یەکێک لە گوندەکانی #بناری گل# ی شارەدێی #قادر کەرەم# ی، شارۆچکەی #چەمچەماڵ# ە، ساڵی 1988 گوندەکە بەرشاڵاوی ئەنفالی 3ی گەرمیان کەوتووە، دانیشتووانەکەی ئەنفالکراون. لە ڕۆژانی 6 و 12 ی 04-1988 پێشمەرگەکانی کەرتی 1ی تیپی 51ی گەرمیان ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە فەرماندەیی شەهید #نازمە بچکۆل# و بەتالیۆنی 4ی #حزبی شیوعی ئێراق# ، بە فەرماندەیی شەهید #مولازم سامی# لەگەڵ پۆلێک لە پێشمەرگەکانیان دا، توانیوایانە داستانێکی ئەفسانەیی تێدا تۆمار بکەن، ئەم داستانەش بە خوێنی پاکی 22 پێشمەرگەی هەردوو حزبەکە تۆمارکراوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 533 جار هاتیە دیتن