پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,157
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 73
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 73

سکرتێرە 73
سکرتێرە 73

نان خوراو چایە ڕێزکرا، مام عەوڵا گۆتی : ئەوڕۆ لۆمن دوو گێژنەیە، ئێکیان داومان لەداوی هەیبەتوڵلای بۆوە، ئێکیش میرۆی برام بەربوو ! میرۆ گۆتی : لۆ هەیبەتوڵلا چیکردیە ؟ جەعۆ هەریدایێ و گۆتی : ئەوجە چینەکردیە، وەڵلا ماری ئەو عەوڵایەی براتی کردیتە بێژینگ، دەتگۆ دائیرەی ئەمنی قەدیمە، هەر دووسێ شەو جارەک دارودیواری لۆ گوللەڕێژ دەکرد، وەڵلاهی مەولودەکمان لەسەرە گوللەک بە عەوڵای نەکەت، دەنا لەتڕی سەی دەچوو..! میرۆ قیت بۆوە غاریدا دەرێ، پێراوی لەپێکاو بڕوا لۆشەڕی هەیبەتوڵلای، ئەمن و مام عەوڵا غارمانداو گرتمان، ڕجای خینەکمان لێکرد هەتا ساردمان کردیتەوەو هینایتمانەوە ژۆرێ، بەس هەتا مەسەلەکەی تێبگەینین، گۆتمان : بابە ئەتوو بەس وەرە دانیشە بزانە مەسەلەکە چیە، ئەوجە دەست بدە داری تفەنگی ! جەعۆی سەرکەسەش دەیگۆ : بابە لێیگەڕێن بابچی، بەخوای ئەوڕۆ دەبی ئەمە سەی بەسەی وەنێن، دەنا ئیسراحەتمان لێهەردەگیرێ..! مام عەوڵا بەدەستەکی میرۆی گرتبوو، بەدەستەکیش گەفی لەجەعۆی دەکردو جوونی پێدەدا، گۆتیە جەعۆی : هەی خوێڕی، بێم پێلەقەکەت لەهورگی بدەم و هەرچی سندان و قوزەلقورتت کردیە هەمووت لەهەناوی بینمەوە..! گۆتمە جەعۆی : جەعۆ ڕجات لێدەکەم بێدەنگبە، میرۆمان لێ هارمەکە و ڕدێنمان لەڕدێنی هەیبەتوڵلای مەئارێنەوە..! باشبوو جەعۆ بێدەنگبوو، میرۆمان دانیشاندو مەسەلەکەمان تێگەیاند، میرۆ قیت بۆوە دوو ماچی لەمن کرد، گۆتی : بینە ئەو دەستانەت ماچکەم، چونکە هەیبەتوڵلات پێ کوتایتەوە، گۆتم : برام ئەتوو لەهەندێ گەڕێ، بەران یەک پیاوەتی لەگەر مام عەوڵای بکە ! گۆتی : ئەوجە ئەگەر ئەمن لۆ عەوڵای برام نەکەن لۆکێ دەکەم..! گۆتم : بڕۆ نەنەخانێی براژنت بینەوەو ئاوەکی بەو ئاگرەی داکە، گۆتی : وەڵلاهی دەچم، بەران دەترسێم لەوێ هەیبەتوڵلای ببینم و لێکگیربین، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلاهی ئەو قسەش تەواوە، کاکە ئەتوو لێگەڕێ، ئەمن پیرداود بێددان و شەمسەدین گەندەبای دەنێرم، وەلەو شەمسەدین دری زۆر بەخەمە، گۆتم : ناوەڵلا لەشەمسەدینی گەڕێ، دەبی دوایێ سەرەکیشی لێدەین، بەران مەجید دۆنکی لەگەر پیرداود بێددانی دەنێرین..! جەعۆ گۆتی : وەڵلا بابم دوو زەلامی زەریفتان دیتتەوە ئەوجەلۆ..! مام عەوڵا گۆتی : ئەتوو ببڕێنەوەو درێژەی مەدێ..!
