خانی گەورە یان خانی مەحمودئاغای غەفوری لە #کۆیە#، لەسەر دەرگای خان لەسەر بەردێک بە فارسی نووسراوە ساڵی (1227) کۆچی واتە بەرانبەر لە ساڵی (1806) زایینیدا لەسەر ئەرکی (مەحمود ئاغای غەفوری) درووستکراوە، نەخشەی خانەکەی لە شاری (ئامەد) ەوە وەرگرتووە و وەستاکانیشی لە شاری (موسڵ) هێناوە، ماوەی بوونیاتنانی خانەکە (3) سێ ساڵی خایاندووە، و (61) ژووری تێدابووە، سەرەوە (28) ژوور و خوارەوە (33) ژوور بووە، سەرەوە بۆ میوانەکان و (4) ژووری خوارەوەش بۆ کارگێڕی وپاسەوان و فەرمانبەری گومرگی حکومەت و خمخانەچی ڕەنگکردنی جلوبەرگ.
کەرەستەکانی بیناکە (بەرد و قسر و گەچ و بەردی مەڕمەڕ) بووە، سەرچاوەی ئاوی لەسەروچاوی گەرماوۆک بەجۆگا بۆ ڕاکێشراوە، ئەوانەی کارگێڕ و کاروباری خانەکەیان هەڵسوڕاندووە (مام بەکر، حاجی حسێن، حاجی خدر سابیر، سوارەی کاکەی ئاغا نەوەی مەحمود ئاغا) بوون.
خان وەک میوانخانەیەک بەکارهاتووە بۆ بازرگانەکان ژوورەکانی سەرەوە بۆ میوان و ژوورەکانی خوارەوەش بۆ وڵاغ کە بەر لە درووست بوونی ڕێگا و بان هاتوچۆ و بازرگانی هەر بە سواری وڵاغ بووە (خان) تاکوو شەستەکانی سەدەی بیستەم وەک ناوەندێکی بازرگانی گرنگ بووە لە کۆیە و ناوچەکە، زۆربەی دوکاندار و پیشەوەرەکان وەک کۆگا (عەمبار) بەکاریانهێناوە لەبەرئەوە پێی گوتراوە (کاروان سەرا) چونکە جموجووڵ و هاتوچۆی زۆر لەسەر بووە، بەداخەوە ئەمڕۆ ئەو شوێنەوارە ڕووخاوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 456 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!