پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,995
وێنە 106,682
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,301
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چنوور قادری توێژینەوەیەک لەبارەی جیاکاریی بەرامبەر کورد لە ئەڵمانیا دەکات
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرۆفیسۆر چنوور قادری لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو

پرۆفیسۆر چنوور قادری لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو
پرۆفیسۆرێکی کورد باسی دوایین توێژینەوەی دەکات لەسەر ڕەگەزپەرستی بەرانبەر بە کورد لە ئەڵمانیا و دەڵێت: لەو وڵاتە بە شێوازی جیاواز ڕەگەزپەرستی بەرانبەر بە کورد کراوە. دەشڵێت، هۆکاری سەرەکیی ئەو جیاکارییە بەهۆی نەبوونی دەوڵەتی کوردییەوەیە.

پرۆفیسۆر چنوور قادری، توێژەر و مامۆستای زانکۆ لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو کە ڕۆژی هەینی، 23-12-2022، لە بەرنامەی دیاسپۆرا پەخشکرا و هێمن عەبدوڵڵا پێشکێشی کرد، ڕایگەیاند، بۆ توێژینەوەکەی لەگەڵ 20 کەس لە کەسانی شارەزا و بە ئەزموون قسەی کردووە و دەرکەوتووە کە لە ئەڵمانیا جیاکاری بەرانبەر بە کورد دەکرێت. دەشڵێت، زۆر جار کورد بێ ئومێد دەبێت لە پشتیوانیی ڕۆژاوا لەو شەڕەی کە دژی داعش کردی.

توێژینەوەی پرۆفیسۆرە کوردەکە بەشێوەی تیۆری و میدیاییە. لەوبارەوە دەڵێت: کۆمەڵگەی ئەڵمانی فرەکولتووری و نەتەوەییە و نابێت جیاکاریی تێدابێت. باس لەوەش دەکات، ئێراق، ئێران، تورکیا و سووریا هەوڵیان داوە جیاوازیی زمان لە وڵاتەکانیان نەمێنێت کە بە بڕوای ئەو، ئەو کارە ڕۆڵی هەبووە لە درووستبوونی ئەو جیاکارییەی کە بەرانبەر بە کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکرێت.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ پرۆفیسۆر چنوور قادری:

ڕووداو: توێژینەوەیەکتان لەبەردەستە بڕیارە ساڵی داهاتوو بکرێتە پەڕتووک لەسەر جیاکاریی بەرانبەر کورد لە ئەڵمانیا لەڕووی ئەتنیکییەوە، دەمەوێ بزانم هۆکاری ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە چی بوو، ئەنجامگیرییەکان چیبوون و گەیشتوون بەچی؟

چنوور قادری: هێشتا بە تەواوی توێژینەوەکە تەواونەبووە، بەڵام ئەوەی کە خەریکم هۆکاری ئەوەبوو کە پێمزانی و هەستم بەوە کرد و گوێبیست دەبووم کە زۆر کەس هەیە خۆی بە کورد دەزانێت یان وەک کورد دەبینرێت تووشی جیاکاریی دەبێت، ئیتر لەوەوە دەستپێدەکات، ئەگەر منداڵێک بێت لە قوتابخانە قسەیەکی ناخۆشی بەرانبەر بکرێت، تاوەکو بەشی میدیا بێت یان بەشی سیاسەت بێت یان لە کاری کۆمەڵایەتی بێت لە زۆر شتی جیاواز لە شتی بچووک بچووکم دەبیست کە دەمزانی هەیە، بەڵام ئایە ئەمە دەتوانرێت پێی بگوترێت ڕەگەزپەرستی یان جیاکاریی؟ یاخود فونومێنی تاکین کە ئەو کەسانە بەسەریاندێت، بۆیە دەمویست بزانم ئەمە لە بوونیادی کۆمەڵگەکەدایە یان هۆیەکی سیاسی هەیە، ئەگەر وابێت دەبێت ئێمە باسی بکەین، ناکرێت وەک شتێکی باسنەکراو لە کۆمەڵگەدا بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەش بتوانن باسی بکەن، بەڵام وەک شتێکی کۆمەڵایەتی، لەبەر ئەوە دەستمپێکرد بەوەی لێکۆڵینەوەیەکی لەسەربکەم، هەرچەندە زۆر گەورە نییە و بچووکە جارێ، بەڵام ئەو لێکۆڵینەوەیە بەشێوەی تیۆری و میدیاییە و هەروەها هەڤپەیڤینی زانستییە لەگەڵ کەسانی خاوەن پسپۆڕ و شارەزا و بە ئەزموون لەو بوارە.

