پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,149
وێنە 105,820
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 84
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 84

سکرتێرە 84
سکرتێرە 84

بووە غەربەغەرب و هەرایەک نەبیتەوە، هەرکەس لەڕاستەخۆ قسەی دەکرد، هەبوو دەستخۆشی لە گوڵاڵە خانی دەکرد، هەشبوو هەزار جوونی دەدایێ و بە خائین و خۆفرۆش و بێ نامووس ناوی دەبرد، دادوەر هەر بەچەکووچان لەمێزی دەدا، کەس گێی نەدەدایێ، گوڵاڵە خان تەماشا منی کردو زەردەخەنەکی کرد، تەماشا هەردوو چاویم کرد پڕی فرمێسک بوون، ئەمنیش لەتاو ئازایەتی چاونەترسی ئەو ژنە بەوەفایەی قوڕگم پڕی گریان بوو، فرمێسکم لە هەردوو چاوم هاتە خوارێ و لەبنی درمەوە سوپاسی گوڵاڵە خانم کردو تێرتێر دوعام لۆکرد..!
گوڵاڵە خانیان بردە دەرێ و ناویان لە لیستی شایەدەکان سڕیەوە، پاشان کۆمەرە کەسەکیدیان هینا لەناو وەزارەتی و لەدەرێ، شایەدیان لەسەرمن دەدا، ئەمن هەر نەمدیتبوون و نەمناسیبوون، ئێک دووەکیان لە لوبنان هینابوو، گوایە ئەمن تێکەو لێکەی تریاک و پارە سپی کردنەوەم لەگەر کردینە..! پاش بینەو بەردەکی زۆر پارێزەرەکەم قسەی کردو گۆتی : جەنابی دادوەر بەبرینی پشتی جەعفەری و بە ئیفادەی گوڵاڵە خانیدەردەکەوی کەوا ئەو موەکیلەم بێ تاوانەو غەدری لێدەرێ، ئەتوو برێی لەو وراتەی بەس ئەو کابرایە گەندەڵی کردبی هەتا ئەوهەموو بەزمەی پێبکرێ ؟ لۆ ناچن ئەوانە بگرن کەنان نەبوو بیخۆن ئێستا ساحێبی ملیۆنەها دۆلارینە، دەیان کۆمپانیای زەبەلاحیان هەیەو داست و چەپ کەتینە ناوێ و داهاتی ئەو میللەتە بەستە زمانەی دەخۆن ! جەنابی دادوەر هەرچی هەبووەو هەرچی لەدژی ئەو پیاوەی گۆترایە هەمووی درۆیەو ئەسل و ئەساسی نیە، بەبەڵگەی ئەو میمۆریەی پێشکەشم کردبوو، کە هەرکەسەک ئەو وەزیرە لەگەری دانیشتبی یان سەری لێدابی، یان تەلەفۆنی لەگەر کردبی هەمووی یان بەڤیدیۆی گیرایە، یانیش دەنگی تۆمار کرایە، تەماشای ڤیدیۆیەکانی ناو وەزارەتی بکە بزانە وەزیر شەڕی بە سکرتێرەی دەفرۆشی یان سکرتێرە وازی لێناینی، تەماشای ڤیدیۆی کامیرەی ماریان بکە، بزانە دایە جووجە بەخۆی هاتیە حەوش و ماری لۆ بشوا یان وەزیر داوای کردیە، ببینە بزانە سبەینێ لە وەزارەت کوو سزای ئیداری دەدا چونکە چوویتە ماری و ماری لۆ دەشوا، ڤیدیۆیەکانی دی وەزیرەکان ببینە بزانە چیان کردیە لەلوبنان و کوو بەهۆی ئەو ڤیدیۆیانە شڕبڵ بەسەفتە دۆلاری لێبەرداینەوە، گێبدە شڕبڵی بزانە چدەرێ وەکی تەلەفۆنی لۆ وەزیری کردیە..! دادەر توڕەبوو، گۆتی : مەرێ وەزیر، برێ تاوانبار..! پارێزەرەکەم گۆتی : ئەگەر ئەوە تەوانبار بی هەموو دنیا تاوانبارە، تاوانبار ئەوانەن کە بێدەنگن لە ڕاست ئەو هەموو ستەمەی دەکرێ..! تکایە جەنابی دادوەر بەچاوی هەق و دادپەروەری تەماشا ئەو کەیسەی بکەو زۆر تەئکیدبە ڕۆژەک دادێ بەرامبەر خوای گەورەڕادەگیرێی و هەق و حیسابت لەگەر دەکرێ لەسەر ئەو حوکمەی بەرامبەر ئەو وەزیرەی دەریدەکەی..! دادوەر گۆتی : پێویست ناکا باسی هەق و حسابی لەگەرەمە بکەی، ئەمەش بایی خۆمان خوای دەناسین..!

