ماری کلک قرتاو، کلکی بیرناچێتەوە
مار یەکێکە له و زیندەوەرانەی زۆرترین جار کلکی قرتێنراوە، لەگەڵ ئەوەی مار بە دوژمنی مرۆڤ دانراوە، بەڵام ئەویش دوژمنی زۆرە مرۆڤ و حاجی لەقلەق و باڵندە گۆشتخۆرەکان باشترین مێمڵی مارەکانن، مار کە بەخێرایی و تیژڕەوی دەڕوات بۆ دەربازبوون لە نەیارەکانی، کەچی لەلایەن ئه و دوژمنانەی زۆربەی جار کلکی به زەبرێک دەپچڕێنرێت چ لە کاتی ڕاکردنی چ لە کاتی چوونە کونەوە کلکی دەقرتێنرێت، مار لەکاتی شەڕدا لەسەر کلکی دەوستێت و بۆ خێراکردنیش زۆر پشتی پێ دەبەستێت، لە دەستدانی کلک بۆ مار زۆر نیگەرانی دەکات هیچ شتێک شوێنی بۆ پڕ ناکاتەوە، بۆیە ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ زیانگەندنی کەسێک بە کەسێک و دوژمنداری لێ بکەوێتەوە کەس لە بیری ناچێتەوە و وەکو مار هەر لە بیری تۆڵەکردنەوەدا دەبێت بۆ ئه و حاڵەتە بەڕێنوێنی و ئامۆژگارییەوە ووتراوە: ماری کلک قرتاو، کلکی بیر ناچێتەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 769 جار هاتیە دیتن