ئەوەی تاوەکو ئێستا بۆم دەرکەوتووە کە هێشتا تەواو نەبووە، دەتوانین بڵێین دەبێت لە چوار لایەوە ڕوونکردنەوە بدەین، یەکەم لایەنی تاکەکەسی بە چەندەها شێوەی جیاواز کورد ڕووبەڕووی جیاکاریی بوونەتەوە، ئەمەش مانای ئەوەی نییە کە کەسێک لەسەر شەقام قسەیەکی پێبگوترێت تەنیا لەبەر ئەوەی کوردە، بەڵکوو زۆربەی کاتەکان سەرەتا کەسێکی ئیسلامە یان ڕەشە یان تورک یا عەرەبە بەشێوەیەکی دیکە ڕەنگە حاڵەتی ئاوا ڕووبدەن، بەڵام لەو کاتەی کە کورد لەگەڵ نەتەوەی دیکە دەبێت، دەکرێت شتی دیکە درووست بێت وەک حاڵەتی جیاکاریی بێت، دەبێت ئەمە وەک شتێکی دوو نهۆمی سەیربکەین، ئەوەی سەرەوە وەک کەسێکی سەر ڕەش، بەڵام ئەوەی ژێرەوە وەک شتێکی دیکە. دەبێت ئەمە ببینین نەک وەکوو دیاردەیەک لەدەرەوەی ئەڵمانیا ڕوودەدات، لەبەر ئەوەی ئێمە نەوەی تازەمان لە ئەڵمانیا هەیە و لێرە لەدایک دەبن و گەورە دەبن، ئینجا کورد، عەرەب، تورک یان فارس بن و هەرچییەک بن لەم کۆمەڵگەیە لەدایک دەبن، ناتوانن تەنیا بەوە پەیوەستی بکەین کە شتێکی دەرەوەیە، ئەم کۆمەڵگەیە فرەکولتووری و نەتەوەیی و لایەنە و کۆمەڵگەی ئەڵمانییە، بۆیە دەبێت ئێمە بە جیددی ئەو شتانە وەرگرین ئەگەر بمانەوێت بوونیادی کۆمەڵگەیەکی دیموکرسی بکەین کە هەموو لایەنەکان وەک یەک سەیربکات.

