پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتوک PDF 19,347
فایلێن پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
فەتحی هیندستان
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
فەتحی هیندستان
کورتەباس

فەتحی هیندستان
کورتەباس

$فەتحی هیندستان$
نووسینی: #حەمە سەعید حەسەن#
ئەوەی لەشکری ئیسلام لە هیندستان کردوویەتی، گەورەترین جینۆساید بووە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی. هۆلۆکۆست کە شەش میلیۆن ئینسانی تێدا قەلاچۆ کرا، لەچاو تاوانە گەورەکانی لەشکری ئیسلامدا لە هیندستان، زۆر بچووک دێتە پێش چاو. ئالان دانیلۆ لە (مێژووی هیند)دا دەبێژێت: (هەر کە لەشکری موسوڵمانان لە 632دا گەییشتە هیندستان، ئیدی مێژووی هیندستان، بوو بە زنجیرەیەک لە کوشتوبڕ و کاولکاری. لەشکری موسوڵمانان شارستانیی هیندستانی سڕییەوە، ڕەگی زۆر پێکهاتەی نەتەوەیی و دینیی لە بێخەوە هەڵکێشا و هەموو ئەو تاوانە گەورانەیشی بە ناوی جیهادەوە کرد.)
لەشکری ئیسلام کە گەلانی قەلاچۆ کردووە، ئەو تاوانە گەورانەی بە جەنگی پیرۆز لە قەڵەم داوە. ئەڵمانەکان هەم داوای لێبوردنیان لە جوو کرد، هەم قەرەبوویشیان کردنەوە، کەچی هێشتا تورکیای موسوڵمانی میراتگری خەلافەتی عوسمانی، نەک هەر داوای بەخشینی لە ئەرمەن نەکردووە، بەڵکوو ددانیشی بەوەدا نەناوە، ئەو گەلەی قەلاچۆ کردووە.
ژمارەی دانیشتووانی خەڵکی نیمچە کیشوەری هیند، بەر لە زنجیرە پەلامارەکانی ئیسلام، زیاتر لە نیو میلیارد کەس دەبوو، بەپێی گوتەی محەمەد قاسم فریشتە (1560 – 1620) کە مێژوونووسێکی موسوڵمانە، دوای فوتووحات، لە نیوە کەمتری ئەو ژمارەیە مایەوە. ئیسلام چەندان سەدە لەسەر پەلاماردانی هیندستان بەردەوام دەبێت، هەر لە سەردەمی ئومەوییەکانەوە (661 – 750) تا سەردەمی مەغۆلەکان (1206 – 1368) و دواتریش. ئیسلام ڕووی دەکردە هەر دەڤەرێکی هیندستان، شاخێک لە کەللەسەر و ڕووبارێک لە خوێنی لە دوای خۆیەوە بەجێ دەهێشت.
قەلاچۆکردنی هیندییەکان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە، کارێکی پیرۆز بوو، چونکە کافر و بتپەرست بوون، چونکە سەر بە جەهل بوون، ئاخر لە ئیسلام وایە، لە غەیری دینی محەمەد، ئیدی هەموو کولتوور و ئایین و شارستانییەکانی دیکە، سەر بە قۆناغی (جاهیلی)ین. هەر موسوڵمانێک بە دەستپاکییەوە، جیهاد وەک خۆی پێڕەو بکات، کرۆکی مرۆڤدۆستی لە دەست دەدات، ئاخر ئیدی وا بیر دەکاتەوە، ئەوە کارێکی پیرۆزە، ئەگەر قڕ بخاتە خەڵکانی ناموسوڵمانەوە، دەست بەسەر خاک و سامانیاندا بگرێت و وەک کۆیلە و کەنیزەک کەڵک لە کوڕان و کچانیان ببینێت.
