پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,067
وێنە 106,703
پەرتوک PDF 19,299
فایلێن پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕەهەندی مێژوویی زمان لە ڕۆمانی پاشای گەورە دا
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەهەندی مێژوویی زمان لە ڕۆمانی پاشای گەورە دا

ڕەهەندی مێژوویی زمان لە ڕۆمانی پاشای گەورە دا
ڕەهەندی مێژوویی زمان لە ڕۆمانی پاشای گەورە دا
سدیق سەعید ڕواندزی

پەیوەندییەکی ئۆرگانیکی لەنێوان زمان و کۆمەڵگەدا هەیە و زمان ڕەنگدانەوەی ئەو هەلومەرجە سیاسی و ژیاریی و کۆمەڵایەتییە، کە کۆمەڵگە تیایدا دەژییت.
زمان، بە پێی گۆڕانکارییەکانی سەردەم، پێش دەکەوێت و زمانی ئێستا وەک زمانی دوێنێ نییە و لەگەڵ هەر دەرکەوتەیەکی ژیاریی و مرۆیی نوێدا، زمانیش گۆڕانکاریی بە سەردا دێت. ئیدی ئەو گۆڕانکارییانە، کاریگەریەتییان لەسەر زمان و فەرهەنگی زمان دەبێت و لەو ڕوانگەیەشەوە هەر سەردەم و قۆناغێک، زمانێکی تایبەت بە خۆی هەیە، کە پەیوەستە بەو ئاگاییە هزریی و فەرهەنگییەی لە کۆمەڵگەدا بوونی هەیە.
گەلێک جار ئەو گۆڕانکارییانە، چەمک و زاراوەی نوێ لەگەڵ خۆیان دەهێنن کە پێشتر بوونییان نەبووە. بۆ نموونە: تاکو کۆرۆنا وەک نەخۆشییەکی ڤایرۆسی دەرنەکەوت، وشەیەک بەو ناوە لە زمان و فەرهەنگی کوردی نەبوو، بەڵام ئێستا کۆرۆنا بۆتە بەشێک لە پێکهاتەی زمانەوانی فەرهەنگی ئێمە و بگرە نەتەوەکانی دیکەش. بە هەمان شێوە سی ساڵ لەمەوبەر، لە کۆمەڵگەی کوردیدا، وشەیەک نەبوو بە ناوی (ڕام، گیگابایت، پڕۆسیسەر، هارد) و گەلێک وشەی دیکەش، تەنانەت ئایتی و فەیسبووکیش، بەڵام لە ئێستادا، ئەمانە بە شێکن لە زمانی دەربڕین و ئاخاوتن و نووسین، ئەگەر چی وشەکان کوردیش نین.
بێگومان ئەمە بۆ ڕابردووش هەمان شتە، چونکە بە دەیان وشەی کۆن، کە هێما و ئاماژە بوون بۆ سەردەمێک و ئامرازێک و کارێک، لە ئێستادا بوونییان نەماوە. کەواتە لە هەموو بارێکدا، زمان ڕەنگدانەوەی سەرخانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەیە و کەس ناتوانێت لەدەرەوەی زمانی باوی سەردەم و لەدەرەوەی ئەو سەرخانە کۆمەڵایەتییە، زمانێکی دیکەی نوێ، کە هەڵگری دەستەواژە و دەربڕینی نوێ بێت، درووست بکات و بێنێتە ئاراوە. زمان پەیوەستبوونێکی گشتی هەیە و ڕەنگدانەوەی لایەنە ژیاریی و فەرهەنگییەکەی کۆمەڵگەیە. لەهەر قۆناغێکی کۆمەڵگەشدا، جۆرە زمانێک لە ئاستی دەربڕین و نووسین، گوتن و گوزارشت بوونی هەیە، کە گوزارشت لە پاشخانی هزریی و ڕۆشنبیریی سەردەمەکە دەکات.
