ئه و باوکەت مرد
لە هەولێر و کۆیە دەڵێن: ئه و بابەت مرد، باوک، باب کە بەخێوکەر و پەروەردەکارە، بژێوی و قوت و خۆراک و جل وبەرگ و پێداویستیەکانی ڕۆژانە و ژیان بۆ مناڵەکانی دابین دەکات، هەروەها پشت و پەنا و پەسێو و پشتیوانە بۆ هەموو کاروبارەکانی لێقەومان و پێداویستیەکان و پارێزەری سەرسەختی نەوەکانیەتی، هەندێ مناڵ به و هەموو خزمەتگوزارییەی کە باوک دابینی دەکات تەواو بە ناز و نوز دەبن و چەتوون و سەرکێشی دەکەن، گەورەکانیش بە هۆی هەبوونی پشتێکەوە لە کارێکدا غروور و لە خۆبایی دەبن، ئه و حاڵەتە کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسانێک دەوترێت کە پشت بە کەسێک دەبەستن بۆ سەرکێشی و سەرپێچی و لەڕێ لادان، کە ئه و کەسە نەما بە تەوسەوە پێی دەوترێت: ئه و باوکەت مرد، ئه و بابەت مرد.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 743 جار هاتیە دیتن