بە داریان گوت: بۆ دەقەڵشی ؟
گوتی: لە ترسی هۆرە.
بۆ دەقەڵشێ: بۆ کەرت دەبی لەناوەڕاستەوە.
کەرت کەرت، پارچه پارچه، قڵیشان، لەتبوون لەناوەڕاستەوە.
هۆرە: ئەو قەڵومو تیژەیە کە لە ئاسن درووستدەکرێ یان لە داری بەڕوو، بۆ دار قڵیشاندن بەکاردەبرێ.
هەروەها پەندێکی دیکە هەیە دەڵێ: داری هۆرەی لە خۆی نەبێ، ناقەڵشێ.
ئەم پەندە بە کەسانێک دەگوترێ کە دژ بە: بنەماڵە، هۆز، گەل و وڵاتی خۆیان ڕاوەستاون.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,033 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!