ڕێوی بە شاگرد وەرناگرێ
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە بە ساختەچی و فڵباز و تەڵەکەباز و زۆرزان ناسراوە، نە بە تەنیا لە نێو میللەتی کورد دا، بەڵکو گەلانی دونیا لە چیڕۆکی مناڵانیاندا ئه و فڵبازییەی ڕێوی دەخەنە ڕوو، چ لە چیڕۆکی بەرئاگردانیان یان لە فلیمەکارتۆنەکانیاندا، کوردیش کۆمەڵێک چیڕۆکی مناڵانە و هۆنراوەی لەسەر ئه و فێڵبازیەی ڕێوی خستۆتە ڕێوی وەکو: قەل و ڕێوی و ڕێوی قەمچوغە و تاد، ئه و زۆرزانییەی ڕێوی لێرەدا بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی زۆرزانی بلیمەت لە فێڵبازی و تەڵەکەبازی و خۆدزینەوەی لە کاری چاکە و ساختەچی دەوترێت: ڕێوی بە شاگرد وەرناگرێت واتە: لە ڕێوی فێڵبازترە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,321 جار هاتیە دیتن