پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,155
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 67
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 67

سکرتێرە 67
سکرتێرە 67

گۆتم : ئەتوو کێی کورە، چدەکەی لەناو سندوقی ؟ گۆتی : کورە دەبکەوە هەی مارت خرانەبی، وا دەخنکێم، جەعۆمە جەعۆ ! سندوقم کردەوەو جەعۆ سەرەکی هەرکێشاو گۆتی : عیزڕائیل ڕۆیی ؟ گۆتم : عیزڕائیل کێیە ؟ گۆتی : عەوڵارۆک..! گۆتم : ڕۆیی ڕۆیی، بەس پێم برێ ئەتوو چدەکەی لەناو سندوقی ؟ گۆتی : ڕاوەستە، با بێمە دەرێی و هەناسەکی بدەم، جەعۆ هاتە دەرێ و بڕەکی دانیشت و هاتەوە سەرەخۆ و گۆتی : وەڵلا وەکی ئەتوو بەدوو عەوڵارۆکی داچووی، گۆتم : وەڵلا وەبیللا عەوڵارۆک بگاوەتە من ئیللا دەمکوژی، لۆیێ خۆم هاویشتە ناو سندوقی، بەو نیوە شەوەی لە ناو ئەو مەزرەعانە کێوە بچم و کێ بە فریام دەکەوی..! گۆتم : مارت خرانەبی، ئەتووش ملت لەبەر ملی ئەو پیاوەی نایە، ئێ کورە دەوازی لێبینە، هەی ڕەحمەت لەبابت ! گۆتی : ئەتوو نازانی، ئەو زەلامە مارەکی چەند کمە، گۆتم : ئەمن دەزانم ئەنگۆ هەردووکتان درتان سافەو ئێکدیش و زۆر خۆش دەوێ، بەران بڕەکی لێبگرنەوە، گۆتی : بەچاوان بەگێت دەکەم، گۆتم : باشتەکیدیت پێبرێم، گۆتی : خێر ؟ گۆتم : وەڵلا وەکی ئەمە لە کن سەرۆک وەزیرانی بووین، هێزەک هاتتە مارێ و هەرچی مۆبایل و ئەوراق و کەل و پەلە بردیتیان، گۆتی : ئەتوو بەڕاستتە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، گۆتی : باشە چدەکەی، چارە ؟ گۆتم : خوا کەریمە، سبەینێ لێدەپێچمەوە بزانم مەسەلەکە چیە، گۆتی : زۆر باشە، ئیدی جەعۆ خواحافیزی کرد و ڕۆیی..! ئەمنیش چووم نوێژی عیشایێم کردو لێم پارداوە..!
بەیانی دەوری سعات دەی بوو لە دەرکەی درا، مندار چوون کردیانەوە، هاتنەوەو گۆتیان : بابە مام عەوڵایە، گۆتم : برێن بێتە ژۆرێ، مام عەوڵا هاتە ژۆرێ و سەلامی کرد، وەرامم داوە و دوو کورسیم لە حەوشێ داناو دانیشتین، گۆتی : جەعۆی سەگسار خەبەری نەبوو ؟ گۆتم : بەرێوەڵلا، گۆتی : ئەوە کوو هاتبۆوە ؟ گۆتم : ئەگەر لۆت باسکەم، سەرت سوڕ دەمینێ، گۆتی : کوو ؟ گۆتم : هەر لەگەمە هاتبۆوە، گۆتی : کوو وەیە ؟ گۆتم : بەرێوەڵلا، گۆتی : کوو ؟ گۆتم : ئەو کارخانچیە خۆی لەناو سندوقی نابوو، مام عەوڵا گۆتی : چ چ؟ گۆتم : کووت لۆ باس دەکەم ئەوهایە، مام عەوڵا مرد هەنکی پێبکەنی، گۆتی : ئوستاج، بڕوات هەبی، شەیتان وەکی سبەینان لەخەوێ هەردەستی، دێتە کن جەعۆیی و دەرێ : گەورەم، ئەوڕۆ چبکەم..!
سەرو چایەمان خواردەوەو لە دەرکەی درا، چووم کردمەوە، جاحێرەک بوو، سەلامی کردو فەرمووم لێکرد، هاتە ژۆرێ و دانیشت، گۆتی : ئەمن لە ڕۆژنامەکی ئیش دەکەم و هاتیمە چاو پێکەوتنەکت لەگەر بکەم، گۆتم : ئەگەر وازم لێبینی باشترە، ڕەنگە ئەو چاو پێکەوتنەی توو تووشی کێشەم بکا، گۆتی : ئەوە لۆ توو باشترەو بەشکوو پارپشتت زیاتر دەبی، گۆتم : دەزانی چیە، شەوێ هاتینە بەسەر ماریان دادایمەو هەرچی کەل و پەلی مارێ هەیە بردیتیان، ئێستاش قسەی لۆ توو بکەم تووشی کێشەی زیاتر دەبم، لەبەر هەندێ جارێ لێم گەڕێ..! جاحێرەکە هەرچەند ویستی قسەی لۆ بکەم نەمکرد، گۆتم : کاکە، ئەگەر ویستم قسەی لۆ هەر دەزگایەک یان کەسەکی بکەم تەئکیدبە یەکەم جار لۆ تووی دەکەم، باشبوو قەناعەتی هات و ڕۆیی..!
