#مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە داهاتی نەوت بڕیووە.
ماوەیەکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پشکی یەکێتی لە داهاتی نەوت بڕیووە، کە بڕەکەی پەنجا ملیۆن دۆلاری مانگانەیە.
سەرچاوەی سەرەکی کێشەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتی، بڕینی ئەو پەنجا ملیۆن دۆلارەیە، کە مانگانە لە داهاتی نەوت بۆ ئەو حیزبە دیاریکراوە، نەک بابەتی پۆست و گۆڕانکاری تر، وەک ئەوەی یەکێتی بانگەشەی بۆ دەکات.
مەسرور بارزانی لەپێناوی پڕکردنەوەی کورتهێنانی داهاتی #سلێمانی# ئەو بڕیارەیداوە، کە پێشتر لەو بارەوە چەند جارێک هۆشداری دابوو بە یەکێتی، ئەگەر کورتهێنان بەردەوام بێت، ئەوە بە پشکی یەکێتی پڕیدەکەنەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 421 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!