پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
وتارێک سەبارەت بە ئەلبێر کامۆ
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
وتارێک سەبارەت بە ئەلبێر کامۆ
کورتەباس

وتارێک سەبارەت بە ئەلبێر کامۆ
کورتەباس

$وتارێک سەبارەت بە ئەلبێر کامۆ$
نووسینی: ڕامیار مەحمود
(کەسم نەبینیوە لەپێناوی بیکردنەوەی لە کەینونە مردبێت- کامۆ)
پێکانی جیهانی ئەدەبی و فەلسەفی کامۆ کارێکی ئاسان نییە، نەک لەبەر ئەوەی ئەم مەسەلەیە بە تەنها بەند بێ بە ئەلبێر کامۆ-وە، بەڵکوو مەسەلەکە لەوەش زیاتر بەندە بە ناسین و خوێندنەوەی هەر ئەدیب و بیرمەندێک، کە دەکەوێتە دەرەوەی کەلچەری ئێمەوە.
هەڵبەت ئەگەر ڕۆشنبیری کورد هەوڵی ناسینی کامۆ بدات، خاڵی بنچینەیی ئەم ناسینە بە وەرگێڕانی کامۆ دەست پێ دەکات بۆ سەر زمان و کەلچەری کوردی، چونکە ئەم وەرگێڕانە جۆرێکە لە سەرلەنوێ ئەفراندنەوەی کامۆیە بۆ کولتوورێکی دی.. ئەم فایلەش تەنها هەوڵێکی (متەوازعانەیە) بۆ زیاتر ئاشناییکردنی کامۆ.. کامۆی لەدایکبووی ساڵی 1913 لە (4) کانوونی دووەمی 1960دا لە تەمەنی (46) ساڵیدا بە کارەساتی ئوتومبیل ماڵئاوایی لە ژیان کرد، ئەو کاتەش هەم لە تەمەنی (46) ساڵیدا بوو، هەم دوو ساڵ بە سەر خەڵاتی نۆبڵەکەیدا تێپەڕی بوو. ئەگەرچی کامۆ لە نیوە ڕێگای تەمەنیا بوو کە کۆچی کرد، بەڵام لەم نیوە ڕێگایەدا گەیشتە کۆتایی و پەیامە فکری و ئەدەبیەکەی نیوەناچڵ جێنەهێشت.. ئەوەی شایەنی باسە، (کامۆ) سەرباری ئەوەی بایەخێکی گرنگی بە مێژووی تازەی ئەورووپی داوە و بەم بایەخدان و ئاگاداربوونەشی بە پەڕتووکی (مرۆڤی یاخی)یەوە تەواو هەستی پێ دەکرێ، جگە لەوەی ئاگادارییەکی ئەدەبی و فەلسەفی بەسەر بیری کامۆوە بە ڕوونی ئاشکرا دەبێت.. بەڵام ڕواڵەتەکانی قەیران و بارگاویبوونی فکری کامۆیی بە تراژیدیا، بەدەرنییە لە هەلومەرجی خاپووربوونی ئەورووپا بە هۆی جەنگەوە، یاخود ئەگەر ڕستەیەک لە جۆرج لۆکاش بخوازین کە دەڵێت: مێژووی فکری مرۆڤ فێرمان دەکات، کە هەموو فەلسەفەیەک سیمایەکی قوڵی چەرخی خۆی پێوەیە لە میتۆدییەتو بونیادیدا و تەنانەت لە مەرجەکانی پێکهاتنیدا. (بڕوانە مارکسیە ام وجودیە؟ جورج لوکاش ترجمە: جورج ترابیش- دار الیقزە العربیە للتألیف والترجمە والنشر)، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە بە قەیرانێک ڕاڤە بکرێت، کە لۆکاش هەوڵی دۆزینەوەی دەدات و بۆرژوازی ئەورووپی توشی بووە و ناشکرێت وەک بەڵگەیەک لێک بدرێتەوە بۆ ئیفلاسکردنی فکری سەرمایەداریی ئەورووپی وەک چەپێکی ئایدیۆلۆژست، کە دەیەوێت وای نیشان بدات. بۆیە ئەگەر ڕۆشنگەری وای کرد بێت کە ئەقڵ تەنها داخوازی مەعریفە بووبێت و هەستکردن و ژیانی ئەزموونی و بیرۆکە و خەیاڵ فەرامۆشکرابن و مرۆڤ و جیهان وێناکردنێکی ئەقڵانیانە کێشرابن و ڕۆشنگەری بەڵێنێکی گەشبینی بە مرۆڤ دابێت لە ژێر چەتری ئەقڵانیەتدا، دواجار ئەم خۆشباوەڕییەی ئەقڵ لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا دەکەوێتە ژێر گومان و دڵەڕاوکێوە. لێرەوە دەشێت بڵێین دابڕاندنی (کامۆ) لە ڕەوتی ئەم چەرخە واتە (کات) بایەخ و گرنگی کامۆ دەرنەکەوێ ، چونکە فکری کامۆ بەرهەمی چەرخی دوو جە نگی گەورە و شۆڕشەکان و نەفیکردنی بەکۆمەڵ و بەندیخانە و ئەشکەنجەو مردنی توندوتیژانەیە. هەر بۆیە بە بڕوای کامۆ ئەوەی ئەم سەردەمە جیادەکاتەوە سەرلەنوێ بیرکردنەوەیە لێی، بەڵام ئەم سەرلەنوێ بیرکردنەوەیە لەم چەرخە سەرلەنوێ پیاچوونەوەی ئەقڵانیەتی ئەورووپی نییە، هەروەک چۆن تیۆریزەکردنی ئەڵتەرناتیڤێکی یوتۆبیش نییە.. بەڵکوو بە جەختکراوی فکری کامۆ فکرێکی نائەقڵانیە.. سەرباری ئەوەی بوونی مەیلی فەلسەفی لە نووسینی ئەدەبی و فکریدا لای کامۆ بە شێوەیەکە بایەخدانی پێوە دیارنییە بە زادەی فەلسەفی لە ڕووی دسپلینکردنی مەنهەجی و بەکارهێنانی لوژیکانەوە، بەڵکوو فکری کامۆیی فکرێکی ڕاستەوخۆیە و بیرکردنەوەیەکە هەڵوێستی کەسی بەسەریدا زاڵە، ئەمەش زیاتر ڕەنگدانەوەی بۆچوونی فەلسەفی کیرکیگارد و ڕەوتی بوونگەرایی فکری ئەوروپییە بەسەر بیری کامۆوە. چونکە کیرکیگارد دامەزرێنەری فەلسەفەیەکە لەسەر بوونێکی شەخسی بنیاتنرابێت. جگە لەوەش شەقڵی ژیانی مرۆڤی ئاسایی و مەعقولییەتی گشتی بە بیری کامۆوە دیارە، تا ئەو ڕادەیەش دەشێت بڵێین، ڕەوتی فکری کامۆ دژی فکری نەسقی و میتۆدگەراییە، هەر ئەمەش دەشێت ببێتە خاڵی تایبەتمەندی جیاکردنەوەی کامۆ لە فەیلەسووفی هاوچەرخی خۆی وەک (سارتەر).
ئەلبێر کامۆ بە ڕەوانی و سادەیی دەڵێت: بۆیە لەو بڕوایەدام مانای ژیان مەسەلەترین مەلەسەیە، و گرنگترین مەسەلەی ژیان لای کامۆ بەخستنەبەر باسی مەسەلەی خۆکوشتنەوە بە تەواوی بەدەردەکەوێ ، ئەمەش لەو ڕوانگەیەوە کە بە بڕوای کامۆ (خۆکوشتن ژیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە)، هاوکات لێکدانەوەی خۆکوشتن لای کامۆ لە ڕوانگەی تاکەکەسییەوە هەڵقوڵاوەو دەڵێت (تۆژینەوە لە خۆکوشتن تەنها وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی خراوەتە بەر باس، بەڵام لێرەدا بە پێچەوانەوە بایەخ بە پەیوەندی نێوان خۆکوشتن و بیرکردنەوەی تاکەکەسی دەدەین (استورە سیزیف) پاشان گرێدانەوە و لێکۆڵینەوەی پەیوەندی نێوان خۆکوشتن بە بێهودەییەوە، یاخود بە گوزارشتی کامۆ خۆی (تا ئەو پلە وردەی کە تیایدا خۆکوشتن دەبێتە چارەسەری بێهودەیی). لێرەشدا شایەنی باسە بڵێین، لای کامۆ جیاوازی هەیە لە نێوان هەستکردن بە بێهودەیی و بیری بێهودەیی. کامۆ دەڵێت: (هەستکردن بە بێهودەیی بیری بێهودەیی نییە، بەڵکوو بنەماکەی دادەنێ ). لێرەوە کامۆ دەیەوێت لە کێشەیەکی قوڵ بدوێت، ئەویش فکری بێهودەییە و دەڵێت: (مرۆڤ کە دەرک بە بێهودەیی دەکات، ئیدی پێوەی پەیوەست دەبێت)، ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە تۆ کاتێک لە حەقیقەتی ژیان دەگەیت ئیدی دەبیتە کۆیلەی ئەو حەقیقەتە، لێرەشەوە کامۆ بڕوای وایە (مرۆڤ هەمیشە قوربانی حەقیقەتەکانێتی)..