لایەنی دووەم بریتییە لە دامەزراوەکانی کۆمەڵگە، ئایە لەنێو ئەوانیش شتی وا دەبینرێت و جیاکاریی هەیە، هەڵبەتە ئەگەر هەبێت ئەمە قورسترە، چەند نموونەیەک هەیە زۆر باس دەکرێت بۆ نموونە ئاگادارییەکان و زانیارییەکان کە کۆن بوون و نەکران بە کوردی، یاخود هەندێجار هەواڵ هەیە لەسەر ڕووداوەکانی کوردستان یان ئەوەی بەلای کوردی نیشتەجیێ ئەڵمانییەوە گرنگە لە میدیای ئەو وڵاتەوە باس ناکرێت، یاخود ئاگادارکردنەوەکانی پۆلیس و دامەزراوە فەڕمییەکان. ئەوەی بەلای منەوە گرنگ بوون کە ئەمانەش هەموویان دەچنە خانەی جیاکاریی، چونکە بۆچی بۆ بەرانبەر ئەو گرووپانەی دیکەی لەو وڵاتە دەژیین بەهەمان شێوە مامەڵە ناکرێت، واتە ئەگەر بۆ هەموو لایەک ئەو جیاکارییە بکرێت شتێکی دیکەیە، بەڵام بۆ بەشێک بکرێت و بۆ بەشێکی دیکە نەکرێت، دەبێت باس بکەین بۆ ناکرێت و هۆیەکەی چییە، ئەوەی بەڵامەوە گرنگ بوو ئەوەیە زانینێک یان نەزانینێک لەسەر گرووپێک لەنێو کۆمەڵگەدا هەبێت بەبێ ئەوەی تۆ ئەو کەسە بناسیت یان بزانی، هەندێک کەس وەڵامیان دەدامەوە دەیانگوت من بەبێ ئەوەی شتەکە بڵێم هەستمکرد بەرانبەرەکەم لەمن زیاتر لەسەر من دەزانێت وەک ئەوەی خۆم دەیزانم لەبەرچی کە دەڵێی کورد یان هیچ شتێکی لەبارەیەوە نازانن یان نەیانبیستووە یاخود ئەگەر زانیاریشی هەبێت پەیوەست کراوە بە دواکەوتوویی یان تووندوتیژی یاخود گوناحن و زۆر شتیان بەسەر هاتووە، یان دەکرێت جیاخوازبن یان تیرۆریست بن و تاوانباربن، هەندێک وێنەی باش نەبن، لەگەڵ ئەوەی بێ دەوڵەتن، واتە هەندێ شت هەیە کە ئۆتۆماتیکی درووست دەبێت ئەمە لە خۆیەوە دەتوانین بڵێین کە ئەو نەزانینە شتێکی ڕۆتینییە و هەیە لە زانینی کۆمەڵگەکەیە، ئەمەش کاردانەوەی هەیە لەسەر هەندێک کە لە ناوەندەکانی بڕیار کە بڕیار دەدەن، بۆ نموونە ژنێک هەبوو لە کاروباری کۆمەڵاتی کاردەکات و وتی من داوای فاندێکم کردووە بۆ یارمەتیدانی قوتابی کورد لەگەڵ دایک و باوکەکانیان بۆ ئەوەی بەهێزتر بن لە خوێندن، فاندەکەم زۆر بە زەحمەتی وەرگرتووە کە بەشێکی کەم بوو بەهۆی ئەوەی وشەی کوردی تێدا بووە کە وەک گومان سەیرکرا، باشە ئەو شکە بۆ درووست بووە، یان بۆ هەیە، جا ئەگەر بەدواداچوون بۆ ئەو گومانە بکەین هەڵبەت هۆکاری دیکەشی هەیە.

ڕووداو: لەکاتی درووستبوونی ئەو گومانە لەسەر کورد، کوردی بەتوانا و سەرکەوتوو زۆر هەڵکەوتووە لەنێو کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا، یەکێک لەو کەسانە جەنابتی کە لێرە کاردەکەی و توێژینەوە دەکەی، تەنانەت سەرۆکی پەڕڵەمانی هەرێمێکی ئەڵمانیا خانمێکی کوردە و چەندین کورد لەنێو پارتە سیاسییەکانی ئەڵمانیا چوونەتە پێشەوە، بۆچی ئەو وێنەیە درووستبووە لەسەر کورد لەکاتێکدا ئەو هەموو کوردە سەرکەوتووە هەیە لە ئەڵمانیا؟