پارێزەرەکەم هاتەوە لەجێی خۆی دانیشت، بەینەکی باش ناو ژۆری دادگای بێدەنگ بوو، لەهیکڕا دادوەر لەماسینجەری نامەکی لۆ هات، نامەکەی خیندەوەو بڕەکی داما، دوایێ گۆتی : ئەو دانیشتنە سعاتەک تەئجیل دەبی، پشووەکی دەدەین و هەندەک قسەی لەگەر داواکاری گشتی دەکەم و دێینەوە..! ئیدی دادوەرەکان هەستان و پاشی ویش ئەوانەی لەوێبوون هەموو هەستان و ئەمن و پارێزەرەکەم ماینەوەو ئەمنیشیان بردە ئەو ژۆرە گچکەی لەناو دادگای لۆ ئەو کەسانە داندرایە کە گیراینە، گۆتمە پارێزەرەکەم کە لەگەرم هاتە ژۆرەکەی : ئەرێ مام عەوڵا دەنگی نیە، نە لەدادگای، نەلەهیچ جێیەکی ؟ پارێزەرەکەم بەینەکی بێدەنگ بوو، گۆتم : لۆ قسان ناکەی ؟ گۆتی : چت پێبرێم، مام عەوڵا وەزعی باش نیە ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : وەڵلا داوایان لێکردبوو بێ شایەدیت لەسەر بدا، نەهاتبوو، زۆریان هیناو بردبوو، ڕازی نەببوو، ئیدی بەتۆمەتی دەست درێژی کردنە سەر زێخەو پارە خواردن و دزی، وا لە حەپسخانەی پاری دایتەوەو لەوانەیە لە دوو توو مەحکەمەی بکەن و خوا بزانی چەندی حوکم دەکەن..! سەرو درم گیراو بەتەواوی خەفەتبار بووم لۆ مام عەوڵای، ئەتوو بڕۆنێ ئەو پیاوە لەسەمن چی بەسەرهات و تووشی چبوو، گۆتم : مارو منداری وەزعیان کووە ؟ گۆتی : وەڵلا جار جار سەریان لێدەدەم و ئاگام لێیانە، مندارەکانی تووش باشن و خەمت نەبی، ورەیان بەرزە، ئیشاڵلا بەدری وان دەبی، گۆتم : خوا کەریمە، بەس ئەتوو کوی تێدەگەی ؟ گۆتی : حوکم دانت مسۆگەرە، بەران نازانم چەند سارە، خۆت حازرکە لۆ دە هەتا پازدە ساری..! بەران ئەگەر ئەو حوکمەش دەرچوو، ئەمە لە دادگای تەمیز تەمیزی دەکەینەوە، زۆر تەئکیدبە ئەو بڕیارە لە دەرێی دادگای دەرچووەو دادگا هیچی پێناکرێ، غەیری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی..!
