پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,987
وێنە 106,356
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
نەریت و سیاسەت لە کۆمەڵگەی کوردیدا
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەریت و سیاسەت لە کۆمەڵگەی کوردیدا

نەریت و سیاسەت لە کۆمەڵگەی کوردیدا
ناونیشانی بابەت: نەریت و سیاسەت لە کۆمەڵگەی کوردیدا
ئامادەکردن: #عادل قادری#

نەریتە کۆمەڵایەتییەکان ئەو دابوونەریت و یاسا و ڕێسایانەیە ژیان و ژینی کۆمەڵگە و بوونی کۆمەڵگەیەکی هەر لە هاتنەدنیاوە تاکوو گەشەکردن و کایە و شەڕکردن و هاوسەرێتی و مردن، پێ جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆچنە و سۆنگەی ئەم نەریتگەلەوە ئیش و پیشەکان ڕادەپەڕێنرێت.
لەکۆمەڵگەی کوردستاندا، نەریتە کۆمەڵایەتییەکان چۆن سیاسەت بەرهەمدێنن؟ نەخشی ئەو نەریتانە لەنێو فەزای سیاسەتدا تا چ ڕادەیەک قوول و بەرجەستەیە؟
=KTML_Bold=سەرەتا:=KTML_End=
نەریتە کۆمەڵایەتییەکان ئەو دابوونەریت و یاسا و ڕێسایانەیە ژیان و ژینی کۆمەڵگە و بوونی کۆمەڵگەیەکی هەر لە هاتنەدنیاوە تاکوو گەشەکردن و کایە و شەڕکردن و هاوسەرێتی و مردن، پێ جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆچنە و سۆنگەی ئەم نەریتگەلەوە ئیش و پیشەکان ڕادەپەڕێنرێت.
یەکێک لە نەریتە زەقەکانی پێکهاتی گشتیی کۆمەڵگەی کوردی، فیۆداڵیزم و خۆهەڵاواردنێک بووە کە جۆرێک لە ئیریستۆکراتییەتی کۆمەڵایەتی و پێگەی ئوستوورەیی لە ناو کۆمەڵگە لە قۆناغێکی مێژووی ئێمەدا گرتۆتە خۆی و ئەم شێوازە لە بوونی کورد لە قۆناغێکی مێژوویی دیاریکراودا لە ڕێگەی باوەڕ بە دانسقەبوون و دەسەڵاتیان بە سەر موڵک و ماڵ و زەوی و ڕایەتدا خۆی مانیفێست کردووە، خودی پێکهاتی فیۆداڵیی و فۆرمی خانخانی و عەشیرەت و عێلپەرەستی نیشانە و ئاماژەیەکە بە کۆنبوونی ئەم نەریتە و گەڕاندنەوەیەتی بۆ جۆرێک لە هاوکێشەی تابۆیی و پیرۆزتەوەر کە ڕەسەنایەتی بە خوێن و خێڵ دەدات و هەمیشە هێڵێکی جیاکاریی لەنێوان خۆی و ئەوانی تردا دادەنێت.
=KTML_Bold=خوش آمدی… بۆ ڕوونکردنەوەی مەبەست=KTML_End=
وردەکاریی ئەم تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتییانە بە چاوخشاندنێکی خێرا بە سەر ڕۆمانی “خوش آمدی…!” نووسەر و وەرگێڕی کوردی فارسینووس، ئیبراهیمی یوونسی دەخەمە ڕوو.
