پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,701
وێنە 105,970
پەرتوک PDF 19,729
فایلێن پەیوەندیدار 98,906
ڤیدیۆ 1,422
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
قوماش 139
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 139

قوماش 139
قوماش 139
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

گۆتم: لۆ کاکە چمکردیە هەتا سی گووللەی هەریقیم پێوەنێی، ئاخر چ خوا قبور دەکا لەسەر سەرۆک جاشەکی ئەوها لەمن بکەن! کابرا توڕەبوو، کەتە سەرم بە پێلەقان، نە یێک و نە دوو و نە سێ، هەتا تاقەتی هەبوو و ئارەقەی کرد لێیدام، ئەوجە پارەکی پێوەنام و فڕێی دامەوە ژۆرەکەی، پێشی دەرکەی پێوەدا، گۆتی: ئەوجارە گێم لێبی بەو شۆڕشگێڕەی برێی جاش، بە کووشتن دەتکوژم، زمانی چەند درێژە زمان! ئەوجە بە تووندی دەرکەکەی پێوەداو چووە دەرێ، لە خەمان فرمێسک بە هەردوو چاومدا هاتە خوارێ، ئاخر ئەو هەموو گەنجە جوانە بە کووشتن چوو، ئەو هەموو گوندە وێران بوو، بستەک خاکی ئەو وراتەی نەما خینی لێنەڕژێ، لەسایەی سەری جاشان، کە بەپێش سوپای عێراقی دەکەتن و ئەو میللەتە خێرلەخۆ نەدیتەیان دەکووشت، ئێستاش بووینە شۆڕشگێڕو خەباتگێڕو تێکۆشەر، باش دەزانم ژێربەژێری پەیوەندییان لەگەر سەدامی مایەو ڕۆژەکیش دادێ ئەو کوردەی تێکبەردەدەن، بەران چبکەم کە کەس گێم ناداتێ!
وەختەکی دەرکەیان کردەوەو نانیان لۆ هینام، تەماشام کرد، سەموونەکی ڕەق و قاپە ترشەکی(شلە) باینجانیە، چونکە زۆرم برسی بوو، بە مەجبوری کەتمە سەرێ هەمووم خوارد، هەندەی نەبرد چایەکیشیان لۆ هینام، هێدی هێدی چایەکەم دەخواردەوەو فکرم لە داکم و بابم و خوشک و برایەکانم و دەرودراوسێکان و دختۆر شێرۆو ماری بازۆو سەفین و هەورین و قادرە فەندی ڕەحمەتی دەکردەوە، لەگەر ئەو فکر کردنەوانە فرمێسک بە هەردوو چاومدا دەهاتە خوارێ، شوکری خوای گەورەم کرد کەوا سەفین و هەنار دەربازیان بوو، ئەگەر نا بە دەردی من و هەورینی دەچوون، لەو داڵغەو خەیارانە دابووم، دەرکەیان کردەوە، گۆتیان: یاڵلا پێشمان کەوە لۆ تەحقیقی، ئەوەی بەلام سەیربوو ئەوجارە ئەوەبوو؛ چاویان نەبەستم، لەگەریان ڕۆیشتم و ئەمنیان بردە ژۆرەکی، دیتم زەلامەک لە پشت مێزی دانیشتیەو جغارەکی بە لێوی وەیە، فایلەکی لە پێشەو تەماشا دەکاو سەراوگێڕی دەکا، دوو سێ زەلامیدیش لەولاو لەولا دانیشتبوون، لە هەمووی ناخۆشتر دوو لەو زەلامانە کوڕەکانی ئەو سەرۆک جاشەی بوون، لاقیان لەسەر لاقی دانابوو، قوومیان لە جغارەی دەداو دووکەرەکەیان بەبا دەکردو بە لالموزەکی تەماشا منیان دەکردو پێدەکەنین!