بۆ نموونە: زمانی شیعری سەردەمی کلاسیک، وەک هی سەردەمی گۆران نییە و زمانی سەرەتای بیستەکان، وەک کۆتایی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو نییە، بەڵکوو گۆڕانکاریی گەورەی لە ڕووی بوونیادی ڕێزمانی و واتایی بە سەر هاتووە، تا دەگاتە ئەو زمانەی ئێستا لەنێو ئێمەدا بەرکارە. بۆیە زمانی هەر سەردەمێک، گوزارشت لە سەردەمەکە دەکات و لەگەڕانەوەمان، بۆ هەر ِرووداوێکی سیاسی و مێژوویی و باسکردن لە ڕووداوەکانی ئەو کات، دەبێ ئەم تایبتمەندییە لە بەرچاو بگیرێت.
لێرەدا، گرنگە دووبارە لە یەکتری جیا بکەینەوە، کاتێ ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ سەردەمێکی ڕابردوو، ڕووداوێکی سیاسی و مێژوویی و دەگێڕینەوە، دەشێ زمانی پەیڕەوکراوی گێڕانەوەمان، جیا بێت لە زمانی ئەو کات و سەردەم، چونکە بگێڕەوە لێرەدا کەسێکی دیکەیە، کە بە تێڕوانین و زمانی خۆی ڕووداوەکانی ئەو کات دەگێڕێتەوە و لە ڕوانگەی خۆیەوە دەیانبینێت. بەڵام کاتێ بکەرێکی نێو سەردەم و قۆناغەکە دەدوێت، یان کارەکتەرێکی ئەو کات، ڕووداوێک پەیوەست بەو زەمەن و قۆناغە دەگێڕێتەوە، بێگومان دەبێ زمانی گوزارشت و گێڕانەوەی یەکانگیر بێت لەگەڵ سەردەمەکە، چونکە لێرەدا بگێڕەوە لەدەرەوەی زەمەنی گێڕانەوەی ڕووداوەکان نییە، بەڵکوو لەنێو زەمەنی ڕووداوەکەدایە، دوا جار ئێمە لەبەر دەم دوو بگێڕەوەی جیاواز داین، کە هەر یەکەیان لە کات و سەردەمێک ژیاون و هەریەکەیان بە زمانێک ڕووداوەکەمان بۆ باس دەکەن.
لە ڕۆمانی پاشای گەورەدا، ڕووداوەکانی زەمەنێک دەگێردرێنەوە، کە پەیوەستە بە سەردەمی میرنشینی #سۆران# و دووسەد ساڵ زیاتر بە سەر ئەو قۆناغەدا تێپەڕیوە. کەواتە ئێمە بە تەنیا ناگەڕێینەوە سەر زەمەنێک و ڕووداوەکانی میرنشینێک، بەڵکوو دەگەڕێینەوە سەر قۆناغێکی فەرهەنگی و کلتووری، کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی، کە جیاوازە لە سەردەمی ئێستا.
ئەدگارە کۆمەڵایەتی و کلتووریەکان، زمان و فەرهەنگ و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ڕووداوە سیاسییەکان، جیاوازن لە سەردەمی ئێستا، بۆیە کە دەگەڕێینەوە نێو ئەو قۆناغە، دەبێ تێڕوانین و زمان و وێناکردنمان بۆ قۆناغەکە، ڕەنگدانەوەی واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆیی ئەو کات بێت، نەک بە ڕوانگەی ئێستا ڕووداوەکانی ئەو کات ببینین و گوزارشتیان لێ بکەین، بە تایبەتیش کاتێ یەکێ لە کارەکتەرەکانی ئەو سەردەم، خۆی دەبێتە بگێڕەوەی ڕووداوەکان و کەسێکە لەنێو جەرگەی ڕووداوەکانی ئەو کات ژیاوە. بە درێژایی ڕووداوەکانی نێو ڕۆمانی پاشای گەورە، کە باسی سەردەمێکی مێژوویی کە سەردەمی دەسەڵاتی (میر محەمەد) دەکات، درک بەوە دەکەین کە ئەوەی ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە، دەنگی زاڵی ڕۆماننووسە نەک هی سەردەمە مێژووییەکە. بێگومان ئەمەش لە ڕێگەی زمانی کارەکتەرەکان و قسە و دەربڕینەکانییان دەردەکەوێت.