بەینەکی باش دانیشتین و دوایێ ڕوخسەتمان لەمام عەوڵای وەرگرت هەستین، جەعۆ گۆتی : کورە دەدانیشە گدۆ، کێوە دەچیەوە مارێ، وەڵلا ئەمن عەوڵارۆکم هەند خۆش دەوێ، بەئیمانم بەمنبی، بەمانگ لێرە پاردەمەوە..! مام عەوڵا گۆتی : ئەی لەدوڕ قوڕێت نێم سەی خۆڕی، ئەتوو بەردەوام گێچەرم پێدەکەیی و شەڕم پێدەفرۆشی، لەکەنگیوە ئەوها تەبابووی لەگەمن ! گۆتمە جەعۆی هەستە بابڕۆین هەستە، چاوەکەم میرۆ ئەتووش واز لەو سایەق لۆریەی بینەو چیدی تاقیبی مەکە، بڕوات هەبی ئەوجارە بچیە ژۆرێ بەفیلی نایێ دەرێ، گۆتی : وەڵلاهی ئوستاج چشتەکی وای نەمابوو قیڕەبڕی بکەم، بەران ئەمن لەکێ بزانم تاقمەکیدی لەدوو وینەو سەرسێرەیان لەمن گرتیە، گۆتم : خوا ڕەحمی کرد وەزیری ناوخۆ دری نەرم بوو، دەنا بەربوونی توو ئاسان نەبوو، هەستە جەعۆ باڕۆین، یائەڵلا کاکە مەمنون لۆ ساوار بەگۆشتەکەیی و بەدوعا..!
هاتینە دەرێ و ئەمن و جەعۆ هوردە هوردە خشین لۆلای مارێ، جەعۆ گۆتی : بەخوای بابە ساوار بەگۆشتەکی زەریف بوو ! گۆتم : تەبعەن، ڤی ئای پیت لۆبێ لۆ زەریف نابی..! جەعۆ گۆتی : ڤی ئای پی چ گدۆ، دەی بزانە مۆرەکم بەقونی وەنانووسێنی، بڕوات هەبی چ لەگۆڕێ نیە، گۆتم : دەبرێ بە ئیمانم..!

لەدەوی دەرچووو گۆتی : کیهان ئیمان ؟ گۆتم : ئەوە بێ تەعزیب ئیعتیرافت کرد، باشە ئەتوو بەمنت نەگۆ لۆ عارەبەکی لێدرامە، ئێستا لۆ باتدایتەوە سەر ئیمانی مام عەوڵای ؟ گۆتی : وەڵلا ئەوە باشترە، جیرانی خۆمانەو بابی برادەرمەو باشیان دەناسم، گۆتم : دەترسێم پێی ڕابوێری ؟ گۆتی : عەیفت نەکرد گدۆ، ئەمن کوو چشتی وا دەکەم، وەڵلا وەبیللا قەسدم شەریفە، گۆتم : ئەوجە ئەتوو برێی مام عەوڵا بتداتێ ؟ گۆتی : لۆ عەوڵارۆک ئێکی لەمن پیاوتری بەدەست دەکەوی بیکاتە زاوای خۆی ! گۆتم : مەسەلە ئەوەنیە، بەران ئەتوو و مام عەوڵا هەندتان جوون پێکدایە، دەوتان لێک سپی بوویتەوە، زۆر دەترسێم نەتداتێ ! گۆتی : دەوجە ئەتوو هیممەتەکمان لۆ بکەو پێی برێ..! گۆتم : بەسەرچاو، با دەرفەتەک بڕەخسێ..
