ئەمڕۆ #09-01-2023# لیژنەی جێبەجێکردنی دیداری یەکێتی بە سەرپەرشتی هەڤاڵ #قوباد تاڵەبانی# کۆبۆوە بۆ هەڵسەنگاندنی دوا کارەکانی لیژنەکانی تایبەت بە ڕاسپاردەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا لیژنە جیاجیاکان ڕاپۆرتەکانی خۆیان خستەڕوو سەبارەت بە میکانیزم و پلانەکانیان بۆ چۆنییەتی جێبەجێ کردنی ڕاسپارەدەکان.
قوباد تاڵەبانی سەرپارشتیاری دیداری یەکێتی ڕوونیکردەوە هەر ئێستا بەشێکی بەرچاوی ڕاسپاردەکان لە جێبەجێکردندان ، لە هەمواری پەیڕەو و ئاڕاستەی ئیشکردنی ئۆرگانەکان و هتد ، ئەوانی تریش ئەرکی هەموومانە تا دیداری دووەم کاری لەسەر بکەین .
هەروەک دەست خۆشی لە لێژنەکان و هەموو ئەو هەڤاڵانە کرد کە کار لەسەر جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی تر دەکەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 433 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!