لە ڕۆمانەکەدا، دەیان کارەکتەری وەک: (پاشای گەورە، سەرۆکی دیوان، سەیدا، مەلا برایم ، مەلا عەزیز، میر مستەفا، میر یەحیا، عەلیە کتک و نەسرینە دۆم) و چەندان کارەکتەری دیکەش هەن، کە چی زمانی هەموویان بە ئەندازەیەک هاوشێوە و لەیەک چووە، کە هیچ جۆرە جیاواز کەوتنەوەیەکی پیشەیی، کەسی و هزری لەنێوانیاندە بێت.
زمانی پیاوی ئایینی میرنشینەکە، وەک زمانی سەردەستە و فەرماندارە سەربازیەکانە، هیچ جیاوازیەکییان لە ئاست وێنا کردن و دەربڕین نییە. بۆ نموونە: موفتی، پێگەیەکی بەرزی ئایینی هەیە، دەبێ شارەزایەکی گەورەی لە هەر دوانزە عیلەمەکەوە هەبێت، کە گوزارشت لە شوناسی ئەو بکات، فەرماندە و سەردەستەکان، هیچ ڕاوێژ و سەرنج و پلانێکی سەربازیان نییە، بەڵکوو گوێڕایەڵی فەرمانەکانی میرن، لە کاتێکدا مەرج نییە ئەوەی سەرۆکی وڵات بوو، ئیدی لە هەموو بوارێکی سەربازی شارەزا بێت. میر بە جۆرێک دەدوێت، وەک ئەوەی میرنشینی سۆران، ئێستا هەبێت نەک لە ڕابردوو، میریش لە سەردەمی عەولەمە بژیت، چونکە زمانەکەی بە هیچ جۆرێک گوزارشت لە سەردەم و قۆناغە مێژووییەکە ناکات.
دەکرێ لێرەدا، نموونەیەک لە قسەکانی میر مستەفای باوکی پاشای گەورە بێنینەوە، کاتێ لە ڕێوڕەسمی دانانی میری کوڕەکەی لە جێگەی خۆی پێشکەشی دەکات، میر مستەفا دەڵێت: (دوای پرس و ڕاوێژێکی زۆر، بە لە بەرچاوگرتنی داب و نەریتی میرایەتی، بۆ بەرژەوەندی گشتی وڵات و دواڕۆژێکی باشتر کەسێکم دەست نیشان کردووە، کە لە زیرەکی و لێهاتوویی و دڵسۆزی و تواناکانی دڵنیام. لا 58) گەر سەرنج لەو زمانەی میر مستەفا بدەین، دەبینین زمانێکی پەیڕەوکراوی دوو سەد ساڵ لەمەو بەر نییە، بەڵکوو بە هەموو پێوەرێک، لە ڕووی فۆڕم و ناوەرۆکەوە، زمانی ئێستایە و زمانی ڕۆماننووسە، لە سەردەمی میر دەیڵێت، چونکە میرەکان هیچ کاتێک هێندە هۆشیار و زمانزان و زمان پاراو نەبوونە، بەو شێوەیە قسە بکەن.