چنوور قادری: بێگومان کوردی سەرکەوتوو هەیە لە ئەڵمانیا، کاتێک من ئەو توێژینەوەیە دەکەم مانای ئەوەنییە کوردی سەرکەوتوو لەم وڵاتەدا نییە، بەڵام لێکۆڵینەوەیەک هەیە کە بە چاوێک سەیری خاڵێک دەکەی و لێی ورد دەبیتەوە هاوشێوەی زەڕەبین دەتەوێت زیاتر لێی تێبگەیت، ئەگەر ئەم جیاکارییە بخەینە ژێر زەڕەبین و بزانین هۆکارەکەی چییە ئەوا هەڵبەتە دەگەڕێتەوە بۆ چەند خاڵێک، یەکەم لەڕووی میژوویی، کورد نەتەوەیەکە دەوڵەتی نییە، ئەو جیاکارییەی لەو ڕووەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەوڵەت درووستکردن، واتە بەر لە 100 ساڵ، ئەمەش بەشێوەیەک کە هەندێ نەتەوە و گەل هەن توانای بەڕێوەبردنی خۆیان نییە و ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە هەندێک لایەن دەسەڵاتداربن بەسەر ئەوانی دیکە و ئەو دەوڵەتانەش کە درووست دەکرێن بەزۆر هەمووی بکرێنە هاوڕەگەز و وەک یەک نەتەوە ببینرێن، واتە جیاوازیی زمان، نەتەوە و کولتوور نابێت بمێنێت کە دەزانین لەو وڵاتانەی کوردی تێدایە وەک، ئێراق، ئێران، تورکیا و سووریا هەوڵدراوە ئەو جیاوازییە نەمێنێت و کوردی تێدا بتوێندرێنەوە، ئەمە سیاسەتی ئەو کۆمەڵگەیانەیە، ئێستا ئەگەر بگەڕێینەوە ئەڵمانیا لە سیاسەتی ئەو وڵاتە کە کورد تەنیا وەکوو کورد نابینرێ، بەڵکوو ئەو کوردانەی کە دەڵێن سەرکەوتوون لێرە وەکوو بەشێکی ئەم کۆمەڵگەیە دەبینرێن و سەیریان دەکرێن، باسەکانی کە پەیوەندییان بە کورد هەیە یان شتێکی لابەلا دەبینرێ لەگەڵ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کوردی لێهاتوون، هەندێ حاڵەتیش گرنگی پێدەدرێت ئەوەش لەکاتێکدا پەیوەندیی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەیە، واتە گرنگیدان بەو باسانە پەیوەندی بەوەوە هەیە، لەناو ئەڵمانیاش ئەو چاویلکەیەی کە پێی سەیر دەکرێ، پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئەڵمانیایە کە زۆرزۆر گرنگە بۆ ڕوانگەکە.

دووەمیش بابەتی خۆگونجاندنە ئایە ئەو کەسانە خۆیان گونجاندووە لەگەڵ یاسا و کولتووری ئەو وڵاتە، واتە دەبێ بزانین و سەیر بکەین ئایە بە چ چاویلکەیەک سەیری کورد دەکرێت، ئەو وێنەیەی کە گوتم گومان، بە تایبەتی زۆر پابەندە بە سیاسەتی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا کە مێژوویەکی درێژی هەیە، وەک قەدەخەکردنی هەندێک ڕێکخراوی کورد لێرە و باسنەکردنی زۆر شت یان باسکردنی بە گومانەوە، ئەوەی لەسەرەتا دەستیپێکرد بە قەدەخەکردنی هەندێ لایەن ئێستا وایلێهاتووە بووەتە شتێکی ڕۆتین بەتایبەتی دوای 20 بۆ 30 ساڵ، وەک زانینی گشتی، هەموو کەس لایەتی بەبێ ئەوەی بزانن ڕابردوو و مێژووی چییە و هۆکاری چییە، ئایە هەموو وەک یەکن؟ ئایە جیاوازی هەیە؟ ئەمە وەک لایەنی مێژوویی و سیاسەتەکە، دووهەمیش کە باسی لایەنی تووندوتیژی دەکەین و باسی جیاکاریی دەکەین گرنگە سەربخەینە سەر چی، ڕاستە لەوانەیە هەندێک کورد تووندوتیژی کردبێت یان بیکات، بەڵام لەهەمان کاتدا سەرنج دەخەینە سەر ئەو تووندتیژییانەی کە بەرانبەر کوردیش دەکرێن، واتە شتەکان جیاوازن، واتە بڕیارێکە دەبێت تۆ بڕیاربدەی باسی بکەیت یان نەیکەیت، ئەم بڕیارەش زۆرجار میدیاش دەیدات ڕەنگدەداتەوە لەنێو هەڵوێستی ناوەندی بڕیار و کۆمەڵگەش.

