پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,155
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 72
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 72

سکرتێرە 72
سکرتێرە 72

مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ کوو مۆبایلت پێنەمایە، پێم برێ بزانم چت لێکردیە ؟ گۆتی : بڕوابکەن نازانم، لەو بەڕکەم بوو، بەخۆشم نازانم چیلێهاتیە ! مام عەوڵا گۆتی : ڕاوەستە با تەلەفۆنەکت لۆبکەم، بزانم جەڕەس لێدەدا، مام عەوڵا مۆبایلی دەریناو دوو سێجار لۆ جەعۆی کرد هەردەیگۆ داخرایە..! گۆتی : دەترسێم لێت دزرابی سەرکەسە ! جەعۆ گۆتی : وەڵلاهی هەموو چشتەک دەبی، عەججایب دەبی ئەو مۆبایلەم چیلێهاتبی یا ئیلاهی، کاکە دەچمەوە مەیدانی کۆتران بزانم لەوێ لەبیرم نەکردیە، جەعۆ خواحافیزی کردو لێیدا ڕۆیی، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج قسەکی بکەم عێدز نابی ؟ گۆتم : نەخێر، فەرموو بیکە ! گۆتی : بەینی خۆمانبی ئەمن ئاقرم ئەو جەعۆیەی ناگری، وەتی گیراو پاشان بەردرا، هەست دەکەم لەگەمە غاین بی ! گۆتم : ئەمنیش لێی کەتیمە شک و وەکی جاران ناکەوتە بەردرم، هەست دەکەم چشتەک هەبی بەران نازانم چیە ! گۆتی : یاڵلا سبەینێ دەچینە مەخفەری بزانین هەیبەتوڵلا چیدەوێ، بەشکو بگەینە نەتیجەکی، گۆتم : کاکە ئەمن دەچمەوە مارێ بڕەکم ئیش هەیە، گۆتی : ئەمنیش دەچمە کن ئەو تیتک بەگووەی، بزانم چیدەوێ، وازم لێناینی و لێناینی ! گۆتم : کیهان تیتک بەگوو ؟ گۆتی : زێخە کەپوو سەییانی، لەغەیری وی کێ هەیە..! گۆتم : بڕۆ بەران ئاگات لەخۆبی، گۆتی : خەمت نەبی ئوستاج، ئەمن لەهەزار ئاوی ئەوهام دایە..!
شەوێ لەمارێ دانیشتبووم، کتێبەکم لەدەستی بوو دەمخیندەوە، تەلەفۆنەکم لۆهات، تەماشام کرد وەزیری شارەوانیە، ئەوەی سەرۆک وەزیران لەسەر کوڕەکەی دایە بەر ڕاژدیان ! وەرامم داوەو پاش چاک و چۆنی، گۆتی : لەمارێی بێم قاوەکت لەکن بخۆمەوە، گۆتم : وەرە، لەخزمەت دامە..
دەوری نیوسعاتەکی پێچوو هات، بەتەنێ هاتە ژۆرێ و گۆتیە پاسەوانەکانی ئەنگۆ لەناو تڕومبێلی بن کوڕم، پاش چاک و چۆنی فەرمووم لێکرد لۆ دیوەخانی، گۆتی : وەڵلا حەزدەکەم هەرلەناو ئەو فریزەی دانیشین خۆشترە ! گۆتم : وەی بەچاوان، دووکورسی پلاستیکم بردە ناو فریزی و دانیشتین، مندار دوو قاوەو دوو پەرداخ ئاوییان لۆهیناین، فڕەکی لەقاوەکەیداو گۆتی : وەزعت کوە ؟ گۆتم : زۆر باشم ئەتوو کوی ؟ گۆتی : بریا وەکی توو بەجێم هێشتبایە، لەو وراتەی دەبی هەرچی پێیانگۆتی بیکەی، ئەگەرنا شاپشاپانێت پێدەکەن، بەکورتی و بەکوردی دەبی ڕۆبۆت بی، چت هاتەپێش ئیمزابکەی، دەودەوانێ نەکەیی و هەرچی سەرۆک وەزیران و دارودەستەکەی گۆتیان، دەبی برێی بەسەرچاو گەورەم..! گۆتم : ئەمنیش ئەوانەم دەزانی لۆیێ زوو لێکگیربووین و نەمتانی بەردەوام بم، گۆتی : بڕوات هەبی دەستیان بەسەر هەزاران دۆنم عاردو عاردی تیجاری ناوشاری داگرتیە، یەک پڕۆژە نیە خۆیان تێدا شەریک نەبن، ئەگەر نەبنە شەریکت نایێلن ئیش بکەی ئەگەر دنیا خرابی، هەرچی ستی و کۆمەڵگە هەیە ئی خۆیتیان، زەلامەکی دەینن و لەقوڕی دروستی دەکەن و دەیکەنە واجیهەو سەرکار، لەبنەوە هەمووی ئیخۆیتیان و لۆ خۆیتیان، وەڵلا وەبیللا وراتیان وێران کردیە..! گۆتم : ئەتوو ئێستا چدەکەی ؟ گۆتی : هەرلەمارێ دانیشتیمەوەو نەیانهێشت بگەڕێمەوە وەزارەت، بەس بیستم تەکلیفیان لەتوو کردیە، هاتم تەئکید بکەم ! گۆتم : بەرێ تەکلیفی لێکردم بەران نەمکرد، ئەمن نامەوێ ببمە بەشەک لەو وەزعەی، ڕەنگە تووشی کێشەش بم، چونکە قسەی سەرۆک وەزیرانم ڕەتکردتەوە، بەران هەرچی ڕووبدا نایکەم..! گۆتی : پێشی لابدرێم ژنە گۆرانیبێژەک هاتیە، دەبینم نووسراوەکی پێیەو تەماشا دەکەم دووهەزار مەتر عاردیان دایتێ لەتیجاریترین جێی ئەوشارەی، گۆتم : دادەگیان ئەتوو چت کردیە هەتا ئەو عاردەت بدەنێ ؟ گۆتی : کوو چم کردیە، ئەمن گەورەترین خزمەتم پێشکەش کردیە، پێویستیش ناکا ئەو پرسیارانە بکەی، لەسەتوو ئیمیزاکردنەو تەواو، گۆتم : وەڵلاهی دادەگیان بەس خەباتی توو تەواوە ماباقی هەمووی فشەیە..!

گۆتم : ئەتوو دەتەوێ قسان لەمن دەرینی و بەداوەکم وەبکەی، یان هەربەڕاستی بێزاری ؟ گۆتی : بڕوابکە بێزارم، حوکمەتاتی ئەوهانیە کەئەمە دەیکەن، تاکە چشتەک کەلە مێشکی ئەو مەسولانەیمە بەدەستهینانی زۆرترین پارەیە، ئامادەنە هەموو چشتی بکەن لۆ پارەی ! گۆتم : پێت وایە ئەو وەزعە کەنگی چادەبی ؟ گۆتی : مەرێ کەنگی چادەبی، برێ کەنگی بەسەریەکدا دەڕوخێ، هەموو جارێ هەروابوەو بەسەریەکدا ڕوخایە، گۆتم : ئەتوو بەرنامەت چیە ؟ گۆتی : بەتەمامە خۆخڕکەمەوەو بەمارومندارەوە بچمە دەرێ، بەشکو لەئەوڕوپای ئیقامەی وەرگرم و لێدانیشم، ئەوەی خڕیشم کردتەوە بەئیشی بێخم و پێ بژیم..! گۆتم : ئەتووش فەرقەکی وەهات نیە لەگەر ئەوانیدی، گۆتی : ئیمن هەرئەوەندەیەو بڕەک کەرامەتم هەیەو پێم قبورناکرێ هەموو ڕۆژێ بمدەنە بەر ڕاژدیان، برێ ئێ ! گۆتم : ئێ ! گۆتی : بەینێدی کابرایەک هات، کاغەزەکی هینابوو کەوا دووسەت دۆنمی بدەمێ لەجێیەکی ستراتیجی، بەوحسابەی بیکاتە کۆمەڵگەکی گەشتیاری، هەستم کرد ئیشەکە پێچ و پەنای تێدایە، ڕامگرت، کابرا بەدەبانچەوە هاتەناو نووسینگەی من، گۆتی : دەیکەی یان پڕی دەوت گوللە بکەم ! تەلەفۆنم لۆ سەرۆک وەزیرانی کرد و وەزعەکەم تێگەیان، لەقریتەی پێکەنینێیداو پاشان بەتوندی گۆتی : زوو ئیشەکەی لۆ بڕۆینە..! ئیدی بەناچاری ڕواندم، کابرا پاش بەینەکی عاردەکەی بەسافی فرۆشتەوەو پارەکەی لەتەنکەی باغەریناو لێیدا ڕۆیی لۆ ئەوڕوپای، ئەمن خەمم ئەو خەمە، چار ڕۆژیدی هەمووی لەقوماری بدۆڕێنی و دیسان بێتەوە پڕۆژەکیدی وەهمی پێشکەش کاتەوەو لایەکیدی ئەو وراتەی هەڕاجکا..!
