#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەنیازە وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆر بکاتە فەرماندەی لیواکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێڕاق.
بەهۆی بوونی کێشە لەنێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر وەهاب هەڵەبجەیی، بافڵ تاڵەبانی بەنیازە ناوبراو لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.
بافڵ تاڵەبانی بەنیازە وەهاب هەڵەبجەیی بباتە #بەغدا# و بیکاتە فەرماندەی ئەو دوو لیوایەی یەکێتی، کە ئەرکیان پاراستنی سەرۆک کۆماری ئێڕاقە.
بافڵ تاڵەبانی بەم هەنگاوەی دەیەوێت نیگەرانییەکانی پارتی لەسەر وەهاب هەڵەبجەیی بڕەوێنێتەوە بەدوورخستنەوەی لە بەرپرسی دژەتیرۆر، هاوکات بە پێدانی ئەو پۆستەش ناوبراو ڕازی بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 542 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!