی سبەینێ لەگە جەعۆو مام عەوڵای ڕۆیشتین لۆ پۆلیسخانەی، لەڕێیێ بووین و هێشتا نەگەیشتبووینێ، دیتمان میرۆ وا بەخۆو بە پێنج شەش زەلامان بە ڤیکترایەکی کەتینە دوومان، مام عەوڵا گۆتی : خوا لە کەراتی میرۆی بمانپارێزی، وەڵلاهی زۆر دەترسێم ئەو کارخانچیە گووی لە وەزعەکەی بکا، جەعۆ گۆتی : ئەمن ئەوەندەی لەتوو دەترسێم، لە میرۆی ناترسێم، ئەتووش زمانت پەلەو زوو زوو فەڵتەی دەدەی، گۆتمە جەعۆی : واز لە مام عەوڵای بینە، بەران ئەتوو میرۆی مەشغول کە با نێتە ژۆرێ و تووشی کێشەکمان بکە، گۆتی : کاکە، خۆ میرۆ کۆتر نیە، بیگرم بیهاوێمە ناو لیسی، میرۆ بەکێ زەفت دەبی، تفی بە قوونی شەیتانی داکردیە..! مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا ئوستاج بزانم وەناکەم بە ڕێی بکەم و لەوێ نەمینێ، گۆتم : دەی بەتەمای خوای..
گەیشتینە پێش پۆلیسخانەیی و هاتینە خوارێ، میرۆ پێشی مە غاریدا کن دەرکەی بینایەکەیی و دەستی لۆ من ڕاگرت و گۆتی : دە فەرموو ئوستاج فەرموو ! مام عەوڵا گۆتی : میرۆ ئەتوو لێرە ڕاوەستە ! میرۆ گۆتی : لۆ لێرە ڕاوەستم ؟ وەڵلا هەتا بنەبانێ دێم ! مام عەوڵا گۆتی : کەرە، ئەگەر دوو سێ زەلام هاتن و بەسە ئێرەیان دادا، هەتا ئوستاجی بکوژن، کێ بیپارێزی ؟ میرۆ بڕەک داماو گۆتی : وەڵلا خۆ ئەو قسەش وەیە عەوڵای برام، ڕووی لە برادەرەکانی کردو گۆتی : ئەنگۆ هەموو لێرەبن و چاوەکی بکەنە چار چاو، لێنەگەڕێن کێشکەش بێتە ژۆرێ، ئەمن وا لەگەر ئوستاجی دەچم..! وەلحاسر هیچمان پێنەکرا لەگەر میرۆی، هەر ئەوە نەبی مام عەوڵا گۆتی : میرۆ زمانت باوێ قوڕگت و دەرکەی دەوت بە تۆپ و کلیلی قەپات کە، نققەت لێوەبێ دەتکوژم، میرۆ تەماشایەکی مام عەوڵای کردو گۆتی : عەوڵا لەمن مەترسێ، ئەمن بەخۆم دەزانم چدەرێم و چنارێم..!
چووینە ژۆرێ و لەگەر معاون و پۆلیسەکان دانیشتین، دەعوایەکم نووسی کەوا هاتینە سەر مارم، گۆتیان : کێ هاتتە سەرت ؟ گۆتم : بە گێرەی ئەو قاقەزەی بی، دەبی خزم و کەسی ڤارینی بن، معاونەکە گۆتی : ڤارین کێیە ؟ گۆتم : سکرتێرەم بوو لە وەزارەت و ئەو شکایەتی لەمن کردیە گوایە ئەمن پڕم دایتێ..! میرۆ هەریدایێ و گۆتی : جەنابی معاون، ئەوجە دامنا ئوستاج پڕی دا ئەو کیژۆرەی، کاکە دامنا چشتەکیشی لێکرد، یەعنی ئەوە ئەوەی دەینی بە ئاڕپێچیان هجوم کەنە سەر ماری، لە باتی هەندێ سێ چار زەلامی مەعقولیان بناردبا ماری ئوستاجی و داوای سولعیان کردبا، بڕوات هەبی ئەو وەختی ئوستاجیش دری نەرم دەبوو، کێ دەرێ بە بێ دەنگی مارەشی نەدەکرد..! ئەو قسەی میرۆی وەکی تۆپەکی نەمساوی وابوو کەوا بە منی وەبنێی، ڕەنگم تێکچوو، ئەعسابم نەماو هەرچی دەماری مێشکمە جۆت بوون، لەهەمووش ناخۆشتر مفەوەزەکە قسەکانی دەنووسی، گۆتمە معاونی : جەنابی معاون ئەو قسانەی میرۆی مەنووسن، کاکە ئەو هیچ پەیوەندی بە کێشەکەی من وەنیە ! معاون گۆتی : وەڵلا قسەکەی ئەو برادەرەی زۆر تەواوە، دائیمەن سولح باشترە لە کووشتن و بڕینی، پێم باشە ئەتوو وەفدەکی بنێریە ماریان و داوای سولحی بکەی..! میرۆی تڕڕووهات هەریدایێ و گۆتی : سەددەق جەنابی معاون سەددەق..!

