پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,418
وێنە 105,202
پەرتوک PDF 19,475
فایلێن پەیوەندیدار 97,359
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کوردەکانی ئوردون و ڕۆلیان لە بوونیادنانی وڵاتدا
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردەکانی ئوردون و ڕۆلیان لە بوونیادنانی وڵاتدا

کوردەکانی ئوردون و ڕۆلیان لە بوونیادنانی وڵاتدا
ناونیشانی بابەت: کوردەکانی ئوردون و ڕۆلیان لە بوونیادنانی وڵاتدا
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

=KTML_Bold=دەستپێک:=KTML_End=
کورد ئاری نەژادە و سەر بە کۆمەڵەی خانەوادەی تێرانییە، کە گەلانی فارسی، ئۆردۆ بلوچ و پەشتۆ لە خۆدەگرێت، لە بارەی مێژووەوە لەسەر خاکی کوردستان دەژین و پێکهاتەیەکی ئەدەبی، هونەری و مرۆییان پێکهێناوە، کوردەکان لە ئەوڕۆدا گەورەترین نەتەوەن کە دەوڵەت و کیانی خۆیان نییە.
=KTML_Bold=“مێژووی کوردەکان بەر لە میدێکان”=KTML_End=
مێژوو دەگێڕێتەوە هاوکات گومانیش هەڵناگرێت کە سۆمەرێکان لە چیاکانی کوردستانەوە شۆڕبوونەتەوە بۆ دەشتاییەکانی وڵاتی میزۆپۆتامیا و بەر لە فیرعەونێکان شارستانییەتیان بوونیاد نیاوە.
(سەڵاح سەعدوڵڵا) کاتێک گەلگامشی وەرگێڕاوە لە توێی دەقەکانی ئەو داستانەدا وشەگەلێکی دۆزیوەتەوە لەتەک زوانی کوردیدیدا هاوشێوەن، هاوکات لۆلۆبێکان هاوزەمانی سۆمەرێکان بوون قەڵەمڕەوی دەسەڵاتیان لە ناوچەی لوڕستان بووە، لە سێ‌ هەزار تا هەشت سەت سەد ساڵ بەر لە زاین دەسەڵاتیان درێژەی کێشاوە. ئەوان لە بواری پیشەسازیدا باڵا دەست بوون.کوردەکانی ئەمڕۆ نەوەی میدێکانن کە حەوت سەدە بەر لەزاین ئیمبراتۆریای خۆیان دامەزراندبوو، ئەوان باوەگەورەی کوردەکانی ئەمڕۆن.
کوردستان ناوێکی خۆش و لە دڵا شیرینی گشت کوردێکە و ئاماژەیە بۆ خاک و زێدی کوردان، هەرچی ناوەکەیە وەک چەمک بەر لە هەزار ساڵ لەلایەن سوڵتانی سەلجوقییەوە گوزارشتی لێ‌ کراوە. کوردەکان بەر لە ئیسلام پەیڕەویان لە ئایینی زەردەشتی کردووە، دواتر بوونەتە پەیڕەوکەرانی خالیسی و دەروێشی گوێ‌ لە مستی ئایینی تازە و خزمەتێکی فرەیان لە گشت بوارێکدا بە دینی ناوبراو کردگە، هاوکات خەت و شێوازی نووسینی تایبەت بە خۆیان هەبووە کە لە چەپەوە بۆ ڕاست دەستی پێکردووە، لە ئێستادا بۆ نووسین زیاد لە شێوازێک بەکاردەهێنن.
کوردەکان گەلێکن خوازیاری ئازادین و هەستی خۆنازینیان تیادایە، لە بەرەبەیانی مێژووەوە ملکەچی هیچ داگیرکەرێک نەبوون، هەمیشە بە ئەسڵ و فەسڵی خۆیانەوە دەنازن، بە سوارچاک و ئازاش ناسراون، تەنانەت شاعیری ئەرمەنی (ئەبو فیان) بە سوارچاکی ڕۆژهەڵات ناویبردوون، زیاد لەوەیش وەک پێداهەڵدان بە قورەیشی عەجەم ئاماژەی بۆ کردوون.
“=KTML_Bold=مێژووی پەیدابوونی کورد لەوڵاتی شام”=KTML_End=
هەبوونی کوردەکان لە وڵاتی شام سووریا، لوبنان، فەلەستین و ئوردن دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی ئەم نەتەوەیە پەیڕەوی لە ئایینی نوێ‌ کردووە و لەتەک میللەتانی ناوچەکەدا ڕایەڵەیەکی ڕامیاری و کۆمەڵایەتیان بۆ دەوڵەتی ئیسلامی پێکهێناوە.