بەینەکی باش لەگەر وەزیری شارەوانی دانیشتم و بەهێمنی گێمدا قسەکانی، لەقسەکانی بەدەردەکەت تەواو بێزار بوەو نایەوێ چیدی لەو وەزعە قۆڕەی بەردەوام بی، تاکە شتەک کەلێمدیت ئەوەبوو ؛ جورئەتی نەبوو شتەکان ئاشکراکات و دنیای لەڕاستیەکان بگەینی، ئیدی پاشی ئەو هەموو خەمانە هەستاو خواحافیزی کردو لێیدا ڕۆیی، ئەمن ترسی ئەوەم هەبوو پاشی ئەو سەردانەی گازی بکەن و توشی کێشەکی گەورەی بکەن، بەتۆمەتی ئەوەی هاتیە لەگەرمن دانیشتیەو ڕەنگە برێن ئەنگۆ پیلانتان داڕێژتیە دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ورات و دەستتان لەگەر وراتانی دەرێ تێکەرکردیه لۆ نانەوەی ئاژاوەی..!
سعات دەی بەیانی بوو، لەدەرکەیدرا، چووم کردمەوە، مام عەوڵاو جەعۆ بوون، سەلامیان کردو گۆتیان بابڕۆین لۆ مەخفەری، گۆتمە جەعۆی : مۆبایلەکەت نەدیتەوە ؟ گۆتی : لەدونێیوە لێدەگەڕێم و جێ نەمایە نەچم و نەپرسم، کو دەرزیەکی باوێیە ناو ڕوبارەکی بزر دەبی، مۆبایلی من ئەوها بزربوو، گۆتم : ئەتوو دەتەوێ ئەمە قەناعەت بەو قسانە بکەین، جەعۆ ڕاست و ڕاستم پێبرێ ئەگەر گەفیان لێکردی و لێیانستاندی پێمان برێ، وەبی چارەکیدی ببینینەوە ؟ گۆتی : گدۆ ئەو قسانە چیە دەیکەی، ئەگەر شتی واهەبی ئەمن کوو پێتان نارێم، بەخۆشم سەرم لێشێوایەو نازانم ئەو مۆبایلە چیلێهات..! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج وازی لێبینە، ئەو سەیە هەتا ئووتی بەسەپشتی دانەینی ئیعتیراف ناکا، بازوو بڕۆین لۆ مەخفەری ! ئیدی سواری تڕومبێلی بووین و ناوی خوامان لێهیناو بەڕێکەتین..!
گەیشتینە مەخفەری و لەتڕومبێلی هاتینە خوارێ، چووینە ژۆرێ، سەرمان بەژۆرەکی داگرت، دیتمان مفەوەزەک دانیشتیەو نەینۆکەکی بەدەستی چەپ گرتیەو موکێشەکی لەدەستی ڕاستەو ڕوومەتی پڕی با کردیەو مووی لەدەم و چاوی دەکاتەوە، گۆتم : ماندی نەبی ! گۆتی : ئئئئئمممم، بەدەستی ڕاست ئیشارەتی داینێ و گۆتی : ئەودیوی، ئەودیوی..! ئیدی مفەوەزی موو دەرهینەرمان بەجێهێشت و چووینە ژۆرەکەی دی، تەماشا دەکەم هەیبەتوڵلا لەسەرەوە لەتەنیشت مدیر مەرکەزی دانیشتیەو لاقی لەسەر لاقی دانایەو چایەکی ڕەشی یەکڕەنگی بەدەستەو حریت حریت پێدەکەنی..!