ئەو ڕۆیشت و تەلەفۆنەکم لۆهات، وەرامم داوە، کابرایەک بوو، گۆتی : وەزعت کووە ؟ گۆتم : باشم کێی جەنابت ؟ گۆتی : دوایێ دەزانی، بەران ئەوە چیە تووشی ئەو کێشەی بوو لەگەر ئەو برادەرانە، گۆتم : شتەکی وانیە، ئیشاڵلا حەل دەبی، گۆتی : لۆ نایێیە ناوەمە، وەرە پەیوەندی بەمە بکە، ڕێزەکی زۆرت لێدەنێین و چت بوێ لۆت دەکەین، نەک هەر بەخۆت خزم و کەس و عەشیرەتەکەشت لەسەر سەری خۆمان دادەنێین، باشترین و گەورەترین پۆستیشت دەدەینێ و وەکی چاوی خۆشمان دەتپارێزین، لەسە تووە بگەیە ئەو دیووی سەیتەرەی، ئەگەر نەشتتانی بەخۆمان ئاو دیووت دەکەین..!

گۆتم : وەڵلاهی خێرتان دەگاتێ ئەگەر وازم لێبینن، تاقەتی ئەو بینەو بەردەم نیەو زمانی خەرکیشم لێمەکەنەوە، هەر ئەوەندەیە ئێکەک سەنگەری گۆستەوە، هەتا بە ئی خۆی ڕادەگا ڕوحی ئەژدادیشی دەردەینن، گۆتی : ئەتوو بە حساب کابرایەکی لەناو سیاسەت ئیشت کردیە، کوو دەبی بە قسەی ئەولاو ئەولا خۆت مشەوەش کەی، ئەتوو ئیشی خۆت بکەو خەرک چدەرێ بابرێ، ئەگەر دەزانی خزم و نێزیکەکانت گلەیت لێدەکەن، ئەوە ئەمە دەوری سەت کەست لۆ دادەمەزرێینین و پڕ چەکیشیان دەکەین، گۆتم : وەڵلا هەر لێرە دەرێن لە باتی سەتی دوو سەتت لۆ دادەمەزرێنین، گۆتی : کاکە ئەمە سێسەتت لۆ دادەمزرێنین، بەس ئەوەی لەسەر تووە ئیعلانی هاتنە ناوەمە بکەیی و تەواو ! ئیدی دۆست و لایەنگرانی مە هەمووی دریان خۆش دەبی و موبارەک بایشت لێدەکەن، گۆتم : زۆر داوای لێبوردن دەکەم و ئەو ئیشە بەمن ناکرێ، ئیدی خوا حافیزیم کردو مۆبایلەکەم قەپات کرد..!
مام عەوڵا گۆتی : ئەوە چبوو ئوستاج ؟ گۆتم : وەڵلا ئەوە برادەرانی ئەودیووی بوون، دەرێن وەگەمە کەوە، ئەمنیش نەمکرد، گۆتی : وەڵلا ئوستاج نانی ئێرە چەورترە، وەلەو ئەمن قسەکیدیم هەیە، گۆتم : فەرموو برێ ! گۆتی : وەلەو ئەمن جاهیلم، بەران بڕەکی لێدەزانم، گۆتم : حاشەکی توو مام عەوڵا، ئەتوو خۆشەویستی، گۆتی : ئەگەر بەگێی من دەکەی، لەسەر دەقی خۆت دانیشەو تێکەر ئەولاو ئەولای مەبە، با قەدرو قیمەتی خۆت لە دەست نەدەی، بڕوات هەبی پارە هەموو چشت نی، ئەمن ئەو ماوەی لەگەرەتووم زۆر چشتم لۆ دەرکەت و فێری زۆر چشتیش بووم، بڕوات هەبی ئوستاج پارەو کورسی هەموو چشت نیە، هەبزانە سەرمان ئاوابوو، وەکی ئاوابوو هیچ لەگەر خۆمان نابەین، وەڵلا وەبیللا ئەوەی بەو عارەی پارەی پەیا بکا، کە سبەینێ سەری ئاوابوو، مندارەکانی لەباتی ڕەعمەتی لۆ بنێرن، دەرێن : ئەی گوو بەگۆڕت بی بابە..!
بەینەکی باش فکرم لە قسەکانی مام عەوڵای کردەوەو زانیم ئەو قسانە لەبنی درەکی زۆر ڕاستگۆ دێتە دەرێ، دەستم لەسەر شانی مام عەوڵای داناو گۆتم : خوای گەورە بتپارێزی و هەتا دەمرم مەمنونی ئەو قسە جوانانەتم ! گۆتی : ئوستاج ئەمن لە بەلاش و عەلاش ئەو سەرەم لەبەر هەتاوێ سپی نەکردیە، گۆتم : ئەتوو بەمن برێ چت کردەوە لەگەر زێخەی ؟ گۆتی : وەڵلاهی ئوستاج وەکی شەو دەبیتە سعات ئێک و دوو لە مۆبایلی نامەم لۆ دەنێری و دەیەوێ هەرمخەرەتێنی، بەران ئەمن لە گەمەکەی گەیشتیمە، گۆتم : بەس نامەی دەنێری، یان ڕسم و مسمیش دەنێری ؟ گۆتی : وەڵلا جار جار ڕسمیش دەنێری ئەوجە بەجلکی عەلمۆدەو ئی نووستنێ و دەنووسی گیانەکەم غەریبی سیسەمە تورکیەکەی ناکەی، ئەوێ پێکەوە لەسەری خەممان بەبا دەکرد ! گۆتم : مام عەوڵا ئاگات لەخۆبی، نەکەی کامیرەی بکەیەوە، وەڵلا ئەوڕۆ خەتەرترین چشت ئافرەتە کە بەکاری دەینن، لۆ تەسلیم بوونی مەسوولەکان و سیاسیەکان، گۆتی : دەزانم ئوستاج دەزانم، سێ بەشی ڤیدیۆی ئەو مەسوولانەم دیتیە کە بە قوون ڕووتی براوبوویتەوە..!