لەدیار تەلەفزیۆنی دانیشتبووم، دیتم نووسرا بەپەلە ! هەندەی نەبرد نووسرا : تەرمی وەزیری شارەوانی لەمارەکەی خۆی دۆزرایەوە...! کەئەو خەبەرەم دیت، کەتمە گومان بەمردنی خۆی مردبی، کێ دەرێ لەناویان نەبردیە، چونکە هەم کۆمەرە نهێنیەکی پێبوو، هەم لاملیشی دەکردو بەگێی حزب و مەسولەکانی نەدەکرد، ئەو پرسیارەشم لۆ دروست بوو، لۆ بەتەنێ بووە لەمارێ، دیارە مندارەکانی لەمارێ نەبووینە، یانیش ڕەوانی دەرێی کردینەو بەتەمابووە پاشیوان ئەویش تێتەقێنی و خۆی قورتارکا، چونکە قسەکی وای لەکنەمن کرد..! فکرم لەوەی دەکردەوە بچمە ئەو مزگەفتەی لێی دەشۆن و نوێژی لەسەر دەکەن، پاشانیش بچمە سەرقەبران، دوایێ گۆتم : وازی لێبینم باشترە، ئەمن لۆخۆم تووشی کێشەکەم..! لەو خەیارانە دابووم پارێزەرەکەم تەلەفۆنی لۆ کردم و گۆتی : خۆت ئامادەکە حەفتەی داتێ دادگایکردنەکەت دەست پێدەکا، ڤارین شکایەتەکەی نەکێشایتەوەو ئەو فایلە قەپات نەکرایە ! گۆتم : ئەدی دایەجوجەو زێخە ؟ گۆتی : ئەوانیش بەردەوامن و کۆمەرە شایەدەکیشیان هەیە، گۆتم : گێمەدێ، ئیشاڵلا خوا ئاسانی دەکا، بەس ئەگەر ئەتوو دەزانی تووشی کێشە دەبی، واز لەو مەسەلەی بینەو بکشێوە، گۆتی : تازە وازناینم، ئەوجە هەرچی دەبی باببی..!
ڕۆژی پاشی مام عەوڵا هات و مشەوەش بوو، گۆتم : خێرە ؟ گۆتی : وەڵلا زێخەم دیتیە، دەرێ ئەگەر شایەدی نەدەی لە زددی وەزیری کەوا گەندەڵ و بێنامووس بووە، ئەوا ئەمن شکایەتت لێدەکەم و دەرێم پڕی دایمێ و ئەو زگەشی بە عەرامی لەمن پەیداکردیە ! گۆتم : باشە ئەدی ئەتوو مارەت نەکردبوو ؟ گۆتی : وەڵلا بەس بەمەلای مارەم کردو هیچ ئەوراقەکم نیەو ئێستاش مەلایەکە بزرە، دوایێ بشیبنمەوە لەوانەیە نەوێری برێ مارەم کردیە، نەکو تووشی کێشەبی ! گۆتم : باشە ئەتوو چت بەزێخەیگۆ ؟ گۆتی : پێمگۆ سەبرەکی بگرە هەتا فکرەکی لێدەکەمەوە، ئەویش گۆتی : با پێشتبرێم، ڤیدیۆشت لەکنەمن هەیەو بەگێم نەکەی لەفەیس بووکی براوی دەکەمەوەو عەیاوناموست دەبەم..!

