پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,206
وێنە 105,172
پەرتوک PDF 19,469
فایلێن پەیوەندیدار 97,346
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کاری بکەردیار و بکەرنادیار لە ڕێزمانی کوردیدا
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاری بکەردیار و بکەرنادیار لە ڕێزمانی کوردیدا

کاری بکەردیار و بکەرنادیار لە ڕێزمانی کوردیدا
ناونیشان: کاری بکەردیار و بکەرنادیار لە ڕێزمانی کوردیدا
ئامادەکردن: م. #ئیدریس هاشمی#

بکەردیار: ئەو کارەیە کە بکەرەکەی لەناو ڕستەدا ئاشکرا و دیارە. یان ئەو کارەیە کە یەکسەر دەخرێتە پاڵ (بکەر)ەکەی و لەناو ڕستەکەشدا باس دەکرێت.
کاروان پەنجەرەکەی شکاند.
کێ پەنجەرەکەی شکاند؟ (کاروان)
کاروان بکەرە، واتە ئەو کەسەی کە کارەکەی ئەنجام داوە و لە ڕستەکەدا دیارە.
نموونەی تر:
نەسرین جلەکەی شوشت.
(نەسرین بکەرە) کێ کارەکەی ئەنجام داوە؟ نەسرین

$بکەرنادیار$: ئەو کارەیە کە بکەرەکەی لەناو ڕستەدا دیار نییە و باس نەکراوە واتە لە ڕستەی بکەرنادیار، ئێمە نازانین کێ کارەکەی ئەنجام داوە! لە ڕستەی بکەرنادیار، (بەرکارەکە) دەبێتە جێگری بکەر. بۆ نموونە هەر ئەو ڕستەکەی سەرەوە کە بکەردیار بوو ئێمە بیکەینە بکەرنادیار:
1- کاروان پەنجەرەکەی شکاند. (بکەردیار)
پەنجەرەکە شکێنرا. (بکەرنادیار)
2- شادی گوڵەکانی چاند. (بکەردیار)
گوڵەکان چێنران. (بکەرنادیار)
خاڵێکی گرنگ: لە ڕستەی بکەرنادیار،
بەرکار “مفعول” دەبێتە جێگری بکەر.
$هەنگاوەکانی گۆڕینی ڕستە، لە بکەردیار بۆ بکەرنادیار:$
1- لادانی بکەری ڕستەکە و هەر جێناوێک کە بۆ بکەر بگەڕێتەوە.
2- دانانی بەرکار لە شوێنی بکەر و ناوی دەنێین: (جێگری بکەر). (دەستکاریی تاک و کۆ و ناسراو و نەناسراویی بەرکارەکە ناکەین.)
3- سەیری کارەکە دەکەین، ئەگەر کارەکە (ڕابردوو) بوو، ئەم ڕێسایەی هەیە: (ڕەگی کار + ڕا)
4- ئەگەر کارەکە (ڕانەبردوو) بوو، ئەم ڕێسایەی هەیە: (دە+ ڕەگی کار + ڕێ) بۆ نموونە:
کوڕەکە وانەکەی نووسی. (ئەم ڕستەیە بکەردیارە، ئێمە دەیکەینە بکەرنادیار):
1) بکەر (کوڕەکە) دەسڕینەوە وانەکەی نووسی.
هێشتا بکەر لە ڕستەکەدا هەیە جێناوی (ی) بکەرە، ئەویش دەسڕینەوە لەبەر ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ بکەر.
بەرکار وەکوو خۆی دادەنێین دەبێتە جێگری بکەر (وانەکە)
2) کارەکە ڕابردووە (نووسی)، بەپێی ڕێسای ژمارەی
(3) دەیگۆڕین بۆ بکەرنادیار (نووس+را = نووسرا).
وانەکە نووسرا. (بکەرنادیار)
لەم 2 نموونەی خوارەوە کارەکە لە ڕستەی بکەردیار ڕانەبردووە. کەواتە لە ڕێسای ژمارەی (4) بۆ بکەرنادیار کەڵک وەردەگرین: دە+ڕەگی کار+رێ
جووتیار زەوییەکە دەکێڵێت. (ڕستەکە بکەردیارە و کارەکە ڕانەبردووە)
– بکەر (جووتیار) دەسڕینەوە.
– بەرکار (زەوییەکە) دەبێتە جێگری بکەر.