لەگەر مام عەوڵای بەینەکی باش دانیشتین، پاشان هەستاو شۆڕ بۆوە لۆلای مارێ، ئەمنیش چوومەوە ژۆرێ، وەختەکی تەلەفۆنەکم لۆ هات و بێ چاک و چۆنی گۆتی : ئەو کەل و پەلانەی بردیتیمان جارێ لە ژێر لێکۆلینەوەیە، لۆیێ لێمەپێچێوە هەتا بەخۆمان خەبەرت دەدەینێ، گۆتم : بڕوا بکەن هیچی وای تێدانیەو ئەوەی لە دووی دەگەڕێن لەکنە من دەست ناکەوی، کابرا گۆتی : ئەمە بەخۆمان ئیشی خۆمان باش دەزانین، پێویست ناکا ڕێنماییمان بکەی، هەر ئەوەندەیە لێمەپێچەوە، گۆتم : ئێ هەر مۆبایلەکانمان بدەنەوە، کاکە مارو مندار هەمووی بێ مۆبایلن ! کابرا وەرامی نەدامەوەو مۆبایلەکەی قەپات کرد..
ڕۆژی پاشترێ بە خەیارم داهات سەرەکی لە وەزیری ڕۆشنبیری بدەم و بزانم دەنگ و باسی چیە، تەلەفۆنەکم لۆ کرد یەکسەر وەرامی داوە، پاش چاک و چۆنی، گۆتم : وەڵلا غەریبیم دەکردی، حەزم لێبوو بتبینم، گۆتی : وەی بەچاوان، وا تڕومبێلت دەنێرمە دوێ، با بتهینی، گۆتم : بەتڕومبێلی خۆم دێم ئەزیەت مەخۆ، گۆتی : کووت پێباشە ئەوها بکە، ئیدی چوومە دەرێ و سواری تڕومبێلی بووم و ڕۆیشتم لۆ وەزارەتی..
گەیشتمە وێ و چوومە ژۆرێ، وەزیر بەخۆی هاتە پێشوازیم و ڕێزەکی زۆری لێنام، چووینە ژۆرەکەی وی و دانیشتین، گۆتیە سکرتێرەکەی لێمەگەڕێ کەس بێتە ژۆرێ، هەندەی نەبرد دوو قاوەمان لۆ هات و خواردمانەوە، گۆتی : ئەرێ دەنگ و باست، وەزعت ؟ گۆتم : وەڵلا ئەگەر ئەنگۆ لێم گەڕێن ئەمن باشم، بەران ئەنگۆ وازم لێناینن ! گۆتی : ئەتوو کابرایەکی ڕۆشنبیری، تێناگەم لۆ ئەوها سەرت لەخۆت شێواند و خۆت تووشی ئەو دەردەی کرد، ئەتوو باشترین و خۆشترین وەزارەتیان دابویێ، ماخران کەتبوویە ناو شفتی و گندۆران، بەلاش و حەلاش لە خۆت تێکدا، بەخوای ئەوەی ئەتوو دەیرێی ئەمە هەموومان دەزانین، بەران کە کەس گێمان لێڕانەگری و بەگێمان نەکاو چبکەین، لۆیێ خۆمان بێدەنگ کردیەو لەگەر وەزعەکەی دەڕۆین، گۆتم : وەڵلاهی قسەکی دەکەم ئەوجە پێت خۆشبی یان پێت ناخۆشبی، گۆتی : برێ ! گۆتم : ئەو دەسەڵاتەی مە دەرێی گرێبەستی کردیە لەگەر دوژمنانی کورد هەتا هەرچی باشە نەیهێلی و تێک و پێکی بدا، گۆتی : کوو ؟ گۆتم : دە گێبدە من، هەر هاتنەوە ئابوری ئەو وراتەیان وێران کرد، هێشتا هیچ نەببوو، سەددەی بێخمەیان تاران کرد و ئاو دیووی ئێرانێیان کرد، مەدینە ئەلعابەک لە عەنکاوەی هەبوو بەشەوو ڕۆژەکی لێک و پێکیان دەریناو کەس نازانی فرۆشتیانە کێ، وەکی جێی پێی خۆشیان قەییم کرد، پێدا هاتن، باشترین مەعمەل نەسیجیان تێکداو کەس نازانی چیان لە مەکینەو جیهازەکان کرد، مەعمەل جغارەیان قەپات کرد کە باشترین جغارەی لێدەدا، ئێستا جغارە بە ئەنواع و ئەشکال دێتە ئەو وراتەی، ئەوەی کوالێتی بی نیتی، دەرێن لە ناو پاپۆڕ و ماپۆڕان دروست دەکرێ، مەعمەل ئەلبان باشترین شیرو ماستی هەبوو تاران کراو کەس نازانی چی لێهات، مەعمەل ڕوخام تاران کرا و کەس نازانی چیلێهات، فڕنی سەموونی ئیعاشەی لەو شارەی هەبوو، سەموونەکیان دروست دەکرد دەتگۆ ڕوحە، ئەویش تاران کراو نەما، ئەتوو ببینە ئابوری ئەو وراتەی چیلێهات، هەر مەسوولی دەپازدە کۆمپانیای دانایەو سێ چار زەلامیان لە قوڕی دروست کردیەو کردیتیانە سەرکار، ئەو کەسانە نە ناو بوون و نە ژمارە، ئەو شارە پێنج شەش بازرگان و مقاولی لێبوو، ئێستا هەیە هێشتا مووی لێنەهاتیە، بوویتە گەورەترین بازرگان، ئیش و مقاوەلات و پڕۆژەی گەورە کەتیتە بن دەستی هەشت نۆ کەسی، بازاڕی خۆیانی پێ دەسوڕێنن، سەدان کۆمپانیای خەرکی ئیفلاسیان کردو مایە پووچ بوون، هەر پڕۆژەکی بکەی، دەبی مەسوولەک شەریکت بی و بێتە سەر حازری، بێ ئەوەی دینارەکی بدا، ئەگەر نەیکەیە شەریک نایێلن ئیش بکەی ئەگەر بچیە تاقی عاسمانێ، ئیدی بەو شێوەی ورات وێران بوو، بێ کاری پەیابوو، چینی ناوەندیان نەهێشت، لە هەر وراتەکیش چینی ناوەند نەما، ئەوە ئەو وراتە وێران دەبی، ئێستا لە وراتیمە دوو چین هەیە، یەک لەسەرێیەو فوولە و ئێکیش لە خوارێیەو نە معاشی دەدرێتێ، نە ئیشی پێدەکرێ، وەیلێهاتیە کرێی خانیشی پێنەدرێ..!