ڕووداو: چنوورخان ڕاستە بەشێوەیەکی سیستماتیک ئەوەی ئێوە لێی تێگەیشتوون لە توێژینەوەکەتان لە ئەڵمانیا هەوڵێک هەیە کە ئەو وێنەیەی کورد پێشانبدرێت بە خەڵک، بەڵام خۆشمان هەندێک دامەزراوەی کوردی و حیزبی کوردی لێرە ڕۆڵیان هەبووە ئەو وێنەیە پشتڕاستبکرێتەوە و بگوترێت ڕاستە کورد ئاوان و کورد خراپن لە ئەڵمانیا؟

چنوور قادری: نەخێر وابزانم دەبێت پرسیارەکە بگۆڕین، شتێک نییە ئێمە بتوانین بڵێین کورد وایە یان وانییە، واتە کورد گرووپێک نییە هەمووی وەکوو یەکبن، وەکوو هەموو کۆمەڵگەکانی دیکە و وەکوو هەموو گرووپەکانی دیکە شتێک نین هەموو وەکوو یەکبن، بەتایبەتی بۆ کورد زەحمەتە لەبەر ئەوەی وامان پێدراوە لە سیاسەت کە ئێمە بەحیساب نەگەیشتوون بەشتێک و ئێمە وڵاتمان نییە و کەمین، خۆی ئەمە ڕوانگەکەی لە بنچینەدا هەڵەیە. درووستبوونی ئەو بیرۆکەیە لە بنچینەدا هەڵەیە، بۆیە گەڕامەوە بۆ بەر لە 100 ساڵ، چونکە حاڵەتێک درووستکراوە خۆمان یان ئێمە واببینرێین کامیل نین و هێشتا ماوە بگەین بە شتێک و بڵێین هۆنینەوەکەشی چۆنە کە ئەمانە پیشکەوتوو نین و تووندوتیژن و ئاوا و ئاوان، بۆیە ئەو بیرۆکە لە ئەسڵدا بنەماکەی هەڵەیە، لە هەموو کۆمەڵگایەک حاڵەتێک یان بۆ یەکێک وایلێدێت؟ واتە دەبێت ئێمە سەیری کۆنتێکستەکە بکەین کە تاکە کەسێک یان کۆمەڵگایەک یان ڕێکخراوێک چ حاڵەتێک سیاسیی یان کۆمەڵایەتی درووستی دەکات، یان بوونیادی دەنێت کە دەبێت وانەبێت یان وانەبێت، شتێک نییە کە بنچینەیەک بێت بڵێن کورد وایە یان وانییە، واتە نە پێویست دەکات بەرگری بکەین و نە پێویست دەکات بڵێین وان یان وانین، بەڵکوو دەبێت ڕوونی بکەینەوە، نابێت ئەو هەڵەیە بخەینە پاڵ تاکە کەسێک، بەڵکوو بەرپرسیارییەتێکی کۆمەڵگە و سیاسییە و دەبێت باسبکرێت.