دەوری نیو سعاتەکی ڕاوەستام و کەس قسەی لەگەر نەکردم و خۆی تێنەگەیاندم، وەختەکی زەلامەک هاتە ژۆرێ، گۆتیە کابرای پشت مێزی: گەورەم ژنەک هاتیە دەرێ داکی بابەگوڕگوڕیمە و دەیەوێ بتبینی! کابرا گۆتی: زوو بابێتە ژۆرێ زوو، ئەو ژنە ژنەکی زۆرشۆڕشگێڕ و خەباتگێڕە، خاوەنی خزمەت و خەباتەکی نەبڕاوەیە، هەقی خۆیتی پەیکەرەکی گەورەی لۆ لەناو بازاڕی دروست بکرێ! نازانم لۆ وەکی ئەو کابرایە ئەو قسانەی کرد، فکر و خەیارم لۆ لای بەدە بێ دەرپێی ڕۆیی، هەر لەخۆمەوە گۆتم: ئەتوو برێی ئەو ژنە بەدە بێ دەرپێ نەبی، ئەو بەدەیەی زەمانی بەعس پێیەکی لە مارێ بوو، پێیەکیشی لە دائیرەی ئەمن، بەردەوام ڕاپۆرتی لەسەر خەرکی فەقیر دەنووسی و سەری ئەو خەرکەی لە قوڕێ ڕادەکرد، بەدە بێ گەڕانەوە دەچووە ژۆری مدیر ئەمنی و مارەکەشی ببووە ناوەندەک لۆ بێ ئەخلاقی و بەزم و ڕەزمی ئەمنە عارەبە ڕەشەکانی جنوب! ئەمن لەو فکر و خەیارانە دابووم، داکی بابەگوڕگوڕی هاتە ژۆرێ، وەکی چاوم پێیکەت، هەردوو چاوم زەق بۆوەو مێشکم ڕاوەستا، چونکە داکی بابەگوڕگوڕی ڕێک بەدە بێ دەرپێی گۆرین بوو!

جەماعەت یەکپێ لەبەر بەدە بێ دەرپێی قیت بوونەوەو بەرەو ڕووی چوون، بەدە سڵاوەکی شۆڕشگێڕانەی لێکردن و گۆتی: ئیشاڵلا بەو زووانە لەسەر چیای حەمرینی بەیەک دەگەینەوە، مەسوولەکە گۆتی: بێگومان وایە، ژنی وەکی توو شۆڕشگێڕمان هەبی حەمرین چیە، تەئکیدبە ئاڵای کوردستان لە سەر کۆشکەکانی سەدامی هەردەدەین، بەدە دانیشت و بەگەرمی بەخێراتنیان کرد، ئەویش وەرامی دانەوە، جغارەکیان دا بەدەی، ئەویش بە لالێوی وەناو سێ کەس چەرخیان لۆ ڕاگرت، پێکەنی و گۆتی: دیارە ئاگری هەر سێکتان گەرمەو پێویستی بە دامرکاندنەوەی هەیە! جەماعەت هەمووی لەسە پشتێ کەتن هەندی پێبکەنن، بەدە لەگەر پێکەنینێ ڕووی لۆ لای من سوڕاو ئەمنی دیت، یەکسەر ڕەنگی تێکچوو، وەکی خورمای لێهات و بەینەکی داما، دوایێ ڕووی لە جەماعەتی کردو گۆتی: ئەو زەلامە لێرە چدەکا؟ ئێکیان گۆتی: گرتیتمان بە تۆمەتی خیانەتکردن لە خاک و نیشتمان! مەسوولە گەورەکە گۆتی: دەرێی دەیناسی داکی بابەگوڕگوڕی؟ بەدە ئاخەکی هەرکێشاو گۆتی: دەردی وەی لە دری من دایە، با لۆتان بگێڕمەوە، ڕۆژەکی دائیرەی ئەمن بەسە ماریمەی دادا، نازانم کوو شکیان کردبوو، چەند پێشمەرگەک دوو ڕۆژ پێشی لەماریمە بوون، هاتنە ژۆرێ و ئەمەیان هەموو گرت، دوو شەو و دوو ڕۆژان بەس لێیان داین، دەردەکیان داینێ نەبیتەوە، دوایێ ئەمنیان کەلەپچە کردو لۆ کن مدیر ئەمنیان بردم، وەکی چوومە ژۆرێ دیتم ئەوە لەگە مدیر ئەمنی دانیشتیەو نان و کەبابی دەخوا! وەکی بەدە ئەو قسەی کرد، خۆم پێڕانەگیراو لە قریتەی پێکەنینێم دا، هەموو تێکڕا تەماشا منیان کرد، مەسوولەکە هەستاوەو هەتا ڕاژدی گرتی لە بن گێی دام، گۆتی: ئەوە بە چ پێدەکەنی هەی خۆفرۆش، قابیلە ئەمە نووکتەمان گێڕابیتەوە هەتا ئەتوو پێبکەنی! گۆتم: دە وەڵلاهی هەرچی بەدە بێ دەرپێ گۆتی، ڕێک عەکسی بکەنەوە، ئەوجە ڕاست دەردەچی، ئەمن لە دائیرەی ئەمن تەعزیب دەدرام و کارەبایان لێدەدام، ئەو بێنامووسەش نانی لەگەر مدیر ئەمنی دەخواردو ژنی سووک و چرووکی لۆ دەهینانە ژۆرێ! جەماعەت هەر شێت و هاربوون، دوویان لێم قیت بوونەوەو کەتنەسەرم بە پێلەقان، هەرچی جێی ساغم بووم کووتایان، ئەوجە وەکی هیلاکبوون، گۆتیانە یەک دووەکان: بڕۆن بیبەن و هەندی بە کێبلان لێدەن، هەتا ئەو زمانە درێژەی لەگۆ دەکەوی! ئەمنیان بردە ژۆرەکی گەورە، بە سێ چارەکان بەس بە کێبلان لێیان دەدام، هەندیان لێدام هەتا لەخۆچووم!