لێرەدا بۆیە کەڵک لە فاکتهێنانەوەی ئەدەبی واتە ڕۆمان‌ وەردەگرم چوون پێم وایە زۆر لایەن و ڕەهەندی کۆمەڵایەتی هەن کە پێویستیان بە فاکتهێنانەوە هەیە کە وەکوو لایەنی کەمتر دیار و ناسراو پێویستە ئاوڕیان لێ بدرێتەوە. ئەم تێگەیشتن و ڕێگەبڕینە لە دوو پانتای ئەدەب و مێژوودا دەپۆڕێت و چ شتێک لە ڕۆمانێکی مێژوویی باشترە کە کۆمەڵگە و ئەدگار و ئاکارەکانی گێڕابێتەوە؟
ئەم گێڕانەوەیە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی و سیاسیی نەریتگەرا باس دەکات؛ ‌ فیۆداڵیزم! دەسەڵاتی خانخانێتی! بوونەوەری سەرەوەی هەرەمەکە کە ناوی خان بێت وەک ئەوەی کە ڕۆمانی بە خێرهاتی…!1 بەوردی باسی دەکات، تایبەتمەندییەکی خۆبینانە و لەخۆدەرچووانەی دانسقەی تێدا بووە و ئەم تایبەتمەندییەش بە شێوەی وشیارانە زۆرتر بۆ ئەو مەبەستە بووە کە لەوانی دی جیا و هەڵبژاردە و تایبەتی بکاتەوە، ئەم سیستەمە تەنانەت ئەگەرچی لە دوای هاتنی ئایینی ئیسلامیش هەر پێکهات و دەسەڵاتی لەسەرپێ و ئامادە بووە و لانی کەم وەکوو ئەو ڕۆڵ و دەورەی خۆی بۆ خۆی دایدەنا و لاشی پەسەند بوو، بوونەوەری سەرەوەی هەرەم لەم گێڕانەویەدا هەر بە هۆ و بە ئاڕاستەی ئەو جیاکارییەشدا نوێژەکانی بە تەواوەتی نەدەکرد، ئەوەش لە حاڵێکدا بووە کە کەلتووریشی بەزۆری! ئایینی و ئیسلامی بووە، تێڕوانینی فیۆداڵی بۆ ئایین و ڕێوڕەسم و تاعەتە دینییەکان هەر لە هەناوی سیستەمی خانخانی و پێوەندیی لەگەڵ ڕایەتدا پێناسە کراوە.
نووسەر لە زمانی یەکێک لە کەسایەتییەکانی ڕۆمانەکەوە دەڵێت: “بەنی ئایەمێک کە گەرد و وردیلەیەکی بێ نرخ و بایەخ زیاتر نییە، خۆی بە تەوەر و خولێنکەی گەردوون و کائینات دادەنێت، و من بۆیە لە نوێژکردن خۆشم دێ چوونکوو دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم گەردیلە چرووک و هیچە بو چرکەساتێکیش بووە لە ترۆپک و بەرزاییەکانی لە “خۆ”باییبوون و لووتبەرزی بێتە خوارەوە و بڕێک لەگەڵ ڕاستیی و حەقیقەتی بوونی خۆی ئاشنا بێت و تەنانەت ئەگەریش ئەو هەستی دابەزین و لەخۆدەربازبوونەش داینەگرێت، هەر ترس و دڵەڕاوکێیەک دەکەوێتە گیانییەوە پەیوەست بەم پرسیارەی کە داخۆ منیش ئەوەندە گەردیلەیی و سووچ و چرووک بم کە “ئەوانی”دی؟”2
ئەمە نەریتێکی کۆمەڵایەتی بووە کە فۆرمێکی پێوەندیی ئابووری و ئەخلاقیشی دەستنیشان دەکرد و لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیش تێکەڵ بووە و تەنانەت بگرە ئەو هێڵە جیاکارییە کۆمەڵایەتیانەی کە “بەزۆریی”! دایاندەنا و لە سۆنگەیەوە هەژموونی و تایبەتبوون و پیرۆزیی خۆیان تێدا بەرجەستە دەکردەوە، کەلەبەر و کوناڕۆشنا3ی دابینکردنی دەسەڵاتی سیاسیشیان بووە.
ئەمە لە لایەک کە ئێمە لەگەڵ هێزێکدا بەرەوڕووین کە پێگەی دەرەمرۆیی و دەرەکۆمەڵایەتی و میتافیزیکی بۆ خۆی دادەنێت و خوێنی خۆی وەکوو “چەشن” و لە ڕووی دانسقەیی وێنە وەکوو خوێنی سیاوەش وێنا دەکەت کە گەر ڕژا قەت کۆ نابێتەوە و تەنانەت گەر دڵۆپێکیش بێت چوونکوو ئەم خوێنە دانسقە و جیاوازە و قودسییە.