ڕووداو: ڕۆڵی ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان داگیرکردووە و ئەو هێزەی کە لێرە لە ئەڵمانیا هەیانە کاریگەریی هەبووە کە وێنەی کورد لێرە وایلێبێت؟

چنوور قادری: پەیوەندی هەیە، لەو کاتەدا پەیوەندیی سیاسەتی ئەڵمانیا لەگەڵ ئەو وڵاتانە چۆنە و لەسەر چ بنەمایەکە و چ گۆڕانکارییەک و چ مەبەستێکی هەیە، لەبەر ئەوە بە کەم و زیاد پەیوەندییەکانی ئەو بەرژەوەندییە ڕۆڵ دەبینێت و کورد لەوەدا خاڵێکە واتە یان لابەلان یان سەرەکین، بۆیە زۆر جار کورد بێ ئومێد دەبێت و دەڵێت وامان کرد دژی داعش وامان کرد، ئەی بۆچی بەرانبەر بە ئێمە وانەبوون. بابەتەکە کورد نییە دژی داعش و مرۆڤ دەبێت واقعبین بێت بەرانبەر بە شتەکان، دەبێت خۆمان جیابکەینەوە لەوەی کە وشەی باشی و خراپی نرخاندنێکی تێدایە کە ئەو نرخاندنە پابەند نییە بە حەقیقەتی سیاسەتەوە، بەڵام ئەو نرخاندنە زۆرجار دەبێتە شتێک لەنێو کۆمەڵگە کە لەنێوان خەڵکەکە، هەموو کەسێک هەوڵدەدات خۆی پێ بەرزتر یان گەورەتر بکات و بڵێت ئێمەی کورد یان ئێمەی عەرەب یان تورک واین، بۆیە هیچ کەسێک لەوەی دیکە نە گەورەتر و نە گرنگترە، بەڵکوو ئەو بژارانە و بەرژەوەندییانە ئەو حاڵەتانە درووست دەکەن.

ڕووداو: چاوەڕێی ئەوە نەدەکرا کە دوای شەڕی کورد بەرانبەر داعش و شەڕی کۆبانێ کە کۆبانێ ناوێکی دیار و گەورەیە لە وڵاتانی ئەوروپا، کاریگەریی هەبێت لەسەر پۆلیسێک لەکاتی دەستگیرکردنی کوردێک لە ئەوروپا یان کەسێکی سیاسی کە بڕیار لەسەر کوردێک بدات و بڵێت ئەمانە کوردن و ئەوان شەڕی داعشیان کردووە و تووندوتیژ نین و دەرکەوت کە بەرگریی لە دۆزێکی زۆر گەورە دەکەن بە تایبەتی دژی تیرۆریزم، ئەو وێنەیە نەگۆڕاوە لە دوای شەڕی دژی داعش لەسەر کورد؟