دواجار دەشێت بڵێین، بە چەق وەرگرتنی مانای ژیان تا ئەو ڕادەیەیە کامۆ لە پەڕتووکی (ئەفسانەی سیزیف)دا بڵێت: (گرفتێکی تەنها هەیە کە خۆکوشتنە، حوکمدان بەسەر ئەوەی ژیان شایستەی ئەوەیە مرۆڤ تیایدا بژی یاخود شایستە نییە بەرزدەبێتەوە بۆ ئاستی پرسیاری بنچینەی فەلسەفە). ئێستا سەرنجی خاڵێکی تر دەدەین، ئەویش ئەوەیە ئەوەی کامۆی ئەدیب لە ئەدیبێکی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە، کامۆ تەنها ڕووداوێکی ئەدەبی نییە لە مێژووی ئەدەبدا، بەڵکوو ڕووداوێکی فکریشە بۆ مێژووی فکر.. کامۆ وەک ئەدیب چیرۆکەکانی سرووشتێکی میتافیزیکیان هەیەو چیرۆک تیایدا ملکەچی پێویستیەکانی گێڕانەوە و کەسایەتی و باسی ڕەوشتی و نێوەندی کۆمەڵایەتی نابێت، بەڵکوو شەهادەتە لەسەر مرۆڤ.. بەڵام خوڵبەستنی فکری کامۆ لەسەر مرۆڤ، دۆزینەوەی بنچینە و ڕەچەڵەکێکی حەیوانی نییە، وەک (داروین) پێی هەستاوە، یاخود دۆزینەوەی بنچینەیەکی سێکسی نییە وەک فرۆید، بەڵکوو بنچینەیەکی تراژیدی بۆ مرۆڤ دەدۆزێتەوە. لای کامۆ ئەم تراژیدیایەش هەڵقوڵاوی هەلومەرج و دۆخێکی مێژووی و کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکوو دەرئەنجامی سەیرکردنی مرۆڤی کامۆییە بەرانبەر بە پرسیاری (مانای ژیان).
هەڵبەتە کامۆ هەمیشە هەوڵی وەرچەرخاندنی پەیوەندی مرۆڤو مێژووی داوە بۆ پەیوەندی مرۆڤ و ژیان، دیارە لێرەدا دەبێت جیاوازی بکەین لەنێوان ژیانێک کە لە ڕەهەندێکی مێژووییو دەرەکیدا دەخوێنرێتەوە، ژیانێک کە لە ڕەهەندێکی بوونگەراوە لەبارەیەوە دەدوێین و داخوازییە ناوەکییەکان دەیجوڵێنێتەوە، بۆیە بێهودە نییە کە بێهودەیی چاوگ و لەقەبی فکری کامۆ بێت. ڕەنگە لێرەدا ئارەزووی گەڕانەوەتان بکەم بۆ پەڕتووکی (مرۆڤی یاخی)ی کامۆ، بەڵام ئاخۆ کامۆ کەسێکی نابەرپرسە بەرانبەر سەردەمەکەی، ئەگەر وامان دانابێت فکری کامۆ ڕەهەندی مێژووی ژیانی فەرامۆش کردبێت؟ بەر لەوەی ئەم پرسیارە وەڵام بدەینەوە دەگەڕێیمەوە سەر ئەوەی بڵێم ئەگەرچی ناونیشانی پەڕتووکی (مرۆڤی یاخی) لە ناونیشانی پەڕتووکی پیاوێکی شۆڕشگێڕ دەچێت کە بانگەشەمان بکات بۆ فەرمانێکی مێژوویی، بەڵام ئەم پەڕتووکە چڕوپڕتر لە پەڕتووکی (ئەفسانەی سیزیف) دید و کێشەی فکری کامۆ دەردەبڕێ و یاخیبوو لای کامۆ لەناو مەرجەعیەتێکی بێهودەیدا دەستنیشان کراوە، کامۆ لە (مرۆڤی یاخی)دا دەڵێت: (تاکە بەڵگەنەویستێک لە ئەزموونی بێهودەیدا (یاخی بوونە)، مرۆڤی یاخیش بۆ کامۆ مرۆڤێکە کە توانای وتنی (نا)ی هەیە، ئەو لەمەڕ مرۆڤی یاخییەوە دەڵێت: (مرۆڤی یاخی کێیە، ئەو مرۆڤەیە دەڵێت نا) ئەم نائەش بەلای کامۆوە دەستنیشانکرد. ئەوەی شایەنی باسە، بۆ کامۆ یاخیبوون ڕەهەندێکی میتافیزیکی هەیە، جیاوازە لە یاخیبوونی کۆیلە لە ئاغا. کۆیلە لای کامۆ دژی بارودۆخی کۆیلەبوونێتی، بەڵام یاخیبوونی میتافیزیکی یاخیبوونە لە هەلومەرجی بوونی مرۆڤ وەک ئامانج و خەلق و دژی هەلومەرجی بوونی مرۆڤ خۆی، بەڵام ئاخۆ ئەم قسانەو پرسیارەکەی پێشووتر ئەوە دەگەیەنێت فکری کامۆ فکرێکی بچڕاو و پەیوەندیدار نییە بە واقعەوە. ڕەنگە لێرەدا زیادەڕەویمان نەکردبێت ئەگەر بڵێین، نموونەی مرۆڤی کامۆیی هەمان نموونەی مرۆڤی کافکاوییە، لەو ڕووە کە میلان کوندێرا سەلماندووێتی کە چۆن دۆخی مرۆڤی سەردەمی تازە دەردەبڕێ .
