=KTML_Bold=وەزیرەکانى یەکێتیى، لەنێوان بەرداشى قوباد تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى=KTML_End=
خودى #لاهور شێخ جەنگى#، لە کۆى پێنج وەزیرى یەکێتىی لە حکومەت، داوای لە سێ وەزیر کردووە بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان لە ئەنجوومەنى وەزیران.
لاهور شێخ جەنگى، وەک هاوسەرۆکى یەکێتیى پەیوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ سێ وەزیرى یەکێتیى لە حکومەت ئەنجامداوە و داواى لێکردوون بایکۆتى حکومەت بشکێنن و بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە ئەنجوومەنى وەزیران.
پەیوەندیکردنەکەى لاهور شێخ جەنگى، لە کاتێکدایە کە #قوباد تاڵەبانى#، جێگرى سەرۆکى حکومەت، سەرۆکى تیمى یەکێتییە لە حکومەت و داوا لە وەزیرەکان دەکات بەردەوام بن لە بایکۆتکردن.
لەنێوان داواکارییەکەى قوباد تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى، زۆرینەى وەزیرەکان بە فەڕمى پێشنیازیان کردووە، لە حکومەت بکشێننەوە، چونکە پێیانوایە ئەم جۆرە مامەڵەکردنە لەگەڵ دۆخەکە بێزارکەرە و لەسەر کەسایەتى خۆیان و یەکێتیى زۆر دەکەوێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 547 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!