چنوور قادری: هەڵبەتە ئەو وێنەیە بێ کاردانەوە نەبووە، لەو باوەڕدام حەتمەن بۆ ئەو کەسانەی کە ئاگایان لە سیاسەتە دەتوانرێت وەک خاڵێک بەکاری بهێنین لە گفتوگۆکاندا، بەڵام وەک گوتم هەمیشە ئەو وێنەیەی کە پێشاندەدرێت بۆ ئەو لایەنەیە، زۆر کەس بۆچی ئەو لایەنەی لا گرنگ بوو، نابێت بیرمان بچێت کە ئەو شتانە پەیوەندی بە کوردەوە نەبووە، بەڵکوو ڕوانگەکە کورد پێی خۆش بوو و، ویستی پێشانی بدات کە بڵێت ئێمە ئازاین و ئێمە لە دژی تووندوتیژین و لەگەڵ نەبوونی ئیسلامی سیاسین و هەروەها ژنەکانمان ئەو کارە دەکەن و پێشانی بدەن کە ئێمە مۆدێرنین و پێشکەوتووین، ئەم وەڵامە بۆ گرنگ بوو، لەبەر ئەوەی نەتەوەی کورد بەهێزبکرێت و ئەم وەڵامە لەلایەن میدیای ئەوروپی پەسەند بوو، بەدڵیان بوو، نەک لەبەر ئەوەی کە کورد دۆستن، هەڵبەتە کورد دۆستن، بەڵکوو لەبەر ئەوەی لێرە قسەیەک هەیە کە دژ بە ئیسلام بێت دەگونجا، یان لەگەڵ ئەو دژایەتییەی کۆمەڵگە کە لەگەڵ ئیسلام هەیە دەگونجا، یاخود لەگەڵ ئەو بیرکردنەوەی کە لەنێو ئیسلامدا ژن دواکەوتووە و یان دوادەخرێت دەگونجاو بەدڵیان دەبوو، لەبەر ئەوەی ڕێک ئەو بیروبۆچوونە بەڵگەیەک بوو لەگەڵ ئەو بیروبۆچوونە، لەبەر ئەوەی دەبێت بەشێوەیەک تەماشای شتەکان بکەین کە کێ بۆچی؟ چی بە دڵە، لەو حاڵەتەدا هەستی کوردایەتی و خۆ بە پێشکەوتوو زانین و ژنەکانیش کە بە ئازایانە ئەو جەنگەیان کرد و لەگەڵ ئەو بەرژەوەندییە لێرە بۆ ڕوانگەی سەر ئەو ناوچەیە دەگونجا، ئەو کاتە دەگونجا، ئێستا کە بەرژەوەندییەکە نەماوە ئەمە تۆزێک خراوەتە پاڵ و فەرامۆش دەکرێت و ئێستا شتی دیکە باس دەکرێت، ئێمە هەموو دەزانین پێش چەند هەفتەیەک چی هەبوو، ئەو بۆمبەبارانکردنە کە دەکرا وەک ئۆکراینا باس بکرێت، بەڵام نەکرا بۆ؟ لەبەر ئەوە ئەمەش بەشێکە لە لێکۆڵینەوەکە لە چ کاتێک و بۆ چی ئەو مافانەی کە هەیە دەخرێنەڕوو و یان ناخرێنەڕوو، باس دەکرێن و باس ناکرێن. تا چ ئەندازەیەک ئەو مافانە بەڕەوا دەبینن، یاخود لە چ کاتێکدا کورد دەکرێ بە دێو، تووندوتیژ و تاوانبار ئەمەش دەگۆڕێت بە پێی کات، بەپێی میدیا و بەپێی لایەنی سیاسی، ناڵێم هەمووی ڕەش و سپی نییە، گرنگە سەیر بکەین کێ، چۆن، کەی، بۆچی و چی دەڵێت؟

ڕووداو: چنوورخان گوتت کاتێک دەستم بە توێژینەوەکە کرد وامدەزانی چەند حاڵەتێک دەبینم، بەڵام دواتر بینیم زۆرزۆر فراوان بوو، چەندە فراوانە ئەو بەشدارییە کە هەبووە لە توێژینەوەکەدا؟

چنوور قادری: وەک باسمکرد بە نزیکەیی قسەم لەگەڵ 20 کەس کردووە، ئەو 20 کەسەش وەک تاک نەمدوواندوون، بەڵکوو ئەوانە لەنێو ڕێکخراوەکانن و ڕۆڵی گرنگیان هەیە و ئاگایان لە زۆر بابەت هەیە و زۆر شارەزان لە سیستمی ئەڵمانیا، ئەمە لایەنێک، لایەنی دووەم شێوەی لێکۆڵینەوەکە میتۆدیی جیاوازی هەیە، لەم میتۆدە ئەوە گرنگ نییە کە تۆ لەگەڵ چەند کەس قسەت کردبێت، بەڵکوو گرنگییەکەی ئەوەیە کام بابەت و بە چ شێوەیەک باست کردبێت لەبەر ئەوە ژمارەکە ئەوەندەگرنگ نییە، بەڵکوو شێوەکەی گرنگە کە شێوەی تاکە کەس نین، وەک نموونە وەرگێڕانی زانیارییەکانی کۆهۆنا شتێک نییە تەنیا بۆ یەک کەس بێت، بەڵکوو بۆ یەک ملیۆن و 500 هەزار کوردە کە لەم وڵاتە دەژیین.

