$بافڵ تاڵەبانی: ئەم دەستکەوتە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە$
#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئێراق و بەدەستهێنانی جامی کەنداوی 25، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە:
- پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی ئێراق دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداوی 25 لەلایەن هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە.
- ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە لە بەردەم یەکگرتوویی نەتەوە و پێکهاتەکانی گەلێکدا، وەک چۆن هێز و توانای ئێراقیشی بەرجەستەکرد بۆ ڕێکخستنی بۆنەی هەرێمی و نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.
- پیرۆزە ئەم دەستکەوتە نیشتمانی، ڕێکخستنە بێ وێنە و ئامادەییە جەماوەرییە سەرنجڕاکێشە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 648 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!