بە هەزار وێر قەرزێک پڕ ناکاتەوه
وێر: پارەدانە لە جیاتی شتێ بۆ کەسێک ، لەناو کەلتوری کوردەواری تا ئەم دواییانەش زۆر باوی بوو، کاتێک یەکێک لە چایخانەیەک یان ساردەمەنیەک، چایەیەک یان شەربەتێکی دەخواردەوە دەستی بۆ باغەڵ و گیرفانی دەبرد تاوەکو پارەکەی بدات، خاوەنی شوێنەکە دەیگووت پارەکەت دراوە، به و پیاوەتیە دەوترا: وێر، لەگەڵ گۆڕانکاری لە سیستەمی ئابوری و بژێوی خەڵک ئه و پیاوەتییەش کاڵبۆوە و بۆیە لە زۆربەی دوکانەکانی خواردنەوە و شیرنەمەنی و تاوەکو هەندێک لە چێشتخانەکانیش لەسەر دیوارەکانیان نوسراوه: تکایە وێر نی یە، قەرزیش: دراو یان کەل وپەل بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بدرێت بە کەسێک و دواتر لەماوەی دیاریکراودا دەبێت بدرێتەوە بە خاوەنەکەی، ئه و دوو دیاردەیە(وێر، قەرز) له و ئیدیۆمەدا بەکارهاتوون، هەزارجار پارەی چایەکی هاوڕێیەکت بدەیت لە چایخانەیەک، شوێنی دانەوەی قەرزێکی بۆ پڕناکاتەوە، وەکو ڕێنوێنی و ئامۆژگاری دەوترێت: بە هەزار وێر قەرزێک پڕ ناکاتەوە واتە: هەموو شتێک ڕێ و شوێن و جێگەی خۆی هەیه. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 452 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!