پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,992
وێنە 104,850
پەرتوک PDF 19,332
فایلێن پەیوەندیدار 97,571
ڤیدیۆ 1,401
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کۆسه چوو بۆ ڕيش..
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆسه چوو بۆ ڕيش..

کۆسه چوو بۆ ڕيش..
کۆسه چوو بۆ ڕيش...
#ڕەحمان سۆفی#

نازانم بۆ له ماڵ دەر دەکەوم. بڕيارم نەداوه بچمەکوێ. له تاو باران خۆم دەکەم به چايخانەيەکدا. هەرکه دەچمه ژوورەوه هەڵم و دوکەڵی سيگار هاشاوڵم بۆ دێنێ. ماوەی چەن چرکه تەم بەر چاوم لێڵ دەکا. چاويلکەکانم له بەر چاوم دائەگرم و خاوێنيان دەکەمەوه. چاوەکانم هەڵدەگڵۆفم و دەستيان پێدا دێنم. چاوه چاوێک دەکەم. دەڕوانم به ساڵۆنی چايخانەکەدا. پڕه له ميوانی جۆراوجۆر...
وەک ئەوەی له بزر بوێک بگەڕێم چاو دەگێڕم. بەڵام ناسياوێک بەدی ناکەم. ئەوکەسەی که من بەبێ مەبەست بەدوايدا وێڵم نايته بەر چاوم سەرنجم دەڕوا بۆ لای دەستەيەک کوڕ و کچی لاو که لە دەوری مێزێکی گردی گەوره دانيشون. بەگەرمه قسەدەکەن و قا قا پێدەکەنن. قريشکەيان به فەزای چايخانەکەدا بڵاو دەبێتەوه. نزيکتر دەڕوانم له لای ئەوانەوه سەندەڵيک بەتاڵه. دەچمه پێشەوه و بەئەدەبەوه له یەکێکيان دەپرسم(ببوورە!بۆم هەيه لێرە دانيشم؟)
بەڵام ئەو بەلالووتەوە وەڵامدا بە مۆڕەوه خێسەيەکم لێدەکا و دەڵێ نا، جێگای کەسێکی ديکەيه، ئێستا ده گەڕێتەوه
بەڕەفتاريدا تێدەگەم حەز ناکا منی بێگانه و نامۆ لای ئەوانەوه دانيشم. منيش خێسەی لێدەکەم و ئەيدەمه بەر پلاری سەرنج و توانج. بەڵام بێجگه لەوەی که له دەروونی خۆمدا پيش بخۆمەوه هيچم له دەست نايه. لێوی خۆم دەکرۆژم. هەناسەی ساردی غەريبی و نامۆيی هەڵکێشم
لەقوژبنێکەوه له پنای ديوارەکه ڕادەوێستم. چاوەڕوانم که بەڵکوو يەکێک له دانيشتن وەڕەزبێ و هەستێ بڕوا بچم دانيشم. چاويلکەکانم بە دەستمەوەيه. دووباره خاوێنيان دەکەمەوه و له چاويان دەکەمەوە. له پەنجێرەکەوه دەڕوانمه ئەو ديوی شوشەکه. باران خێراتر و بێ وچان دەبارێ. هەڵبەته تەنيا باران نييه، بەفر و باران پێکەوەيه. واته شڵێوه دەکا. ئاوڕ ئەدەمەوه، بەختم ياره. دوو کەس هەڵدەستن و دەر دەکەون. منيش خێرا خۆم دەگەيەنمه لای مێزەکه. بەبێ پرس چاکەتەکەم له بەرم دادەکەنم و ئەيدەم به سەر سەندەڵيیەکەدا. بەکەيفی خۆم دائەنيشم. سەيرێکی دەور و بەرم دەکەم. ئەو کوڕه که لێمپرسی بۆم هەيه لێره دانيشم به لاچاو تەماشايەکم دەکا. هەميسان قاقای پێکەنينيان بەم سەر و ئەو سەری چايخانەکەدا بڵاو دەبێتەوه. يەکێک له کچەکان ئاوڕ ئەداتەوه بۆ لای من. سەر له نوێ قريشکەی پێکەنينيان بەرز دەبێتەوه. به سەر خۆمی ناهێنم. گوێی لێ دەئاخنم. دەچمه دنيای خەياڵاتی خۆمەوە. نوقمی گۆلاوی بيرکردنەوه و تێڕامان دەبم. مەلی خەياڵم باڵ ده دەگرێتەوه بەرەو فەزای بێسنوور ئەدا له شەقەی باڵ. نيازی نييه له سەر گوێسوانێک، يان لقەدارێک بنيشێ و ئارام بگرێ.

