سەرپەڕی خەڵکی دەکات، بنەی خۆی ناکات
سەرچۆپی، سەر پاڵە، سەرکار، سەرگەورە، سەرپەڕ، هەموو ئه و سەرانە ئەرکی سەرەکی و ئاڕستەکردنی کارێک یان ڕه و و ڕان و گەلە و مێگەڵێک دەگرنە ئەستۆ و کارەکەیان چ بەباشی بگرنە بەر چ بەخراپی هەر کارێکی قورس ئەنجام دەدەن، سەرپەڕی گاگێرە بەنمونە بهێنینەوە ئه و گایەی لەسەرپەڕی گێرەکەیە یەکبینە لە جولەیە چونکە بازنەی سوڕانەوەکەی زیاتر وەک لە گای بنە، گای بنە لە تەنیشت ستونی ناوەڕاستی خەرمان و قشرەکەیە بازنەی سوڕانەوەکەی زۆر نزیکە و زوو زووش دەم دەکوتێتە کاودانەکەی بن پێی و ئەوەش بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی زۆر خۆری تەمبەڵ دەوترێت دەڵێی گای بنەیە، کەواتە ئیدیۆمی(سەرپەڕی خەڵکی دەکات، بنەی خۆی ناکات) بەمانای ئەوە دێت کەسێک بۆ کاری خەڵکی ئازایە، لەکاری خۆیدا دەخەوێت-تەمبەڵە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,387 جار هاتیە دیتن