سەوز و بەرزە لە بەندەن و لاپاڵا، ترش و مز و گوڵی سوور و ئاڵە
جێی لە قەدپاڵ و ڕەژد و نێوبەردە، لاقی لە چەشنی مراوی بە پەردە
مەبەست لە ڕێواسە، (ڕێواس: خۆراکێکی گیایی سرووشتییە، لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستاندا بەهاران دەردەکەوێ) سەوز و بەرزە لە بەندەن و لاپاڵا، مەبەست لە شوێنێ ڕووانی ڕێواسە، ترش و مز و گوڵی سوور و ئاڵە، مەبەست لە تامی ڕێواسە، هەروەها لە لاپاڵ و بەردەڵاندا دەڕوێ، لەگەڵ ئەوەشدا نێوانی لقەکانی لە بەشی سەرەوەیدا پەردەی هەیە وەکوو قاچی مراوی. وەڵام (ڕێواس) . [1]