بيرەوەريم دەگەڕێتەوه بۆ وڵاتی خۆمان. بۆ هەرێمی موکريان، بۆ شاره جوانەکەی بۆکان. دەڕوا بۆ لای قەڵای سەردار و حەوزەگەوره و مزگەوتی جامێعه. بەخەياڵات دائەگەڕێم بۆ چايخانەکەی عەوڵای خات خاوەر دەچمە ژوورەوه. تەماشا دەکەم پڕه له ميوانی جۆراوجۆر. دەستەيک ڕێبواری مێزهر و شەده بەسەر دانيشتون. هەر کەسێ به شتێکەوه خەريکه. يەکێک چايی تازه دەم و پڕ ڕەنگ هەڵدەقوڕێنێ. يەکی ديکه نان و پەنير به چايی شيرينەوه دەخوا. يەک سەبيلەی پڕ کردوه له توتنی خۆماڵی و مژی ڵەئەدا و دووکەڵ بڵاو دەکاتەوه. جار به جاريش دەکۆخێ. يەک دوانێک به دەنگی بەرز قسه دەکەن. باسی ئاژەڵداری و کشت و کاڵ و باخداری و حاسڵاتی ساڵ بۆ يەکتر دەگێڕنەوە.
مام عەوڵا ڕوو دەکاته من و دەڵێ(کاکه بە خێر هاتی. چايی دەخۆیەوە يان نانت بۆ بێنم؟)
لەوەڵامدا دەڵێم (چاێيکی تازەدەم و قلياناوێکيشم بۆ داگرسێنه!)
پياوێکی پيری شەده بەسەر که به دابی لای فەيزوڵڵابەگی، لايکی شەدەکەی هێناوەته سەر تەوێڵی و لفکەيکی به لامليدا بەرداوەتەوه و لەگەڵ کوڕێکی مێرمنداڵ خەريکی نان و ماستاو خواردنن. کابرا باوەکوو پاروو له دەمدا با ئەدا دەڵێ(کاکه فەرموو تيکەيک نانمان لەگەڵ بخۆ!
نوقمی ئەم بيرەوەرييه دەبم، که دەگەڕێتەوه بۆ ساڵه های ساڵی له مەو بەر، ئاگام له خۆم نييه له ناکاو دەنگێکی نەرمی ژنانه لەو فەزايەم وەردەگێڕێ. دێمەوه نێو فەزای چايخانەکه و ئەم سوێده سارد وسڕه و پڕ بارانه. سەرم هەڵدەبڕم و سه ير دەکەم. کچێکی باڵا بەرزی چاو شين، قژکاڵ، خوێن شيرين و له دڵەوه نزيک به ڕوو خۆشييەوه دەڵێ
(فەرموو چ دەخۆيتەوه. چای، قاوه شەربەت؟)
تەماشايکی سيگارەکەی نێوان پەنجەم دەکەم. بێ ئەوەی دايگرسێنم دەڕوانمە کچه و دەڵێم ئاها، بمبووره هۆشم لێره نييه، زەحمەت نەبێ قورييەک چاييم بۆ بێنه کەچەکە دەڕوا. زۆری پێناچێ دەگەڕێتەوه. قۆرييەک چايی و دوو کەيکی له سەر کەشەفێک به دەستەوەيه. لێم نزيک دەبێتەوه. لای شانی ڕاستمەوه دەوێستێ و قۆرييه چايەکه له بەر دەستم دائەنێ. بزهەيەکیبێتين دێته سەر لێوی. چاوەڕێيی ئەوەیە که حەقی چاییەکەی بدەمێ. پووڵی چاييەکەی ئەدەمێ. دەڕوا بەلای کاری خۆيەوە.

