دەقی پیرۆزباییەکەی #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#:
بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران(جەژنی قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم لەخوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لەهەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم، هیواخوازم ئەم جەژنە بەخۆشی و کامەرانی و ئاسوودەیی بەسەرببەن.
خوشک و برایانی کاکەیی وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کۆمەڵگەکەمان، ڕۆڵی گرنگیان لە خەباتی گەلەکەماندا گێڕاوەو قوربانیدانەکانیان لەوپێناوەشدا هەرگیز لەیاد ناکرێت.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە پشتیوانی و پاڵپشتیمان بۆ پاراستنی ماف و ئازادییە ئاینییەکانتان دەکەمەوە، پارێزگاریکردن لە کلتووری پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنیش کە یەکێکە لە شوناسەکانی هەرێمی کوردستان، کاری لەپێشینەمان دەبێت.
هەر لە جەژن و ئارامیدابن
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی #سلێمانی#[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,389 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!