هەرچی هەبوونی کوردە لە دیاری شام بە شێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یازدەی زاینی، کاتێک (نەسری کوڕی مرداس) بە مەبەستی پارێزگاریکردن لەنێوان حمس و تەرابلس لە ساڵی 1030 زاینی کوردەکانی لەو ناوچەیە نیشتە جێکرد، مێژوو دەنووسێت: بۆ ماوەی سەدە و نیوێک لە ناوچەکەدا جێگیربوون تا دەورانی خاچ پەرستان لە ساڵی 1235 هەڵکەنران و بڵاوەیان پێکرا. دواتر لە دەورانی (عیمالدین زەنگی) و کوڕەکەی نوورەالدیندا دژ بە خاچ پەرستان پەیوەندیان بە جیهادی پیرۆزەوە کرد، بەڵام بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ڕۆژگاری فاتح سەڵاح الدیندا ژمارەی کوردەکان لە وڵاتی شام هەڵکشا و زیادیکرد.
دوای شکست و ڕاوەدونانی خاچ پەرستان ناوچەکە بە پێناسی ئیسلامی ڕەنگ ڕێژکرایا کە زیاد لە دوو سەدەی خایاند و لەو ماوەیەدا کوردەکان لە شارەکانی دیمەشق، حەلەب، قاهیرە، سەفد، سەلت، غەزە، نابلس و خەلیل جێگیربوون. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکرێت کە زۆرێک لە کوردەکان دوای شکستی خاچپەرستان گەڕانەوە زێدی خۆیان لە کوردستان، بەڵام ئەوانەی جێگیربوون و مانەوە بوون بە عەرەب و پێناسی عەرەبی بە سەریاندا زاڵبوو بە دەر لە کوردانی عەفرین و جەزیرە.
=KTML_Bold=“کوردەکانی سووریا”=KTML_End=
مێژوونووس ئیحسان نەمر دەنووسێت: کوردەکان لە باکووری سووریا نیشتەجێبوون، باس لەو خانەوەدانە دەکات کە ڕۆڵی گرنگیان لە مێژووی شامدا هەبووە وەک جەلالێکان، بنەماڵەی گیان پۆڵا” جنبلاگ”و …هتد.
ئەحمەد وەسفی زەکەریا نووسەرێکی خەڵکی سووریایە باس لە زۆری کورد دەکات لە باکووری وڵاتی شام نزدیک لە توخوبی تورکیای ئێستا بە تایبەت لە پارێزگای جەزیرە و حەلەب، دەڵێ‌: ئەوان کوردی خالیسن و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیان بە عەرەبەوە نییە. بەناوبانگترین عەشیرەتەکانی ئەم ناوچەیە میران، کابارە، عوسمانو و یەزیدێکان و …هتد.
لە ناوەڕاستی وڵاتیشدا ژمارەیەکی کەمی کورد هەنە بە نموونە لەنێوان جبل اڵاکراد، لازقیە و پردی شغوردا، زۆرینەی عەشایەری کوردان لە پارێزگای جەزیرە نیشتەجێن، بە ناوبانگترینیان بریتین لە شارەکانی قامشلی، حەسەکە و …هتد.
=KTML_Bold=“کوردەکانی لوبنان”=KTML_End=
لە مێژە کورد لە لوبنان دەژین و بوونیان هەیە، بەڵام لە سەردەمی ئەیوبی، مەملوکی و عوسمانیەکاندا ژمارەیان زیادی کرد، لەنێویاندا بنەماڵەی دەوڵەمەند و دارا دەرکەوتن کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەسەڵات و قەڵەم ڕەویان بە سەر “جبل لوبنان” دا شکاوە.
ساڵی 1139 ئەیوبێکان بە مەبەستی پاراستی ئەو جێگاو شوێنانەی مەترسی خاچ پەرستانیان لەسەر بووە ڕوویان لە لوبنان کرد و تا نها نەوەکانیان لە باکووری وڵات لە شارۆچکەی “بەترۆن” و دێهاتی (رأس نحاش) ماون. لە سەدەی شازدە و حەڤدەهەمدا کوردەکان دەستیان بە سەر وڵاتدا شکاوە و فەرمانڕەواو گوێ‌ بۆ گیراوبوون، بۆ نموونە بنەماڵەی گیان پۆڵا لە سەدەی حەڤدەهەمەوە دەسەڵاتداران، ڕۆڵ و پێگەیان دیارە لە ئێستادا کەمال جنبلاگ دەم سپی و ڕیش چەرموویانە.
نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوو کۆچی یەک بە دوای یەکی کوردانە لە سووریا، ماردین، جەزیرەو بۆتانەوە بۆ لوبنان و لە بەشی ڕۆئاوای بەیرووت لە گەرەکەکانی بەلات و عەین المرسیە، کەرەنتینا و برج البراجنە و …هتد. نبشتە جێبوونە.
ئێستا ژمارەیان (150 بۆ 200) هەزار کەسە، (70%) یان پێناسەکانیان ساڵانە تازە دەکرێتەوە چون لەژێر لێکۆڵینەوەدان، لە جەنگی ناوخۆی وڵاتەکەدا زۆریان ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون.
=KTML_Bold=“کوردەکانی فەلەستین”=KTML_End=
پەیوەستبوونی کورد بە فەلەستین دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگاری جەنگی خاچ پەرستان لە سەردەمی هەرتک دەوڵەتی نووریە و سەلاحییە، هاوکات کۆچی بەردەوام بۆ ئەو وڵاتە لە دەورانی مەمەلیک، عوسمانێکان و تەنانەت لە ڕۆژگاری ئینتیدابی بەریتانیادا درێژەی هەبووە، بە مەبەستی پارێزگاری لە شوێنە پیرۆزەکان زۆرێک لە جەنگاوەرە کوردەکان لەدەرەوەی شارەکان نیشتەجیبوون.
فاتح سەڵاحەدینی ئەیووبی ڕۆڵی دیارو بەرچاوی لەم بوارەدا هەبووە، بۆ نموونە شارەکانی عەکا، نابلس و خەلیل و ئەوانیتر کورد تیایاندا ژیاوە. بۆ نموونە پاش ڕاوەدوونانی خاچ پەرستان سەڵاحەدین شاری خەلیلی ڕادەستی خوشکەزاکەی (حسام الدین) کردووە، چەندین زانای کوردیش لەپاڵ قودسدا بارو بارگەیان خستوەو خزمەتی ئایینی ئیسلامێان کردووە، لەوانە (بەدرەدین هەکاری، شێخ ئەحمەد محەمەد کوردی) کە یەکێک لە نەوەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر پێشنوێژی مزگەوتی پیرۆزی ئەقسابووە.
ئەورۆش لە گۆڕپانی حەرەمی قودسی پیرۆز (قوبەی قیمیریە) کۆمەڵێک شۆرەسواری کوردهەن لە ڕۆژگاری خۆیدا لە چیاکانی نێوان موسڵ و خەڵاتەوە هاتوون، تا نهاش نەوەی یەکێک لە میرەکان لە قودس دەژی، بەشێکی زۆریان دوای چەنگی ساڵی 1967 ڕویان لە شاری عەمان و زەرقا کرد و نیشتەجێبوون.
ساڵی 1671 گەڕیدەی تورک ئەو لیا چەلبی گەیشتۆتە شاری (صفد) دەربارەی شارەکە نووسیوێتی زۆربەی دانیشتووانی شارەکە جەنگاوەرە کوردەکانن و گەڕەکێکیان بە ناوی (حی الاکرد) تیادا بوونیاد ناوە. تا ڕۆژگاری عوسمانی و چاودێری کردنی بەریتانا بە سەر قودسەوە کوردەکان وەک سەرباز، دارتاش و کارگەر ڕوویان لەم شارە کردووە.
“خانەوادەکانی کورد لە شاری قودس”
بنەماڵەی زەعرور: لە ئێستادا لە ڕۆهەڵاتی قودس نیشتەجین، بنەما و تۆڕەمەیان دەگەڕێتەوە بۆ فاتح سەڵاحەدین، لە ڕووی ژمارەوە زۆرترینن.
بنەماڵەی ئیمام: چونکە بۆ چەندین سەدە پێشنوێژی مزگەوتی ئەقسابوون ئەم نازناوەیان بە سەردا بڕاوە، باوانیان شێخ زیائەدین محەمەد هەکارییە، ئەوی باس کرا مشتێکە لە نموونەی خەروارێک، هاوکات لە شارەکانی خان یونس بنەماڵە ئاغا، لە شاری عەکا بنەماڵەکانی کوردی و کەنەفانی، لە شاری ناصرە بنەماڵەی مەلا، لە یافا ئەیوبی و سەعدی و …هتد بوونیان هەیە، دەتوانین بڵێن گشت شارەکانی فەلەستین کوردیان تیادا نیشتە جێیە. شەڕی عەرەب و جوولەکە هۆکاری کۆچی بەشێکی کوردان بوون بۆ وڵاتانی دراسێ و نزیک، تەنانەت وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا.