گۆتی : چیدیش ؟ گۆتم : وەرە تەماشا کەرتی پەروەردەی بکە، ببینە چ کارەساتەکە، نەوەکیان پێگەیاندو دروست کرد، هەڕی لە مەڕی دەرناکا، تەلەبە دەچتە ناو چاوی مامەستای، جاران ئەو کۆرانەی مامەستا پێدا ڕۆیشتبا تەلەبە نەدەوێرا بەوێ دابچی، خیندن و زانست و زانیاری نەما، یەک بەڕێوەبەری مەکتەبێ نابینیەوە حزبی نەبی، دەبی هەموو خەمیشی بە حزبی کردنی تەلەبەی بی، مەنهەجیان گۆڕی و مەنهەجی سەقەت و سقووتیان هینا، بەبەرنامە خیندنی حکوومیان وێران کرد و لە پەنای ویش دەیان و برێ سەتان مەکتەبی ئەهلیان کردەوە، تەلەبە هەیە ئامادەیی بڕیەو نازانی ناوی خۆی بنووسی، لایەکی گەنجی ئەو وراتەی بە دەست کریستال و تریاک و حەبی گیریان خواردیە، دەیان زانکۆی ئەهلی کراوەو هەر زانکۆیەک مەسوولەکی لە پشتە، تەلەبە سارانە بەسەتان زانکۆی تەواو دەکەن و دانامەزرێن، بەران ئاگەر مەسوولەکی بێ مەبدەء سەنگەری بگۆڕی، چەند چەکداری بوێ لۆی دادەمەزرێنن، لایەکی گەنجی ئەو وراتەی کتێبەکی ناخیننەوە، بەران هەموویان پسپۆڕن لە پۆبجی ئەو چشتە قۆڕانە، گۆتی : ڕەحمەت لە بابت دەواز لەو قسانە بینە، هەونکە بچین لە کێ نانەکی بخۆین ؟ گۆتم : وەڵلا مەمنون نایێم و هەربژی، بەران با بێمە سەر وەزارەتەکەی توو کە ناوی ڕۆشنبیریەو هیچیشی پێناکرێ، دەیان کەناڵی تەلەفزیۆنی بێ سەروبەر هەن بەس زەهری دەڕێژن و دیواری خێزان و کۆمەڵگەی دەڕوخێنن، بڕۆ مەحکەمەیی و ببینە چ تەراقەک هەیە لەبەینی ژن و مێردان، ژیان لێرە بوویتە پارچە دۆزەخەک و قیەم و ئەخلاق و پەروەردەو زانست و زانیاریان نەهێشت، تێناگەم لۆ ئەو هەموو بەها جوانەی ئەو میللەتەی بەزۆری زۆرداری تەفرو توونا دەکەن، وەڵلا وەبیللا ئەوەی دوژمن نەیکرد بەخۆمان کردمان..!