سعاتەک پێچوو، ئەمنیان بردەوە ژۆری دادگایی ناو ژۆری دادگای پڕی نەفەربۆوەو، سێ دادوەرەکە و داواکاری گشتی دانیشتنەوە، پاش تەماشا کردنەوەی فایلەکەی من لەلایەن سێ دادوەرەکەیی و چپەچپەکردنەکی زۆر لەگەر ئێکدی، دادوەر دەستی بە قسان کردو گۆتی : بەگێرەی مادەی ئەوەندەو ئەوەندەو لەیاسای فران و فیساری..! ئەمن چونکە دیقەتم دابووە بڕیاری کۆتایی دادگای، زۆر بەهوردی گێم نەدەدا مادەکان و یاسایەکان، دەرچووی کۆلیژی یاساش نیمە هەتا لێی بزانم، لۆیێ هەر چاوەڕێی ئەوەم دەکرد بزانم چەند سار حوکم دەکرێم..!
دادوەر بەینەکی دی قسەی کردو گۆتی : بڕیارمان دا بە پازدە سار حوکم کردنی و جێبەجێکردنی ئەو حوکمە..دادگا کۆتایی پێهات..!

چونکە چاوەڕێی ئەو بڕیارەم دەکرد، خۆم تێکنەداو گۆتم : خوایە کێم هەیە لەتوو زیاتر..! تەماشام کرد پارێزەرەکەم و هەندەکی دی لەوانەی لەوێبوون، بێتاقەت بوون، چونکە دەیانزانی بێ تاوانم.. سێ دادوەرەکە چوونە دەرێ و دوو پۆلیس هاتن قۆریان گرتم و ئەمنیان بردە دەرێ، ئەو چەند کەسەکەی پێشتر بە پاسەکەی ئەمنیان هینابوو، تەماشایەکیان کردم و تێر پێکەنین و لێیاندا ڕۆیشتن، پارێزەرەکەم هاتە تەنیشتم و گۆتی : ورەی بەرنەدەی، داوای تەمیزی ئەو بڕیارەی دەکەینەوەو ئیشاڵلا شتەک بە شتەکی دەکەین..! گۆتم : هەرگێش مەدێ، هەرچی بێتە پێشم پێی ڕازیمەو زۆر تەئکیدبە تەسلیمیئیرادەی کەس نابم، ژیانەکی پێنج و دوو ڕۆژی ئەوەی ناینی پیاو خۆی لۆ سەرشۆڕ کا..! گەیشتینە حەوشەی دادگایی و تڕومبێلەکی جام ڕەش ڕاگیرابوو لۆمن، هەتا بمبەن و تەسلیمی حەپسخانەم بکەن، دوو پۆلیس و پارێزەرەکەم لەگەرم بوون و سێ پۆلیسیش لەکن تڕومبێلەکەی ڕاوەستابوون، گەیشتمە نێزیک تڕومبێلی دیتم، گوڵاڵەخان وا لەبن سێبەری دارەکی ڕاوەستایە، تەماشا من دەکات و فرمێسک بەهەردوو چاوی دێنە خوارێ، دەستم لێبرند کردو بەسینگم وەناو گۆتم هەتا دەمرم مەمنونی توومە، پەنجەی شهادەی برند کردە عاسمانێ و گۆتی : خوایەک هەیە، کوو دروستی کردی، ئەوهاش دەتبینی و ڕزگارت دەکا..!
ویستم سواری تڕومبێلی بم، خێزانم و مندارەکانم گەیشتنە من، تێکڕا باوەشیان پێکردم و لە هۆڕژنی گریانێیان دا، بەدەستە خۆم نەبوو، هەردوو چاوم پڕی فرمێسک بوون و بەڕوومەتم دا هاتنە خوارێ، ئەتوو بینە بەرچاوت کەسەکی بێتاوان لە مارو منداری داببڕێ و لەکونی حەپسخانەی بپەسترێ، تەنها و تەنها لەبەر ئەوەی نایەوێ دزو گەندەڵ و بێ ڕەوشت بی و داوای کەمترین مافی خۆی و خەرکی بکا، کە ژیانە..! گۆتمە مندارەکان ورەتان بەرزبی و خەمێ مەخۆن، بابتان بێ تاوانەو سەربەرز بن کە بابتان نەخائینەو نەدزەو نە بێ ئەخلاقە، کو دەزانم خوا بەهەقە، ئەوهاش دەزانم بەهانام دێ..!