=KTML_Bold=“کوردەکانی ئوردن”=KTML_End=
مێژوو دەنووسێت: گومانی تیادا نییە دامەزرێنەری بنەماڵەی ئەیوبی فاتح سەلاح الدینە کە ڕەگ و ڕەگەمای دەگەڕێتەوە بۆ هۆزی ( ڕەوادیە) لە ئەنجامی هێرشی خاچ پەرستان بۆ ناوچەکە ساڵی 1116 توانای سەربازیان بە سەر دەریای سووردا سەپاند و شانشینی لاتینیان لە قودس دامەزراند، دوای چەند شەڕو پێکدادان لە جەنگی (حەتین) دا سەلاحەالدین توانی هێزی خاچ پەرستان تێک بشکێنێت و لە ناوچە دووریانبخاتەوە، دواتر ئیمارەی کرکی ئەیبووبی لە ناوچەکەدا دەمەزراند و بەمشێوە ڕۆژهەڵاتی ئوردون کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەیوبێکانەوە.
هاوشێوەی فەرمانڕەوایان لە وڵاتی میسر و شام بنەماڵەی ئەیوبێکان گرنگیان بە بواری کارگێڕی، پەروەردە و فێرکردندا، چەندین قوتابخانە، مزگەوت و قەڵایان لە ناوچەکەدا بوونیاد نیا بە نموونە قەڵای عەجلون و سەڵت، مزگەوتی عەجلون کە لە ساڵی 1247 بوونیاد نراوە. تا ئەمڕۆِ ئەو مزگەوتە ماوە، هەرچی قەڵای سەڵتە لە ڕۆژگاری ئیبراهیم پاشای میسریدا ساڵی 1824بە دەنامێت تەقێندرایەوە، لە ئێستادا تەنیا بورجێکی بە نێوی (خیار) بە پاوە ماوە.
“هۆکاری کۆچی کوردان بۆ وڵاتی ئوردون”
یەکەم: بانگەشەی جیهاد لەلایەن سەڵاحەدین لە سەدەی دوازدەهمی میلادی، کوردانیش لە دەوری داواکاریەکەدا گردبوونەوە، دواتر فاتح سەڵاحەدین فیرقەی هەکاری لێ‌ پێکهێنان و لە شاری سەڵت نیشتەجێیکردن.
دووەم: پەیوەندی کردنی کوردان بە سوپای مەملوکی لە سەدەی نۆزدەهەمدا دوای ئەوەی قەڵەمڕەوی عوسمانێکان شکا بە سەر ڕۆژهەڵاتی ئوردندا. لەو کاتەدا تێکەڵ بە سوپا و دەزگای کارگێڕی کران، دوای پاشەکشەی عوسمانێکان لە وڵات ئەوان لە شاری سەڵت مانەوە.
سێیەم: کۆچی کوردان بە تایبەت لە گەڕەکی (حی اڵاکراد) لە دیمەشق و تێکەڵاویان بە بازرگانی کڕین وفرۆشتنی ئاژەڵ دکتۆرە هند ئەبو شعر دەنووسێت: کوردان لە بازاڕی ئەنادۆڵ وڵساتیان دەکڕی و لە بازاڕەکانی ئیربد ساغیان دەکردەوە.
چوارەم: لە سەروبەندی دامەزراندنی دەوڵەتی هاشمیدا لە ئوردون ژمارەیەکی زۆری خاوەن پیشە لە گەڕەکی کوردان لە دیمەشق ڕوویان لە ئیمارەتە نوێیەکە کرد بەنموونە بەرگ دروو، خۆش نووس و …هتد.
پێنجەم: گەران بە شوێن پەنا و پەسوێکدا کە دڵنیایی ژیان و گوزەرانیان بۆ دەستەبەربکات، دەرئەنجامی ناکۆکی خێڵایەتی نێوان خێڵ و هۆزە کوردەکان. یاخود بەرخودان و شۆڕشی کوردان بە نموونە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە تورکیا ساڵی 1925.
