دواى ئەوەى بەڕێز #هێمن قادر#، جێگرى پارێزگارى #هەولێر#، لە دیمانەیەکدا، سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیى لەسەرى ساڵ و خستنە ڕووى ڕێنماییەکان و هاتنى گەشتیاران بۆ یەکێک لە کەناڵە کوردییەکان لێدوانى داوە و باسى لە بڕیارێکى پارێزگاى هەولێر کردووە کە لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتیەکانى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و گەشت و گوزارى هەولێر هۆشدارى بە ڕێستورانت و کافێکان دراوە کە شوێنى خێزانین و لە هەفتەیەکدا ڕۆژێک لایف موزیکیان هەیە دەبێت گۆرانى کوردى پێشکەش بکرێت، لە لایەن کەناڵى ئێن ئاڕ تی و چەند پەیج و ئەکاونتێکى بێ خاوەن و گوێ لەمست، کە تەنیا مەبەستیان کۆکردنەوەى لایک و کۆمێنتە، دوور لە هەموو بەرپرسیاریەتی و ڕەوشتێکى کارى ڕاگەیاندن و ئیتیکى ڕۆژنامەوانى، لێدوانەکەى بەڕێزیان شێواندووە و بەشێوەیەکى تر بڵاویانکردۆتەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە بەڕێز جێگرى پارێزگارى هەولێر بە هیچ شێوەیەک لێدوانى بۆ ئەوان نەداوە.
لێرەوە بە پێویستى دەزانین بە هەموو لایەکى ڕابگەێنین هەموو ئەوانەى بە ناوى بەڕێز جێگرى پارێزگارى هەولێر و لەسەر زارى ئەو بڵاو کراوەتەوە، دوورن لە ڕاستى و مەبەست لێى تەنیا و تەنیا بە لاڕێبردنى هاووڵاتییان و پەخش کردنى چەواشەکارییە، کە ئەمەش مەبەست و ئامانج و پیشەى سەرەکى ئەوانە.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
ڕێکەوتی:#28-12-2022#
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 571 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!