وەختەکی شەمسەدین گەندەبایی و پیرداود بێددان و مەجید دۆنکی و کۆمەرەکیدی هاتن، هەموو باوەشیان پێکردم و گریان و دوعای خێریان لۆ کردم، گۆتم : ئاگاتان لە مام عەوڵای نیە ؟ گۆتیان : وەڵلا وا لە حەپسخانەیەو هەبزانە وەکی توو درا دادگای، گۆتم : ئەمن دەبی بڕۆم، ئەگەر مام عەوڵاتان دیت پێی برێن ئیمانی بداتە جەعۆی، جەعۆ زۆر مەردو بە وەفایە..! گۆتیان : بەچاوان پێی دەرێین و هیچ خەمت نەبی، پارێزەرەکەم گۆتی : ئەمن پارێزەری مام عەوڵایمە، ئەمەلم زۆرە ئەو بەرببی، ئەو فەقیرەو هیچی لەگەر هیچ دانیە، داوەکە بەتەنێ لۆ تووبووە..!
خواحافیزم لە هەمووان کردو مندارەکانم تێر ماچ کردو گۆتم : زۆرتان ئاگا لە داک و بی، بەگێی بکەن و تووشی کێشەو دۆخەی نەکەن و زۆریشتان ئاگا لە خیندنێ بی، سەریشتان لەناو خەرکی برندبی و بەقسەی کەس بڕوا نەکەن..! سواری پاسەکەیان کردم و سلفیان لێداو بەڕێکەتین لۆ حەپسخانەی، ئیدی لەگەر سواربوونی پاسی ژیانەکی تازە لۆمن دەست پێدەکاو جارێ بەس خوا دەزانێ ئەو ژیانە کووە..!

پاسەکە بەڕێکەت لۆ حەپسخانەی، ئێک لەو پۆلیسانەی لەگەرم بوو، زۆر سوحبەتچی دیاربوو، هەر بەڕێکەتین، پاکەتی دەریناو گۆتی : با سەرو جغارەی بەباکەین کاکۆکە، پاکەتی لۆ ڕاگرتم و گۆتی : ڕاکێشە ! گۆتم : ببورە جغارەی ناکێشم.! گۆتم : دەترسێم چایەش نەخۆیەوە ! گۆتم : با چایەی دەخۆمەوە، بەران بێ شەکر، گۆتی : برێ ئاوی گەرم دەخۆمەوە، بەس بەمن برێ چایەی بێ شەکر تامی چیە !؟ چدەنگم نەکردو وەرامم نەداوە، جغارەکەی بەدەوی وەناو چەرخەکی لێدا، گۆتی : برێ ئێ ! گۆتم : ئێ، گۆتی : ئەو چەرخەی دەبینی ؟ گۆتم : بەرێ ! گۆتی : ئەوە لە عەویجەی لۆم هاتیە ! گۆتم : دیارە خزمت هەنە لەوێندەرێ ؟ گۆتی : ناوەڵلا، ئەوە قەولە بچم لەوێ ژنەکی عارەب بینم، ئەوجە کابرایەکیان لۆ دیتیمەوە، لەوێ موختارە، چار کیژی هەیە، گۆتیتی پێی برێن بابێ بەناوکەوی، کیهانی بەدری بوو، با پەلی بگری و بیبا، ئەوجە بابی ئەو کیژانە ئەو چەرخەی بەدیاری لۆ ناردیمە، وەکو نیەت پاکیەک بەرامبەرە من..! پۆلیسەک لە پێشەوە دانیشتبوو، ئاوڕەکی داوەو گۆتیە