وەختەکی لەگەر شرپەی ئاوێ بە هۆش خۆم هاتمەوە، توومەز پەقرەجە(سەتڵ)ئاوەکی زۆر ساردیان بە دەم و چاوی داکردم، هەتا بەخۆبێمەوە، سەرم برند کرد دیتم کوڕی سەرۆک جاشەکەی وا کێبلەکی پێیەو لەسەر سەرم ڕاوەستایە، بەبێ ئەوەی قسەی بکا، یان پرسیارم لێبکا، کەتە سەرم بە کێبلان، چونکە قەرەوو تەنگەستووربوو، دەست و کێبلی زۆر قورس بوو، وەلحاسر قسووری پێنەکردم و هەتا هیلاکبوو لێیدام، وەختەکی ئێکەک بەپەلە هاتە ژۆرێ، گۆتی: زوو ئەوەی لێرە لابەن و فڕێیدەنە پەنایەکی، جەماعەتی یوئێنی هاتن، هەونکە ئەوەی ببینن لێرە تووشی کێشەمان دەکەن، ئیدی پشتی ملیان گرتم و ڕایانکێشامە دەرێ و ئەمنیان فڕێدا ناو ئاودەستەکی و دەرکەیان تووند پێوەدا!

شەوو ڕۆژەکی لەو ئاودەستەی کەتم و کەس لێی نەپێچامەوە، ئێکەک لەوانەی تەعزیبیان دەدام، هات دەرکەی ئاودەستی کردەوە، بەو حسابەی تەنگاوە، وەکی چاوی بەمن کەت، گۆتی: ئۆۆو ئەوە لێرەی، ئەتوومان هەر لەبیرنەمابوو، هەستە وەرە دەرێ هەستە، باشە لۆ دەنگت نەدەکرد، لە دەرکەت نەدا؟ گۆتم: پێم باشبوو لێرە بە بێدەنگی لە برسان بمرم، نەک لەبن لێدان و کووتانینگۆ! ملی گرتم و سێ چار ڕاژدی لێدام و لەسەر ئێکی سوڕاندم، ئەوجە گۆتی: ئێستا پیشانت دەدەم کوو لەبن دەستیمە دەمری، سەی خۆڕی، ئەمنی بە شاپان بە پێشەخۆدا هەتا بردمیەوە ژۆری تەحقیق و تەعزیبدانی، ئیدی سەرلەنوێ تەحقیق و لێدان و کووتان دەستی پێکردەوە، ڕۆژەکی سەرۆک جاشەکە هاتبوو، لە دیارم ڕاوەستابوو وەکی تەعزیبیان دەدام و لێیان دەدام، بتڵە بیرەکی بەدەست بوو، هێدی هێدی قوومی لێدەداو بەمن پێدەکەنی، سەرم برند کردو هەتا تف گرتم لە چڕوچاویم کرد، کەتە سەرم بە پێلەقان و هەتا ماندی بوو لێیدام، ئەوجە بتڵەکەی بە عاردی داداو لایە تیژەکەی هەرگرت و بە هەموو هێزی بە پشتی داهینام و هاوارم دەگەیشتە هەر حەفت تەبەقەی عاسمانێ، خین وەکی بارانی لە شەقارەکانی پشتم فڕکەی دەکرد، کوڕەکەی هەریکێشا دەبانچەیی و سواری کردو گۆتی: تەواو، ئیللاو بیللا دەیکوژم! بابی دەستی دا بەر دەبانچەیی و گۆتی: مەیکوژە، ئێستا مردن لۆی وەکی ئەوەیە ئازاد بکرێ، لێیگەڕێ با لەبن تەعزیبی بمری، بەو تەعزیبەی هەموو دەقەک لۆوی مردنەکە!