وەزیری ڕۆشنبیری هەستاوەو چوو سەلاجە گچکەکەی بن دیواری کردەوەو دوو بیپسی قۆدی هینا، ئێکەکی لۆمن ڕاگرت و گۆتی : فەرموو، گۆتم ببورە بیپسی ناخۆمەوە، بەران بەو بەردەستەت برێ با چایەکم لۆ بینی، فەوری جەڕەسەکی لێداو بەردەستە هات، پێیگۆ : دوو چایەمان لۆ بینە ! ئەویش گۆتی : بەسەر چاو، هەندەی نەبرد دووچایەمان لۆ هات، فڕەکم لە چایەکەی داو گۆتی : ئەتوو لەوەی گەڕێ، ئێستا پێم برێ بەرنامەت چیە ؟ گۆتم : وەڵلاهی هیچ بەرنامەم نیەو چاوەڕێمە بمدەنە مەحکەمەی، بە تۆمەتی ئەوەی پڕم دایتە سکرتێرەکەم..! وەزیری ڕۆشنبیری زۆر پێکەنی، پاشان گۆتی : وەڵلا بەس ئەتوو نەبای هەرکێی دی بڕوام دەکرد، گۆتی : لۆ لەگەر سەرۆک وەزیرانی قسەت نەکرد فایلەکەی قەپات بکا، بیستم دونێ شەوێ لەکنی بووی، گۆتم : ئەتوو کووت زانی ؟ گۆتی : وەڵلا شەوێ درەنگ تەلەفۆنەکی لۆ کردم و ئیشی بەمن بوو، چووم و گۆتی پێشی توو وەزیر پێشترێی ژنان لێرە بوو، گۆتم : ڕاستە لەوێبووم، بەران پێشمگۆتبا هیچ فایدەی نەبوو، گۆتی : کورە دەخۆت ڕێکبێخە ڕەحمەت لە بابت، کێ منەتی پێیە ! گۆتم : وەڵلا ئەوانەی دیفاعیشیان لێدەکەم زۆر جار وەم پێدەرێن، گۆتی : دەزانی چار سارت بەسە لۆ ئەوەی خۆت فوول کەی، دوای ئەو چار سارەی خۆت بزرکەو بکەوە ناوێ و خۆشترین ژیانی ببە سەر..! گۆتم : وەڵلاهی ئەمن ئەو ژیانەم بەو نەوعەی ناوێ، تەئکید بە ئەوەی لەو وەزعەی فوول بووەو قەرەو بووە، ئەوە ئارەقەو خینی ئەو میللەتەیە دزیتی، ڕۆژەکیش دادێ، لە دەوی دێتەوە..!
وەختەکی بەتەمای هەستانێ بووم، تەلەفۆنەکم لۆهات، تەماشام کرد مام عەوڵایە، وەرامم داوەو گۆتم : خێر ؟ گۆتی : ئوستاج بگە تەواری، کوڕەکەی شەمسەدین گەندەبای لە مردنە..!

وەزیری ڕۆشنبیریم بەجێهێشت و بەڕێکەتم لۆ تەواری، لە ڕێیێ بووم مام عەوڵا تەلەفۆنی کرد، گۆتی : ئوستاج بگەڕێوە، وا مەیتەکەی دەینینەوە ! ئاگرم لە هەناوی بەربوو، بەینەکی نووتقم گیراو قسەم پێنەکرا، فرمێسک لە هەردوو چاوم هاتە خوارێ و لە پڕمەی گریانێم دا، شەمسەدین گەندەبای ئێکەک بوو لە جیرانە هەرە باشەکانم، پیاوەکی زۆر درساف و ڕوح سووک بوو، دری کەسی نەدەهێشاندو دائیم لە خەمی دەرو دراوسێیان دابوو، مام عەوڵا کەزانی بێدەنگم، دوو سێ جار گۆتی : ئوستاج، ئوستاج، بە حار تانیم وەرامی بدەمەوە، گۆتم : بەرێ مام عەوڵا ! گۆتی : ئەوە لۆ دەنگت بڕا، شەبەکە نەما ؟ گۆتم : ناوەڵلا مردنی ئەو کوڕەی شەمسەدینی ئەزیەتی دام، بەس ئەتوو پێم برێ بەچ مردیە، گۆتی : بابێینەوە پێت دەرێم، ئەتوو بڕۆ مزگەفتێ، ئەمەش وا دێینەوێ و لەوێ دەیشۆین و کفنی دەکەین و نوێژی لەسەر دەکەین، بە چاوی پڕ فرمێسک بامداوە و بەرەو مزگەفتی گەڕەکێ بەڕێکەتم..
گەیشتمە پێش مزگەفتێ، دیتم وا خەرکیش هوردە هوردە دێ، تڕومبێلم ڕاگرت و هاتمە خوارێ، دەست نوێژم شووشت و چوومە ناو حەڕەمی، دوو ڕکعات نوێژم کردم و لە لایەکی دانیشتم و چاوەڕێی هاتنی مەیتەکەم دەکرد، وەختەکی دیتم جەعۆش هات، چاوی بەمن کەت، لۆلای من هات، چاک و چۆنیمان کردو گۆتی : دیارە ئەتووش زانیتت ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا مام عەوڵا پێی گۆتم، بەران نەیگۆ کوو مردیە، گۆتی : وەڵلا ئەمنیش نازانم، بەران ئەو کوڕە برادەری باشی نەبوو، گۆتم : کوو دەزانی ؟ گۆتی : وەڵلا شەمسەدین دوو سێ جاران لە کنە من دەردە دری خۆی کردو دەیگۆ لێی ڕازی نیمەو زۆر دەترسێم تووشی بەرایەکم بکا، گۆتم : وەڵلا تووشی دەردی خۆی بووەو خوای گەورە بە هانای بێ..!