=KTML_Bold=“فەرمانڕوای ئەیوبێکان”=KTML_End=
کوردەکانی هەکاری یەکەم کۆمەڵی کوردان بوون کە لە شاری سەڵت نیشتە جێکران، هەروەسا ئەو فیرقە سەربازیە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە بەرەنگاری خاچ پەرستان و کاروباری کارگێڕی و فێرکردندا، شایەنی باسە بەڵگەنامەیەکی عوسمانێکان ساڵی 1596 دەرچوێنراوە ڕوونیدەکاتەوە کە ژمارەی خانەوادە کوردەکان لە سەڵت دوازدە خێزان بوونە کە هەمان ژمارەش لە خێزانی فەلە لە شارەکەدا هەبووە کۆی ئەندامانیان 166 کەس بووە. هاوکات گەڕەکی کوردان لە بەشی ڕۆئاوای شارەکە هەڵکەوتووە.
لە سەردەمی مەملوکێکاندا هەبوونی کوردان دێژەی هەبووە، بە تایبەت کوردەکانی هەکاری لە شاری سەڵت، کە چەندین پیاوی گەورەی وەک قازی (عەبدالله هەکاریان) ی تیادا دەرکەوتووە، هەروەها شارەزی (فقیە) شەهابەالدینی کوڕی سلێمان کوڕی داودی گۆڕانی ڕووی لەو شارە کردووە و لە خزمەت پێگەیاندنی خوێندکاراندابووە تاوەکووساڵی 1233 کە کۆچی دوایی کردووە، تەنانەت بەشێک لە کتاوەکانی بۆ خزمەت زانست و خوێندکاران کردووە بە وەقف.
لە سەردەمی عوسمانێکانیشدا هەبوونی کورد لە شاری سەڵت درێژەی هەبووە، لە گوندەکانی دەوروبەری سەڵت بە کاری گەشتیارییەوە خەریک بوون، بۆ نموونە ناوی شێخ توعمە بن عەلی کوردی دێت کە ساڵی 1538 کە لەگەڵ کۆمەڵێک کوردا لە شاری عەجلون نیشتە جێبووە و خەرێکی کاری کشتوکاڵ بوون، هەروەسا جۆرج تەریف باس لە شاری سەڵت دەکات، لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا نیوەی زیاتری شارەکە کوردبوون. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا گەلێک خانەوادەی کورد لە شارەکە نیشتەجێبوون وەک خانەوادەکانی کوردی، ئۆرفەلی، زازا، بەرازی، بەکر و محەمەد ڕەسوڵ کوردی.
بەهەمانشێوە لە شارەکانی لە قزاری عەجلون و شارە دێی ئیربد و دەوروبەری کورد هەبوون، سجیلە شەرعێکانی ئەو ڕۆژگارە ئەوە پیشاندەدەن کە زۆربەی سەربازەکان بە تایبەت ئەوانەی لە بواری باج وسەربازیدا کاردەکەن زۆربەیان کوردبوون، بۆ نموونە گەڕیدەی ئەڵمانی شۆماخەر دەنووسێت: ساڵی 1887ناوەندی شارۆچکەی ئیربد بە تایبەت ئەوانەی ئەفسەرو چەکدارەکان زۆربەیان کوردن.
=KTML_Bold=“خانەوادە و عەشیرەتەکانی کورد لە وڵاتی ئوردن، شاری عومان”=KTML_End=
خانەوادەی عەلی حوسین گۆرانی لە دەوروبەری ساڵی 1908 ڕوویان لە عومان کردووە، بنەچەی خانەوادەکان دەگەڕێتەوە بۆ عەشیرەتی (دودکان) نزیک لە هەکاری تا ئێستاش نەوەکانیان لەو شارەدا ماوە.
خانەوادەی بروسک الکوردی: دوای شکستی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران بروسک لە پایتەخت جێگیر دەبێت و بنەچەی خێزانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ عەشیرەتی (زرگان) لە ئەرزەڕوم.
خێزانی دەروێش مستەفای کوردی: باوەگەورەیان لە دایک بووی ئورفە بووە، پاش ئەوەی پەیوەندی دەکات بە سوپای عوسمانی، پلەیەکی بەرزی سەروازی وەردەگرێت و لەتەک سوپای عوسمانییدا بەشداری جەنگی یەکەمی جیهان دەکات لە شەڕی کەنداوی سوێسدا دەکوژرێت و لە قاهیرە ئەشپەردەی خاک دەکرێت و لە ئێستادا نەوەکانی لەوشارە دەژین. سەرباری عەشیرەتەکانی بەراری، حوسین الکیکی، هاشم الکوردی و …هتد.