گۆتم : ئەتوو بەڕاستیتە ؟ گۆتی : کوو قسەت لۆدەکەم ئەوهایە ! گۆتم : باشە ئەتوو بەتەمای چی ؟ گۆتی : بەتەمای چبم، بەخۆشم سەرم لێشێوایە، گۆتم : ئەو ڤیدیۆیە کێشەیە، دەبی شتی وای کردبی ؟ گۆتی : وەڵلا ئەگەر کامیرای لەژۆری خۆی دانەبی، وەلەو ئەمن هیچم نەدیتیە، بەران لێی دێ ! گۆتم : دەزانی چیە، سووکە وەعدەکی بدێ، هەتا چارەسەرەکی دەبینینەوە، بەس ئەتوو بەمن برێ، نەنەخانێ هاتەوە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا پیرداود و مەجید چوون هینایانەوە، گۆتم : وەزعی کوە ؟ گۆتی : وەڵلا جارێ خۆی بێدەنگ کردیە، ئەوجە نازانم چی لەبن سەرییە ! گۆتم : مهیم ئەوەیە، هەراوهۆریای هەیبەتوڵلامان لەکۆر بۆوە، بەس ئەتوو بەمن برێ، ئامۆزایەکەشی وازیهینا ؟ خۆئەویش داوای پارەی دەکرد ! گۆتی : ئەرێوەڵلا ئوستاج، دیاربوو هەیبەتوڵلا ئەویشی ڕازی کردبوو، گۆتم : دەی خێری تێدایە، لۆنایێ بچینە مزگەفتێ و پاشانیش سەرقەبران، ئەوڕۆ وەزیری شارەوانی دەشارنەوە، ئێک دوو ڕۆژیان تاخیر کرد هەتا مندارەکانی لە ئازربایجان گەڕانەوە، گۆتی : پێت باشە بچین ؟ گۆتم : وەڵلا ئەمن یەکەمجار بڕیارم دابوو نەچم، بەران تەلەفۆنم لۆ یەک دوو وەزیران کرد، گۆتیان بێی باشترە ! کەونە برادەرتەو دوایێ لەوێش نەبی لەوانەیە نیشانەی پرسیارت لەسەر دانێن..! گۆتی : زۆرباشە، فەرموو بابڕۆین ! ئیدی لەگەر مام عەوڵای سواری تڕومبێلی بووین و پێمان لێنا لۆ ئەو مزگەفتەی مەیتەکەی لێبوو..!
گەیشتینە پێش مزگەفتێ، تڕومبێلمان ڕاگرت و هاتینە خوارێ، هەتا بەژۆرێ ڕادەگا، پێش دەرکەو سەجادەی مزگەفتێش فوول بوو، چووینە ژۆرێ، چونکە ئەمنیان ناسی، ڕێیان لۆکردمەوەو فەرموویان لێکردین، چووینە ناو حەرەمی مزگەفتێ، جەنازەکە داندرابوو، دیاربوو هێشتا نوێژیان لەسەر نەکردبوو، مەسولە قەرەو قەرەوەکان لە میحرابی و دەوروبەری دانیشتبوون، زۆربەی وەزیرەکان و مەسوڵانی حزبی و سەربازی لەوێبوون، هەموو خۆیان کزو مەلوول کردبوو، جارجار سەریان لەبنگێی ئێکدی دەناو چپەچپەکیان دەکردو لچ و لێویان بڕەک بادەداو دەستی ڕاستەیان کەلەسەر چۆکیان بوو، لەگەر لچ بادانەکەی هەردەشەقاند، چاوم بەولاوبەولا گێڕا سەرۆک وەزیرانم نەدیت، چوومە لایەکی دوو ڕکەعات سوونەتی چوونە ناو مزگەفتێم کردو ویستم لەلایەکی دانیشم، ئێک دوو وەزیرو خزم و کەسی ڕەحمەتی ئیشارەتیان دامێ بچم لەڕێزی وان دانیشتم، دەستم هەرشەقاند و گۆتم : مەمنون نایێم، بەخۆی هەرجێش نەبوو بچمە وێ، هەمووی گیرابوو، پێیان داگرت دەبی هەربێیە کنەمە، بەزۆری زۆرداری زەلامەکی پوخە کەلەوێ دانیشتبوو، هەریانستاندو گۆتیان بڕۆ ئەوسەری، ئەویش بەنابەدری هەستاو چڕوچاوی وێکناو بەلاچاوەکی تەماشا منی کرد، بڕواتان هەبی لۆی ڕێککەتبا و بخێوابایێ لەڕکان، بەپێلەقان هەردوو گونی دەتەقاندم، ناهەق نەبوو، دەزانی چەند دری خۆشبوو لەناو ئەو هەموو وەزیرو مەسوولەی دانیشتبوو، ئەو نەوعە زەلامانە گەلەزۆرن، کەحەز دەکەن بەس لەتەنیشت مەسوولان دانیشن و ڕەسمان بگرن لەگەریان، دوایێش لەفەیس بوکی براوکەنەوەو بنووسن : لەگەر هاوڕێی خۆشەویستم و سەردەمی خیندنێم فران وەزیر، ئەوڕۆ دوای ئەوەندە سارەی بەیەک گەیشتینەوەو کۆمەرەک یادگاری کەونمان گێڕاوە..!

