پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,857
وێنە 106,005
پەرتوک PDF 19,742
فایلێن پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,424
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
300,522

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,727

هەورامی 
65,707

عربي 
28,766

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چریکە عەبەڕەش: ئەکتەر دەبێ رۆشنبیر بێ و کارێکیش پێشکەش نەکات دواتر شەرمی لێ بکات
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چریکە عەبەڕەش: ئەکتەر دەبێ رۆشنبیر بێ و کارێکیش پێشکەش نەکات دواتر شەرمی لێ بکات
کورتەباس

چریکە عەبەڕەش: ئەکتەر دەبێ رۆشنبیر بێ و کارێکیش پێشکەش نەکات دواتر شەرمی لێ بکات
کورتەباس

ناونیشانی بابەت: چریکە عەبەڕەش: ئەکتەر دەبێ ڕۆشنبیر بێ و کارێکیش پێشکەش نەکات دواتر شەرمی لێ بکات.

خانمە هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما، ئەکتەر و ئەستێرەی بەتوانای سینەما، خانمە هونەرمەند چریکە عەبەڕەش، کە ‌خاوەنی چەندین شاکاری هونەرییە و ‌دوایین کاری لە ‌زنجیرە درامای باران، کارەکتەری مریەمی بەرجەستە کرد، لە ‌دیدارێکیدا لەگەڵ (باسنیوز) دەمانباتەوە بۆ دەسپێکی شوناسی خانەوادەیەکی بەهرەمەندی هونەری و پێشنیاریش دەکات کە هەموو ماڵپەڕ و پەیجە هەواڵی و گشتییەکان، هاوشێوەی (باسنیوز) گۆشەیەک بۆ خزمەتی هونەر و هونەرمەندان تەرخان بکەن.

(باسنیوز) چریکە چۆن پێناسەی خۆی دەکات؟
چریکە عەبەڕەش: لە ساڵی 1987 لە شاری سلێمانی لەدایک بووم، دەرچووی #پەیمانگای هونەرە جوانەکان سلێمانی#، بەشی شانۆم، سەرەتای کارکردنم لە ‌شانۆ دەست پێکرد، دواتر لە چەندین کوورتەفیلم و درامای تەلەڤزیۆنی وەک ئەکتەر ڕۆڵم بینیوە، ‌لە سێ فیلمی سینەمای (سفر نۆ، قوربانی، ئاشقەکان بە ‌پێوە دەمرن) نواندم کردووه.
(باسنیوز) تەختەی شانۆ، بەتایبەتی هۆڵی شانۆی هونەرە جوانەکان چیت ‌بیر دێنێتەوە؟
چریکە عەبەڕەش: پەیمانگای هونەرە جوانەکان و هۆڵی شانۆکەی بۆ من زۆر تایبەتن‌، چونکە ساڵانێکی زۆر و سەرەتای کارکردنم، کە خۆم ئامادە ‌دەکرد ببمە ئەکتەر، لەو پەیمانگایە و هۆڵە جوانەکەی هەنگاوم نایە ناو دنیای هونەری نواندن.
(باسنیوز) بوون بە هونەرمەند، بەتایبەت هونەری نواندن خولیای خۆت بوو، یان ئەو ژینگە هونەرییەی بنەماڵەکەتان، بەتایبەتی بەهۆی کاریگەریی هونەرمەند مامۆستا #شەماڵ عەبەڕەش# بوو؟
چریکە عەبەڕەش: بوونی مامە ‌شەماڵ لەناو خانەوادەکەمان زۆر گرنگ بووە بۆ پاڵپشتیمان لە بوارە هونەرییەکەدا، ‌لە ‌هەمان کاتدا ئەگەر خودی خۆشم ئەو هەستە هونەرییەم نەبوایه، ئەوا ئەگەر هەزاران ساڵ بخوێنیت، یان پێداچوونەوە ‌بکەیت، نابیت بەوەی کە تۆ هەیت، بەڕاستی من لە منداڵیمەوە خولیای زۆرم بۆ نواندن هەبوو، هەمیشە لەبەر ئاوێنە ‌دادەنیشتم و لاسایم دەکردەوە، ‌لە ‌تیپەکەی هونەرمەند مامۆستا مۆفەق لهۆنی کارم دەکرد، هیچ کاتێک هەنگاوی ئەوەم نەناوە بڵێم دەبێت لەو کارە بەشدار بم، تەنانەت خوێندکاری هاوڕێم هەبووە لە دەرچوونی ساڵانە لە ‌شانۆگەرییەکاندا شەڕی لەسەر کارەکتەرێک دەکرد تا ڕۆڵەکەی ببینێت، من ئەو شتانەم نەبوو، چونکە دەمزانی کاتی خۆی دێت شتەکان بۆم دێنە پێشەوە، هەتا ئەوکاتەی لە پەیمانگا دوا ساڵی خوێندم بوو، ئینجا هەنگاوم نا بەرەو ئەوەی دەمەوێت.
(باسنیوز) بۆچی پاشناوی (عەبەڕەش) ت کردە پاشناوی هونەریت، ئەی بۆ ناوی باوکت لە ‌تایتڵ نانووسی؟
چریکە عەبەڕەش: ئێمە دەمانەوێ ئەو ناوە هەر بەزیندوویی بمێنێتەوە، جا من بم یان گەنجانی دیکەی ناو خانەوادەکەمان، کە ‌لەدوای منەوە دێنە ناو بواری هونەرییەوە، ناسناوی عەبەڕەش بۆ خۆی ناساندنی باوکم و هەموو خێزانەکەمانە.
(باسنیوز) ئەگەرچی لە ‌هەردوو بوارەکەدا ڕۆڵت گێڕاوە، دەپرسین نواندن لە بەردەم کامێرا، یان لەسەر تەختەی شانۆ کامیان قوورسە؟