وەکی چاوم بە هەیبەتوڵلای کەت، وا لەگەر مدیر مەرکەزی دانیشتیەو کیفەی سمێری دێ، هەرچی دەماری مێشکم هەیە هەمووی جۆت بوون، ئەوەی دەماغبی لەکەللەم نەما، ئەمن هەندەجار کەتوڕەدەبم و مێشکم جام دەکا، هەردوو چاوم سۆردەبنەوەو لەغەیری ئەوەی کەلێی دەهری بوویمە کەسیدی نابینم..! شێت وهاربووم لەو سەگبابەی، ئاخر ئەوە چەند ڕۆژە ژیانی من ومام عەوڵاو، کورە برێ کۆرانیمەی تارکردیە، گۆتم : وەڵلاهی پیاو یەکجار دەمری، هەتا کەنگی ئەمن خۆ لەو قونکە زەلامەی بێدەنگ کەم ! بەبێ سەلام و کەلام بەتووندی چوومە ژۆرێ و هەتا کن هەیبەتوڵلای ڕانەوەستام، ڕووبوومە سینگی و برندم کردو بەکورسیەو بەعاردییم دادا، دەتگۆ بۆربەرینە غلۆر بۆوە، کاکە کەتمەسەری بەمست و پێلەقان و لێدەو بووکتە، ڕووی بوومێ و قیتم کردەوە هەتا مست گرتم لە دەوو ددانیمدا، لەجێ خۆی سوڕاو پشتی کەتەمن، یەک شاپم لەقوونیدا، شەرتبی لەکەرێت دابا دوو تڕت پێدەکرد، هەیبەتوڵلای هیچ و پووچ بەسە مێزی مدیر مەرکەزی دابەربۆوەو غلۆربۆوە ئەو گۆڕەی..! کاکە بووە هەرایەک نەبیتەوە، ئەوجارە غارمدایێ، مدیر مەرکەز خۆیدا بەرێ و نەیهێشت دووسێ شاپیدی لێدەم، دوو پۆلیسیش لەپشتەوە تووند دەستیان گرتم و نەیانهێشت بجولێم، هاوارمکرد : بەرمدەن با ئەو سەگبابەی بتۆپێنم و لەکۆر دنیایێی کەمەوە، مام عەوڵاو جەعۆ هەردووک چاویان زەق ببۆوەو هەرتەماشا منیان دەکرد، وەها شێوابوون ڕەق ببوون، وەنەبوو ئەوانیش سێچار شاپی موستەهەقی لێدەن..!
ئەمنیان بردە ئەوسەری و هەیبەتوڵلایان لەبن دەست و پێیان دەرینا، کراوو جەمەدانی کەتبووە ئەو گۆڕەی، خین لەتۆقی سەری دەهاتە خوارێ هەتا بنی پێی، پێی نەدەکرا لەسەپێیان ڕاوەستی، لەسە کورسیەکیان داناو مەسینە ئاوەکیان هینا بەچڕوچاوی داکەن، خۆم حازر کردبوو پۆلیسەکان دەستیان شلکەن، دیسان غاریدەمێ و دوو پێلەقەی لەگوونی بدەم، بەشکو گوونک دەبی هەتا هەتایێ دەرێ : وای وەختی خۆی جۆتە گونەکی عەنتیەکەم پێوەبوو..!
مدیر مەرکەز سەری سوڕمابوو لەو وەزعەی، نەیدەزانی چبکا، هەر ئەوەندە گۆتی : بڕۆن ئەو زەلامەی باوێنە ژۆرێ هەتا تێدەگەم مەسەلەچیە..! دوو پۆلیسەکە قۆریان گرتم و ئەمنیان بردە دەرێ، ئێکیان سەری لەبن گێینام و گۆتی : بەشەرەفم پیاوی..!
گونک : قۆڕ.

گۆتم : مەمنونم، گۆتی : ئەوە معاون ئەمریکرد بتگرم دەنا لەسەرسەری خۆمت دادەنێم، ئەتوو بڕۆ ژۆرێ، هەونکە چایەکی خەستی یەک ڕەنگیشت لۆدەینم، گۆتم : بەس شەکری تێمەکە ! وەڵلا ئەمنیان بردە ژۆرێ و چووم لە قولینچکەکی دانیشتم، وەختەکی مام عەوڵاو جەعۆ هاتن و بەرامبەرم ڕاوەستابوون، هەر تەماشا من و تەماشا ئێکدیان دەکردو سەریان بادەدا، ئاخر ئەوان قەت باوەڕیان نەدەکرد ئەمن ئەوها لە هەیبەتوڵلای بکەم..!