ئیسلام هەر ڕۆحی گەلانی هیندستانی نەکوشت، ڕۆحی چەندان گەلی دیکەیشی کوشت و کولتووری سڕینەوە، کە گەلی کورد یەکێکیان بوو. بەر لە بڵاوبوونەوەی ئیسلام بە هیندستاندا، لەوێ چەندان کولتووری دەوڵەمەند و باڵا، بە ئاشتی پێکەوە دەژیان، غەزووی موسوڵمانان ئەو ڕۆحی تەبایییەی کوشت. لەشکری ئیسلام شارەکانی دەسووتاند، پەرستگاکانی دەڕووخاند، خەڵکەکەی قەلاچۆ دەکرد و چی شتومەکی بەنرخی دەستکەوتبا بە تاڵانی دەیبرد. ئیسلام کە بۆ تاڵانی ڕووی دەکردە هیندستان، هەر سامانی وەڵاتەکەی زەوت نەدەکرد، کچان و کوڕانیشی بە تاڵانی دەبردن و وەک کەنیزەک و کۆیلە دەیفرۆشتن.
لەشکری ئیسلام لە هیندستان، بە میلیۆنان خەڵکی قەلاچۆ کرد، بە میلیۆنان ژنی لاقە کرد، بە هەزاران پەرستگای ڕووخاند و بە هەزاران پەڕتووکخانەی سووتاند، سەدان بەڵگە هەن ئەو تاوانانەیان تۆمار کردووە. هەر فەرماندەیەکی ئیسلام پەلاماری هیندستانی دابێت، خەڵکەکەی قەلاچۆ کردووە، بەڵام سوڵتان مەحموودی غەزنەوی (971 – 1030) قەلاچۆکردنی خەڵکی هیندستانی بە لوتکە گەیاند. سوڵتان مەحموود لە نێوان ساڵانی (1001 و 1026)دا، حەڤدە جار پەلاماری هیندستانی دا، ئەوەندە پەرستگای هیندۆس و بوودایی ڕووخاندبوو، بە سوڵتانی بتشکێن ناوی زڕابوو. لەو مێژووەدا کە یەکێک لە وەزیرەکانی غەزنەوی تۆماری کردووە، نووسراوە: (لە شاری تەهانیسەر بە جۆرێک خوێنی کافران ڕژێنرا، ئاوی ڕووبارەکە لێڵ بوو، کافران کە ویستیان قەڵاکەیان بەجێ بهێڵن، یان کوژران، یان لە ڕووبارەکەدا خنکان، یان بە دیل گیران و بە کۆیلە کران.)
ویڵ دورانت (1885 – 1981) لە (چیرۆکی شارستانی)دا دەڵێت: (پەلاماری لەشکری محەمەد بۆ سەر هیندستان، خوێناویترین چیرۆکە لە مێژوودا. مێژوونووسانی ئیسلام بە خۆشی و بە شانازییەوە، ئەو قەسابخانانە دەگێڕنەوە کە بۆ هیندۆسەکانیان ساز داون، لەژێر گوشاری شمشێردا کردوویانن بە موسوڵمان، ژنان و گەنجان و منداڵانیان بردوون و لە بازاڕەکانی کۆیلەفرۆشیدا، بازرگانییان پێوە کردوون.)
فرانسۆ گاوتیر لە پەڕتووکی: (سەرلەنوێ نووسینەوەی دیرۆکی هیند)دا دەڵێت: (ئەو کوشتارانەی موسوڵمانان لە هیندستان سازیان دا، لە مێژوودا لە نموونەیان نییە، زۆر گەورەترن لە هۆلۆکۆستی جوولەکە، لە قەلاچۆکردنی ئەرمەن و لە قڕکردنی دانیشتووانە ڕەسەنەکەی ئەمریکای باشووریش کە لە ئەستۆی ئیسپانیایی و پورتوگالییە داگیرکارەکانە.)
فێرناند براودێل (1902 – 1985) لە پەڕتووکی: (مێژووی شارستانییەکان)دا دەنووسێت: (ئەزموونێکی داگیرکارانەی ئەوپەڕی زەبروزەنگاوی بوو، موسوڵمانان لە ڕێگەی تیرۆری سیستەماتیکەوە کە پشتیان بە کوشتوبڕ دەبەست، دەسەڵاتی خۆیان دەسەپاند. چی پەرستگای هیندۆسی هەبوو، خاپووریان کرد و مزگەوتیان لە جێیان قوت کردەوە. بە زۆر خەڵکەکەیان دەهێنایە سەر دینی محەمەد، ئەگەر یاخیبوونێک ڕووی دابا، بە پەلە و بە دڕندانەترین شێوە سەرکوتیان دەکرد، گوندەکانیان کاول دەکرد، پیاوەکانیان دەکوشت و ژنەکانیان بە کۆیلەی سێکس دەکرد.)