=KTML_Bold=قبووڵکردنی سیستەمی میتافیزیکی=KTML_End=
لەئالییەکی دن چەسپاندن و بڕەویی ئایینی ئیسلام و ئامادەگی کۆمەڵگەی کوردیی بۆ قبووڵکردنی سیستەمێکی میتافیزیکی نوێ چەشنێکیتری لە مەندی و وەستایی و یەقینی داسەپاند. ئەگەرچی ویل دۆرانت لە شوێنێکدا دەڵێ: هیچ کولتوورێک بەگوڕ و زەخت و هێرشی کولتوور و شارستانییەتی دەرەوەی خۆی لەناو ناچێت و داناڕزێت، بەڵکوو پێش لە هەموو شتێک ئەم کەلتوور و سیستەمە خۆی لە ناوەڕا دادەڕزێت و بەرەوە هەڵوەشاویی دەچێت و ئامادەی ئاوابوون دەبێت.
مەبەستم ئەمەیە ئەم وتەیە یاسا و بنەمایەکی نەگۆڕ و هەمیشەیی نییە، واتە دەکرا و دەشیا کولتووری کوردیی لەگەڵ جووتبوون تەکی کولتووری عەرەبی-ئیسلامی ڕەهەندی گەشە و کرانەوە لە خۆیدا ببینێتەوە، چونکوو بەهەر حاڵ لە ڕووبەڕووبوونەی ئەو دوو کولتوور و دونیایەدا وەکوو پێکهات دۆخێکی دیالیکتیکی ئامادە بووە، واتە “ڕۆڵگێڕ و بکەری تێز” و “بکەری ئانتى تێز” ئامادە بووگن، بەڵام ئەوەی کە تەنیا ڕۆڵەکەی وەکوو ئەگەرێکی کردەوەیی مایەوە و لەهەمبەر تێزەکە واق وڕما و داکەوت ئەو کەلتوورە واتە کولتووری”کوردیی” بوو کە ئانتی تێز و پەرچەکرداری لێ نەخێزا و نەوەشاوە.
بۆیە میتافیزیکێکی تر بە تەواوی هێز و وزەی بانسرووشتی و ئاسمانییەوە ڕژایە نێو میتافیزیکی فیۆداڵیانەی کوردییەوە و ئەمە ئەو پێکهاتە سەیر و پێناسەنەکردەیەی درووست کرد کە دەکرێ ناوی لێ بنێین میتافیزیکی “ئاویتاری” یان تێکەڵ واتە دوو یا چەن میتافیزیکی دینی یان ئایدیالیستی دەڕژێنە ناو یەکدییەوە و پێکهاتێک دەسازێنن کە جەمسەرە میتافیزیکییەکانی هەر دوولا تێیدا دەجەنگن بۆ تاقانەبوون و تاکمانەوەی “یەکیان” و تەنیا سووتەمەنیی و سووتەمەڕۆی ئەم جەنگەش وزە و توانستی ژیری و ڕەخنە و گومان و پرسیار و بڕیارە، شتێک کە ڕوونە ئەمەیە وێرانی و کاولکارییەک کە لەنێوان ئەم دوو هێزەدا دێتە ئاراوە ئاکام و کاریگەریی خۆی لەسەر نەریت و فۆرمە کۆمەڵایەتییەکان بە جێ دێڵێت.
بۆیە ناوبردەی بە جەنگ و کاولکاری دەکەم چونکە هیچ کام لەم دوو هێز و لایەنە لەخۆگر و هەڵگری شیمانە و بڕشتی ڕەخنەکاری، گومانسازیی و پرسیارئافرێنییان تێدا نییە تاکوو بکەوێتە دانووستان و ئاڵشت و ڕاگۆڕینەوەوە، هەر بۆیەش لە قەوارەی جەنگی ڕاستەقینەی بەرهەست و توندوتیژییەکی ڕێکخراو و قورمیشکراو تا ئەمڕۆش دەنگی تەقەی فیشەکەکان و زرینگەی شمشێرە سواخدراوەکانیان بە یەقین دێت و ئەم دۆخەش بەرهەمهاتووی ئەو تێکەڵکاریی و جووتبوونەیە کە بوون و دەرکەوتەیەکیشی هەبێت دەڵەمە و دژواز و “کۆمیتراژیک” دەنوێنێت، دەقاودەق بە شێوەی ئەو کەسایەتییە کە لەزمانی یەکەم کەسی تاکەوە لە “بەخێر هاتیی…!”کە وەکوو ئاماژەم پێدا خانێکە بەناوی ڕۆستەم کە بەهۆی باوەڕی بە ڕەسەنایەتی و خوێنپیرۆزیی و ڕەگەزپاکیی خۆیەوە قەت مەودا و “بڕیار”ی شووکردنی کچەکەی لەگەڵ “بۆرە پیاو”ێک بە ناوی خەسرەو کە خەڵکی بانەیە، نادات.