بە هەمان شێوە، کە سەرنج لە زمانی شازەمانی هاوسەری میر مستەفا و دایکی میر محەمەد دەدەین، هەمان شێوە ئاخاوتنی سەردەمیانە نەک مێژوویانە دەبینین، شازەمان دوای وەرگرتنی ڕوخسەت لە میر مستەفا، لە کاتی دانانی کوڕەکەی بە میری نوێ، دەڵێت: ( هەر چەندە من ژنم، بەڵام هەمووتان دەزانن، کە لە وڵاتی ئێمەدا، ئەگەر تاک تاکەش بێت، ژنانێک هەبوون، کە بتوانن لە ناو پیاواندا قسەی خۆیان بکەن، من بەو پێیەی هاوسەری میر مستەفا و دایکی میر محەمەدم، ماف بە خۆم دەدەم لەبەرانبەر ئەو پایەدارە بەڕێزانە قسەیەک بکەم. لا 61) گەر سەرنج بدەین، ئاستی گوزارشتکردنانەی زمان لەنێوان هەردووکیاندا هاوشێوەن، لە کاتێکدا بە ئێستاشەوە لە کۆمەلگەی کوردیدا، دەرفەتی قسەکردنی ئازادانە بۆ ڕەگەزی مێ نییە، ئیدی نازانم چۆن لە سەردەمێکی دواکەوتووی وەک دەسەڵاتی میرنشینی سۆراندا، ژنێک هەبووە بەو شێوەیە قسە بکات؟ ئەمە وێرای ئەوەی دەکرێ بپرسین شازەمان خان، چۆن لە بری هەمووان قسە دەکات و دەڵێت هەمووتان دەزانن، ئایا مەرجە لەنێو دەیان سەردەستە و پیاو ماقووڵ و ڕیش سپی و دارو دەستەی میر، هەمووان هەموو شتێک بزانن؟ دیسانەوە، گەر سەرنج لە زمانی پاشای گەورەش بدەین، هەمان سیمای فەرهەنگییانەی زمان لە ڕووی دەربڕینەوە دەبینین. بۆ نموونە: کاتێ پاشای گەورە، لەگەڵ میرزا نیگار دەدوێت، دەڵێت: ( میرزا نیگار، لە ئەمڕۆوە، دەفتەرێکی نوێ بە دەستەوە دەگریت و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەیتەوە، بە خامە نوک ڕەنگینەکەت و بیرە تیژەکەت، ئەو ڕووداوانە تۆمار دەکەی کە شایستەی تۆمارکردنن. لا 69) ئەو زمان و شێوە ئاخاوتنانەی لە سەرەوە وەک نموونە هێناومانەتەوە، بە هیچ شێوەیەک زمانی ئەو کات و سەردەم نەبووە، ئەو زمانە هونەری و پەخشان ئامێزە، کە هەڵگڕی چەندین وشە و دەربڕینی هونەری و ئستاتیکین، زمانی میرەکان نییە، بەڵکوو زمانی نووسەری ڕۆمانەکەیە، بەمەش ڕۆماننووس درکی بەوە نەکردووە، کە ئەو گەڕاوەتەوە سەردەمێک کە دوو سەد ساڵی بە سەردا تێپەڕیوە و دەبێ زمانەکە گوزارشت لەو کات و سەردەم بکات.