دەوری نیو سعاتەکی لەژۆرێ مامەوە، وەختەکی پۆلیسەک هاتەدووم و گۆتی : وەرە مدیر ئەتووی دەوێ ! هەستامەوەو وەگەری کەتم، چووینە ژۆری مدیری، مدیر بەپێوە ڕاوەستابوو، لەناو ژۆرەکەی خۆی دەهات و دەچوو و سەری بادەدا، مام عەوڵاو جەعۆش لەدوومن هاتنە ژۆرێ، دیتم هەیبەتوڵلاش لەوسەری دانیشتیە بەکزو مەلولی، هەرلا کونە کەپووەکی تۆپە لۆکەکی تێکرابوو، لاچاوەکیشی شین و مۆرببوو، نازانم ئێ لێدانەکەی منبوو، یان لەکاتی بەربوونەوەی بەلێوی مێزی کەتبوو، هەیبەتوڵلا وەکی چاوی بەمن کەت ڕەنگی تێکچوو، ئەمنیش ئەعسابم نەما، پۆلیسەکە لەپشتم خۆی حازر کردبوو، ئەگەر غارمدا هەیبەتوڵلای تووند بمگری..! مدیرەکە بەینەکی تەماشای کردم، دوایێ مفەوەزەکی لێکۆرینەوەی گاز کردو گۆتی : دۆسیەکی لۆ بکەوەو چیدەرێ بنووسە..! ناوو ناونیشان و ژمارەی مۆبایل و کۆمەرە چشتەکیان لێوەرگرتم، وەکی گۆتم : وەزیری پێشیمەو قەولیشە ببمە وەزیری شارەوانی هەیبەتوڵلا ڕەنگی گۆڕا، مدیر مەرکەزیش بڕەک نەرمتر پرسیاری لێدەکردم، گۆتی : ئەتوو لۆ وەت لەو زەلامەی کرد ؟ گۆتم : لۆم ڕێککەوی خراتریشی لێدەکەم، ئەوە یەک حەفتەیە نەیهێشتیە ئەو کۆرانەیمە ئیسراحەت بکا، هەروەها دەکا دەستڕێژیەکمان لێدەکاو هەتا بەمنداران ڕادەگا زەندەقی گەورانیشی بردیە، پاشان ئەو کێشەی لەگەر عەوڵای زاوای هەیە ئەمن لۆ تێوەرەدا، بڕوات هەبی وازمان لێنەینی، ئەمن وازی لێناینم، تڕووهاتی وا لەتامی بردە دەرێ..!
هەیبەتوڵلا هیچ قسەی نەکرد، جارجار لۆکەکانی کونەکەپووی دەگۆڕی و هی تازەی دەهاویشتە جێی، مدیریش کۆمەرە پرسیارەکی لێکردم و هەموو وەرام داوە، پاشان ئیمزام لەسەر قسەکان کردو گۆتیە پۆلیسەکەی هەڕوو بیبەوە ژۆری سجنەکەی هەتا دەگەینە ئەنجامەکی، ئەمنیان برد و پرسیارو وەرام لەگەر جەعۆو مام عەوڵاش دەستی پێکرد..!
پاشی سعاتەکی هاتنەوە دووم، چوومەوە ژۆری مدیری، دیتم هەیبەتوڵلا لەوێ نیە و ڕۆییە، ترسەکم لێنیشت چووبی مەفرەزەکی بینی و بەسەر مەخفەری داداو هەموومان بکوژی، ئەو ترسەش لەجێی خۆیبی، چونکە هەرچەندی برێی زەلامەکی کەرە، تەماشا مام عەوڵاو جەعۆم کرد هەستم کرد ئەوانیش هەمان ترسیان هەیە، لۆیێ گۆتمە مدیری : پێم باشە ئەو پۆلیسانە لەسەر مەخفەرو دەوروبەری دابەشکەی، چونکە تەئکیدبە تۆزەکیدی جەنگی جیهانی سێیەم لێرە ڕودەدا..!