=KTML_Bold=“پارێزگای جەرەش”=KTML_End=
خانەوادەی عیسی نەقشبەندی، ڕەگوڕەگەمای خێزانەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ لیوای سعرد لە پارێزگای دیاربەرکر لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕوویان لەوشارە کردووە و تیایدا نیشتە جێبوون.
=KTML_Bold=“پارێزگای زەرقا”=KTML_End=
خانەوادەی زازا باپیرەیان ساڵی 1905 لە وڵاتی ئوردون نیشتەجێبووە و دەستی بە کاری بازرگانی کردووە، بە هەمانشێوە خانەوادەی ئاشین لەو شارەدا دەژین. بە هەمانشێوە پارێزگای ئیربد، عەقەبە و کرک کوردیان تیادا نیشتەجێبووە و زۆربەیان لە باکووری کوردستانەوە ڕوویان لە وڵاتە کردەوەو نهاش نەوەکانیان لەو شارانەدا دەژین.
=KTML_Bold=“ڕۆڵی کەسایەتییە کوردەکان لە وڵاتی ئوردندا”=KTML_End=
1- لە ڕۆژگاری کۆندا: مەلیک ناسر داودا کوڕی عیسا، ساڵی 1206 لە دیمەشق لە دایکبووە، ساڵی 1239 ئیمارەی کەرکی ئەیووبی دامەزراندوە، لەو ڕۆژگارەدا ناوچەکە بوژانەوەیەکی زۆری بە خۆیەوە دیتووە بووە بە قیبلەگای ئودەباو شاعیرانی ئەو ڕۆژگارە. لەو ڕۆژگارەدا کەسانی دیکەش هەڵکەوتوون بە نموونە محەمەد کوڕی ئەشرەف، مەلیک ئەمجەدی ئەیووبی، موغیسی ئەیووبی و کەسانیتر، ئەمانە مشتێکن لە نموونەی خەروارێک.
2- لە ڕۆژگاری نوێدا: ئەندازیار سەڵاح محەمەد جومعە:ساڵی 1954 بەکالۆریۆسی لە بواری کشتەکاڵ لە زانکۆی قاهیرەدا وەرگرتووە، ماجستێری لە ساڵی 1956 لە زانکۆی ئوردن وەرگرتووە، ساڵی 1976 بووە بە وەزیری کشتوکاڵ.
سەعدەدین جمعە: کارمەندبووە لە وەزارەتی دارایی، پاشان بووە بە ئەمین عامی سەرەک وەزیران لەنێوان ساڵانی (1947- 1997) .
3- یوسف مستەفا زیهنی: بەکالۆرۆیسی لە زانکۆی دیمەشق وەرگرتووە و دواتر لە بەریتانیاو ئەمریکا خوێندنی تەواوکردووە لەنێوان ساڵانی (1973- 1974) وەزیری تەندرووستی بووە.
4- مێژوو نووس و زمانزان عەلی سەیدە گۆرانی: بۆ ماوەی بیست ساڵ لە بواری پەروەردەدا کاری کردووە، هەروەها محەمەد عەلی سوێرکی لە ساڵی 1982 مامۆستایە لە وەزرارەتی پەروەردە و فێررکردن، بە هەمانشێوە لە بواری بازرگانی و بوارەکانی دیکەدا گەورەپیاویان تیادا هەڵکەوتووە وەک سافی ئەحمەد کوردی، محەمەد عەلی کوردی. لە بواری هونەر و شانوشدا ڕانیا کوردی، ئیبراهیم خەلیک کوردی ناویان دیارە.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
الأکردا الأردنیون، و دورهم فی بنا و الإمارە الحدیثة/ د. محەمەد علی الصویرکی الکردی [1]
=KTML_Bold=تێبینی: کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی ئەم بابەتەی نەکردووە و بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە بەرپرس نییە لە هەر هەڵەیەکی ڕێنووسی=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 299 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 09-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 09-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 09-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 299 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,418
وێنە 105,202
پەرتوک PDF 19,475
فایلێن پەیوەندیدار 97,359
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - جوڕێ کەسی - رۆژنامەنڤێس کەسایەتی - جوڕێ کەسی - راگەیاندکار کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - زاخۆ کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - د ژیانێدا مایە؟ - بەلێ (حەتا ڕۆژا تۆمار/چێکرنا وی بابەتی، ئەڤ کەسە ل ژیانێدایە کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.875 چرکە!