لە ڕۆمانەکەدا، بەر دەیان چەمک و دەستەواژە دەکەوین، کە نەک هی ئەو کات نین، بەڵکوو هەندێک لەو وشانە، لە دوای هەفتاکانەوە دێنە نێو فەرهەنگی کوردییەوە، وشەکانی (خامە، دەفتەر، تۆمارکردن، لەبەرگرتنەوە، ماف، پایەدار، بەو پێیەی، بەرژەوەندی گشتی، وڵات، ڕاوێژ، زیرەک، لێهاتوو، چەند دانەیەک، پارەی کاش، دەستدرێژی سێکسی، ڕێسا، هەڵومەرج، بڕیارێکی چارەنووسساز، واڵا، شکۆ، خوێندکار، نێردە، کەمپ) ئەمانە و گەلێک چەمک و دەستەواژەی دیکەش، گوزارشت لە سەردەم و ڕووداوێکی مێژووی ناکەن. بە بڕوای من، ڕۆماننووس بۆ ئەوەی نەکەوتایە ئەو هەڵانەوە، دەکرا کەڵک لە زمانی شیعری کلاسیکی کوردی وەرگرێت و تێکهەڵکێشیەک لەنێوان زمانی ئەو کات و ئێستا درووست بکات. هەر یەک لە نالی و حاجی قادر، هاوسەردەمی میرنشینەکە بوونە، کەچی زمانی شیعرە کانییان، تەژییە لە وشە و دەربڕینی عەرەبی و تورکی و فارسی، نەک زمانێکی کوردییانەی پەتی وەک ئەوەی لەو ڕۆمانەدا، لەسەر دەمی میر و دارو دەستەکەی گوێبیستی دەبین. لەلایەکی دیکەوە، دەکرێ بپرسین، ئەگەر پاشای گەورە، هێندە کوردییانە بیری کردۆتەوە و دیدگایەکی هێندە نەتەوەیانەی هەبووە، بۆچی بە زمانی عەرەبی لەسەر لوولەی تۆپەکانی نووسیوە؟ دەبێت ئەوە بزانین، هەرگیز دەرفەتێک بۆ بیرکردنەوەی نەتەوەیانە، لەژێر سایەی دەسەڵاتێکی ئایینی نییە، بە تایبەتیش ئەگەر ئەو دەسەڵاتە، کار بە بنەماکانی خەلافەتی ئیسلامی و سوڵتان و خەلیفەکانەوە بکات و فەتوای مەلایەکی ناپاک، بتوانێت سەر لەبەری دەسەڵات هەڵبگێڕێتەوە. ئیدی ئەو پەسنە مێژوویی و کوردانەی زیاد لە پێویست، ڕۆماننووس داویەتییە پاڵ میرنشینی سۆران و پاشای گەورە، لە ڕاستیدا لە خەیاڵ دەچێت، نەک باسکردنی سەردەمی مێژوویی میرێک، کە کەسە هەرە نزیکەکانی لەپێناو دەسەڵاتی تاکڕەویانەی خۆی کوشتوە.
هەڵبەتە زمان ڕەنگدانەوەی بوونیادی کۆمەڵایەتییانەی کۆمەڵگەیە، ئیدی زمان بە پێی گۆڕانکارییەکانی سەردەم پێشدەکەوێت و چەمک و دەستەواژەی کۆن نامێنن وهی نوێ دێنە نێو زمان. با لێرەدا، نموونەیەک باس بکەین، لە کۆمەڵگەی کوردیدا، بە ئێستاشەوە، بە تایبەتی لە ناوچە خێڵەکی و عەشائیرییەکاندا، کاتێ کچێک پەردەی کچێنی لە دەست دەدات، ناگوترێت لە کچێنییان خست، بەڵکوو دەگوترێت (بێ بنیان کردبوو، یان ئاوسیان کردبوو) ، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی زیاتری زمان و کراونەوەی کۆمەڵایەتییانەی کۆمەڵگە، ئەو وشە زەقە و ناشیرینانە، چیتر لەنێو زمانی کوردیدا، وەک فەرهەنگ بەکار نایەن، بەڵکوو دەگوترێت (لە کچێنییان خست، یان دەستدرێژی کراوەتە سەر) هەردوو دەربڕینەکە، کە بۆ یەک باری بایۆلۆژی کچ بە کاردێن، ئاماژەن لە ڕووی زمانەوە، بۆ دوو قۆناغی ژیاری و کۆمەڵایەتی جیاواز، کە چی لە ڕۆمانی پاشای گەورەدا، ڕۆماننووس درکی بەو جیاوازییە فەرهەنگییانەی زمان نەکردووە. کاتێ ئافرەتێک بە توورەبوونەوە دەچێتە بەردەم پاشا، پێی دەڵێت: (جەنابی پاشا، وامان دەزانی ئەنگۆ ئێمە لە دەست تورکە ستەمکارەکان ڕزگار دەکەن، بەڵام مخابن لەشکرەکەی جەنابت، لەوان خراپتر دەجوولێنەوە