پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,548
وێنە 105,915
پەرتوک PDF 19,727
فایلێن پەیوەندیدار 98,857
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
نوخبە وەک تێرم
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نوخبە وەک تێرم

نوخبە وەک تێرم
ناونیشانی بابەت: نوخبە وەک تێرم
ئامادەکردن: #ژیان جەلال#

نوخبە نوێیەکان؛ ئەو نوخبانەن کەلەگەڵ ژیانی شارستانی و پیشەیی و بایەخە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی پیشەسازیدا دەگونجێن وەک (خوێندکاری زانکۆ ، توێژەر، سەندیکاکان، دامەزراوەسەربەخۆکان) .
هەموو کۆمەڵگەیەک، بەتێپەڕبوونی کات ڕووبەڕووی گۆڕانکاریی دەبێتەوە، هیچ کۆمەڵگەیەک بۆ هەمیشە لە دۆخێکیی دۆگمایی و نەگۆڕدا نامێنێتەوە، بەشێک لە ڕەهەندەکانی گۆڕانکارییش لەهەر کۆمەڵگەیەک لەئەستۆی نوخبەدایە، لەپڕۆسەی گەشەسەندنی کۆمەڵگەکان و بوونیادنانیی کۆمەڵگەیی شارستانیی، نوخبە ئەرک وبەرپرسیارێتیی جدییان لەسەرشانە، نوخبە وەک وشەیەکی فەلسەفی و سیاسی وکۆمەڵناسی، هەتا ئێستا زانیاری زۆر نییە لەبارەیەوە، بەتایبەت نوخبەی کوردی، زۆرینە هیچ زانیارییەکیان نییە لەبارەیەوە، نوخبە کێن؟ ڕۆڵیان چییە؟ گرنگییان چییە؟. نوخبە یان دەستەبژێر، گرووپێکن لەتاکەکانی ناوکۆمەڵگە، بە ئامانجی گۆڕانکاریی جا پۆزەتیف بێت یان نێگەتیڤ. مرۆڤەکان چ لە بواری جەستەیی یان فکری و ئەخلاقی بەرانبەرنین و جیاوازییان هەیە، لە هەموو کۆمەڵگەکاندا گرووپێک هەن کە لەکەسانی تر لێهاتووتر و زرنگتر و شیاوترن. “رایت میلز” کۆمەڵناسیی ئەمریکی دەڵێت “نوخبەی دەسەڵات لەئەمریکا پێکهاتوون لە ڕێبەرانی حکومەت، سەربازە پایە بەرزەکان، شەریکە گەورەکان، پێی وایە؛ ئەم گرووپانە بەهەماهەنگی یەکتر کاردەکەن”.
کەواتە؛ نوخبە بەکەسانێک دەوترێت کە توانای ئەوەیان هەیە هەلومەرج و بارودۆخ لەبەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە، شووناسێکی باشیان هەیە، دەبنەهۆی گۆڕانکاریی لەسەرخان و ژێرخانیی کۆمەڵگە، نوخبەکان بەشێوەی تاک و بەشێوەی گرووپ دەتوانن گۆڕانکاریی بخوڵقێنن. لە ئێستادا وڵاتان بەگرنگی زۆرەوە لەم بابەتە دەڕوانن، کەسانی نوخبە بەرهەمهێنانیان تێدا دەکرێت، ڕێگەیان پێنادرێت وڵات بەجێبهێڵن، ڕاکردنی نوخبە بۆ دەرەوەی وڵات بەقەیران سەیردەکرێت، بڕیار و پڕۆژە و پرۆگرام دادەنرێت بۆ مانەوەیان لەوڵاتدا.
لە چوارچێوە گشتییەکەیدا نوخبە دوو جۆرن؛ نوخبە سوونییەکان، نوخبە نوێیەکان.
نوخبە کۆنەکان؛ بەو نوخبانە دەوترێت کەلەسەر سیستم و شێۆازی کۆن دەڕۆن، وەک، (سەرۆک هۆزەکان، سەرۆک خێزان، قەشەکان…) .
نوخبە نوێیەکان؛ ئەو نوخبانەن کەلەگەڵ ژیانی شارستانی و پیشەیی و بایەخە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی پیشەسازیدا دەگونجێن وەک (خوێندکاری زانکۆ ، توێژەر، سەندیکاکان، دامەزراوەسەربەخۆکان) .