چوومە لای مەسولەکان و سەلامم کردو هەندەکیان قونیان جولاند، ئەننەما لەبەرم هەردەستنەوە، زانیم فشەیە، چونکە ئەوشتە زۆرە لە بۆنەکان، بەران هەرلەبەر دری وان دەستم درێژ کردو گۆتم : دانیشن دانیشن ئەزیەت مەخۆن، کەتمە بەینی وەزیری دارایی و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی، بەخێراتنیان کردم و چاک و چۆنیمان لەگەر هەمووان کرد، بەینەکی بێدەنگ بووین، خزم و کەسی ڕەحمەتی لەدەوری دارەبازەکەی دانیشتبوون، هەندەک قورئانیان دەخیندو هەندەکیش سەریان بەسەر دارەبازەکەیدا شۆڕ کردبۆوەو دەستیان لەلێوی دارەبازەکەی گیرکردبوو، ئەو دیمەنانە زۆر خەمناکن و پیاوی دەتەزێنن، وەختەکی وەزیری دارایی سەری لەبنگێی نام و گۆتی : کوی ؟ گۆتم : باشم بژی ئەتوو کوی ؟ گۆتی : وادەڕوا، ئەرێ بەچ خەریکی ؟ گۆتم : وەڵلا هیچ ! گۆتی : گلەییم لێمەکە، سەرۆک وەزیران خانەنشینی تووی ڕاگرتیەو گۆتیەمن لۆی مەکەن، دەنا ئەمن حەزم دەکرد ئیشەکەت لۆبکەم، گۆتم : گێمەدێ، مهیم ئەوەیە ماینە، ئەدی ئەگەر لەناو ئەو دارەبازەی باین چمان دەکرد، دەبینی وەزیری شارەوانی چی بەسەرهات ؟ گۆتی : کورە ئەو پیرەسەیە مستەهەقە ! گۆتم : بەڕاستتە ؟ گۆتی : دەزانی کوو ڕاست و چەپ کەتبووە ناوێ، وەڵلا وەبیللا هیچی بەجێنەهێشتبی ئێستا دووسەت ملیۆن دۆلاری بەجێهێشتیە ! گۆتم : بەڕاستتە ؟ گۆتی : ئەدی خۆ سوحبەتت لەگەر ناکەم، سەگبابەی عاردی ئەو وراتەی نەهێشت هەمووی لووس کرد ! گۆتم : ئەدی لۆ ئەوهای بەسەرهات ؟ گۆتی : ماخران، ئامادە نەبوو بەشی سەرۆک وەزیرانیش بدا، هەربەتەنێ لرفی دەکرد، هەر عاردەک سەرۆک وەزیران یان مندارەکانی یان برایەکانی داڵغەیان لێدابا، دەیگۆ نەمایە، وەکی تاقیبیان دەکرد دیتیان هەمووی بەخۆی ساف کردیە، ئیدی لێی لەڕک ڕاچوون و خوردیان کردەوە..!
ئەمن هەرفکرم لەو قسانەی وەزیری دارایی دەکردەوە، وەختەکی کوڕەکی وەزیری شارەوانی بەگریان هاتە ژۆرێ، خەرک هەموو قیت بونەوەو ئەمنیش قیت بوومەوە، وەزیرو مەسولەکان باوەشیان تێکردو ماچیان دەکردو دریان دەداوە، سڕەی وەزیری دارایش هات، ئەویش باوەشی پێکردو تووند دەیکوشی و هوڕ هوڕ دەگریا، کوڕەکەی ڕەحمەتی ئەوی بەردابوو ئەو هەر بەرینەدەدا، هەرکووی هەبوو بەریدا، کوڕەکە گەیشتەمن، ئەمنیش دۆقەکم لەگەر کردو سەرەخۆشیم لێکرد، پاشان لەمە تێپەڕی و چووە سەر مەیتی بابی، خۆی بەسەر دارەبازەی داداو لەهۆڕژنی گریانێی دا ! گۆتمە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی : بەڕاستی ئەو کوڕە گوناحە، باب مردن زۆر قورسە ! سەری لەبنگێی نام و گۆتی : کورە سەگبابی وا فشەی پێدێ، معەدەل لەوراتان دەسوڕێتەوەو خەریکی قومار کردن و قەحپە..گ یە، ئەو خۆڕیە حەفتەی پێشی لە قوماری پێنج ملیۆن دۆلاری دۆڕاندیە، وەتێدەگەی لۆبابی دەگریێ، ئەوە لۆ پارەی دەگریێ پارە..!

