بەڕێز سەرۆکی #یانەی وەرزشی دهۆک#
بەبۆنەی سەرکەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆکەوە بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراق، بە گەرمیی پیرۆزبایی لە خۆتان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و یاریزانانی یانەکەتان، لە ڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو هاندەرانی یانەکەتان و وەرزشوانانی کوردستان دەکەم.
هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و گەشە و پێشکەوتنی وەرزش لە کوردستاندا دەکەینەوە. بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانینە ئەم سەرکەوتنەتان و چاوەڕێی سەرکەوتنی زیاترتان لێدەکەین. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#11-09-2022#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,165 جار هاتیە دیتن