بەردەوام ململانێ و ئاڵۆزی لەنێوان نوخبەی کۆن و نوێ ڕوودەدات، بەتایبەت لەوڵاتانی جیهانی سێیەم نوخبەکان زیاتر لەڕواڵەتدا نوێن، ئایدیا و فکریان خێڵەکیی و کۆنەپارێزییە، نوخبەی کوردیش بەهەمان شێوە هەڵگری ئەندێشەیەکن کە ڕیشەی لەڕابردوودا بەجێماوە، نوخبە نوێیەکان هەڵگری سیفەتێکی تەکنۆکراتین، لەهەڕەمی دەسەڵاتەوە دوورن، زیاتر نوخبەی ئەندێشەیی و هزرین. نوخبەکان دابەشی سێ قۆناغ دەکرێن:-
قۆناغی یەکەم؛ قۆناغی بەرلەپیشەسازی بوو. کە ڕەوتی گۆڕانکاری زۆر سسست و هێواش بوو. قۆناغی دووەم؛ قۆناغی سەرهەڵدانی پیشەسازی و بازرگانی بوو. ئێستاش کە شەپۆلی سێیەمی نوخبەکانە، دۆخەکە دەگاتە تەقینەوە وچیتر نوخبەی کۆن توانای بەرەنگارییان نامێنێت وناتوانن شانبەشانی گەشەکردنەکان بڕۆن، هەتا نوخبەی کۆن ڕیشەیان لەکۆمەڵگە قووڵتر بێت ململانێکە بەرچاوتر دەبێت. “ویلفێردۆ پاریتۆ” پێی وایە؛ سۆسیالیزم ڕێگەیەکی شیاوە بۆ سەرهەڵدانی نوخبەی نوێ لەناو چینی کرێکار. وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا نوخبەی نوێ لەچ بارودۆخێکدا سەرهەڵدەدات؟ ئەوەیە کە پانتایی بوونیادی تایبەت هەبێت کە نوخبە پەروەردەو چالاکە، واتا هەر سیستمێک نەتوانێت وەڵامی پێداویستییەکانی ئەندامانی کۆمەڵگە بداتەوە، ئەوا نوخبەی نوێ سەرهەڵدەدات بەئایدیا و ئەندێشەی نوێ، بەڵام گرنگە حەزی نوێخوازیی تەنیا لەڕواڵەتدا نەمێنێتەوە، بەڵکوو لەپراکتیکدا ڕەنگ بداتەوە و بتوانن بەرەنگاری نوخبەی کۆن بکەن و ڕووبەڕووی بەرهەڵستییەکان ببنەوە؛ وڵاتانی جیهانی سێیەم، نوخبەی نوێ، توانای ئەم بەرهەڵستییانەیان نییە و ڕادەکەن لێی، بۆیە ناتوانن گۆڕانکاریی گەورە بهێننە بوون.
=KTML_Bold=گرووپە جیاوازەکانی نوخبە:-=KTML_End=
- نوخبە ئایینییەکان
- نوخبە تەکنۆکراتییەکان
- نوخبەی موڵکایەتیی
- نوخبەی کاریزمایی
- نوخبە ئایدۆلۆژییەکان
- نوخبە سمبولییەکان
- نوخبە سیاسییەکان
نوخبە ئایینیەکان؛ ئەم جۆرە لەنوخبەکان، لەو حاکمییەت و دەستڕۆشتوییە بەهرەمەندن کەسەرچاوەکەی لە پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان وئایدیا و بیروباوەڕە نەریتییەکان دایە، ڕیشەیەکی مێژووییان هەیە. “ماکس ڤیبەر” لە پەڕتووکی “ئابووری و کۆمەڵگە” باس لەدەسەڵاتدارێتی تەقلیدی دەکات و پێی وایە ” دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بیروباوەڕە باوانەی سەر بە پیرۆزی ئەونەریت و گەلەن، کە لەکۆنەوە بایەخیان هەبووە، دەکرێت بڵێین؛ نوخبەی تەقلیدی لەوکۆمەڵگەیانەدا بەرچاوان کە داخراون وئاستی ڕۆشنبیرییان نزمە.
نوخبە تەکنۆکراتەکان؛ ئەم جۆرە نوخبانە پەیوەندییان هەیە بە پێکهاتەی ئیداری و فەرمییەوە، پسپۆری و لێهاتووییان هەیە، هەندێکجار خەڵک ئەم نوخبانە دەستنیشان دەکات، زیاتر چینی بەڕێوەبەر و پلە باڵان لەناو دامەزراوە جۆراوجۆرەکاندا، ئەم کەسانە لەو جۆرەن کە ماکس ڤیبەر ناوی لێناوە (ئەقڵانی یاسایی) .