عیرفان حسێن لە (شەیتانەکانی ڕابردوو)دا دەڵێت: مەحموود غەزنەوی دەستی بە خوێنی هیندییەکان سوورە، تێپەڕینی کات، ئەو خوێنە ناسڕێتەوە، کە پەلاماری (سومناس)ی دا، دانیشتووانی شارەکەی کوشت کە پەنجا هەزار کەسێک بوون. ئەوەی بە ئەرکی پیرۆزی دینی (جیهاد) لە قەڵەم دەدرا، بریتی بوو لە کوشتوبڕ و تاڵانی و ئەتککردنی ژنان.
حەسەن نیزام نیشابووری لە تۆمارگەی (تاجی سەردەم)دا دەنووسێت: (کە قوتبەددین ئایبەگ، ئەوی لە نێوان ساڵانی 119 و 1210دا فەرمانڕەوای دەلهی بوو، پەلاماری شاری (میرات)ی دا، هەموو پەرستگا هیندۆسییەکانی لەگەڵ زەویدا تەخت کرد و مزگەوتی لە جێیان ڕۆ نا. لە شاری (ئالیکرا)یش، هەموو هیندۆسەکانی بە زەبری شمشێر هێنایە سەر ئایینی ئیسلام، ئەوانەی ملیان نەدا، سزای سەربڕینی بەسەردا سەپاندن.)
مێژوونووسی فارس، وەسسافی شیرازی دەنووسێت: (کە عەلادین خەلجی پەلاماری – کامبایات – ی دا، چی نێری باڵق لە شارەکەدا هەبوون، کوژران، چی ژن هەبوون، بە دیل گیران و چی خشڵ و کاڵای گرانبەهایش هەبوون، دەستیان بەسەردا گیرا.) هیندستان وەڵاتێکی ئاوەدان بوو، مەڵبەندی فیکر و هونەر و پێکەوە ژیان بوو، هەر کە ئیسلام گەییشتە ئەوێ، ئیدی نە هونەر ما، نە فیکر، نە کولتووری پێکەوە ژیان، بە کۆیلەکردن، سەربڕین، ئەتککردن و تاڵانکردن برەویان پەیدا کرد. لە 1971دا و لە شەڕی نۆ مانگەی نێوان پاکستان و (بەنگلادیش)دا کە هەردوو لایان موسوڵمان بوون و پێشتر سەر بە هیندستانیش بوون، نزیکەی سێ میلیۆن بەنگلادیشی کوژران و دەیان هەزار ژنیشیان لاقە کران.
وەک ویڵ دورانت دەڵێت: (دیرۆکنووسانی سەر بە ئیسلام بە شانازییەوە ئەو مێژووەیان تۆمار کردووە کە تێیدا موسوڵمانان، پەلاماری هیندستانیان داوە، خەڵکەکەیان بە زۆر هێناوەتە سەر دینی ئیسلام، ئەوی نەبووبێت بە موسوڵمان، سەریان بڕیوە، سامانی وەڵاتەکەیان تاڵان کردووە، پەرستگایان بە پێوە نەهێشتووە و کوڕان و کچانیان وەکوو کۆیلە و کەنیزەک بردووە.) ڕەزوان سەلیم دەڵێت: (ئەو شارستانییەی لە هیند هەبوو، گەشەسەندووترین شارستانیی دونیا بوو، موسوڵمانانی بکوژ، لە دوورگەی عەرەبی و خۆراوای ئاسیاوە هاتن، لێ نەگەڕان ئەو شارستانییە، بەرەو پێشتر هەنگاو بنێت و خاپووریان کرد.)
