هۆکارێکی گرنگ و سەرەکیی ئەم دۆخە، پەیوەندیی بەبێباکیی هێزە دەسەڵاتدار و حوکمڕانەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە. چونکە لەبەر خەمی دەسەڵات و پارە، خۆیان و مژدەکانیان (هی شاخ و شار!) بیر چووەتەوە و وێناچێت بە لایانەوە گرنگ بێت، کە کۆمەڵگە بە دەستی هێزی تاریکی پەرست، بانگخوازی پەڕگیر، گرووپی توندڕۆ و نەوەیەکی پەروەردە نەکراوی بەڕەڵڵای بێ پرەنسیپ، وێران دەبێت و ئاشتی و ئاساییشی کۆمەڵایەتی دەکەوێتە بەردەم هەڕەشە و مەترسی!
بەداخەوە، دووبارەبوونەوەی ئەم وەحشیگەرییە لە شوێنکات و بە شێوەی جیاواز، پێمان دەڵێت کە ئەگەر بە ڕێککەوتنێکی ڕانەگەیەنراو و نافەرمیش بێت، حوکمڕانەکانی ئەم هەرێمە بەڵا لێدراوە، کۆمەڵگەیان بۆ هێزی تاریک پەرست و گرووپی توندڕۆ و بانگخوازی پەڕگیر جێ هێشتووە و وەک ئەوەیە پێیان گوتبن: سوڵتە و سەروەت و سامان بۆ ئێمە، میللەت و مێگەلیش بۆ ئێوە و هەر یەکەمان بە ڕێگای خۆی!
وەلێ ئەو حوکمڕانەخۆش خەیاڵانە لەبیر خۆیانی دەبەنەوە کە ئەگەر زوو فریای خۆیان نەکەون، لە ئاییندەیەکی نزیک یا دوور، هەر ئەو مێگە لەسەرسەرییە بەدڕەوشت و پەروەردە نەکراوە، بە فیتی ئەم هێزە تاریک پەرست و توندڕۆ و پەڕگیرە کۆمەڵایەتیانەی لە بەرگی جیاوازدا خۆیان نمایش دەکەن، سەری سوڵتە و سەروەت و سامانەکەیان دەخۆن و تەخت و تاراجیان سەراوژێر دەکەن! [1]
#نوری بێخاڵی#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 671 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!