دەوری بیست دەقەکی پێچوو قەرەبارغی پەیابوو، دیاربوو جەماعەت گەیشتن، مەیتەکەیان بردە ژۆری شووشتنێ و خزم و کەسیشی هاتنە ژۆرێ، مام عەوڵا لۆلای من و جەعۆی هات و سەلامی کرد، گۆتم : ئەدی کا شەمسەدین ؟ گۆتی : لەگە مەیتەکەی چووە ژۆرێ و گۆتی : بەدەستی خۆم دەیشۆم، گۆتم : نەدەبا لێبگەڕێن، گۆتی : ئوستاج لێنەگەڕاباین بەزگی دەدا، جەعۆ گۆتی : باشە عەوڵا ئەو کوڕە بەچ مردیە ؟ مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا دەرێن بە کریستالی ! گۆتم : بە ڕاستتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، لەگەر برادەری خۆڕی فێرە حەب و تریاک و کریستال ببوو، دوو سێ جارانیش گیرابوو هەر تەرکی نەکردبوو، شەوێ لەگەر دوو سێ برادەران بووە، هەتا سبەینێ تریاک و کریستالیان هەرمژیە، دیارە ئەو هەر هەریمژیەو وازی نەهینایە، هەتا کووشتیتی، برادەرەکانی زۆریان پێگۆتیە بەسە بەسە، ئەو گێی نەداینێ، کە لەبەر دەستیشیان دەرینایە، دوو چەقووی لە ئێکەکی دایەو ئەویدیش لە ترسان هەراتیە، ئیدی هەرچی کریستال هەبووە هەمووی هەرمژیە و حەیاتی لێ بڕیە..! گۆتم : ئەو برادەرەی چەقووی وێکەتیە مایە ؟ گۆتی : وەڵلا عەمەلیاتەکیان لۆ کردیەو وا لە عینایە موڕەکەزەیە، دختۆر دەرێن ئەگەر هەتا چل و هەشت سعاتی دی بژی، ئەوە دەژی..!

گۆتم : ئەدی خزم و کەسی کوڕەی هیچ نارێن ؟ گۆتی : چبرێن، گۆتیان مادام کوڕەکەینگۆ مردیە، کەس لە کەس، قابیلە بێین لە تۆرەی کوڕی خۆمان ئێکیدیش بکوژین، وەلەو داک و خوشکی کوڕەی لە تەواری جوونیان زۆر دەداو گەفیان دەکرد، بەران زەلامەکان خۆیان تێکنەداو دری شەمسەدینیان دەداوە، گۆتم : خوای گەورە شفای کوڕەکەیان بداو هیدایەتیشی بدا لۆ ڕێی ڕاست ! جەعۆ گۆتی : ئەدی ئەوی هەراتیە نەگیرایە ؟ مام عەوڵا گۆتی : ناوەڵلا هێشتا نەگیرایە، بەران دەرێن کوڕی مەسوولەکی گەورەیەو هەموو کەس دەرەقەتی نایێ..!
ئەمە لەو قسانە دابووین، وەختەکی خەرکەکە لەناو مزگەفتێ قیت بۆوەو دارەبازیان هینا ژۆرێ، ئەمەش قیت بووینەوەو مەیتەکەیان برد لە پێشەوەیان دانا، دوو کوڕی جاحێری شەمسەدینی ئەولاو ئەولای بابیان گرتبوو و هینایانە ژۆرێ، بەستەزمانەی هیشک ببوو، ئاگری لە هەناوی بەر ببوو، ، چووم دۆقەکەم لەگەر کرد و ماچم کرد، باوەشی پێکردم و دەستی بەگریانێ کرد، زۆر درم داوەو دوعای خێرم لۆ کرد، بەخۆم لاقۆرەکم گرت و بردمانە پێشەوە، مامەستای مزگەفتێ گۆتیە خەرکەکەی ڕێزبن با نوێژی لەسەر بکەین، نوێژی سەر مردی لۆ خەرەکەکەی باس کردو ئەوجە نیەتی هیناو گۆتی : ئەڵلاهوئەکبەر، ئەمەش لەدووی نوێژمان دابەست..
نوێژ تەواو بوو، مامەستا زۆری دوعا لۆ کوڕەی کردو هەتا پێشی کرا دوعای سەبرو ئارامی لۆ شەمسەدین گەندەبایی و کەس و کاری مردیەکەی کرد، پاشان دارە بازەکەمان هەرگرت و بردمانە دەرێ و هاویشتمانە ناو ئیسعافی و بەڕێکەتین لۆ قەبرستانی، ئەمن و جەعۆ و مام عەوڵا و پیرداود بێ ددان پێکەوە سواری تڕومبێلی جەعۆی بووین، لەڕێیێ جەعۆ گۆتی : پیرداود ڕۆژەک دادێ ئەتووش ئەوها بەرەو قەبرستانی دەبەین و نەجاتت دەبی لە دەست داکی منداران و بینەو بەردەی چای مۆرینگۆی ! پیرداود بێ ددان گۆتی : وەڵلا کوڕم کێ دەرێ ئەمە ئەتوو نابەین لۆ قەبرستانی، ئەوجە دەبینین کوو کۆترەکانت هێتیم دەبن و پاش بەینەکیش مندارە هورتکەی برات تێی بەردەبن و بە چەلاوی لرفی دەکەن..! جەعۆ گۆتی : دەزانی قسەت زۆر خۆشە پیرداود، لۆ نایێ پاشی سەر قەبران دەستە دۆمینەکی بکەین ؟ مام عەوڵا ئەعسابی نەماو گۆتی : ئەڵلاهو ئەکبەر لە دەست جەعۆی، کورە دە ببڕێنەوە هەی خۆڕی، ئاخر ئەمە وا دەچینە سەر قەبران و ئەو پارچە جەرگەی شەمسەدینی داوێینە بن خۆرێ، ئەتووش ملت لەبەر ملی پیرداود بێ ددان و بێ ک...ی نایە..!