“وێبلێن” پێی وایە وەرچەرخانی تەکنەلۆجی بە یەکێک لەسەرچاوە سەرەکییەکانی گۆڕانی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، پێی وابوو؛ چینی پسپۆڕان بۆ ڕزگارکردنی پیشەسازی لەکۆتوبەندەکانی سەرمایەداری شتێکی پێویستە، کە ئەمەش گرنگی نوخبەی تەکنۆکرات نیشاندەدات، بەگشتی لە کوردستان نوخبەی تەکنۆکرات بوونێکی لاوازیان هەیە، گرنگی بەلێهاتووی وئەزموونی ئەم کەسانە نادرێت.
نوخبەی موڵکایەتی؛ ئەم جۆرە بەهۆی ئەو موڵک و سەروەت و سامانەی گەڵاڵەیان کردووە لەوجۆرە دەسەڵاتەی هەیانە کەڵک وەردەگرن، دەتوانن بەهۆی ئەو سامانەی هەیانە گووشار بخەنە سەر نوخبە تەکنۆکرات وتەقلیدییەکان، ئەم گرووپە بەهۆی ئەو دەسەڵاتەی هەیانە دەتوانن دووهەڵوێستیان هەبێت؛ یەکەمیان، دەتوانن گۆڕانکاری بنەڕەتی لەپێکهاتەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە بکەن. دووەم؛ دەتوانن ڕێگر بن لە هەموو چەشنە گۆڕانکارییەک.
نوخبە کاریزماییەکان؛ ئەم دەستەواژەیە لەلایەن “ماکس ڤیبەر”ەوە بەکارهات، بۆ ئەو نوخبانەی خاوەنی موعجیزەو کاری سەرسوڕهێنەرن. واتە ئەو ئۆتۆریت و دەستڕۆشتووییەی ئەم کەسانە پەیوەندی هەیە بە کەسایەتییانەوە، نەک بە پلە و پایە و سامانەوە، هێزی کاریزمایی، سەرەتا ژیانی ڕۆحی دەگۆڕێت دواتر لەدامەزراوە کۆمەڵایەتییەکاندا وەرچەرخان درووست دەکات. لەدیدی ڤیبەر-ەوە کاریزما واتە تایبەتمەندێتی نائاسایی، کەسی کاریزما، کەسێکە بەهۆی سیفات و ڕەفتاری خۆیەوە شیاوی ڕێزلێگرتنن.
نوخبە ئایدۆلۆژییەکان؛ ئەم جۆرەی نوخبە پێکدێن لەوکەسانەی لەدەوری ئایدۆلۆژیایەکی نوێ کۆبوونەتەوە، یان لە درووست کردن وڕێکخستنیدا بەشدارن. “رایت میلز” پێی وایە؛ ئەم نوخبانەش وەک نوخبە کاریزماییەکان بەشێک نین لەنوخبەکانی دەسەڵات، دەستڕۆشتووییان هەیە، بەڵام حاکمیەتی ناکەن.
نوخبە سیمبولییەکان؛ ئەو تاکانەن خاوەنی ڕەفتار، کردار، ئەندێشە و تایبەتمەندیی ڕەسەنن، وەک هونەرمەندان و شاعیر و وەرزشوانان، کە لای گەنجان پەسەندن، وەک سیمبولن و هەڵگری سیفاتیی ڕێچکەشکێنی و لێهاتووی و کارامەیین، میدیا ڕۆڵی هەیە لەدرووستکردنی ئەم سەرنجڕاکێشیی و لایەنگیرییە. واتە نوخبە سیمبولییەکان دەتوانن گۆڕانی کۆمەڵایەتیی لە ڕێگەی درووستبوونی مەعریفەیەکی جیهانیی بێنە ناو پڕۆسەی بەجیهانیبوون، ئەم جۆرە نوخبەیە سنووری کات وشوێن تێدەپەڕێنن.
نوخبەی سیاسی؛ ئەزموونە مێژووییەکان ئەوەیان دەرخستووە، سەرهەڵدان و پێشکەوتن یان ڕووخان و داڕمانی هەر وڵاتێک بەنوخبە سیاسییەکانەوە پەیوەستە، لەکۆمەڵگەی پیشەسازیی ڕۆژاوا نوخبەی سیاسی وەک گرووپێکی ڕەسمی کە بەشێوازێکی یاسایی هەڵبژێردراون پێناسە و شرۆڤە دەکرێن، لەکاتێکدا لەوڵاتانی جیهانی سێیەم، چەمکی نوخبەی سیاسی لەگەڵ پێناسەکانی زانایان (موسکا و پاریتۆ) هێنراوەتە ناو زانستی کۆمەڵایەتییەوە ، موسکا و پاریتۆ پێیان وایە؛ نوخبەی سیاسی کەکەمینەیەکی ڕێکخراون، دەسەڵاتیان بەسەر زۆرینەی ناڕێکخراودا هەیە، ئەم دەسەڵاتەیان لەلێهاتووییەوە سەرچاوەی گرتووە.