هەناسەيەک له ناخەوه هەڵدەکێشم. سيگارێک دائەگرسێنم. چاوێک له فينجانەکەی بەر دەستم دەکەم. مژێک له سيگارەکەم ئەدەم. سەرم هەڵدێنم و له شوشەی پەنجێره کەوه دەڕوانمه ديوی دەرەوه. هۆشم ئەگەڕێتەوه بۆ لای چاييەکەی بەر دەمم و فينجانەکه پڕ دەکەم و قومێکی لێ دەخۆمەوه. مژێک له سيگارەکەم ئەدەم و دەچمه قوڵايی بير و خەياڵاتی خۆمەوه. له دەرەوه بارانەکه بەردەوامه. ميوان دێنه ژوورەوه. يەک دوانێک هەڵدەستن و وەدەر دەکەون. هی وا هەيه پاڵتەی بارانی له بەردايه. هی واش هەيه کڵاوی له سەر دايه و تا بناگوێێ داکێشاوه. زۆربه شيان چەتريان به دەسته وەيه. چاو دەگێڕم به ساڵۆنی چايخانەکەدا. دەڕوانمه پەنجێرەکه و بارانەکەی دەرەوه. سەرم وەر دەگێڕم سەيری ئەم لاو لای خۆم دەکەم. ديسان حيلک و هۆڕی پێکەنينی ئەو دەسته کوڕ و کچەی دەوری مێزه گردەکه سەرنجم ڕادەکێشێ. دەکەومه گومانەوه.
خەياڵم دەڕوا، سوتووی سيگارەکه له دەستم بەر دەبێتەوه و دەکەوێته نێو چايەکەم. پەنجەشم دەسوتێنێ. ئەمجار مەلی نيگام دەفڕێ بۆ لای تابڵۆ هەڵواسراوەکانی ديواری ساڵۆنەکه. خانووەکه بينايەکی کۆنساڵی و له مێژينەيه. وەک قەڵای سەردار دێتە بەر چاوم.بەڵام بەو جياوازييه که قەڵای سەردار له خاکی کوردستان و لە بۆکان دروست کراوه. بەڵام ئەم خانووه له مێژينەیە لە خاک و بەردی سوێد و لە یوتەبۆری ساز کراوە.
چايی دەخۆمەوه. به تاسەوه مژ له سيگارەکەم ئەدەم و دووکەڵی خەم به با دەکەم. ئەمجار سەرنجم دەڕوا بۆ لای کچێکی سپيکەلانەی قژکاڵ و لێو سوور که لەگەڵ کوڕێکی قوله ڕەشەی ئەفريقايی وەکوو ماری عاشقه و ماشقه لە یەک هاڵاون. دەکەومه دنيای ئەندێشه و تێڕادەمێنم. له زەینی خۆدا دەڵێم (خۆشەويستی ڕەگەز ناناسێ، و سنووريشی نييه. گوێ ناداته ڕەش يان سپی بون و نه بونی ئەم و ئەو).
