دوازدە پیتە و گیاندارە
مەلە بێ پەڕ و شیردەر
خۆی هەڵئەواسێ بە دیوار
قاچ لەبەرز و سەر لەخوار
بەڕۆژ دەرناچێ تەنیا شەو
مێشوولەیە خۆراکی ئەو
پیتی یەک و پێنج لەگەڵ نۆ
بێ ڕووناکی نابینی تۆ
هەشت و دوو نۆ ناوی مەلە
بیدۆزەرەوە بەپەلە
هەشت و دە و نۆ شوێنی بەرزە
وەکو شاخە لەسەر ئەرزە
شەش و چوار هەشتی بۆ دانە
گیاندارێکی بەسزمانە
ئەم مەتەڵە کام گیاندارە
دەیبینیین سەر لە ئێوارە
وەڵام (شەمشەمەکوێرە) . [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 335 جار هاتیە دیتن