پۆلیسەکەی : واز لەو کابرایەی بینە، دنیات تێگەیاندیە ژنێ دەینم ژنێ دەینم، هەمووش فشەیە، وەتی وەبیرم دێ وەدەرێ، وەڵلاهی باپیرم عەمەد لەقەبری قیت بیتەوەو ژنێ بینی، ئەتوو ناینی، ئەو جغارەش بکوژێنەوە، ئەمەت خنکاند لەگەر چڕە دووکەرێ..! پۆلیسی ژنهین چ قسەی نەکرد، جغارەکەی کوژاندەوەو بێدەنگ بوو، ئەمنیش سەرم نوی کردو فکرم لەوەی دەکردەوە کوو کاتی خۆم لە حەپسخانەی ببەمە سەری، گەیشتمە ئەو فکرەی باشترین چشت کتێب خیندنەوەیەو دەبی خۆم بەکتێبی خەریک بکەم، وەختەکی سەرم برند کرد دیتم پۆلیسەکە تەماشام دەکا، ئەمنیش تەماشام کردەوە، هەر چاوی دانەنا، ناچار ڕووم وەرگێڕاو تەماشا لایەکی دیم کرد، وەختەکی تەماشام کردەوە ئەویش هەر تەماشای دەکردم، ئەمنیش چاوم دانەنا، گۆتم بزانم چیدەوێ.! هەر تەماشای دەکردم و هەر تەماشام دەکرد، بەینەکی باش ڕۆیی، وەختەکی لەهیکڕا یەک بەدەنگی گۆتی : هوو..! هەر زەندەقم چوو، ئەویش هەتا هێزی تێدابوو لەقریتەی پێکەنینێی دا، گۆتم : یاڕەببی خوایە، ئەو بەرایە چیە تووشم بووە، گۆتمە ئێک لە پۆلیسەکان کاکە خێرتان دەگاتێ ئەو بەرایەم لەکۆر کەنەوە..! ئیدی خۆیان لەپۆلیسەکەی تووند کردو گۆتیان چیدی قسەی لەگەر بکەی بە معاونی دەرێین، باشبوو ئەویش وازی لێهینام و بێدەنگ بوو..!
زۆر ناخۆشە ئەتوو درت یەک پارچە خەمبی و زەلامەک لەوسەریڕا بێ و فشەی خۆی باوێتە سەرەتوو، زۆر خۆشە هەموو کەس تێکەر ژیانی تایبەتی کەس نەبی و میزاجی نەگری، ئەمن لەو خەیارانە دابووم، وەختەکی پۆلیسەکەی پێشەوە گۆتی : زۆرمان نەمایە، هەونکە دەگەینە جێ، ئەمن لەجێیەکی وا دانیشتبووم دەرێم هیچ لێدیار نەبوو، ئاخر جامی پاسەکەی هەمووی ڕەشبوو، دەرێت نەدەبینی، دیاربوو تایبەت دروست کرابوو، لۆ گۆستنەوەی گیرایان..!
گەیشتینە پێش حەپسخانەی، پۆلیسەکەی پێشەوە جامی کردەوەو نوسراوەکی دا پاسەوانەکەی پێش دەرکەیی و گۆتی : ئێکەکمان هینایە تازە حوکم درایە، ئەویش تەماشا نوسراوەکەی کردو ئیمزایەکی لەسەر کردو پاشان ژمارەی پاسەکەی مەی نووسی، لەگەر ناوی هەموومان، ئیمزایەکیشی بە پۆلیسەکەی کردو ئەوجە گۆتی بڕۆنە ژۆرێ..!