ئەمن بە دەستە خۆم نەبوو لەگەر ئەو قسانەی مام عەوڵای پێکەنینم هات و بەزۆری خۆم گرت، ماشەڵلا پیاوچاوی قەییمە، وا دەچینە سەر قەبران و ئێکەکی دەشارینەوە، بەران لە قسەی خۆمان ناکەوین، بەینێدی برادەرەک مردبوو، چوومە سەر قەبران، سعات نۆی شەوێ بوو، وا مەیتەکەیان دەشاردەوە، دنیا تاریک بوو، دوو زەلامیش لە پشتە من معامەلەی تڕومبێلیان دەکرد، لەلایەک بنیادەمم هاتە بەر چاوی کەزۆر چاو قاییمە، لە لایەکیش دەمگۆ ئەگەر ئەوها نەبی ژیان ڕادەوەستی..!
گەیشتینە سەر قەبران و لە تڕومبێلی هاتینە خوارێ، مام عەوڵا گۆتیە جەعۆی : وەڵلا وەبیللا قسەی قۆڕ بکەی لە جێی کوڕەکەی شەمسەدینی لە بن خۆرێت دەنێم، جەعۆ گۆتی : عەیفت نەکرد، کوو قسان دەکەم، کاکی توو دری زۆر ناسکە.! پیرداود گۆتی : ئەتوو درت ناسکە، بە نامووسم دەوت بگرین بە قوونی قسەی دەکەی ! گۆتم : ڕەحمەت لە بابتان سڵاوەتەکی لێدەن، ئەنگۆ نابینن شەمسەدین گەندەبای دەرێ مەنجەری سەر ئاگریە و گیزەی لێ وەدێ..!
چووینە نێزیک قەبرەکەیی و دیاربوو حازر کرابوو، مەیتەکەیان هیناو شۆڕیان کردەوەو دوو زەلام وەریان گرت و ڕوویان لە قیبلەی کرد و درێژیان کرد، پاشان بە بلۆکان دایانپۆشی و خۆریان بەسەر داکرد، قەبرەکەیان ڕێکهێخست و مامەستا هات تەلقینی بدا، گۆتی : موسوڵمانینە، تازە ئەو جاحێرە ڕۆیی لۆلای خوای و خوا ڕەحمی پێبکا، تەلقین ئەوەندەی لۆنگۆی زندیە لۆ مردی نیە، کورە بگەڕێنەوەو لە خوای بترسێن، وەڵلا ئەوەی لەگەرتان دێتە ئێرە نە تڕومبێلەو نەپارەو نەخانی، ئەوەی دێ بەس عەمەلی خۆتە، ئەوە جێی هەموومانە، مەسوول بی، وەزیر بی، ئەندام پەرلەمان بی، کێوە دەچی ؟ هەر دێیە ئێرەو ئێرە جێتە..! جەعۆ تەماشایەکی منی کردو گۆتی : ئەوە لەگە توویتی ! گۆتم : بەسە ببڕێنەوە..!
مامەستا لە جاران تووند تری کرد، گۆتی : ئەی مەسوولی دز، ئەی وەزیری دز، کێوە دەچی ؟ نە پارە، نە حیمایە، نە مەزرەعە، نە وەنەوشە، نە ژنی جوان، نە مۆدیل و فاشیۆن، کەس لەگەرت نایێ، وەڵلا ئێرە جێتە، بخۆ ماری ئەو میللەتەی بخۆ، نەفت و خینی بۆ، کێوە دەچی، هەر دێیە ئێرە، هەی خاکت بەسەری، هەی قوڕت بەسەری..!
دیار بوو ئێک دوو مەسوول لەسەر قەبران بوو، پێدەچوو ناسیارەتیەکیان لەگەر شەمسەدین گەندەبای هەبی، نیوو چەوانیان وێک هاتبۆوە، پتت لێدابان دەتەقین، هەرکووی هەبوو خۆیان گرت، ئەمن زەندەقم لە حیمایەکانیان چوو بوو، هەموو دەستیان لەسەر پەلاپیتکەی چەکی هەبوو، دەمگۆ هەونکە نا هەونکە، مامەستای دەکەنە بێژینگ..!
باشبوو خوا ڕەحمی کردو تەلقینەکە بەسەلامەتی تێپەڕی، ئیدی ئەمە لە ڕێزی شەمسەدینی وەستاین وخواحافیزیمان لە خەرکەکەی دەکرد، وەکی خەرکەکە هەموو ڕۆیی، چووینەوە سەر قەبری کوڕەکەی، شەمسەدین و مندارەکانی زۆر گریان، هەرکووی هەبوو هێورمان کردنەوەو گۆتمان دوعای لۆبکەن خوای گەورە لێی خۆشبی، ئیدی فاتیحەکی دیمان هەدیە کرد و گەڕاینەوە لای مارێ..
لە ڕێیێ جەعۆ گۆتی : ئەرێ ئەو مەلایە لۆ وەیکرد ؟ مام عەوڵا گۆتی : قوربانی دەوو زاری بم، ئەشەدەن و بیللا قسەی هەقی کرد، پیرداود بێ ددان گۆتی : وەڵلاهی ئەو قسەی دەکردو ئەمن لاقم دەلەرزی، جەعۆ گۆتی : ئەگەر سبەینێ لە ئاوقافی بانگیان نەکرد، بەمن مەرێن جەعۆ..!