چریکە عەبەڕەش: جیاوازییەکەیان ئەوەیە کاری شانۆ ڕاستەوخۆ بەر جەماوەر دەکەوی، ڕاستەوخۆ گوێت لە هەناسە و چپەی بینەرە کە ‌لەم کاتەدا دەبێت داببڕێیت و خەریکی نواندنەکەی خۆت بیت، خۆشترین ڕۆڵبینینی شانۆ ئەوەیە ‌لە و ساتەی بۆت دیاری کراوە ئەرکەکە دەگەیەنیت، بەڵام نواندن لە بەردەم کامێرا جیاوازترە، دیمەنێکت هەیە تۆماری دەکەیت، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ دیمەنێکی دیکە، بەردەوام دائەبڕێتەوە لە تۆمارکردنی گرتەکان، بۆیە ‌بەلای منەوە نواندنی بەردەم کامێرا کارێکی قوورسە و نواندێکی تەواو کۆمەڵایەتی و خۆیەتیی دەوێت، ئەو بینەرەی بەدیارتەوە ‌دائەنیشێت نابێت بۆ ساتێکیش هەست بەوە ‌بکات تۆ نواندن دەکەیت، هەندێ کەس دەڵێت ئەو ئەکتەرە هەر خۆیەتی لە بەردەم کامێرادا نواندن دەکات، من بەپێچەوانەوە دەڵێم، شانۆم پێ خۆشتره، ‌ چونکە وەک کەسێکی کۆمەڵایەتی بەردەوام دەمەوێت نواندن لە بەردەم بینەری زیندوودا بکەم.
(باسنیوز) لە کاتێکدا دایکیت و هەم مامۆستای و هەمیش هونەرمەند، دەپرسین ماندووی نەکردووی و ئەمانە نەبوونەتە بارێکی قوورس لەسەر شانت؟
چریکە عەبەڕەش: بەڵێ زۆر قوورسە، ئەگەرچی پێشتر مامۆستا بووم و وانەی شانۆم دەگوتووه، ‌ بەڵام خۆشبەختانە ئێستا گوازرامەوە بۆ بەشی سینەما، تۆزێک ئاسان بووە، چونکە نزیکە لە ‌پیشەکەی خۆمەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئەرکی دایک ماڵ بەڕێوە بردنە، ‌ هەروەها ئاشقی کارە هونەریەکەمم، ئامانجم ئەوەیە ‌بەرەو پێشتر‌ هەنگاو بنێم، بۆیە هیچ کات هەست بە ماندووبوون ناکەم.
(باسنیوز) چی بە و کچ و کوڕە تازەپێگەیشتوانە دەڵێیت کە خۆیان ئامادە کردووە‌ لە بواری شانۆ و دراما کار بکەن؟
چریکە عەبەڕەش: من بە و گەنجانە دەڵێم ئێستا لە یوتووب کڵاسی زۆر باشی تێدایە، دەتوانن گوێی لێ بگرن، پەرتووکی باش هەیە بیخوێننەوە، هەست بەوە دەکەم بینین زۆر باشە و میمۆرییەکی بەهێز لە مێشکدا درووست دەکات، هەمیشە دەبێ ئەو گەنجانە ‌لە ماڵەوە ‌لەگەڵ خۆیان نواندن بکەن، بەرانبەر ئاوێنە بوەستن و ڕووبەڕوی خۆیان ببنەوە، تا ئەو کاتەی دەزانن هەستی خۆیان لە کوێدا دۆزیوەتەوە، بە ‌بڕوای من دەبێت پێش هەموو شتێک ئەکتەر ڕۆشنبیر بێت.
(باسنیوز) دەپرسین ئەو ئەزموونەی ئێستا هەتانە ‌لە بواری نواندن و سینەما، هی ئەوە ‌نییە پێشتر لە پشت کامێرا کارت کردووە؟