مدیری مەخفەری زەردەخەنەکی هاتێ و گۆتی : وەرە لەتەنیشتە من دانیشە ! ئەمنیش ڕاوەستابوم و هەرتەماشام دەکرد، گۆتی : فەرموو وەرە دانیشە، گۆتیە پۆلیسەکیش بڕۆ چایەکی عەننابی لۆبینە ! تەماشایەکی جەعۆو مام عەوڵام کرد، ئەوان بە ئیشارەت گۆتیان بڕۆ دانیشە، ئەمنیش چووم لەتەنیشتی دانیشتم، مدیر سەلاجەکەی تەنیشتەخۆی کردەوەو ئاوەکی سەفەری دامێ، ئەمنیش وەرمگرت و سەریم کردەوەو بەقوومەکی بنم لێهینا، هەندەی نەبرد پۆلیسەکەش چایەکی لەپێش دانام، سوپاسم کردو چونکە چایەکە شەکری تێکرابوو، دەستم بە تێکدانی کرد، فڕەکم لێداو دامناوە، مدیر گۆتی : ئەتوو بەس بەمن برێ لۆ ئەوها شێت و هاربوویی و ئەو دەردەت بەو هەیبەتوڵلایەی کرد، گۆتم : هەندەجار پیاو بێزار دەبی و دەگاتە وەزعەکی تووشی یەئس دەبی، تەماشادەکا هیچ تروسکاییەکی چارەسەری لەپێش نیە، ئیللا لێدان و کووتان، یان خۆ بەکوشتن دان، خۆ ئەمن دەمزانی زەرەرەکی گەورە لەو ئیشەی دەکەم، بەران هیچ چارەی دیم لەپێش نەبوو، غەیری دەست وەشاندنەکی باش، لۆیێ ئەوەم کردو ئەوجە گۆتم هەرچی دەبی باببی..! گۆتی : ئەمنیش زانیم مەسەلەکە ئەوەیە، بەران حەزمکرد لەخۆتم گێلێبی، ئەمن لەگەر ئەوەی ئەفسەری پۆلیسیمە، کۆلیژی یاساشم تەواو کردیە، ئێستا ئەگەر ئەو دوو پیاوە ئەوهایان کردبا، مەخسەدم جەعۆو مام عەوڵایە، ڕەنگە زۆر عەججایب نەبایە، بەران ئەو ئیشەی توو زۆر عەنتیکەبوو لەکنەمن، بەران دوایێ فکرم لێکردەوە زانیم گەیشتیە ئەو پەڕی بێزاری..! گۆتم : تازە ئیشەکە هات و هەرچیش دەبی باببی، ئەوەی مهیمە لەکنەمن کوری درم داکەت..! سەری لەبن گێی نام و گۆتی : ئەک دەستەکانت خۆشبی، ئەو سەگبابە لەسبەینێوە لەو ژۆرەی من دانیشتیە، درۆم لۆ دەکاو موغامەراتی خۆیم لۆ دەگێڕتەوە کەوا چ عەنتەرەک بووەو چەند ساران لە سجنی ئەبو غرێب بووەو دەدوازدە ئەمن و ڕەفیق حزبی کوشتیەو چیاو چۆلی کوردستان نەمایە کەتەقەی لێ بە دوژمنی وەنەنابی ! دەشیگۆ ساحێبی چار شەهیدانم..! مام عەوڵا هەریدایێ و گۆتی : جەنابی معاون ئەوە کوڕە خەزورمە، وەڵلا وەبیللا هەتا ڕاپەڕینەکەی جاشبوو، لەگەر ڕاپەڕینەکەش هەرات چووە موسرێ، بەینەکی لەوێ خۆی ماتکرد، دوایێ دیتی جەوی ئێرە بەدریتی، هەستا هاتەوەو کاکە لێرەش کەتەناوێ، لۆ شەهیدەکانیش بڕوات هەبی سێیان لەجاشاتی کوژراینەو ئێکیشیان جەیشی شەعبی بوو، لەشەڕی عەبادان کوژرا..! مدیر گۆتی : دەزانم، ئەوانەی ساحێب شەهیدی ڕاستی بن، پێیان شەرمە باسی شەهیدەکانیان بکەن خۆیان پێهەرکێشن..! گۆتم : جەنابی معاون هەونکە ئەمن چبکەم و چم بەسەردێ ؟ گۆتی : وەڵلاهی کەئەتووم ناردە سجنێ، لەگە هەیبەتوڵلای دانیشتم، گۆتم : واز لە منجڕی و کەراتی بینە، ئەتوو دەرەقەتی ئەو کابرایەی نایێ، ئەوە ماوەک وەزیر بووە، ئێستا قەولە بیکەنە وەزیری شارەوانی، بڕوات هەبی لەوەی زیاتر توڕەی بکەی، بەیەک تەلەفۆنی بنبزرت دەکا، دەوجە بەگێی من بکەو لۆخۆت لەگەری پێکوەرە ! گۆتم : ئێ، ئەدی چیگۆ ؟ مدیر گۆتی : وەڵلا ئەوەلجار منجڕی دەکردو دەیگۆ ئەمن زەلامەکی زۆر کەرم و بەهەوەنتە وازناینم، ئەگەر ئەوشۆ نەمکوشت و لەخینێم نەگەوزاند ئەمن هەیبەتوڵلا نیمە ! ئەمنیش پێمگۆ : هەتا زووە لەگەری پێکوەرە، بەخوای ئەو کەراتیەی توو سەرت دەخوا، باپێشت برێم ئەوە بەیەک تەلەفۆنی دەگاتە سەرۆک وەزیرانی و لەوێ پۆخت دەسووتێنی..! وەڵلا هەیبەتوڵلا بەینەکی بێدەنگ بوو، دوایێ گۆتی : وەڵلاهی ئەمن زەلامی بەغیرەتم خۆش دەوێ، ئەمن وامزانی زۆر دەست و پێ سپیە، نەمزانی ئەو نێرەکەرەیە، کورە ماخران خۆ ئەمنی نەهێشت و مەجالی نەدا دەست بەکەریەکی بکەم، جەنابی معاون ئەوە ئەمن لێی خۆشبووم و شکایەتەکەی خۆم دەکێشمەوە، بەس ئەو کابرایە وازم لێبینی و هەرکەس لەماری خۆی، هێوارێش خانێی خوشکم دەنێرمەوە لۆ عەوڵای زاوام..!