هەندێک گرژ دەبم. دەمەوێ هەستم و بڕۆم. بەڵام بارانەکەی دەرەوه خاوم دەکاتەوه. له بەر خۆمەوه دەڵێم (ئاو و هەوای ئەم وڵاته مرۆڤ فسۆڵ دەکا. بۆ وا تەمەڵ و تەوه زەل بووم! خۆ من له وڵاتی خۆمان ڕۆژه ڕەيەک به بەفر و باران به ڕێدا دەڕۆييم. بۆ ئێستا زاتم نييه بچمه بەر باران. ئەوه هات و بەم زووانه باران خۆشی نەکردەوه

دەڕوانمه سووچ و قوژبنی ساڵۆنەکه. چەن مێز لەو لاترەوه بۆ لای درگاکه دوو دڵداری ديکه دەبينم کە سەريان ناوه به سەری يەکەوه و ڕاز و نياز دەکەن.کچەکه سەری وەردەگێڕێ و من دەبينێ به شەرمەوه تۆزێک له کوڕه دەکشێتەوه. گوێم لێيه به سرته و به سوێدی دەڵێ وامەکە! ئێستا نا بە دەنگيدا دەيناسمەوه کچه چکۆڵەکەی مامۆستايه. بۆ ئەوەی که شەرم نەکا و به خۆيدا نەشکێتوه ڕووم وەردەگێڕم. مژێکی دیکەم له سيگارەکەم ئەدەم و دووکەڵەکەی هەڵدەمژم و دەکوژێنمەوه. هەڵدەستم و چاکەتەکەم له بەر دەکەم و دەمەوێ بڕۆم. به ناچار دەبێ به لای ئەواندا تێپەڕم. نزيکيان دەبمەوه، کيژەکەی مامۆستا ڕوو له من دەکا و به ڕوو خۆشييەوه به سوێدی سڵاو دەکا.
به کوردی دەڵێم ڕۆژ باش! ببوره له هەوەڵەوه نەتم ناسييەوه
ئەويش سەرێک دەلەقێنێ و دەڵێ قەی ناکا، هيچ نابێ
دەڵێم خۆ تۆ کوردی، کچی مامۆستای باوکت له ڕێی کوردايەتيدا ئاوارەی ئەم وڵاته بووه بۆ به کوردی قسه ناکەی؟ منيش هاو وڵاتی ئێوەم. پێم خۆشه به زمانی خۆمان قسه بکەی.
نازانم له قسەکانم دڵگير دەبێ يان نا. تۆ بڵێی له مەبەستم تێ بگا؟ بەڵام ئەو هەميسان به سوێدی يەکەی خۆی دەڵێ من کوردی کەم دەزانم، ڕاسته که دايک و باوکم کوردن بەڵام من هەرگيز له کوردستان نەبووم.
دەڵێم قەيدی ناکا، ئەگەر بگەڕێتەوه بۆ وڵاتی خۆمان، له وێ فێری کورديش دەبی. بنێشتەکەی له دەميدا دێنێ و ده با، شانی هەڵ ئەتەکێنێ و به چاو و برۆ و دەست دەڵێ نازانم بەڵکوو
سەيرێکی دەکەم، نازانم بڵێم چی. ئەوەندەی ديش باری وەڕەزی و بێ تاقەتيم قورس و گرانتر دەبێ. هيچم بۆ نامێنێتەوه، تەنيا ئەوه نەبێ، دەستم بۆ لای ڕادەوەشێنم و به سوێدی دەڵێم زۆر باشه، جارێ خودا حافيز.
له چايخانەکه وەدەر دەکەوم. خۆم ئەدەمه ژێر باران و دەست سەرما. دەڕۆم و ئەو قسەيەی باوەگەوره مم وەبير دێنێتەوه که دەیگوت (کۆسه چوو بۆ ڕيش سمێڵيشی دۆڕاند.)[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 250 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 22-06-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ) ل : 25-06-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 250 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
بلند محەمەد

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,992
وێنە 104,850
پەرتوک PDF 19,332
فایلێن پەیوەندیدار 97,571
ڤیدیۆ 1,401
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
بلند محەمەد
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - جوڕێ کەسی - وەرزشڤان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - پێشمەرگەیا دێرین کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.125 چرکە!