پاسەکەمان چووە ژۆرێ و بەینەکی ڕۆیی، تەواوەک چووینە پێش، ئەوجە ڕایگرت، پۆلیسەکان هاتنە خوارێ و ئەمنیشیان هینا خوارێ، ئاوڕەکی چار دەورم داوە، دیتم دیواری دەرێی حەپسخانەی زۆر برندە و سەریشی بە سیمی دڕکاوی داپۆشرایە، ئیدی قۆریان گرتم و ئەمنیان بردە ژۆرێ، چووینە ژۆرێ و ڕایانگرتم، نوسراوەکەیان لۆ بەڕێوەبەری برد، بڕەک پێچوو پۆلیسەک هات گۆتی : بابێتە ژۆرێ، چوومە ژۆرێ و ڕاوەستام، سەلامم نەکرد، نەوەک وەرامم نەدەنەوە، ئاسان نیە بە پازدە سار حوکم درابی و سەلامی بکەیی و وەرامت بدەنەوە، بەڕێوەبەر تەماشا نوسراوەکەی دەکرد، پاشان سەری سوڕاندە لای پەنجەرەیی و بەینەکی تەماشای دەرێی کرد، ئەوجە سەرەکی باداو هەناسەکی قۆری هەرمژی و هینایەوە دەرێ، ئاوڕی لۆلای من داوەو گۆتی : نازانم برێم بەخێراتی یان نا ؟ ئێرە جێی ئەوەی نیە بەو کەسانەی دەگیرێن برێی بەخێراتی..! خوای گەورە لۆت ئاسان بکاو بەهانات بێ، ئەوجە ئیمزایەکی لەسەر نوسراوەکەی کردو گۆتی : بیبەنە ئەو دیوی، با ئیجرائاتی پێویست چیە لۆی بکرێ و جێیەکی باشیشی لۆ دیاری بکەن، با تێکەری هەموو کەسی نەبی..! پۆلیسەکە تەحیەکی لۆ کردو گۆتی : بەسەرچاو گەورەم..! ئیدی دوو پۆلیس ئەمنیان لەوێ بردە دەرێ و بردمیانە جێیەکی دی، ئیش و تەرتیباتی نوسراوەکەی تەواو بوو، ئەمنیان بەڕێکرد لۆ لای ژۆرێ، هەتا گەیشتینە ژۆرەکی، گۆتیانە من جێت ئێرەیە..! ئەمنیش چوومە ژۆرێ دیتم چار کەس لەو ژۆرەینەو پاریان دابۆوە، وەکی چاویان بەمەکەت هەستانەوە، سەلامم کردو وەرامیان داوە، پۆلیسەکان جێیەکیان لۆمن دیاری کردو گۆتیان ئێرە جێی تووە، ئەوان چوونە دەرێ، ئەمنیش بەبێدەنگی چووم لەجێی خۆم دانیشتم، ئەو چار کەسە بەخێراتنیان کردم و وەرامم دانەوە، ئیدی نە ئەوان دەنگ و نە ئەمن دەنگ..!

بەینەکی پێچوو، ئێکەکیان هاتە تەنیشتم و گۆتی : کوی ؟ گۆتم : باشم بژی مەمنون..! گۆتی : خێرە لێرەی ؟ گۆتم : لۆ دەپرسی ؟ گۆتی : هەتا ماوەک پێش ئێستا ئەتووم دەدیت لەتەلەفزیۆنی وەکو وەزیر دەردەچووی، هەونکەش وا لەتەنیشتە من کەتی، پێم عەنتیکەیە ! گۆتم : هیچ پێت عەنتیکە نەبی، ژیان ئەوهایە، ڕۆژەک وەزیری و ڕۆژەکیش گزیری..! گۆتی : ئەو قسەی جەنابت تەواوە، بەران لە وراتیمە وەزیر بە ئاسانی ناکەوتە حەپسخانەی، قاتی شۆڕشەک کودەتایەک لەدەرێ نەکرایەو ئەمە نەمان زانیبی..! گۆتم : نەخێر هیچ نەکرایە، ئەوڕۆ هەر وەکی دونێیەو دونێش وەکی پارو پێرار..! سەرەکی باداو گۆتی : ئەمن ناوم سەعدیە، ئەوەش ناوی ڕەحمانە، ئەوێهێش ناوی بەختیارە، ئەوەی چارەمیش ناوی بورهانە، ئیشاڵلا هەر چارمان شتەکی ناکەین ئەتوو درت بێشی، بەس پێم برێ چەند سار حوکم درای ؟ گۆتم : پازدە سار..! گۆتی : وەی بابە، ئەوجە ئەوە بەچ تەواو دەبی..! گۆتم : خوا گەورەیە، لەکن خوای چاو قووچانەکە..! گۆتی : حەزناکەم لێت بپرسم لەسەرچ گیرای، چونکە ئەوە ناخۆشترین پرسیارە کە لێمان دەکرێ، گۆتم : ڕاستە قسەی تووە، کێشەنیە ئەگەر بزانی ئەمن لەسەر چ گیرایمە، گۆتی : ناوەڵلا لێی گەڕێ با نەزانم، خەمی خۆم کەم نیە، خەمی تووشی بێتە سەرێ..
