#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە ڕێگەی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت هۆشداری داوەتە #ڕێواز فایەق# سەرۆکی پەڕڵەمان و #شێخ جەعفەر# شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
هۆشدارییەکە پەیوەندی بە ئەگەری گەڕانەوەیان هەبووە بۆ سەر کارەکانیان لە پەڕڵەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
لە هۆشدارییەکەدا جەختکراوەتەوە، ڕێواز فایەق وەک سەرۆکی پەڕڵەمان و شێخ جەعفەریش وەک جێگری سەرۆکی هەرێم، دەبێت پابەندبن بە بڕیاری یەکێتی، کە بایکۆتکردنی کار و چالاکییەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی کوردستانە.
ئەو هۆشدارییە دوای ئەوە بووە، کە هەریەکە لە ڕێواز فایەق و شێخ جەعفەر، داوایان کردووە، وەک یەکێتی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و کۆتایی بە بایکۆت بهێنن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 626 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!