سەرۆک کۆماری ئێڕاق لەسەردانەکەیدا بۆ پارێزگای #نەینەوا# لەگەڵ پارێزگاری شارەکە کۆبووە و ڕایگەیاند، پارێزگای نەینەوا لای هەموو ئێڕاقییەکان جێی بایەخ و گرنگییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی کانوونی یەکەمی 2022، د. #لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری ئێڕاق سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد و لەگەڵ پارێزگاری شارەکە و لێپرسراوی یەکە ئیدارییەکان کۆبووە و ڕایگەیاند: پارێزگای نەینەوا خاوەنی سەرچاوەی سرووشتییە و دەوڵەمەندە بە بەرهەم و زەوی کشتوکاڵی، لای هەموو ئێڕاقییەکانیش جێی بایەخ و گرنگییە.
سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا ئامادەیی خۆیی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی نیشاندا هاوکاری تەواوەتی شارەکە بکرێت بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنەوەیی و باسی لەوەشکرد: موسڵ توانای تێپەڕاندنی قۆناغە تاریکەکانی سەردەمی چەتەکانی تەکفیری هەیە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 743 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!