و هەر دوێنێ دوو جەنگاوەری تۆ، لە کچێنییان خستم. لا 131) دیسانەوە، کاتێ عەلیە کتک، بە هەڵە دەستدرێژی دەکاتە سەر نەسرینە دۆم و وا دەزانێ ژنەکەیەتی و لەگەڵی جووت دەبێت، لە گێڕانەوەی ئەو ڕووداوەشدا، ڕۆماننووس گەلێک هەڵەی کردووە، کە لە ڕووی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە، بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لەو سەردەم ناکەن. چونکە کاتێ چیڕۆکەکە بە پاشا دەگات، ئەو سووک و ئاسان بە نەسرینە دۆم دەڵێت: (لەژێر سایەی دەسەڵاتی مندا ئەوەی بە سەرت هاتووە، قەرەبووت دەکەمەوە، بە پاسەوانەکانی خۆشم دەتنێرمەوە لای دایک و باوکت، نەسرین پێکەنی و عەلییە کتکیش لە خۆشیان شاگەشکە بوو، پاشا وتی کچم نەسرین تۆ بڕۆ عەلی تۆش بمێنەرەوە، هێشتا نەسرین لە دەرگا ئاوا نابێ فرمێسکەکانی شادی پاشا، لەبەر پێکەنین جۆگەڵە دەبەستن. لا 113) سەرەتا دەبێ ئەو پرسیارە بکەین، ئەگەر کچێک، پەردەی کچێنی لە دەست دا، سووک و ئاسان دەنێردرێتەوە لای دایک و باوکی و پێدەکەنی؟ مەگەر بە ئێستاشەوە، لە کۆمەڵگەی ئێمە، بەو هەموو کرانەوە و پێشکەوتن و هۆشیارییەوە، کاتێ کچێک دەستدرێژی دەکرێت سەر، لە داڵدەدانی ژنانیش، هەست بە ئارامی و دڵنیایی دەکات؟ ئیدی نازانم چۆن دووسەد ساڵ لەمەوبەر، پاشا قسەیەکی وەها دەکات؟ ئەمە مانای وایە، پاشای گەورە، بچووکترین شارەزایی لەلایەنی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی خۆی نەبووە. دواتر کاتێ کچێک ڕووبەڕووی حاڵەتێکی لەو شێوەیە دەبێتەوە پێدەکەنێت؟ یان شۆک دەبێت و دەتۆقێت؟ لەوە سەیرتریش، پاشا بەو ڕووداوە پێدەکەنێت، کە ئەمەش مانای وایە، هیچ باکی بە ئەتککردن و بێ بەهاکردنی ژن لەژێر سایەی دەسەڵاتەکەی نەبووە. ئەم جۆرە گێڕانەوەیە، وێناکردنی سەردەمێک و کارەکتەرەکان، لە ڕووی مێژوویی و ڕەهەندی مێژووییانەی زمانەوە، هەڵەی گەورەی تێدایە، چونکە هەر ڕووداوێک، ڕەنگدانەوەی باری سەردەمەکەیە و بە پێی کات و شوێن، ئاستی هۆشیاریی و ژیری کەسەکان، لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، ئەگەر پاساوی ڕۆماننووس ئەوە بێت کە نەسرین دۆم بووە و دۆمەکانیش بە چاوێکی نزم لە کۆمەڵگەدا سەیر دەکرێن، ئەوا تێگەیشتنێکی هەڵەیە، چونکە دوا جار نەسرینیش هەر مرۆڤە. بە هەمان شێوە، لە بەسەرهاتی سیامەندی برایمە قوت وگوڵخاتردا، ڕۆماننووس گەرچی ڕووداوێکی کۆنی مێژوویی دەگێڕێتەوە، بەڵام بە زمانی دەربڕین ڕووداوەکە گوزارشت لە ئێستا دەکات، چونکە باس لەوە دەکات کە سیامەند پێشتر (نێردەیەکی مەندوب) ناردۆتە لای حەسەن بەگی باوکی گوڵخاتر کە خۆشەویستی بووە، بە بڕوای من، دەبوو ڕۆماننووس لە بری نێردە (قاسید) بنووسێت، چونکە نێردە، دەربڕینێکی زمانەوانی زۆر سەردەمیانەیە و بە هیچ شێوەیەک گوزارشتێکی مێژوویی نییە، لە کاتێکدا ڕۆماننووس مێژووی دەسەڵاتێک دەگێڕێتەوە.دیسانەوە کاتێ پاشا پرسیار لە سەیدا دەکات کە بۆچی هاوینان هەر لە شەقڵاوە دەبێت و نایەتەوە خەتێ؟ سەیدا لە وەڵامدا دەڵێ (خوێندکارم زۆرن. لا 207) دەبوو بڵێت فەقێم زۆرن، چونکە سەیدا مەلا بووە.