جێگەی ئاماژەیە کە ڕۆستەم بەگ (خان) خەڵکی باکووری کوردستانە و خەسرەو لاوێکی عاشقە و خەڵکی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ڕۆستەم بەگ دوای ڕووخان و نسکۆی شۆڕشی ئارارات لە باکووری کوردستان بە ڕێبەرایەتی ئیحسان نووری پاشا، لە دەست هێزەکانی تورک هەڵدێت و ڕوو دەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
وەک نووسەر دەیگێڕێتەوە بەهۆی ئەوەی کە هەر هەمان سیستەمی فیۆداڵی و خانخانێتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش زاڵە، لە بەر دەروازەی هەر شارێک خانێک بە سووروسات و دەسوپێوەندی شکۆمەندی خانایەتییانەی خۆیەوە ڕاوەستاوە بۆ داوەتکردن و ڕێزلێنان لە هاوخوێن و هاوڕەگەزی خۆی کە “خان” بێت.
ئەگەرچی وا دەردەکەوێت و دەخوێنرێتەوە و تا ئێستەش دەگێڕدرێتەوە کە ئەمە تەنیا سۆز و حەزێکی کوردانە و کوردایەتییەکی کلاسیک بووە! بەڵام سەرچاوەکەی ئەم ڕۆحە هاوبەشە فیۆداڵییە بووە! ڕۆستەم خان وەکوو بوونەوەرێکی هەستەوەر و ئیزۆتێریک (باطن گرا) ە واتە زۆرتر بەهەست و نیگاوە ڕووبەڕووی دونیا دەبێتەوە و شیکاری و لێکدانەوەیەکی وای بۆ ڕووداو و دیاردەکان نییە، هۆگری بە سرووشت و مۆسیقای فولکلۆری کوردی بە تایبەت حەیران و لاوژە و قەتار4 هەیە، تەنانەت سترانبێژێک بە ناوی پیرۆتی لەگەڵ دایە و جارناجارێک کە لە ئەوقبوون و ڕوانین لە کێو و ترۆپکی چیاکان وەکوو هێمای جەنگ و حەماسەت تێر دەبێت بە پیرۆت دەڵێ: “ئادەی بخوێنە”.
ئەمە لایەنێکی کەسایەتی مرۆڤی ناو میتافیزیکێکی ئاویتارییە، بەڵام لایەنی دیکە و دژبەری لایەنی سەرەوە کە ڕۆمانەکە دەیگێڕێتەوە ئەوەیە کە دوای ئەوەی کە لە شاری بانەدا نیشتەجێ دەبن، ڕۆسەم خان بەو هەموو سۆز و عەشق و حەماسەتەوە کە هەیەتی (و ئەمە لە خۆشەویستی بۆ مەقام وبەیتە کوردییەکاندا ڕوونە) و تەنانەت خۆشی لە ڕێگەی عەشقەوە لەگەڵ دایە خانم واتە دایکی نەرگس (کە خەسرەو خۆشی دەوێت) ژیانی پێکەوەناوە، بەڵام کاتێک نەرگس و خەسرەو شەیدا و عاشقی یەکدی دەبن و لە ڕووی تیۆریکەوە دەرفەتێک دێتە ئاراوە بۆ گومانکردن و بەرەو پرسیار بردنی سیستەم و بڕیاری فیۆداڵانە، بەرگریی و پەرچدانەوەیەکی توندی لەڕادەبەدەر دژیان پیشان دەدات و تەنانەت پیلان بۆ خەسرەو دادەنێت، خەسرەوێک کە ڕۆشتۆتە پێشوازی بنەماڵەی ئاوارە و ئاوارتەی خانەوە و لەسەر سنوور بە ناو چەندین کەندەڵان و وشکەچۆم و کوێرەڕێ، بۆ نەکەوتنەداوی سەربازانی ئاتاتورک هێناویانییەتە ناو شاری بانە.