– کارەکە (دەکێڵێت) ڕانەبردووە بەپێی ڕێسای ژمارەی(4) کاری بکەرنادیاری لێ دروست دەکەین.
دە + کێڵ + ڕێ
زەوییەکە دەکێڵرێ/ دەکێڵرێت. (بکەرنادیار)
ئازاد نەمام دەچێنێت. (بکەردیار ڕانەبردووە)
نەمام دەچێنرێ/ دەچێنرێت. (بکەرنادیار)
$شرۆڤەی زیاتری بکەردیار و بکەرنادیار:$
1) ئازاد پەنجەرەکەی شکاند.
2) پەنجەرەکە شکێنرا.
پێشتر زانیمان کە کاری تێپەڕ، ئەو کارەیە کە بەهۆی وشەیەکی ترەوە واتای ڕستەکە تەواو دەکات و دەبێتە بەرکاری کارەکە، ئەم ڕاستییە لە ڕستەی (1) بەدی دەکرێت: لە ڕستەی 1 (ئازاد) کە (بکەر)ە، کارێکی کردووە و ئەرکی کارەکەی یەکسەر کەوتۆتە سەر، (پەنجەرەکە)و بووە بە بەرکاری کاری (شکاند)و واتای ڕستەکەشی تەواو کردووە.
ئازاد: بکەر (فاعل)
پەنجەرەکە: بەرکار (مفعول)
شکاند: کار (فعل)
بەڵام لە ڕستەی 2 لەبەر ئەوەی نەمانزانیوە کێ (پەنجەرەکەی شکاند)ووە یان نەمانویستووە ناوی (ئازاد) بێنین کە (بکەر)ی کارەکەیە، لەبەر ئەوە ڕستەکەمان لە شێوەی ڕستەی نادیار دەربڕیوە. بۆ ئەم مەبەستەش، (بکەر)ی کارە ئاشکراکە و هەر وشەیەک کە پەیوەندیی بە (بکەر)ەکەوە هەبێت لەناو ڕستەکەدا، لای دەبەین و (بەرکار)ەکە دەخەینە شوێنی بکەر و هەروەها کارەکە دەخەینە شێوەی کارێکی نادیارەوە، بەم پێیە ڕستەکە دەبێتە: (پەنجەرەکە شکێنرا)و (پەنجەرەکە) دەبێتە (جێگری بکەر)ەکە.
1) کوڕەکان وانەکانیان نووسییەوە.
2) وانەکان نووسرانەوە.
لە ڕستەی 1، بۆ گۆڕینی کاری بکەردیار بۆ کاری بکەرنادیار، بکەر لادەبەین و (بەرکار)ەکە دەچێتە شوێنی (بکەر).
پێویستە بەپێی کەس و ژمارەی جێگری (بکەر)ەکە، کارە نادیارەکەش بگۆڕێت، لەبەر ئەمە ڕستەکە دەبێتە: (وانەکان نووسرانەوە).
جووتیارەکە زەوییەکە دەکێڵێت.
زەوییەکە دەکێڵرێت.
تاڤگە نامەکانی دەخوێنێتەوە.
نامەکان دەخوێنرێنەوە.
لە ڕستەکانی سەرەوە کاری (دەکێڵێت) و (دەخوێنێتەوە) دوو کاری ڕانەبردووی تێپەڕن. لەبەر ئەوەی (بکەر)ەکانیان ئاشکران، بۆ گۆڕینی ئەم جۆرە کارانە، (بکەر)ەکان لەناو ڕستەکاندا لادەبەین و (بەرکار)ەکان دەخەینە شوێنیان و کارەکانیش وا بەکار دەهێنین: (دەکێڵرێت، دەخوێنرێنەوە)
– نیشانەی (رێ) کە بۆ ڕانەبردووە.
– جێناوی لکاوی (ێت) کە دەچێتە سەر (رێ) و دەبێتە: (رێت)
تێبینی:
هەندێ کار، کاتێ دەکرێن بە بکەرنادیار لە دەستوور لادەدەن، لەبەر ئەوەی بە (ڕەگی کار) ناکرێن و لە (قەدی چاوگ)، بکەرنادیاریان لێ دروست دەکرێت:
بۆ نموونە: چاوگی (گوتن)
ئێمە ناتوانین بۆ چاوگی (گوتن)، لە ڕەگەکەی بکەرنادیار دروست بکەین:
ڕەگی گوتن/ دە + ڵێ + م/ (ڵێ)
ڵێرا ❌
دەڵێرێ ❌
کەواتە لە قەدەکەی، بکەرنادیار دروست دەکەین: چاوگی گوتن/ گوتن – ن 👈قەدەکەی (گوت)
ڕابردوو: قەد + ڕا (گوت+ ڕا = گوترا)
ڕانەبردوو: دە+ قەد+رێ (دە + گوت + ڕێ = دەگوترێ)
هێمن هۆنراوەکەی گوت.