ڕووداو: ئەوەی تێگەیشتووی دەبێ چارەسەرە چی بێت، چونکە دواجار لە توێژینەوەدا ڕاسپاردەش هەیە، وانییە؟ ئەوەی کە خەریکە گەڵاڵە دەبێت چارەسەر چییە؟

چنوور قادری: هەڵبەتە جارێ زووە من باسی ئەوە بکەم، چارەسەریش وەک ئەوە نابینین کە کێشەکە نەخۆشییەکە و دەچێتە لای دکتۆر و دەڵێت چارەسەرەکەی ئەو سێ حەبەیە. بۆ کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی وەڵامی هاوشێوە نادرێتەوە، بەڵام ئەگەر بڵێم لەو باوەڕادام چارەسەرەکە چەند شتێکە ئاسایە. دووەم دەبێت بەو کەرەستانەی کە لە سیاسەت هەیە ئەو کەسانەی لەو بوارەدان دەبێت بەو شێوەیە کاربکەن، ئەمە وەک لایەنی سیاسی، لایەنێکی دیکە کە بینیم لەکوێ بە باشی دەکرێت ئەو پڕۆژە و نموونانەی کە باشن زیاتر پێشانبدرێن بۆ ئەوەی ئەو وێنەیە بتوانرێت بگۆڕدرێت هەم بۆ کورد خۆی و هەمیش بۆ دەرەوە، لەوەی سیاسەکە هەڵبەتە دەبێت پەنجە بخرێتە سەر هەموو ئەو شوێنانەی کە باسکردنی بۆ لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی کێشەیە و یەکێک لە خاڵەکانی ئەوەبوو کە باسنەکردن و بێ زمانییەک هەیە هیوادارم ئەو لێکۆڵینەوەیە و باسکردنیشی هەم لە کۆمەڵگەی کوردی و هەم لەنێو کۆمەڵگەی ئەڵمانیش دیالۆگ درووست بکات و لەوێشەوە گۆڕانکاری لەبیرکردنەوە درووست بێت و شتەکان بگۆڕێن، بۆ ئەو بەشانەی کە زۆر باش دەکرێت سنوور بەزێن بن کە ئێمە تەنیا لە قاڵبی نەتەوە و نەتەوایەتی کورد دەرچین کە چەندەها پڕۆژەی دیکەی کولتووری و میوزیک و پەڕتووک نووس هەن توانیویانە ئەو دیالۆگانە درووست بکەن، هەڵبەتە بۆ دواڕۆژیش بێ کیشە نابین، بەڵام دەبێت لەم کاتەدا سەرنجمان لەسەر ئەوەبێت کێشەکان لە چیدان، دوایین خاڵیش کە دەمەوێ باس بکەم ئەوەیە دەبێت بەرپرسیارییەتیی خۆشمان ببینین، ئێستا لە کوردستان دەبینین چەندەها کۆچبەری دیکە هەن و لەوێ دەژیین کە جیادەکرێنەوە و مافیان دەخورێ، واتە نەک تەنیا سەیری خۆمان بکەین و کە لێرە کۆچبەرین، واتە دەبێت خۆشمان بەرپرسیاریەتیشمان هەبێت مرۆڤێک لە مرۆڤێکی دیکە جیانەکەینەوە و مافەکانیان پێبدەین و وەک مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، ئەو کات ئاسانتر دەبێت لێرەش باسی کۆچبەری خۆمان بکەین و وەک مرۆڤ سەیری یەک بکەین، نەک ئەو باڵادەستە و ئەوی دیکە بێ ماف بێت.

ڕووداو: کەی پەڕتووکەکە دەردەچێت؟

چنوور قادری: هیوادارم لە کۆتایی ساڵی داهاتوو دەربچێت و بتوانم پێتان بدەم.

ڕووداو: زۆر سوپاس.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 335 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 24-12-2022 (2 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: ئەڵمانیا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵناسی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 12-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 23-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 23-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 335 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.160 KB 12-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,995
وێنە 106,682
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,301
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.625 چرکە!