گۆشتە، هێدی جەفته
دەگێڕنەوە له و وڵاتی کوردەوارییەی ئێمە، کۆمەڵێک دەروێش نزیک دەبنەوە لە کەسێک مەنجەڵێکی گەورەی خستۆتە سەر ئاگر و هێدی هێدی داروچیلکەی دەخاتە ژێرییەوە بۆ ئەوەی بیکوڵێنێت، دەروێشەکان نزیکیتر دەبنەوە و یەکێکیان زۆر نەوسنە و حەزی بەخواردنی گۆشتە بە خێرایی دەستە دەخاتە ناو مەنجەڵەکەوە، چنکێک دەردەهێنێت وادەزانێت چنکە گۆشتە، کەچی(جەفته-توێکڵی بەڕوو ) خراوەتە سەر ئاگر بۆ ئەوەی ڕەنگاو و تاماوی جەفتەکە کوندەی تێ بکرێت، دەستی بەگەرمی جەفتاوەکە دەسوتێت و هاواری لێ هەڵدەستێت، ئەوانیتر هەموویان دەڵێن: گۆشتە و خەریکن هاوشێوەی دەروێشەکەی هاوەڵیان دەستە بخەنە مەنجەڵەکەوە بە گوتنی: گۆشتە، گۆشتە، ئەویش دەڵێت: هێدی بن هێدی بن جەفتە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە نێوان حەز و ئارەزووی زۆر و عەقڵی ئەزموونکردە، کە شارەزایی و دڵنیایی هەبێت بەهۆشداری و ئامۆژگارییەوە دەوترێت: گۆشتە، هێدی جەفتە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 506 جار هاتیە دیتن