هۆنراوەکە گوترا.
مامۆستا وانەکەی گوت.
وانەکە گوترا.
ڕابردووی بکەرنادیار گوترا
ڕانەبردووی بکەرنادیار دەگوترێ
ساکار گۆرانییەکە دەڵێت.
گۆرانییەکە دەگوترێت.
نموونەی تر: چاوگی (ویستن)
ڕابردوو: قەد + ڕا (ویست + ڕا) = ویسترا
ڕانەبردوو: دە + قەد + ڕێ (دە + ویست + ڕێ) دەویسترێ
مينا گوڵەکەی ویست.
گوڵەکە ویسترا.
لاڤان پەرتووکەکەی دەوێت.
پەرتووکەکە دەویسترێت.
$تێبینی:$
لە گۆڕینی ڕستە لە بکەردیار بۆ بکەرنادیار پێویستە بەوردی سەرنجی تاک و کۆی جێگری بکەر بدەین. بەو پێیە ئاگاداری (ژمارە و کەسی) کارە بکەرنادیارەکە بين. بۆ نموونە:
کاروان وانەکەی نووسی.
وانەکە نووسرا. ✅
پێویست ناکات بڵێین وانەکان نووسران. لەبەر ئەوەی لە ڕستەکە (وانەکە)یە نەک وانەکان. بەڵام ئەگەر ڕستەکە وا بوایە: کاروان وانەکانی نووسی.
وانەکان نووسران. ✅
$تێبینی:$
تەنها ئەو ڕستانە دەکرێن بە بکەرنادیار کە کارەکەیان (تێپەڕ) بێت. ئەگەر ڕستەیەک کارەکەی تێنەپەڕ بێت، بە هیچ شێوەیەک ناکرێت بە بکەرنادیار لەبەر ئەوەی لە کاری تێنەپەڕ، بەرکارمان نییە. بۆ نموونە:
✅ سروور هات.
بکەر (سروور) دەسڕینەوە چ دەمێنێتەوە؟ هات/ (هات) کاری تێنەپەڕە و بەرکارێک نییە بیکەینە جێگری بکەرەکە، کەواتە بکەرنادیاری لێ دروست نابێت.
$تێبینی:$
لە کاتی گۆڕینی ڕستە بۆ بکەرنادیار ئەگەر (ڕەگ) کۆتایی بە (پیتی بزوێن) هاتبوو، ئەو گۆڕانکارییانە ڕوو دەدەن:
1- بزوێنی (ێ، ە) لەناو دەچن:
دانان ڕەگەکەی (دانێ)
کاری بکەرنادیار دانێ + ڕا = دانێرا/ (ێ) لەناو دەچێت (دانرا)
لەبەر ئەوەی لەڕووی دەربڕینەوە ناگونجێت بڵێین:
کتێبەکە دانێرا❌
کتێبەکە دانرا ✅
کردن ڕەگەکەی (کە)
کاری بکەرنادیار کە + ڕا = کەرا
(ە) لەناو دەچێت (کرا)
زەوییەکە کەرا بە ماڵ. ❌
زەوییەکە کرا بە ماڵ. ✅
2- لە کاری بکەرنادیار، ئەگەر ڕەگ کۆتایی بە پیتی بزوێنی (ۆ) هاتبوو، دەگۆڕێت بۆ (و). بۆ نموونە چاوگی خواردن:
ڕەگەکەی دەبێتە خۆ
خۆ + ڕا = خۆرا
ۆ دەگۆڕێت بۆ (و) (خورا)
ئیدریس ماکارۆنییەکەی خوارد.
ماکارۆنییەکە خورا.
ئیدریس ماکارۆنییەکە دەخوات.
ماکارۆنییەکە دەخورێت.
$تێبینی:$
کاری بکەرنادیار بۆ کاتی ڕابردوو، هەموو دەمەکانی کاری ڕابردووی هەیە:
$(ڕابردووی نزیک) ڕەگی کار + ڕا$
گوڵەکە چێنرا. چێن + ڕا
سارا وانەکەی نووسی.