لەگەر ئەو قسەی معاونی ئەمە درمان زۆر خۆشبوو، مام عەوڵا هەربەجارەکی گەش بۆوە، ئیدی ئەمە مەمنونی معاونی بووین کەوا دەورەکی باشی گێڕابوو، ئیمزامان لەسەر هەندە وەرەقان کردو خواحافیزیمان کردو لەمەخفەری هاتینە دەرێ..!
سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین، جەعۆو مام عەوڵا هەرتەماشا منیان دەکرد، وەکی برێی باوەڕیان نەدەکرد ئەمن ئەوهام لەهەیبەتوڵلای کرد، مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ ئوستاج ئەوە ڕاستی بوو یان خەون بوو ؟ گۆتم : ڕاستی بوو، زۆریش لەسەمەڕۆن دەنا بەدەردی هەیبەتوڵلاتان دەبەم، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلاهی ئوستاج ئەمن زەلامەکی زۆر کەرم، کەتوڕەبووم دۆو دۆشاوی تێکەر دەکەم، بەران بمکوژی و بمبڕی وەکی تووم پێناکرێ ! گۆتم : ئەوجە مەخسەدت ئەوەیە ئەمن لەتوو کەرترم ؟ گۆتی : نانا ئوستاج، ئەستەغفیروڵلا، وەڵلا مەخسەدم ئەوەنەبوو ! جەعۆ گۆتی : ئەدی مەخسەدت چبوو، پیرە کەمتیار، غیرەتت نەبوو دوو پێلەقان لەگونی هەیبەتوڵلای گیرکەی، مام عەوڵا گۆتی : کورە جەعۆ، دەردی مسەقەفان گۆتی : ئەمن شۆک ببووم شۆک..!

جەعۆ گۆتی : نازانم ئەمن لۆ ئەوها داڕزابووم، وەنەبوو دوو شەپیلاغی بخێوێنمێ و جیبلقاوی لەقونی دەرینم..! مام عەوڵا گۆتی : وەڵلاهی جەعۆ بەدەرکەت هەراوهۆریاو خۆ گیڤ کردنەوەی من و تو بەس باووبژبوو، دەنا دەبایە چشتەکمان ڕاوەشاندبا، گۆتم : هەرگێش مەدەنێ، مهیم ئەوەیە هەیبەتوڵلامان لەکۆر بۆوە..
لەو قسانە دابووین مام عەوڵا تەلەفۆنەکی لۆهات، تەماشایکرد، گۆتی : وەڵلاهی وابزانم میرۆی برایە، جەڕەسی تایبەتم لۆ دانایە، گۆتم : دەی ئیشاڵلا بەربووە ! مام عەوڵا مۆبایلەکەی کردەوەو گۆتی : هەلۆ ! ها میرۆ، ئەوە ئەتووی ؟ کورە دەوس، ئێ ئێ، زۆر باشە، ئەمەش ئەوە دێینەوە، بەخێرچی، مام عەوڵا مۆبایلی قەپاتکردو گۆتی : ئەی بێناموس میرۆ..! جەعۆ گۆتی : دەرێی بەربووە ؟ مام عەوڵا گۆتی : بەرێ بەرێ بەربووە..! جەعۆ گۆتی : عەیف، دەبا هەرلەژۆرێبی ! مام عەوڵا گۆتی : لۆ لەژۆرێبی سەی خۆڕی ؟ جەعۆ گۆتی : وەڵلا جێی شێران هەر زیندانە، میرۆ بەوەی جوانە لە عەپسخانەی بکەوی..! گۆتم : دەتوو لەهەندێ گەڕێ، میرۆ لەکێیە ؟ مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا وا لۆ مارێمە دەچی، هەونکە بگەینەوە مارێ دەیبینین، گۆتم : زۆرباشە لەخوای بەزیادبی، ئەوە میرۆش بەربوو..!