پێشینەی چەمکی نوخبە دەگەڕێتەوە بۆ بیرۆکەکانی “ماکیاڤیللی”، پێی وایە؛ نوخبە واتای گرووپی حاکمە، موسکا و پاریتۆش لەژێر کاریگەریی ماکیاڤیللیدا بوون. “موسکا ” یەکێکە لەوکۆمەڵناسە ئیتاڵییانەی بۆچوون وتێڕوانینی خۆی سەبارەت بەنوخبە دەخاتە ڕوو، نوخبە لای موسکا، گرووپێکی هەڵبژێردراو لەکەمینەی ئەو خەڵکانەن کەلەکۆمەڵگەدا دەسەڵات بۆ خۆیان دەقۆزنەوە. ئەوەی دەسەڵات بەم کەمینەیە دەبەخشێت بەئۆرگانیزەبوون و پێکهاتەکەیەتیی، نوخبەی کەمینە بەهۆی دەسەڵاتی ئابووری و ئەو یەکێتییەی کەهەیانە بوونە خاوەنی دەسەڵاتی سیاسی وکولتووریی. پێچەوانەی مارکسە، لەسەر شێوازی گۆڕانی کۆمەڵایەتیی، باوەڕیی بە جەماوەریی کەمینەی نوخبە هەیە کەلەسەر خزمایەتی و غەریزە دامەزراوە، پێچەوانەی مارکس کە پێداگیری لەسەر لایەنی ڕووناکبیری وئەقڵانی بوونی کۆمەڵگە دەکاتەوە.
موسکا لە پەڕتووکە بەناوبانگەکەی خۆی بەناوی “چینی حاکم ” دەنووسێت “چینی حاکم و دەسەڵاتدار کەمینەیەکی ڕێکخراون، کە دەسەڵاتی حکوومەتیان بۆخۆیان قۆستۆتەوە، لەسەرجەم دەستکەوتەکان بەهرەمەندن. لەکاتێکدا چینی پلیشاوە، کە جەماوەرێکیی ناڕێکخراون لەژێر ڕابەرایەتیی چینی یەکەمن و پەیڕەوییان لێدەکەن. ئەم دەسەڵاتە هەندێک جار یاساییە وهەندێک جاریش تووندوتیژیی پەیڕەودەکات، پێی وایە کە نوخبەی حاکم دەبێت تایبەتمەندی ماددی، کردار و ڕەفتاری ڕووناکبیرانە، توانا و لێهاتووی دەروونی هەبێت. موسکا وەک پاریتۆ پێی وایە “لەگەڵ گەشەسەندنیی شارستانییەت داهاتی موڵکداریی بەرز دەبێتەوە و وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی ڕوودەدات. چینی میلیتاریزم دەست بەپاوانخوازی دەکات”. هەروەها پێی وایە؛ لەنێوان هێزە کۆمەڵایەتییەکان، سووپا بەر لەهەر هێزێکی تر توانا و توانستە پێویستییەکانی هەیە بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵات و سەپاندنی هێزی یەک لایەنە، لەپێنا و نەهێشتنی مەیلی میلیتاریزم و دیکتاتۆرییەت باشترین بژاردە دامەزراندنی سووپایەکی جێگیرە کەبەئەندام بوون ببێت بە پیشە. باشترینەکان لای “موسکا” ئەو کەسانەن کە لەبارودۆخێکی شیاودان و دەتوانن بەباشترین شێوە بەسەر هاوچەشنەکانی خۆیدا دەسەڵاتداری بکات، کاتێک چینێک دەسەڵاتداری دەکەن، واتای ئەوەی ئەمان شیاوترین توخمن لەم کاتەدا، بەبڕوای “موسکا” بۆدەسەڵاتدارێتی گرنگە دەروونناسی تاکەکان بزانیت، هەروەها باوەڕبەخۆبوون و سەربەخۆیی ڕادەربڕین زۆرگرنگترە لەبیرکردنەوە و جێبەجێکردنی وشەگەلی وەک، دادپەروەری، ئازادی.