زۆر لەسەر لێدان و تەعزیب و تەحقیقی ناڕۆم، بەران دەردەکیان پێکردم بەعسیش هەر ئەوەندەی پێکردبووم، نەمزانی چەند مانگ و ساربوو لە ژۆرێ بووم و لەبن تەعزیبی بووم، بەران دەمزانی هەموو ڕۆژێ سێ جەمە، تەعزیبیان دەدام، شەوەکی سعات دووی شەوێبوو، نەنووستبووم، چونکە چاوەڕێبووم بمبەن لۆ تەعزیبی، هەرچەندە هەستم دەکرد وەزعەکە تەواو نییەو زۆرجار گێم لەتەقەی دەبوو، بە تایبەتی شەوان، تەقەکەش هەتا دەهات نێزیکتر دەبۆوە، هەستم بە مشەوەشی جەماعەتیش دەکرد، بەران نەمدەزانی چبووەو مەسەلە چیە، خۆ کەس پێی نەدەگۆتی چ هەیە و چ نییە، هەر کاتەکیش بمویستبا پرسیار بکەم، ئەوە بە پێلەقەی وەرامیان دەدامەوە!
وەختەکی بووە هەرا لەناو ئەو بینایەی تێدامە، دەنگە دەنگ و جوون بەیەکدان زیادی دەکرد، کار گەیشتە تەقە لەیەکدی کردنێ، وەلحاسر ئەوانەی تەعزیبیان دەدام و لێیان دەدام، بەناویەککەتن و ئێکدیان نەهێشت، لەو هەراو هۆریایەی دەرکەی سجنەکەیان شکاندو ئەمە دەوری چل پەنجا کەسی دەبوون، کە یەکەمجارم بوو ئەو گیرایانە ببینم، چونکە هەموو جێمان جوودابوو، هاتینە دەرێ و تەماشامان کرد ناو بینایەکەی پڕی مەیتەو کەسی ساغی تێدا نەمایە، جەماعەت گۆتیان: با هەرێین و خۆمان قورتارکەین، ئیدی چووینە دەرێ و گەیشتینە سەر جادەی، شار بۆنی خینی لێدەهات، گۆتمان دەبی چببی؟ هەبوو دەیگۆ سەدام هاتتەوە، هەبوو دەیگۆ شەڕی براکوژی و خۆبەخۆ بەناو ئێککەتینە! ئێکەک گۆتی: کورە دەخۆتان قورتارکەن ڕەحمەت لە بابتان، بگەینەوە مارێ دەزانین ساری چەندەو چش ڕوویدایە!

گۆتم: باشە کوو بچینەوە مارێ، ئەنگۆ کەستان دەزانن ئەو بینایە کێندەرەو چ جادەک دەچیتەوە ناو بازاڕی، کێشەکە ئەوەیە تەکسیش نییەو دنیاش تاریکستانە! ئێکەک گۆتی: کاکە با ئەو جادەی بگرین وا تێدەگەم بچتە ناو بازاڕی، ئێ خۆ بەس بگەینە لای قەراتێ، هەر کەسەو ماری خۆی بە سانایی دەبینتەوە، گۆتمان: دەبا ئەو جادەی بگرین و بەتەمای خوای! ئیدی ملی جادەمان گرت و ڕۆیشتین، بەینەکی باش ڕۆیشتین و وەختەکی قەرات بەدەرکەت، گۆتمان: ئۆخەی، ئەوها بڕوا هەر کەسەو دەچتەوە ماری خۆی، لە هەمووش ناخۆشتر ترسی ئەوەمان هەبوو بگەینە سەیتەرەکی یان چەکدار و مەکدار دەستڕێژیمان لێبکەن و کەلوکۆممان بکەن، باشبوو خوای گەورە ڕەحمی کردو بە سەلامەتی گەیشتینە لای بازاڕ و قەراتێ، تڕومبێل قل قلە تێدەپەڕین و ئەوانەی لەناویشی بوون هەمووی چەکیان پێبوو، وەزعەکی وەهابوو نەبیتەوە!
