تاکی کەوش و تاکێ کڵاش، ماندوو نەبی، مام تەڕەماش.
کەوش: کەوش: جۆرێک پێڵاوە، بۆ هاتوچۆی دەرەوەی ماڵ کەڵکی لێبینراوە، لەهەر ناوچەیەکی کوردستان شێوەی تایبەتیی خۆی هەبووە، بە دەست چێکراوە و پەیوەندی هەبوو بە کەشوهەوای ناوچەکەوە، کەوشی باوی ناچەی موکریان (کاڵە) بووە، کە لە چەرمی خاو و قەیتان و و ئاوریشم درووستکراوە، پێی وتراوە: (کاڵەی شەمامبەندی) هەروەها بۆ ژنانیش (کەڵەی مێشن) بووە، لە چەرمی دەباغدراوی بزن چێکراوە. (فەرهەنگی خشڵ و پۆشاکی ژنانی موکریان) . کڵاش: پێڵاوێکی پیاوانەی کەلەپووری کوردییە، لە خووری ڕێسراو و پەڕۆ درووستدەکرێت، پەندەکە بە یەکێکی سووک ئەوترێ کە گاڵتەی پێبکرێ. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 405 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!