پەڕڵەمان لای “موسکا” وەک ئەفسانەیەکە، دەڵێت ” وێناکردنێکی وەها کە نوێنەرایەتی زۆرینە دەکەوێتە دەست هەڵبژێردراوەکان لەسەر بەڵگەمەندییەکی پووچ و بێ ناوەرۆک وەستاوە، هیچ شتێک لەمە نادرووستتر نییە، چونکە کەهەڵبژاردن کۆتای هات دەسەڵاتی دەنگدەران بەسەر هەڵبژێردراوەکان کۆتای دێت، نوێنەر خۆی بە دادوەر و ناوبژیوانی بەرژەوەندییەکانی دۆخەکە دەزانێت، بەڵام تاک گەلێکیش هەن کە دەتوانن دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن بەسەر نوێنەرەکاندا. “موسکا” بەشێکی ژیانی تەرخان دەکات بۆ شرۆڤەیی داڕمانی سیستمی دیموکراتی نوێنەرایەتی و پێشی وایە؛ سەرەڕای کەموکووڕییەکان یەکێکە لەباشترین سیستمەکان. موسکا دامەزراوە نوێنەرایەتییەکانی ناوسیستمیی سیاسیی دیموکراتی، نەک تەنیا ئامڕازێکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و سنووردارکردنی گرووپی نوخبە، بەڵکوو ئامڕازێکیشە تا هێزە دەرکەوتووەکانیش دەرفەتی بەشدارییان لەحکومەت هەبێت، هاوسەنگی سیاسی و حکومەتی زۆرینە تا ئەوکاتە پیرۆزە کە دەسەڵات لە نوخبە حاکمەکان نەسەنێتەوە. گرنگترین تایبەتمەندی لای “موسکا” ڕێکخراوبوون و بەئۆرگانیزەبوونە.
“پاریتۆ” نوخبەکان دەکات بەدووبەشەوە؛ بەشی یەکەم نوخبە حکوومییەکانن، ئەو نوخبانەن کەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەحکوومەتدا ڕۆڵیان هەیە و دەسەڵاتیان هەیە، بەشی دووەم، ناحکومییەکانن کەئەوانەی دەرەوەی حکومەت لەخۆدەگرێت، بەڵام زیاتر قسەی لەسەر یەکەمیان کردووە، کە دەڵێت؛ شیاوترینی کەسەکان دێنە سەرەوەی پێگە کۆمەڵایەتییەکان. واتە ئەوانەی کەپەیوەندی کۆمەڵایەتیی و سەروەت و سامان و خزمایەتی دەبنەهۆی ئەوەی کەکەسانێک بگەنە ئەو ئاستانەی شیاوی نین و شارەزاییان لەوبوارەدا چڕوپڕ نییە، بەڵام هەرخۆشی لەپێناسەی نوخبەدا باس لەوە دەکات؛ ئەوکەسانەی دەگەنە دەسەڵات کەسانی شیاون. “پاریتۆ” دامەزرێنەری قوتابخانەی نوخبەگەرایی، دەسەڵات بەجەوهەریی سیاسەت دەزانێت، وە بەپێی تیۆرییەکەی “پاریتۆ” تایبەتمەندی دەروونی و بایۆلۆجی وەک پێوەرن بۆ دیاریکردنی نووخبە. لەژێر کاریگەریی ئەندێشە کۆنەکانی ئیتاڵیا بەتایبەت ماکیاڤیللی، باوەڕی وایە مرۆڤەکان لەبنەڕەتەوە نابەرانبەر خوڵقاون لە بواری جەستەیی وڕۆحییەوە جیاوازییان هەیە. پاریتۆ پێی وایە “دوو جۆر تاک هەن بەدرێژای مێژوو (شێر وڕێوییەکان) ئەوانەی یەکەم بەهێزن و بێ عاتیفەن، دووەم “ڕێوی “زیرەک و بلیمەتن، ئەم دوو گرووپە بەردەوام لەبارودۆخی تایبەتدا جێی یەکتری پڕ دەکەنەوە، ئەم پڕۆسەیە ناودەبات بە “خولانەوەی بازنەیی نوخبەکان” واتە؛ هەرکاتێک نوخبەی حکوومی بەرەو لاوازی چوو، گرووپی خوارەوە جێی دەگرێتەوە، ئەگەر ئەم خولانەوەیە بوەستێت ناهاوسەنگیی کۆمەڵایەتی ڕوودەدات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 174 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 06-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل : 06-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 174 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,548
وێنە 105,915
پەرتوک PDF 19,727
فایلێن پەیوەندیدار 98,857
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد جهـ - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.532 چرکە!