پاڵ بە دیواری ڕووخاوەوە مەده
وتراویشە: پێ مەخە سەر تەختەی چروک مەنێ، ئه و دیوارەی درز و کەلەبەر و ڕوخانی هەبێت، جێگای متمانە و پشت پێ دان و پشت پێ بەستن نییە، نابێتە نوان و داڵدە و پەناگە و سێبەر، چونکە هەر کاتەکی بڕوخێت دەروخێت، ئەوە کورد وەکو ئیدیۆم بەکارهێناوە بۆ ئەوانەی پشت بە کەسانێک دەبەستن کە جێگەی بایەخ و گرنگیدان و پشت پێ بەستن نین، چونکە تیابەستە نەبوون و بەکەڵکی ئەوە نایەت متمانەیان پێ بکرێت بۆیە کورد بەتەوس و درکەوە دەڵێت: پاڵ بە دیواری ڕووخاوەوە مەدە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 455 جار هاتیە دیتن