لە سەرەتاوە ئومەوییەکان کە هاتن هەموو کەسیان نەدەکوشت، لێ دەگەڕان هیندۆس لەسەر دینی خۆی بمێنێتەوە، بەو مەرجەی باج بدات، بەڵام دواتر کە باسکی موسوڵمانان بەهێزتربوو، ئیدی ئەوی دینی ئیسلامی قەبووڵ نەکردبا، بە باج لێی خۆش نەدەبوون، دەیانکوشت و چی شک بردبا، تاڵانیان دەکرد. کە هیندییەکان بە دیل دەگیران، بۆ فرۆشتن هەناردەی وەڵاتانی دیکە دەکران، بەڵام پێشەکی هەر نێرینەیەک گەنج بووایە، دەیانخەساند. موسوڵمانان کۆیلە و کەنیزەکیان، بە دیاری خوا دەزانی و دەستکەوتنی کەنیزەک، پاڵنەری یەکەمیان بوو بۆ جیهاد. بە فەرمانی حەججاجی کوڕی یوسفی سەقەفی لەماوەی سێ چوار ساڵدا (712 – 715) نزیکەی سێ سەد هەزار کۆیلە هەناردەی وەڵاتانی عەرەب کران. سوڵتان مەحموودی غەزنەوی کە تورکی ئەفغانستان بوو، لە هیندستانەوە سەدان هەزار کۆیلەی ڕەوانەی وەڵاتانی ئیسلامی کردووە. بەشی خەلیفە لە هەموو ئەوانەی بە کۆیلە دەکران، پێنجیەک بوو. لە سەردەمی (جاهیلی)دا، بەشی سەرۆکی خێڵ لە تاڵانی، چواریەک بوو، ئیسلام کردی بە پێنجیەک، ئەمەیش هاندەرێک بوو بۆ ئەوەی تاڵانچییان بە ئیسلامەوە پێوەست ببن.
(شمشێر دەتگوت بروسکەیە لەنێو هەورێکی تاریکدا، فوارەی خوێن لە ئەستێرەی کشاو دەچوو، خۆشەویستانی خوا، دوژمنیان بەزاند، موسوڵمانان تۆڵەیان لە کافران سەندەوە، پازدە هەزاریان لێ کوشتن، تەرمەکانیان بوون بە خۆراکی قەل و داڵ. خوا پێنج سەد هەزاری لە کیژان و کوڕانی جوان، بە خۆشەویستانی بەخشی.) ئەوە شیعر نییە، پەرەگرافێکە لە یەکێک لە ڕووپەلەکانی مێژووی خوێناویی ئیسلام، سکرتێری سوڵتان مەحموودی غەزنەوی تۆماری کردووە.
کە ساڵی 1079غەزنەوییەکان پەلاماری (پەنجاب)یان دا، دەستکەوتیان سەدهەزار کۆیلە بوو. پەرەسەندنی بازرگانیی کۆیلە، زادەی پەرەسەندنی ئیسلام بوو. جاهار: بریتی بوو لەوەی، ژن بۆ ئەوەی ئەتک نەکرێت، خۆی دەسووتاند، لە ژمارە نایەن، چەند ژنی هیندی، بۆ ئەوەی دەست لەشکری موسوڵمانان نەکەون، خۆیان سووتاندووە. میر خەسرەو کە سۆفی بوو، دەڵێت: (تورک هەر خەریکی ئەوەبوون، هیندۆس بکوژن، بکڕن یان بفرۆشن.)
حەریم کە شوێنی ژنانی لە ژمارە نەهاتووی سوڵتانە، پێویستی بە پاسەوانی هەبوو، ئەو ئەرکە کۆیلەی خەسێنراو ڕایدەپەراند. کوێلەی خەسێنراو نە دەیتوانی لەگەڵ ژنانی حەریمدا دەست تێکەڵ بکات، نە دەیتوانی ژن بهێنێت و وەچە بخاتەوە. یەکێک لەو هۆکارانەی وایان دەکرد، ڕێژەی دانیشتووانی هیندستان لەسایەی ئیسلامەوە، ڕوو لە کزی بکات، خەساندن بوو، ئاخر ژمارەی خەسێنراوان بەردەوام ڕوو لە هەڵکشان بوو. زۆر لە سوڵتانەکان بە هەزاران کوڕێژگەی خەسێنراویان هەبوو، زۆریان حەزیشیان لە کوڕی جوان بوو، سوڵتان مەحموودی غەزنەوی یەکێک بوو لەو پیدۆفیلانە. (تیلاق) کوڕێکی زێدە جوانی هیندی بوو، هێندە سەرنجی سوڵتان مەحموودی ڕاکێشابوو، کردبووی بە فەرماندەی لەشکر. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 455 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 11-05-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-05-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 22-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 23-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 455 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتوک PDF 19,347
فایلێن پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1 چرکە!