چریکە عەبەڕەش: هەمیشە ‌هەوڵم داوە ئەو کاتانەی بۆشیاییەک ‌لە کارەکانم هەیه، بتوانم بە کارێکەوە خەریک بم، تا یارمەتیم بدات لە ‌نواندن، ئەویش پشتی کامێرایە، ئەکتەر پێویستی بەوەیە بزانێت پشتی کامێرا چۆنە، بۆ ئەوەی یارمەتیی بدات، چونکە ئاسانترە، کارکردن و وردەکاریی هەموو شتەکان لە ‌کامێراوە لە هەموو ڕوویەکەوە تێدەگەیت، هەر ئەمەیە وای کردووە دوو جار خۆشەویستیم هەبێت بۆ کارەکەم، بۆ ئەوەی باشتر کار بکەم، لەکاتێکدا هیچ ویستێکی پشتی کامێرام نەبووە، وەک لەپێشتر ئاماژەم پێی دا، تەنیا ویستوومە لە ‌بواری نواندن ئەزموونی زیاترم هەبێت.
(باسنیوز) ئەگەرچی دوو جۆر دەرکەوتن هەیە ‌بۆ هونەرمەندان، بەتایبەت لە بواری ڕێکلام، یەکەمیان وەک ئەکتەر و دووەمیان وەک ئەستێرەیەک، تۆ لە کامیاندا خۆت بینییەوە؟
چریکە عەبەڕەش: ئەو ڕێکلامانەی لەپێشتر کردوومانە، وەک کۆمپانیا بەرهەمهێنەر بووین، کاستین بووم، لە پشتی کامێرا هەرچی بوایە پێکەوە وەک گرووپ کارمان دەکرد، وەک خۆم دوو ڕێکلامم هەیە، کە ئەویش داواکاری بوو لێم کرا، من ڕێکلام بە ‌شتێکی باش دەزانم، ئەگەر سەیر بکەین هەرە ‌ئەکتەرە بەتواناکانی هۆڵیود دەبینین ڕێکلام دەکەن، کە ‌ڕێکلامەکانیشیان بۆ زۆر بەرهەمی ئاسایین، وەک شامپۆ و قاوە و شتی دیکە.
(باسنیوز) جوانیی ئافرەت بووەتە هۆکار بۆ وەرگرتنی ڕۆڵی سەرەکی؟
چریکە عەبەڕەش: پێوەری سەرەکی بۆ وەرگرتنی ڕۆڵێک ئەوەیە تا چەند نزیکی لە کارەکتەرەکەوە، پەیوەندیی نییە بەوەی جوانە یان نا‌، وەک گوتم دەبێ مەرجەکانی ئەو کەسایەتییەی ناو سیناریۆکەی نزیک بێت لێیەوە و لەگەڵیدا ‌بگونجێ.
(باسنیوز) بەگشتی تا چەند لە ‌نووسین و سیناریۆ و کاری دەرهێنانی درامای باران ڕازی بوویت؟
چریکە عەبەڕەش: دوای ئەوەی سیناریۆی زنجیرە درامای بارانم خوێندەوه، ‌ بۆم دەرکەوت کارێکی زۆر جوانە، زۆر کۆمەڵایەتی بوو، باس و خواسی کێشەکانی کۆمەڵگەی خۆمانی تیابوو، کە ڕۆژانە کەسەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە، بۆیە منیش بە ڕۆڵی مریەم بەشدار بووم و ‌بە ‌شێوەیەکی زۆر بەرچاو ئەو درامایە چووە ناو خەڵکەوە و پێشوازیی باشی لێ کرا، بەشداریکردنم مایەی خۆشحاڵی بوو لە ‌زنجیرە ‌درامای باران.
(باسنیوز) لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵگەی کوردی پڕە لە ‌نەهامەتی و تراژیدی، بۆچی بەرهەم و درامای کوردی لەم بارەیەوە ‌کەمە؟
چریکە عەبەڕەش: ئەم پرسیارە ناکرێت ئاڕاستەی من بکرێت، دەکرێت ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدارەکان بکرێت، ئەوانەی بەرپرسن لە درووستکردنی بەرهەم و پڕۆژەی هونەری، ئێمەش وەک هونەرمەندان ئاواتەخوازین ئەو کارانەی بکەین، کە باس لە ‌نەهامەتی و ئەو دەردەسەرییانەی بەسەر میللەتی کورددا هاتووە، ئێمە بەخۆشحاڵییەوە ئەوکات ڕۆڵی تێدا ببینین، بەداخەوە ئەوە من نیم، کە بەرپرس بم لەو کارانە بکرێت یان نا.