کابرا لەتەنیشتم هەستاو چۆوە کن سێ برادەرەکەی، ئەمنیش لەسەر جێی خۆم پارم داوە و فکرم لەوەی دەکردەوە، دەبی کەنگی پارێزەرەکەم حوکمەکەی تەمیز کاتەوە، بەشکوو بەردەبم، یانیش حوکمەکەم بڕەک سووک دەکرێ..! چونکە ماندی بوون، بەو داڵغانەوە خەوم لێکەت..!
وەختەکی یەک لەوانەی لەگەرم بوون هەریستاندم، گۆتی : هەستە پارە نانەکی بخۆ، نان هاتیە ! ئەمنیش هەستامەوەو سوپاسم کرد، دیتم سنیەکیان دانایە برنج و ترشی لەسەرەو سەر برنجەکەش بەشی پێنج کەسی مریشکی لەسەرە، فەرموویان لێکردم، ناوی خوامان هیناو دەستمان پێکرد، چونکە ڕۆژی یەکەمم و جەمی یەکەمم بوو لەگەریان، بەشەرمەوە دەستم لۆ خواردنەکەی دەبرد، ئێکەکیان هەستی پێکرد، گۆتی : مامەستا شەرمی پێناوێ، بەدری خۆت بخۆ، بەران ئاگات لەخۆبی، با قەرەو نەبی، بەس ئەتوو بەمن برێ لۆوەها لاواز بووی ؟ گۆتم : ئەمن چار پێنج مانگ دەبی گیرایەو هەر لەبن لێکۆرینەوەی بووم، جاری وابووە بە دە ڕۆژ ڕۆناکیم نەدیتیە..! هەر چاریان بەینەکی تەماشا ئێکدیان کردو هیچ قسەیان نەکرد، هەر ئەوەنەبی گۆتیان دەتوو جارێ نانەکەی بخۆ، خواکەریمە لۆ ئەو قسانە..!
نانەکەمان خواردو چایەشمان لەسەر کرد، ئێکیان گۆتی : بالۆت باس کەم ئەمن لۆ گیرایمە، گۆتم : ئەگەر برینت دەکولێتەوە لۆم باس مەکە، گۆتی : ناوەڵلا ئاساییە، ئەمن مارم لەگوندیە، ئیشم فەللاحەتیە، سێسەت چارسەت دۆنم عاردم هەیە، هەموو سارێ دەمچاندو پێ مەشغول دەبووم، لۆ جارەکی لەگەر شوانەکی لێک گیر نەبووین، مەڕی هینابووە ناو دەغری، گۆتم : کاکە وەڵلاهی گوناحت دەگاتێ، ئاخر خوا قبور ناکا، ئێک لەوی ئێک لەمن وەرگەڕاینە ئێکدی، لەبەختی من کەس لەوێنەبوو لێکمان کاتەوە، ئەوەی لەوێبوو شەیتان بوو، شەیتانیش بەنزینی بە ئاگری دادەکا، گۆپارەکم ڕاوەشاند بەتەپلی سەری کابرای کەت، کوو پێیکەت، کەتە ئەو گۆڕەیی و حەیاتی لێبڕا، بینەو بەردەو مەحکمەو ڕاکێشان، کاکی توو بیست سار حوکم کرا، ئەوە پێنج سارە ڕایدەکێشم و خوا کەریمە لۆ پازدە ساریدی..!
مایتی[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 813 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 24-01-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 26-01-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 24-01-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 813 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,149
وێنە 105,820
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.437 چرکە!