لەو پیلانەدا خەسرەو گیان دەردەبات بەڵام کوڕە دراوسێیەکیان پێوە دەبێت و دوای ماوەیەک کە قسە و قسەڵۆکی زۆر دەخرێتە دووی نەرگس و خەسرە و ڕۆستەم خان، هەروەها بەهۆی زەختێک کە سیستەمی فیۆداڵی “باوکسالارانە”ی بنەماڵەی ڕۆستەم خان واتە باوکی نەرگس دەیخەنە سەر نەرگس، کچە خۆی دەرمانخوارد دەکات و تیا دەچێت و پاش ئەم ڕووداوە بەرەبەرە ڕۆستەم و دایەخان بەرەو هەڵوەشان و داڕزانێکی دەروونی و ڕۆحیی دەڕۆن و ڕۆستەم بە تەواوی شێت دەبێت و هەموو سامان و بوونی مادیی و مەعنەوی خۆیان لە کیس دەدەن و هێرشگەلی جۆراوجۆر دەکرێتە سەریان و… و ڕوو دەکەنە شوێنێکی نادیار لای پارێزگای کرمان.
=KTML_Bold=ونکردی زەمان:=KTML_End=
تا ئەم وێستگەیە کە ڕەنگە بە جۆرێک دواوێستگەش نەبێت لە ڕۆمانەکەدا بوونەوەر و بکەری ناو سیستەمی میتافیزیکی ئاماژەپێدراو دوو تایبەتمەندی نێگەتیڤ و چارەنووسکوژ و ڕەش وەردەگرێت؛ شێتییەک کە سەر لە وڕێنە و تێکچوونی یادەوەری (ونکردنی زەمان) دەدات و غوربەتێک کە ئەمان تێیدا بۆ خەڵکی کرمان “ئەویدی”ن، بەڵام ئەمان خۆیان نازانن چین و پێگەیان چۆنە تا بیر لەوانی دی بکەنەوە! واتە پێوەندی نێوان ڕۆستەم خان وەکوو خودێکی نەریتیی کوردی لەگەڵ ئەویدییەکی گەورە کە فارس و کرمانییەکان بن درووست نابێت وەکوو ئەو پێوەندییەی پێشوو کە سیستەمی خانخانێتی لەگەڵ ڕایەتەکانی خۆی درووست دەکرد بۆیە لە هەمبەر ئەویدیی گەورە شکست دەهێنێت و دیسان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خودە نەرێتییە ئەگەرچی بە هەندێ گۆڕانکاریی و توانەوەوە، لە دواجار کوڕە گەنجێکی بانەیی کە لە دەزگای “دادوەری” کرماندا ئیش دەکات بە سەریان دەکاتەوە و کچەکەی نەرگس کە ئێستە سمتی پڕە و مەمکی قۆرت و دەنگی ناسک! خوازبێنی دەکات و دەبێتە دەرگایەکی تۆزێک ڕێزمەندانەتر لە پێشوو بۆ دەرچوونی ڕۆستەم بێ “خان” و مان لە بەرزەخ و ڕۆشتن بەرەو نادیار یان دۆزەخ! ێک کە دۆخی هەنووکەی تێدا درێژە پێ بدات!