هەر لە میانەی خوێندنەوەی ڕۆمانەکەدا، لە پەراوێزی گێڕانەوەی ڕوواوەکانەوە، نووسەری ڕۆمانەکە لەگەڵێک شوێن کەوتۆتە هەڵەوە و ساتمەی مێژوویی بردووە، یاخود هەڵەی گوزارشت و دەربڕینی کردووە، کە لێرەدا ئاماژە بە هەندێکییان دەدەین:
لە لاپەڕە 17 ڕۆمانووس نووسیویەتی: ( ڕێک پایزێکی درەنگی ساڵی 1961 بوو، شەوێکییان لەعەلیخانی دایکی سمایل بەگ بە دوای باوکمی دانارد و وتی سمایل بەگ کەلوپەلی مێژوویی بە نرخی لە پاش بە جێماون، من هەست دەکەم بەهۆی شەڕێکی نوێوە بارودۆخی کورستان تێکدەچێتەوە) دیارە لێرەدا، مەبەست هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولە، بەڵام ئەگەر بە پێی ئەو گێڕانەوەیە بێت، هێشتا بارودۆخەکە تێکنەچووە، ئەمەش هەڵەیە، چونکە بارودۆخی کوردستان، لە سەرەتای پایزێکی زوو تێکچوو، کە ئەویش سەرەتای مانگی ئەیلول بوو، نەک پایزێکی درەنگ وەک ئەوەی ڕۆماننووس دەیڵێت.
لا 21 نووسیویەتی: (تیشکی مانگە شەو لەسەر لوتکەی چیای هەندرێن هەڵدێ) بێگومان مانگەشەو، ڕووناکی هەیە تیشکی نییە، چونکە مانگ ڕۆژ نییە تا تیشکی هەبێت، بۆیە ڕووناکی یان شەوق جوانتر بوو.
لا 91 نووسیویەتی: (چەند دانەیەکم لەبەر گرتنەوە) بە بڕوای من، نووسینەوە جوانترە لە لەبەر گرتنەوە، چونکە ئەوکات ئامێری کۆپیکرنەوە نەبووە.
لا 129 نووسیویەتی: (پاشا بەرە بەیان، دکتۆر ڕۆسی بە گەرمییەوە بەرەو بەغدا بەڕێکردەوە) لێرەدا دکتۆر ڕۆس پاشای جێهێشووە، کەچی لە لاپەڕەی دواتر دەنووسێت: (تا دەرەوەی ئۆردوگای لەشکر، پاشا لەگەڵ دکتۆر ڕۆس چوو) ئەمەش مانای وایە هێشتا ڕۆس نەرۆیشتوە و بەڕێ نەکراوە.
لا 151 نووسیویەتی: (بەندەش پاشای ئەو ویلایەتە بم) بەڵام ویلایەت، والی هەیە نەک پاشا.