گۆتمە معاونەکەی : کاکە ئەو کابرایە ئاگای لە هیچ نیەو لە خۆیەوە قسەی دەکا، گۆتی : ئەدی مادام وەیە، لۆ لەگە خۆت هینایە ؟ گۆتم : وەڵلا وەکی قیڕو بنیشتی پێمان وەنووساو نەگەڕاوە، ئەرێ مام عەوڵا لۆ قسەکی ناکەی ؟ مام عەوڵای گۆتیە میرۆی : ئەمن نەمگۆ تۆپ و کلیلەکی لە دەوت دەو بێدەنگ بە !؟ میرۆ گۆتی : خەتای منە کە دەمەوێ ئاوەکی بەو ئاگرەی داکەم، وەڵلاهی جەنابی معاون ئەمن پێشنیارەکم لۆ جەنابت هەیە ! معاون گۆتی : فەرموو ! گۆتی : وەڵلا پێم باشە، ئەتوو بە سولعەکەی هەستی و کێشەکەی ببڕێنیەوە..! هەستامەوەو قۆری میرۆم گرت و بردمە دەرێ و گۆتم : میرۆ زۆرت لێ مەمنونم کە لەبەر خاتری من هاتی، بەران خێرت دەگاتێ لێرە چاوەڕێ بکەو هیچ قسانیش مەکە..! میرۆ گۆتی : ئەوە لەبەر خاتری جەنابت لێرە ڕادەوەستم، بەران تەئکید بە ئەتوو و ئەو مارەی دەگەینمە ئێک و نایێلم خین بڕژێ..! لۆم ڕۆن بۆوە میرۆ نەک هەر کەرە، زۆر زۆر کەرە، لۆیێ بەجێم هێشت و چوومەوە ژۆری معاونی..!
داوام لە معاونی کرد ئەو قسانەی میرۆی بستڕتەوە، گۆتی : ئەو قسانە لە قازانجی توونە، گۆتم : جەنابی معاون، ئەوەی میرۆ دەیرێ و ماری ئەو کیژەش دەیرێن هەمووی بووختانە و ئەسل و ئەساسی نیە..! باشبوو معاون قسەکانی میرۆی سڕیەوەو هەموو قسەکانی منی نووسی و گۆتی : بڕۆنە کن حاکمی و لەوێش قسەی خۆت بکەو بزانە حاکم چ بڕیار دەدا، لەسەر دەعوایەکەی ئیمزام کرد و ئەوراقەکانیان تەرتیب کردو بەڕێکەتین لۆ مەحکەمەی، لەڕێیێ گۆتمە مام عەوڵای : ئەوڕۆ لۆم بەدەرکەت میرۆ زەلامەکی زۆرە کەرە، گۆتی : کورە ئوستاج میرۆی برام وەختی خۆی ئەمەی تووشی بەرایەکی کرد ئەممان بەرا، گۆتم : چیکردبوو ؟ گۆتی : میرۆ لۆ عەز لە کیژەکی ناکا، بەمنیگۆ، ئەمەش چووینە داخوازی، مارەکە سەیان لە میرۆی بەردا، میرۆ گۆتی : پیاو نەبم ئەگەر هەرینەگرم..! گۆتم : کورە میرۆ چشتی وا نەکەی بابەکەم، تاقەتی دوژمنداریم نیە، میرۆ بەینەکی خۆی بێدەنگ کرد، ئەمە مەسەلەکەمان لە بیر کرد، توومەز میرۆ بە قەستی خۆی مات کردبوو، لۆ ڕۆژەکی لە ڕێی مەتکەبێ کیژەکەی نەفڕاند، کاکە ماری کیژەی شێت و هاربوون، هەر هێوارەی ڕۆژی یەکەم، دەورەی مارێمەیان گرت و دوو سەت فیشەکیان پێوە ناین، وەلحاسر دەربەدەر بووین و فلیممان سووتا، میرۆ بەخۆ و بە ژنەوە تێی تەقاندو چووە سەرێ، شەڕو ئاژاوەشی لۆمە بە جێهێشت، دەست نەما ماچی نەکەین و شێخ و ئاغە و مەلا نەما دەخالەتیان نەکەین، پاش دوو ساری مارەکە سولعیان لەگەر کردین، بە دوو ژنان و بیست هەزار دیناری سویسری..! ئیدی ئەوجە فتنەکە کوژاوە..! گۆتم : میرۆ لەگەر ماری خەزوری پێکهاتتەوە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا وەکی خەرک ڕاپەڕی و سەددام نەما، میرۆ هاتەوەو دە دوازدە زەلامی لە دوو دەڕۆیی، ماری خەزوری مەمنون بوون میرۆ لەگەریان پێکبێ، میرۆ ببووە مەسوول، لۆیێ زەندەقیان لێی چووبوو..!
مام عەوڵا قسەکانی تەواو کرد و گەیشتینە مەحکەمەی، دابەزین و چووینە ژۆرێ، پۆلیسەکە ئەوراقەکانی تەسلیمی پۆلیسەکی دی کردو ئەویش گۆتی : ڕاوەستن، هەتا ناوتان دەخیندرێتەوە ! ئەمەش چاوەڕێمان کرد، وەختەکی ناوی خیندمەوە، چوومە ژۆرێ و حاکمەکە کۆمەرەک پرسیاری لێکردم و پاشان نووسی با تەحقیقی زیاتر لەو مەسەلەی بکرێ..!
ئەوراقەکانیان ناردەوە پۆلیسخانەی، ئەمەش چووینەوە کن معاونەکەی، گۆتی : ئەنگۆ بڕۆن، ئەمە دێینە لای مارتان و دەبی بێین میمۆری هەموو کامیرەی جیرانەکان ببەین و تەماشا بکەین، بەشکوو نەفەرەکان یان تڕومبێلەکەی بناسینەوە..
گەڕاینەوە لای مارێ، تەحسین وەلوەلۆک وەکی چاوی بەمەکەت، بە غاردان هات و گۆتی : ئەوە ئەنگۆ لەکێبوون ؟ گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : ماخران هێزەکی دەمامک دار هات و هەرچی میمۆری کامیرەکان بوو هەمووی برد..!
مایتی[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,180 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 07-01-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 07-01-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,180 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,150
وێنە 105,820
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
فۆڵدەر
ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - چەمچەماڵ ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 3 (گەرمیان) ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.844 چرکە!