سپییەکی داری، بازی هاویشتە چناری
هەتا چنار دەلەرزی، ئەو دەیگرت گۆشت و بەزی
مەبەست لە خەڕەکە، (خەڕەک: ئەمێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕستنی لۆکە بەکاردێ، فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) سپییەکی داری، مەبەست لە ئامێری خەڕەکە، بازی هاویشتە چناری، لە داری چنار درووستدەکرێ و باڵای بەرزە، هەتا چنار دەلەرزی ئەو دەیگرت گۆشت و بەزی، واتە: هەتا ئامێری خەڕەک کاری پێبکرێ، زیاتر دەڕێسێ و لەسەری کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەی ڕێسراو بە گۆشت و بەز چووێنراوە. وەڵام (خەڕەک) .[1]