گەیشتینەوە لای مارێ و تڕومبێلمان ڕاگرت و چووینە ماری شەمسەدین گەندەبای، دیار بوو قەرەبارغ بوو، سەلاممان کرد و فاتیحەکمان هەدیە کرد، ئەمن چوومە تەنیشت شەمسەدینی دانیشتم، فرمێسک وەکی بارانی بەهارێ لە هەردوو چاوی دەهاتە خوارێ، دەستم لەسەر ڕانی داناو گۆتم : سڵاوەتەکی لێدە و برێ ئەلحەمدولیللا، گۆتی : هەزار سڵاوەت لە دیداری خۆشەویستی و خوایە ئەلحەمدولیللا، گۆتم : خۆت تەسلیمی خوای گەورەکە، گۆتی : وەڵلا خۆم تەسلیم کردیە، بەران کوو سەر برند کەم لەناو خەرکی، برێن کوڕت بە چ مرد !؟ برێم بە کریستالی ! چەندی لەگەر خەریک بووم، چەندم نسحەت دەکرد، کوڕی من، بابی من، واز لە برادەری خراپ بینە، بەگێی نەکردم و نەکرد، هەتا ئەوهای بەسەر هات، خەمی من بەلایەکی، خەمی داکیشی بەلایەکی، ئەگەر بەزگی نەدا، ئەمن شەمسەدین نیمە ! گۆتم : ئەتوو دەبی پشتی بگری و دری بدەیەوە، پێی برێ خۆت تەسلیمی خوای کەو هیچ ناکرێ، مردن هەقە و لە ڕێی هەموومانە، گۆتی : ئەوجە ئەو مردنە، وەڵلاهی ئەو نەوعە مردنە پیاوی شەرمەزار دەکا، گۆتم : دوعای لۆ بکە، ئیشاڵلا خوای گەورە بە ڕەحمی خۆی لەگەری دەکا..
هێدی هێدی مێوان دەهاتن و فاتیحەیان دەخیند و سەرەخۆشیان لە شەمسەدین و مندارەکانی دەکرد، وەختی نیوڕانێ داهات، ئیشارەتەکم دا مام عەوڵا و جەعۆی، گۆتم : با هەستین، جەعۆ مەجالی نەدا فاتیحەی هەدیە کەم، یەکسەر گۆتی : ئەلفاتیعە..! مام عەوڵا ئەعسابی نەماو چاوی چووە پشتی سەری، بەران هەر کووی هەبوو خۆی گرت و دەستی بە فاتیحە خیندنێ کرد، شەمسەدین زۆری ڕجا کرد نیوڕانێ لەوێ بین، گۆتم : پێویست بەو ئەزیەتەی ناکا، ئیشاڵلا پاش نیوڕانێش دێینە مزگەفتێ و بەشداری خەمتان دەبین، مام عەوڵا دۆقەی لەگەر کرد و جەعۆش هەروەها و هاتینە دەرێ، لە دەرێ گۆتم : ئەرێ ئەوە پیرداود بێ ددان لۆ نەهاتە دەرێ ؟ مام عەوڵا گۆتی : واز لەو پیرە سەیەی بینە، عەز دەکا ڕۆژی هەزار کەس بمری، بەشکو لێدەدا لە برنج و ترشەکەی تازیەی، هەونکە عەز دەکا ئەو تازیە دە ڕۆژبی و سێ جەمە لەوێ پارووی بادا، باشبوو جغارە گێڕان نەما، دەنا هەموو ڕۆژێ لەوێ دوو پاکەتی دەکێشاو سێ چار پاکەتیشی خیت دەکرد، جەعۆ گۆتی : بچم گێی بگرم و لە دوو خۆی ڕاکێشمە دەرێ ؟ گۆتم : نا بابە وازی لێبینە، ئەمە چیشمان پێدایە، خوای دەکرد شەوێش لەوێ دەنووست..
هێدی هێدی شۆڕ بووینەوە لۆ لای مزگەفتێ، نوێژی نیوڕانێمان بە جەماعەت کرد و پاش تەسبێحاتی، مام عەوڵا گۆتیە مامەستای : قوربانی جددت بم ئەرێوەڵلا، وەڵلا لەسەر قەبران غووتبەت دا ئەممان غووتبە ! جەعۆ گۆتی : وەڵلا مامەستا فلیمی خۆی سووتاند، ئەگەر جارەکیدی هێشتیان ئەتوو بچیە سەر ئەو مینبەرەیی و غووتبەی بخینیەوە ئەمن جەعۆ کۆتر باز نیمە، مامەستا گۆتی : پیاو دەبی قسەی هەق کووە ئەوها برێ، خاسەتەن مامەستایانی ئاینی، ئەدی ئەمە قسەی هەق نەکەن کێ بیکا، گۆتم : وەڵلا مامەستا قسەی تووە، بەران ئەو برادەرانە وەکی گێیان لە قسەی هەق دەبی تووشی خورشتی دێن، مامەستا گۆتی : وەڵلاهی لەسەرم دەن ئەوجووببەو عەمامەی نافرۆشم، ئەمن ئەولاو ئەولام پێناکرێ، ئەوجە هەرچی دەبی با ببی..! جەعۆ گۆتی : مامەستا چاوەکەم ئەگەر گیرایی و ئووتیان بە پشتی داهینای ناویمە نەدەی، پەخوای ئەمن کراوێ خۆم گرتیە با نەیبا ! مام عەوڵا گۆتی : ئەی هەناوت بپسێ ئەرێوەڵلا، سەی خۆڕی..!
مایتی[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 984 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 14-01-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 14-01-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 984 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,155
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
فۆڵدەر
ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - چەمچەماڵ ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 3 (گەرمیان) ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.578 چرکە!