ڕەگوڕیشەی ئەوەش لەناو سەردەمی هاوچەرخدایە. سەردەمێک کە بڕوای کۆندێرا لە گالیلۆ و دیکارتەوە درێژ دەبێتەوە، یاخود دروستر لە سرووشتی تاکڕەهەندی زانستی ئەورووپیەوە، کە جیهان کورتدەکاتەوە بۆ کەرەستەی پشکنینی تەقەنی و زانستی و لە ئاسۆکانیدا (جیهانی هەستپێکراوی ژیان) فەرامۆش دەکات، لێرەوە کۆندێرا لەمەڕ گەشەی مەعریفە و بە پسپۆڕکردنیەوە دەدوێ، کە چۆن مرۆڤی تووشی ونبوونی خۆیی و ونبوونی جیهان دەکات ئاماژە بۆ ڕستە سیحراوییەکەی هایدگەری دەروێشی هۆسرڵ دەدات (لەیادکردنی بوون). هەڵبەت بە بڕوای کۆندێرا ئەو مرۆڤەی (دیکارت) بەرزی دەکاتەوە بۆ ئاستی خاوەن سەرداری سرووشتی دەگۆڕێت بۆ ئامرازێکی سادەی هێزی تەقەنی و سیاسی و مێژوویی و دواجار ئەو هێزانە دەبنە خاوەن و سەرداری مرۆڤ (بڕوانە گۆڤاری – المقدمە ژمارە (3) –1987- هل تتخلی عنا الروایە- میلان کوندیرا- ترجمە: حسونە المسباحی). ئەمە لە ڕوویەکەوە، لە لایەکی ترەوە کامۆ ئەدیب و بیرمەندی سەردەمی جەنگ و خاپووربوونە، هەر ئەمەش هۆکاری بە یەکەمین دانانی پرسیاری ژیان و دیدگای تراژیدی کامۆیە، ئەو جیهانەش جیهانێکە کە کوندێرا بە ڕستەیەکی ئەدەبی و نەغمەیەکی تراژیدی گوزارشتی لێ کردووە، لە میانەی دیمانەیەکدا کە (فیلیب ڕوپ) سازیکردووە لەگەڵیدا و دەڵێت: [لەو کاتەوە (ئاماژەیە بۆ سەردەمی ستالین) من دەترسم لەجیهانێک هێدی هێدی هەستکردن بە خۆشی ونبکات]. ئەوەی مابێت بیڵێم ئەوەیە، بەرهەڵستکاریی کامۆ بۆ سەردەمەکەی بەدەرە لە ئەمانجی مێژوویی و سیاسیی کامۆ لە دەرەوەی ئامانجێک فێری بەرپرسیاریمان هەر، بۆیە بۆ تێگەیشتنێکی زیاتر ئەم وتارە بە قسەی کامۆ خۆی دادەخەم (ڕۆڵی من نییە جیهان بگۆڕم، یاخود مرۆڤایەتی بگۆڕم، چونکە هێندە چاکە و حیکمەتم نییە کیفایەت بێت بۆ ئەمە، بەڵکوو دەمەوێت خزمەتی ئەو بەها کەمە بکەم، کە بێ ئەو جیهان هەرچەند بگۆڕێت دەبێتە شوێنێک کە شایستەی ئەوە نەبێت تیا بژیت، کە بێ ئەو بەهایە مرۆڤ هەرچەند نوێبێتەوە شایەنی ڕێز نییە). [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 393 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم- 04-01-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 04-01-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 20-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 21-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 393 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!