وانەکە نووسرا. نووس + ڕا
$(ڕابردووی دوور) ڕەگی کار + ڕا + بوو$
✅ گوڵەکە چێنرابوو. چێن + ڕا + بوو
ئەوان ئاگرەکەیان هەڵکردبوو.
✅ ئاگرەکە هەڵکرابوو. هەڵکە + ڕا + بوو
(ە لەناو دەچێت) هەڵکرابوو
$(ڕابردووی بەردەوام) دە + ڕەگی کار + ڕا$
هانا گوڵەکەی دەچاند.
✅ گوڵەکە دەچێنرا. دە + چێن + ڕا
سانا نانەکەی دەخوارد.
✅ نانەکە دەخورا. دە + خو + ڕا
$(ڕابردووی تەواو) ڕەگی کار + ڕا + وە$
✅ گوڵەکە چێنراوە. چێن + ڕا + وە
جووتیارەکە زەوییەکەی کێڵاوە.
✅ زەوییەکە کێڵراوە. کێڵ + ڕا + وە
$تێبینی:$
ڕەگی ئه و کارانەی کە کۆتاییان بە (ر، ڕ) هاتووە، (د) دەخرێتە نێوان ڕەگی کارەکە و نیشانەی نادیار، بۆ ئاسانکاری لە دەربڕیندا. بۆ نموونه:
چاوگی (ناردن) ڕەگەکەی دەبێتە: (نێر)
ڕابردووی بکەرنادیار نێر + ڕا = نێررا
بۆ ئاسانکاری لە دەربڕیندا دەڵێین:
نێر + د + ڕا (نێردرا) ✅
ڕانەبردووی بکەرنادیار:
دە + نێر + ڕێ دەنێررێ
بۆ ئاسانکاری لە دەربڕیندا دەڵێین:
دە + نێر + د + ڕێ
(دەنێردرێ) ✅
چاوگی (بڕین)
ڕەگەکەی دەبێتە بڕ
ڕابردووی بکەرنادیار بڕ + ڕا = بڕرا
بۆ ئاسانکاری لە دەربڕیندا دەڵێین:
بڕ + د + ڕا
(بڕدرا) ✅
ڕانەبردووی بکەرنادیار دە + بڕ + ڕێ = دەبڕرێ
بۆ ئاسانکاری لە دەربڕیندا دەڵێین:
دە + بڕ + د + ڕێ
(دەبڕدرێ) ✅
$پوختەی بابەتی بکەردیار و بکەرنادیار:$
کاری بکەردیار: ئەو کارەیە کە بکەرەکەی لە ڕستەدا بوونی هەیە. بۆ نموونە:
کاروان پەنجەرەکەی شکاند.
کاری بکەرنادیار: ئەو کارەیە کە بکەرەکەی دیار نییە و (بەرکار) بووە بە جێگری. بۆ نموونە:
پەنجەرەکە شکێنرا.
تەنها ئەو ڕستانە دەکرێن بە بکەرنادیار کە کارەکەیان (تێپەڕ) بێت.
شیرین وانەکەی نووسی. (کاری تێپەڕ)
وانەکە نووسرا. (بکەرنادیار)
بەگشتی کاری بکەرنادیار لە (ڕەگی کار) دروست دەکرێت، بەڵام هەندێک کار هەن لە دەستوور لادەدەن و بە (قەدی چاوگ) دروست دەکرێن.
بۆ نموونە: چاوگی (گوتن / قەد: گوت)
گوترا ✅
دەگوترێ ✅
لە ڕەگی گوتن (ڵێ)، بکەرنادیار دروست ناکرێت:
ڵێرا ❌
دەڵێرێ ❌
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,387 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆڕێن جڤاکی | کوردیی ناوەڕاست | ڕیزمانی کوردی
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زمانزانی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 24-04-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 24-04-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 24-04-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,387 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.135 KB 24-04-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,206
وێنە 105,172
پەرتوک PDF 19,469
فایلێن پەیوەندیدار 97,346
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
فۆڵدەر
پەڕتووکخانە - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - ئەدەبی پەڕتووکخانە - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - هەڵبەست پەڕتووکخانە - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم پەڕتووکخانە - جوڕێ وەشانێ - چاپکری پەڕتووکخانە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ پەڕتووکخانە - PDF - نەخێر ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - کفری ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.657 چرکە!