لەلای قەراتێ خواحافیزیمان لێکدی کردو پەرتەمان کرد، ئەمن بەسەکەتم لۆلای چایخانەی مەچکۆیی و گۆتم بە جادەی فندق سیندبادی هەردەکشێم لۆ بازاڕی سورچی و مزگەفتی شێخ مستەفای، لەوێش بە جادەی کەباب قەرادزەی بەسە دەکەوم لۆلای خەستەخانەی جمهوری و ڕێک دەچمەوە مارێ، هەرچەندە زۆر هیلاک و ماندی بووم، لەشم هەمووی برین بوو، بەران چونکە لەو گیرانەی بەرببووم خوا تاقەتەکی باشی دابوومێ و باش دەڕۆیشتم، گەیشتمە لای مزگەفتی شێخ مستەفایی و بەسەکەتم لۆ کن خەستەخانەی جمهوری، جادە چۆل و هۆل و بۆنی خینی لێدەهات، دوور بە دووری پیکابی پڕی چەکدارم دەدیت و وەکی تەیارەی تێدەپەڕین، لە ترافیک لایتەکانیش ڕاوەستانیان نەبوو، پەڕیمەوە لۆ کن خەستەخانەی جمهوری و دامەوە کۆرانی مەکتەبی جمهوری، بڕەک ڕۆیشتم و مارمان بەدەرکەت، ئاگرم لە هەناوی بەربوو، فرمێسک لە هەردوو چاوم هاتە خوارێ و خۆم پێنەگیرا، گۆتم: ئێستا دەبی داکم و بابم وەزعیان کووبی و چاویان بەمن بکەوی چییان لێبێ و کوو شاگەشکە بن، درم بەوەی خۆشبوو ئەوجارەش قورتار بووم و خوای گەورە ئەمنی بە داک و بابم بەخشیەوە.
گەیشتمەوە لای ماری خۆمان و تەماشام کرد دەرکەی مارەکان هەموو پێوەدرایە، تڕومبێلەکەی دختۆر شێرۆم نەدیت، گۆتم: لەوانەیە لە خەستەخانەی خەفەربی، گەیشتمە پێش دەرکەیی و بڕەکی ڕاوەستام و نەمزانی کوو لە دەرکەی بدەم، باشە ئەگەر داکم یان بابم گۆتیان: کێیە؟ چبرێم و کوو جوابیان بدەمەوە! ناوی خوام هیناو لە دەرکەم دا، کەس دەنگی نەبوو، دوو سێ جاریدی بە تووندی لێمداوە، وەختەکی داکم لە حەوشێ هاواری کرد: کێیە؟ قوڕگم پڕی گریان بوو، نەمزانی کوو وەرام بدەمەوە، فرمێسک وەکی هەوری بارانی لە هەردوو چاوم هاتە خوارێ، داکم دوو سێ جار گۆتی: کێیەو نەمتانی وەرام دەمەوە، ئاخیری تینم دا بەرخۆم و هاوارم کرد: دایە!

داکم هیچ وەرامی نەبوو، وەکی برێی تاسا و باوەڕی نەکرد ئێکەک بەو نیوەشەوەی بەو ناوەی گازی بکا، هەر لەخۆمەوە هەستم کرد، داکم دەکورێ و وا ئاگر لە هەناوی دێتە دەرێ، هەندەک جار بێدەنگی دەریایەکە لە قسە، کتێبێکی هەزار بەرگەو ئاسمانەکی پڕ لە هەورو بارانە! دیسان هاوارمکرد: دایە، دایە! ئەوجارە داکم تەئکید بوو ئەمنم، لۆیێ لە هۆڕژنی گریانێی داو هاواری کرد: جەرگی دایەی، ئەوە ئەتووی؟ بە غاردان هات و دەرکەی کردەوە، لەگەر دەرکە کردنەوەی وەلادا هات و وەختبوو بکەوی، تووند گرتمەوەو پڕمدا دەستی و نەک هەر ماچمکرد، هەرممژی، ئەڵلا لە بۆن و بەرامەی دەستی داکی، ئەی خوایە گیان داک چ مەخلوقەکە، چ مرۆڤەکەو چ فریشتەکە، بەهەشت نەک هەر لەبن پێیتی، بەخۆی پارچەکە لە بەهەشتێ! بابم هەر کووی هەبوو گەیشتە دەرکەی حەوشێ، قیت بوومەوەو پڕمدا هەردوو دەستەکانی تێرتێر ماچمکرد، باوەڕیان نەدەکردو نەدەکرد ئەمن بم، هەر دەگریان و دەستیان بە دەموچاوو پرچی دادەهینام، گۆتم: جارێ بابچینە ژۆرێ، چووینە ژۆرێ و دەرکی حەوشێم پێوەداو هەرکشاین لۆلای سەرێ، گەیشتینە ژۆرێ و داکم گڕی فانۆسەکەی خۆشکردو لە بەینی هەردووکیان دانیشتم، بابم گۆتی: بەس تێمبگەینە کوو بەربووی؟ گۆتم: بەخۆشم نازانم، هەر ئەوەندەی دەزانم بووە شەڕە تەقەو بەناو یەککەتن، دەرکەی سجنەکەی کراوەو هاتینە دەرێ، ئیدی نازانم ئەوان لۆ بەناو یێک کەتن! بابم گۆتی: کوڕم ئەو دوو حیزبە چار پێنج مانگە بەناو یێککەتینەو شەڕی براکوژییان نوێ کردتەوە، لەهەر سێ شاری ئێکدیان خلاس کردیە، سەر بیناو سەر ماریان لە ئێکدی گرتیەو بە هەموو چەکەکی لێکدەدەن، خوا ڕوحمی کردیە لەو هەرایەی ئەتووش نەکوژرای، گۆتم: باشە لۆ بەشەڕ هاتینە؟ گۆتی: لە هاری، وەڵلا کوڕم لەسەر پارەو گومرگی، ملیان لەبەر ملی ئێکدیناو قسوری پێکدی ناکەن، داکم گۆتی: دەتوو واز لەو قسانە بینە، ئەلحەمدولیللا ئەتوو بەسەلامەتی هاتیەوە ناوەمە، وەڵلا کوڕم نیوەی شەوێ هەردەستامەوەو شەونوێژم دەکردو لەبەر خوای دەپاڕامەوە ئەوجارە چاوم بەتوو بکەوتەوە، لەخوای بەزیادبی نەمردم و ئەوجارەش ئەتووم دیتەوە! گۆتم: هەزار جار شوکر لۆ خوای، تەئکیدم دوعای توو و بابم بووە ئەمنی قورتار کردیە!
ئەو شەوەی هەتا مەلای بەیانی بانگیدا نەنووستین، وەزعی خۆم بە دوور و درێژی لۆ باسکردن، ئەوانیش فرمێسک بە هەردوو چاویان دا دەهاتە خوارێ و لەبنی دریان دوعایان لەو سەرۆک جاشەی دەکرد، نوێژی بەیانیمان کردو پارمانداوە، داکم و بابم سووندیان خوارد دەبی لە ژۆرەکەی وان بنووم، درم نەشکاندنو لەوێ لێی ڕاکشام!
وەختەکی داکم گازی کردم و گۆتی: دە هەستە کوڕم ئاوەکی بەخۆت داکە، ئەوە پەلەمێزم پێکردیەو ئاوم گەرم کردیە، هۆدەی مێوانانیش وا پڕی جیرانە، هەموو هاتینە ئەتوو ببینن، هەستە سەلامەکیان لێبکە، ئەوجە بڕۆ حەمامێ خۆت بشۆ، هەستام و چوومە هۆدەی مێوانان دختۆر شێرۆ هەر چاوی بەمن کەت، قیت بۆوەو غاریدا تووند لە باوەشی کردم، تووند تووند گرتمی و هەر ماچی دەکردم و دەگریا، گۆتی: ئۆخەی ئەوجارەش نەمردم و ئەتووم دیتەوە، لەدوو وی قادر قرپەستوور و مام ئەنوەر و حاجی حەمەد ڕەحمان و مام عومەر شورتەو عەوڵای مام سەعیدی باوەشیان پێکردم و تێر تێر ماچیان کردم، بەینەکی خۆش لەگەریان دانیشتم و گۆتیان: کاکە ئەتوو بڕۆ ئاوەکی بەخۆت داکە با بڕەک بێیەوە سەرەخۆ، مام قادر گۆتی: ئەوجە بتبینم کوو دوو دوو کفتەی بە کوودیە زەردی زەکیەی ئاوا دەکەی!
مایتی[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 543 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتێن پەیوەستکری: 150
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 30-05-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 30-05-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 543 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,701
وێنە 105,970
پەرتوک PDF 19,729
فایلێن پەیوەندیدار 98,906
ڤیدیۆ 1,422
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان شەهیدان - ڕەگەز - خانمان ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.329 چرکە!