گەیشتینەوە کۆرانێ، دیتمان میرۆش لەتەکسیەکی دابەزی و لەگەمە گەیشتەوە ماری مام عەوڵای، ئیدی لەترومبێلی هاتینە خوارێ و لەگە میرۆی چاک و چۆنیمان کردو بەخێراتنەوەمان کرد، کۆران خڕبوونەوەو بووە هەرا، هەموو دەورەیان لەمیرۆی دابوو، بەینەکی پێکەوە ڕاوەستاین، دوایێ ڕوخسەتم لێوەرگرتن بڕۆم، مام عەوڵا قۆری گرتم و گۆتی : نەڕۆی، مێوانی منی ! گۆتم : بڕۆم باشە ! سەری لەبنگێی نام و بەعەستەم گۆتی : مەڕۆ، ساوار بەگۆشتمان هەیە..! هەزێنەتە بە نانی فڕنی و تەڕەپیازو ماستاوی سەربەکەف ئاوای کەی ! گۆتم : کاکە ناڕۆم و دەمینێمەوە..! جەعۆ هەریدایێ و گۆتی : ئائا، دەمینێینەوە ! مام عەوڵا گۆتی : ئەتوو لۆ دەمینێیەوە سەی خۆڕی ! جەعۆ گۆتی : بە ئیمانم دەمینێمەوە، بشمکوژن واز لەو ساوار بەگۆشتەی ناینم..! مام عەوڵا ئەعسابی نەما، ڕوو بووە جەعۆی و گۆتی : کێ بەتووی گۆتیە ساوار بەگۆشتمان هەیە، هەی گوجیلە ! نەمهێشت ئیشەکە گەورەبی، گۆتم : ئەمن پێمگۆتیەو جەعۆ دەعوەتی منە..! مام عەوڵا گۆتی : ئاخ ئوستاج، ئاخ ئوستاج، ئەمن دەستی تووم نیە، فەرموون بابچینە ژۆرێ..!
خەرکەکە پەرتەی کردو ئەمەش چووینە ژۆرێ، هەندەی نەبرد سفرە ڕازاوە، ساوار بەگۆشت و تەڕەپیازو سەوزەوات و نانی فڕنی و ماستاوی سەربەکەف کراشەی دەکرد، ئەو هەرمەی سەر ساواری وەکی برند دەبوو لۆ عاسمانێ، دەتگۆ جەرگیمنەو دەسووتێ و قرچەقرچی دێ و دوکەری دەچتە عاسمانێ، ئەشەدەنو بیللا کیژەکانی مام عەوڵای خانەدانن و دەستاویان خۆشە، ڕەببی ڕوویان سپیبی و سەربرندی دنیاو قیامەتێبن، مام عەوڵا فەرمووی لێکردین و ناوی خوامان لێهیناو کەتینە سەرێ، ئەوەی لەلای من زۆر سەیربوو، قاپی جەعۆی زۆر تایبەت بوو، ئەو پشکەگۆشتەی لۆوی داندرابوو، لەئی هەموومان گەورەترو پڕ گۆشتتربوو، هەرلەخۆڕا شکەکم لۆ دروست بوو لەجەعۆی، بەتایبەتی کەجەعۆ بەو دوادواییانە ئەگەر سووندی بخواردبا هەردەیگۆ بە ئیمانم..! ئەمن ناهەق نەبووم لە شکەکەی خۆم لەجەعۆی، چونکە کیژەکی مام عەوڵای ناوی ئیمان بوو..!
مایتی[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 749 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 20-01-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 20-01-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 749 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,155
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دوکان ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 1 (دۆڵا جافەتی) ئەنفالکری - گرتیخانە - نوگرە سەلمان ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.625 چرکە!