=KTML_Bold=باوکسالاری و خانخانێتی:=KTML_End=
وەک لەم گێڕانەوەیەدا تا ڕادەیەک ڕوونم کردەوە نەریتە کۆمەڵایەتی و کەلتووریەکانی کورد وەکوو باوکسالاری و خانخانێتی کە دەسەڵاتێکی شکۆمەند و پیرۆز و فیۆداڵیانەی لێ شین بۆتەوە، لەگەڵ میتافیزیکی ئیسلامی - عەرەبیدا بە شەڕ دێت و بەهۆی نەهاتنە ئارای سەنتێز و بەرئەنجامێکی ڕوون و واقیعی و ئاوەزمەندانە، چۆڵەوانییەک لە داروپەردووی ڕووخاو کە “با” تێیدا کرژی کڵافە کردووە و ڕایدەژەنێت لە بەر دەممانە کە عەشقی نەرگس و خودی نەرگس دەکوژن چوونکوو خوێنی نەرگسیان بەلاوە پیرۆزە و لەم سەریشەوە ئیسلامیان قبووڵ نەکردووە و نوێژ بە تەواوەتی ناکەن چوونکوو ڕەسەنایەتیان نابێ لەکیس بدەن، بۆیە وەکوو دەرکەوتەیەکی هێمایینی ئەم کردەوەیە نەرگس لە بانە بە جێ دێڵن و لەو ماڵەی کە بەکرێ گرتبوویان، لەنهۆمی سەرەوەدا دەینێژن و ئەرکی سەردانیکردن و پاسەوانییەکەی دەدەنە دەست ژنەقەرەجێک، دواتر ژنە چ گێڕانەوەگەل و چ دیرۆکگەل و چ ئووستوورەگەلێک لە گڵکۆی نەرگس ناهۆنێتەوە! لە گڵکۆی عاشقێکەوە دەبێتە نەزەرگە و ق#سنە# کۆنێک کە فریشتەکان و خزری زیندوو بەسەری دەکەنەوە و ژنە قەرەجیش لەم پێشانگا ئەفسووناوییەی کە ڕێکی خستووە پارە و دەسکەوت و حەوجەگەلێکی زۆر بەری دەکەوێت!
بەرهەمهێنانەوەی ماناکای پیرۆزی
ئەمەش وەکوو ئاماژەیەکە بۆ درێژبوونەوە و بەرهەمهاتنەوەی ماناکانی پیرۆزیی تاقم و توێژێک لەژێر ناوی خان و خێڵ و فیۆداڵ کە لەگەڵ ڕەهەندێکی ئوستوورەیی بە ناوی مردن تێکەڵ بووە و گێڕانەوەی لە ناو سیستەمێکی مانایی دیکەدا بەردەوام دەبێت و ئەم جارە لە نهۆمی سەرەوەیە بە هەندێ گۆڕانکارییەوە، ئایا گۆڕانکارییەکە ئەرێنی و پێشکەوتووانەیە؟ ئایا سیستەمی خانخانی بەهۆی دیتنەوەی کوڕەی بانەیی کە لە ناو دەزگای دادوەریدا ئیش دەکات و بنەماڵەی ڕۆستەم خان و گەڕاندنەوەی ڕێز و هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەی نەرگس درێژ دەبێتەوە؟ یان نا ئەوە بەشی سەرەوەی هەرەمەکەی کە کەوتووەتە شوێنێکی دوورەدەست و هیوای هەستانەوەی ڵی ناکرێت؟ یان نەرگس و مەزارەکەی لە بانە دەبن بە سیستەمێکی مانایی و میتافیزیکی بۆ لەبندانی زیاتری خانخانێتی؟ نەرگسێک کە بەخۆشەویستیی بۆ بۆرەپیاوێک یەکەمین گورزی لە سیستەمەکەی باوکی دا! یان نا دەبێت بە بەرهەمهێنانەوەی ڕۆحێکی بەرگری و جوانیپەرستی لەناو خەڵکی ئاسایی و ڕایەت دژی دۆخی زاڵ و سەپاو؟.
=KTML_Bold=پەراوێز و سەرچاوەکان:=KTML_End=
1 و 2-خوش امدی، ابراهیم یونسی، ل316و317و318 ساڵی1381
3- وشەیەکی دێهاتەکانی دەڤەری #کرماشان# کونارۆشنا=کونا ڕۆچنە=کڵاورۆچنە
4-بەیت و کۆڵەکەی سەرەکی مۆسیقای کوردیی کە وەگێڕیی عەشق و هیجران و جەنگ وحەماسەت دەکات. =KTML_Bold=[1]
ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری نەکردووە=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 277 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 06-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 06-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 06-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 277 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,987
وێنە 106,356
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.468 چرکە!