(باسنیوز) تا چەند ڕۆڵ بینین مەرجی خانەوادەکەتانە؟ دەگوترێت ڕۆڵێک نابینیت خانەوادەکەت شەرمەزار بکەی، دەپرسین مەبەست کام ڕۆڵە؟
چریکە عەبەڕەش: ئەگەرچی ئەم پرسیارە لە پڕۆگامێکدا لێم کرا، من مەبەستم لەوە بوو دەبێت ئەکتەر هەر ڕۆڵێک ببینێت شەرم نەکا لەوەی لەگەڵ خانەوادە و هاوڕێ و خێزانەکەی بینەری بێت، بەڕاستی دراما ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگەیە، ئەبێت لە سنووری ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگەکە ‌بێت و ‌هیچ شتێک پێوەر نییە بۆ ئەوەی کەسێک شەرمەزار بکەی یان شەرمەزاری نەکەی، بۆیە دەکرێت بڵێم وتەکەی من لەسەر ئەوە ‌بوو، ئەبێت ئێمە کارێک بکەین شانازیی پێوە ‌بکەین، نەک شەرمی لێ بکەین.
(باسنیوز) پڕۆژەی نوێتان هەیە؟
چریکە عەبەڕەش: بەدڵنییایەوە ئێستا لە هەنگاوەکانی پڕۆژەیەکی نوێدام، بەڵام جارێ لێرە ناتوانم باسی بکەم، تا ئەو کاتەی دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە، بە خۆشحاڵییەوە پڕۆژەی نوێمان هەیە و هیوادارم هەموان بەردەوام بن.
(باسنیوز) چ پێشنیار و پەیامێکت هەیە بۆ (باسنیوز) ؟
چریکە عەبەڕەش: من وەک هونەرمەندێک دەست خۆشی لە ستافی (باسنیوز) دەکەم و پێشنیارم ئەوەیە هەموو میدیاکان هاوشێوەی (باسنیوز) گۆشەیەک بۆ خزمەتی هونەر و هونەرمەندان تەرخان بکەن، کە ئەمە کارێکی گرنگە و هیوادارم بەردەوام بن، دووبارە دەست خۆش.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 280 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 25-03-2023
فایلێن پەیوەندیدار: 4
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: شانۆ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سارا سەردار ) ل: 25-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 25-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 25-03-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 280 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,857
وێنە 106,005
پەرتوک PDF 19,742
فایلێن پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,424
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
300,522

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,727

هەورامی 
65,707

عربي 
28,766

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
فۆڵدەر
شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.281 چرکە!