گۆتم : بەڕاستیتە ؟ گۆتی : ئەوجە ئەوە سەلاتەیە ! گۆتم : لۆ چشتیدیش هەیە ؟ گۆتی : ئائا، وەزیرەفەندی حەزی لە سکرتێرەکەی خۆی کردیە، هەستایە بەدزی هینایتی، گۆتم : ئەو هوردە شتانە لەپیاوان ڕوودەدا، گۆتی : کێشەکە ئەوەنیە، گۆتم : ئەدی ؟ گۆتم : هەستایە بەشەکی زۆری مورک و سامانی خۆی بەناوی ئەو سکرتێرەی کردیە، دونێ ئاشکرابووە، خێزانی یەکەم و مندارەکانی وەتی زانیتیان چاویان چوویتە پشتی سەری، لەدونێوە جێیان پێ جێنیە ! گۆتم : ئەدی سکرتێرەکە ؟ گۆتی : دیارنیەو کەس نازانی کێوەچووە، باب و براشی نەهاتینە سەر مەیتی وەزیری شارەوانی، گۆتم : لەوانەیە بترسێن تووشی کێشەکی بن ! گۆتی : هەموو چشتەک دەبی..!
مامەستا هەستاوەو گۆتی : دەی کاکە جەنازەکەی بینن، بانوێژەکەی لەسەر بکەین ! چارپێنج جاحێر ڕووبوونە دارەبازەکەیی و برندیان کردو هینایان لە میحرابی دایاننا، مامەستا بەپێش کەت و ئەمەش لەدوو وی ڕێز بووین، مامەستا پێش ئەوەی دەست پێبکا باسیکرد نوێژی سەر مردی کوو دەکرێ و لەبەینی تەکبیرەکان چدەرێی، ئەوجە گۆتی : موسوڵمانینە بەخۆ بکەون و ڕێی خوای بگرن، کەسمان زەمانەتی ئەوەمان پێنیە، نوێژی پاش ئەو مردیە لەسەر هەریەک لەئێمە ناکرێ، وەڵلا نەکورسی، نەپارە، نەحیمایە، نەمەزرەعە فریات ناکەون، قوڕبەسەری ئەوەی دزە، گەندەڵە، زەلام کوژە، شەروار پیسە، هاوار لۆ ئەوڕۆژی قوڕت بەسەری دەبی و لەناو ئەو دارەبازەت دەنێن..! تەماشامکرد وەزیرەکان و مەسوولەکان نیوچەوانیان وێکهاتتەوەو ئاگریان لەنیوچەوانی دەباری، وەزیری ناوخۆ ئیشارەتەکی دا وەزیری ئاوقافی و گۆتی : ئەو مەلایەی بێدەنگکە ! وەزیری ئاوقافیش چاوی لەمەلای زەق کردەوەو سەرەکی بەتوندی لێلەقاند، مەلا لەمەسەلەکەی گەیی، لۆیێ گۆتی : دەوجە بانوێژەکەی بکەین..! مامەستا نیەتی هیناو گۆتی : ئەڵلاهوئەکبەر ! ئەمەش نیەتمان هیناو سوڕەتی فاتیحەمان خیند، وەختی مامەستا فاتیحەی تەواو کردو دیسان گۆتی : ئەڵلاهوئەکبەر..! سێبەشی وەزیرو مەسوولەکان غەرەتیان کردو چوونە ڕکوعی..! وەکی دیتیان کەس نەچووە، لەجێی خۆیان تەریق بوونەوەو هەستانەوە، سێچار جاحێر بەڕدێن و سمێر باریک خۆیان پێنەگیراو گۆتیان : خخخخخخ، ئیخخخخخ..! کاکە بووە پێکەنین و کخەکخەک نەبیتەوە، نازانم مامەستا کوو نوێژەکەی پێتەواو کرا، وەزیرەکانیش ڕەنگیان سۆرهەرگەڕابوو لەشەرمان..! هەرکووی هەبوو نوێژەکە کراو سەلام دراوە، مامەستا کۆمەرە دوعایەکی کردو گۆتی : دەی کاکە هەریبگرن و بابیبەینە ماری هەتایی، ئەو مارە تەنگو تاریکەی کە پڕی دووپشک و مارە..! وەکی مەلا ئەو قسانەی کرد ئەمن زەندەقم چوو، دەتگۆ ئەمن دەبەن و لەگەر مارو دووپشکی لەقەبریم دەنێن..!