لا 168 نووسیویەتی: (کابرا لە ناخی خۆشیەوە حەزی دەکرد ئەو نهێنییەی ئەو دەیزانێ بە هەموو خەڵکی ڕابگەیەنێ) لێرەدا مەبەست لە گفتوگۆی نێوان خۆشبەز و ڕێبوارەکەیە کە لە سپیلک دەگەنە یەکتری. کەچی لاپەڕەیەک دواتر دەنووسێت: (لۆت دەگێڕمەوە، بەڵام بە خوای گەورە سوێندت دەدەم کە نابێ لای کەسی باس بکەی) بێگومان ئەمەش دوو گوزارشتکردنی پێچەوانەی یەکترین.
لا 212 نووسیویەتی: (لەو لاپەڕەیەدا، کاتێ عەلییە پووت، ئەنوەر بەگ دەکوژێت، کە پیاوێکی پیس و چەوسێنەرو خراپ بووە، دەڵێت خەنجەرێکم لە دەندەرانی سینگی داو تەمەنی درێژی بۆ ئێوە بە جێهێشت) ئایا کاتێ مرۆڤێکی خراپ دەمرێت، کەس دەڵێت با تەمەنی درێژی بۆ ئەوانیتر بێت؟
لا 223 نووسیویەتی: (لەگەڵ لەشکری جەنابتان چووە بۆ #ئامێدی#) بەڵام لە ڕۆمانەکەدا، پاشا چووە بۆ #ئاکرێ# نەک ئامێدی!
لا 255 نووسیویەتی: (لە نزیکترین گەڕەکەکانی وەرتێ و نزیکترین گوندەکانی شاورێ) نووسەری ڕۆمانەکە، جیاوازی لەنێوان وەرتێ کۆن و نوێ نەکردووە، چونکە کێ دەڵێت وەرتێی کۆنی سەردەمی میرنشینی سۆران، گەڕەکی هەبووە؟ مەبەست لە گەڕەکە، بە مانا مۆدێرنەکەی نەک هەڵدانی ناوی شوێنەکان بە ناوە جوگرافیەکەیان.
هەڵبەتە، هێشتا زۆر سەرنجم ماون لە بارەی ڕۆمانەکە، وەک ئەوەی ڕۆماننووس زۆر پەسنی ئایینی ئیسلام و سەیدا و سەڵاحەدینی ئەیوبی دەدات، لە کاتێکدا هەموومان دەزانین کورد بە زەبری شمشێر بووە بە ئیسلام و هاوکات سەڵاحەدینی ئەیوبیش، خزمەتی عەرەبەکانی کردووە نەک کورد. هاوکات وێنەیەکی زۆر کۆمێدی و هەمەجیانەی داوەتە پاشا، لە قسەی میللی و خێڵەکی، کەچی بە درێژایی ڕۆمانەکە باس باسی پاشایە. دواجار دەڵێم، میرنشینی سۆران، تەنیا ئەو ڕووە جوانەی نییە، کە ڕۆماننووس بە ئارەزووی خۆی دەیەوێت پیشانی بدات، چونکە لە سەردەمی ئەو میرەی کە ئەو زۆر پەسنی داوە، جینۆسایدی ئێزیدیەکان کراوە، کریستانییەکان چەوسێنراونەتەوە، پاشا کەسە هەرە نزیکەکانی خۆی لەپێناو دەسەڵاتی تاکڕەویانە و ویستی شەڕانگێزیانەی خۆی کوشتوون، ئەمە مێژووە نابێ خۆمانی لێ ببوێرین، چونکە مێژوو ئەوەیە کە ڕوویداوە، نەک ئەوەی ئێمە بە ویست و ئارەزووی خۆمان پیشانی دەدەین![1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 490 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان - 03-02-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 03-02-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زمانزانی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 04-02-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 05-02-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 05-02-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 490 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,067
وێنە 106,703
پەرتوک PDF 19,299
فایلێن پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.672 چرکە!