دارەبازەکەیان هەرگرت و بردیان، ئەمەش بەدووی داچوون، وەزیری ئاوقاف فرسەتی وەرگرت و تووند قۆری مەلای گرت، مەلا ڕەنگی زەرد هەرگەڕاو ڕاوەستا، وەزیری ئاوقاف سەری لەبنگێی ناو گۆتی : لەسەر قەبران زۆر درێژەی نەدەیێی و هجوم نەکەی، وەڵلا وەبیللا لەختبەدانێ ڕات دەگرم فڕێت دەدەمە گوندەکی بەسواری کەرێ نەبی نەیگەییێ ! مامەستا سەرەکی لەقاندو ڕەزامەندی دەربڕی، ئیدی نازانم مامەستا بەگێی وەزیری ئاوقاف دەکا یان نا ؟ دەبا بچینە سەرقەبران و بزانین چ ڕوودەدا..!

لەگەر مام عەوڵای سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین لۆسەر قەبران، لەوانەیە چارسەت پێنجسەت تڕومبێل کەتبووە دوو ئێکدی، هێدی هێدی لەسەر جادەی دەڕۆیشتین، فکرم لەوەی دەکردەوەو دەمگۆ : دوو سێ ڕۆژ پێش ئێستا ئەو وەزیرە بەخۆو بەکۆمەرە وەنەوشەکی بەسەر ئەو جادەی دادەهات و پۆزی لێدەدا، بەلالمۆزی تەماشا ئەولاو ئەولای دەکردو هەتا لۆی بکرابا لە ترافیک لایتانیش ڕانەدەوستا، ئەوڕۆش وا لەناو دارەبازەکی فڕێ درایتە پشتی دووتەنیەکی، بنیادەم چاوی چەند قەییمەو دەرس لەهیچ وەرناگری، مادام هەردەمری دە مێژووەکی جوان لەپاشەخۆت بەجێبێلە، با چارکەس برێن : هەزار ڕەحمەت لەگۆڕت، نەک وەکی ناوت هات سێبەشی ئەو میللەتەی برێ گوو بەگۆڕی..! ئەمن لەو خەیارانە دابووم مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ ئوستاج ! گۆتم : بەرێ مام عەوڵا ! گۆتی : باشە ئەو مەسول و وەزیرانەیمە لۆ ئەوها زۆجن زۆج..! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : ماخران هەموویان سەروبەریان سپی بووە، ئەوجە نازانن کوو نوێژ لەسەر مردی دەکرێ، دەرێ بە عومری عەیاتیان نوێژەکیان نەکردیە، وەڵلا دەترسێم سێبەشیان دەستنوێژیشیان نەبووبی ! گۆتم : مەمنون بە بەنوێژ نەکردن و بێ دەستنوێژیان، بڕوابکە نیوەیان زیاتر ئیمانیان هەر بەخواش نیە..! مام عەوڵا زەرد هەرگەڕاو گۆتی : ئەستەغفیروڵلا ئەستەغفیروڵلا، کورە ئوستاج ناوی خوای بینە ! گۆتم : وەڵڵا کووت لۆباس دەکەم ئەوهایە..! مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : قوڕ بەسەری ئەوەی پەنجەی لۆوانە لە مەرەکەبی هەرینایە..!
گەیشتینە سەرقەبران و دابەزین، دارەبازەکەیان داناو ئەمەش لەدەورەی ڕاوەستاین، دیاربوو جێیەکی تایبەتیان لۆمە گرتبوو، چووینە بەر سێبەری دار قەرەمتۆزەکان، کەتمە بەینی وەزیر ئاوقاف و وەزیری خوێندنی باڵا، وەزیری ئاوقاف سەری لەبنگێی نام و گۆتی : وەڵلاهی قەبریش ترسناکە، گۆتم : وەها ترسناک، وەڵلاهی جەرگی دەوێ ! ئەوجە وەرە بەتاقی تەنێش بەجێت دێلن و ئەو هەموو خۆرەت بەسە دادەکەن..! وەزیری خوێندنی باڵا گۆتی : ترسی ناوێ، مرۆڤ پێکهاتەکی کیمیاییەو کەچوە ژێر زەوی شی دەبتەوەو دەگەڕێتەوە دۆخی ماددی خۆیی و کۆتایی پێدێ ! گۆتم : ئەتوو ئەوها لەژیان گەیشتی ؟ گۆتی : بەرێ بەرێ هەرئەوهایە ! وەزیری ئاوقاف گۆتی : وەختی هەندێ نیە، وا شۆڕی دەکەنەوە ! مەلایەکە لەلێوی قەبری ڕاوەستابوو، گۆتی : یاڵلا بەناوی خوای شۆڕی کەنەوە لۆ ماری هەق..! دوو زەلام چووبوونە ناو قەبرەکەی، وەریان گرت و لەلای ڕاستیان درێژ کرد، ئیدی ئێک ئێک بلۆکیان داوە زەلامەکان و سەری وەزیریان گرت، ئەوجە خەرکەکە کشاوەو حەففارەکە بەدەوی خۆری دەوری قەبری خڕکردەوەو بەسەری داکرد، وەکی تەواو بوو کشاوە پاش، ئیدی سێچار زەلام بەخاکەناسان قەبرەکەیان ڕێکهێخست، زەلامەک گۆتی : مامەستا فەرموو تەلقینەکەی بدە ! مامەستا چووە پێش و لای سەری مردی دانیشت، وەزیری ئاوقافیش چوو بەرامبەر مەلای ڕاوەستا، وەبی ئەگەر مەلا ویستی خەتی بپسێنی ئەو چاوی لێ سۆرکاتەوە، مامەستا عەینەگی خیندنەوەو کتێبۆکەکی چار پێنج لاپەڕی لەگیرفانی ژۆرێی جووببەکەی دەریناو بیسمیللای کردو گۆتی : برایانی موسوڵمان لەئەسلدا تەلقین لۆ زندیانەو لۆ مردیان نیە، خۆشەویست سەلامی خوای لەسەربی بەهەموو تەمەنی خۆی تەلقینی لەسەر هیچ مردیەکی نەخیندیە، دەوجە مادام لۆنگۆیە، باش بزانن ماری ئاخیرتان ئێرەیە ! کێوە دەچی قوڕبەسەر، لەگەر توومە حاکم و میری وراتی ! پاشاو وەزیر، مەسولی تڕەستوور، وەتێدەگەی نامری، وەڵلا بچیە بن پەڕەکەی عاسمانێش هەر لێرەت دەپەستن..! وەزیری ئاوقاف شێت و هاربوو، پتت لێدابا دەتەقی..!
مایتی[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,135 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 20-01-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 20-01-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,135 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,157
وێنە 105,821
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - چەمچەماڵ ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 3 (گەرمیان) ئەنفالکری - گرتیخانە - ئەبوغرێب ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.453 چرکە!