پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,986
وێنە 106,356
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی چوار
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشانی بابەت: مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی چوار
ئامادەکردن: #عادل قادری#

=KTML_Bold=ڕەگوڕیشە و تایبەتمەندییەکانی سەلەفییەت لە کوردستان=KTML_End=
وەکوو لە بەشی پێشوودا و لە ‌باسی تایبەتمەندیی جیاکەرەوەی گرووپە سەلەفییەکان ئاماژەم پێدا؛ ناکرێت هەموو ئەو کەسانەی لەژێر ناوی سەلەفییەتدا پێناسە دەکرێن بخرێنە یەک گرووپەوە، چون سەرەڕای بنەمای بیرکردنەوەی هاوبەش، جیاوازیگەلێکی تیۆریک لێکیان جودا دەکاتەوە. هەر بۆیە، بەپێی ئەم جیاوازییانە دەکرێت چوار دەستەی سەرەکی لەنێو ئەم گرووپەدا‌ دەستنیشان بکەین.
زۆرترین جیاوازییەکان دەگەڕێنەوە بۆ چوار بابەتی پێوەر و سەرەکی؛ جیهاد، تاغووت، تەکفیر و ژن. جیهاد دیارترین تایبەتمەندییەکە کە لە هەموو پۆلێنکردنەکاندا ئاماژەی پێدەکرێت. زۆرێک لە تۆژەران، سەلەفییەکان بە سەر دوو دەستەی (جیهادی و غەیری جیهادی) دابەشدەکەن. جیهادییەکان باوەڕیان وایه؛ ‌ ئەمڕۆکە کارامەترین ئامرازی ڕاگەیاندن، جیهاد (قیتال) ە و‌ لە دۆخێکدا کە کافرەکان بە هەموو هێز و تەکنەلۆژیایانەوە هێرشیان کردۆتە سەر وڵاتە ئیسلامییەکان و هێناویانەتە ژێر ڕکێفی خۆیان، ناکرێت لە ڕێگەیەکی دیکەوە جگە لە جیهاد ئیسلام بپارێزرێت. بەڵام غەیری جیهادییەکان باوەڕیان وایە بارودۆخ بۆ جیهاد هێشتا لە بار نییە و پێویستییەک نابینرێت کە لە ئێستادا جیهاد بکرێت. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەم دوو دەستەیە دەبینرێن، بەڵام بەپێی قسەی خەڵکی ناوچەکە و چاودێران، ژمارەی جیهادییەکان زیاترە لە غەیری جیهادییەکان. سەلەفییە غەیری جیهادییەکان لەڕووی باوەڕ و عەقیدەوە زیاتر وەکوو سەلەفییەکانی سەعوودییەن.
جیهاد تەنیا تایبەتمەندیی و پێوەری جیاکەرەوەی نێوان سەلەفییەکان نییە. “تاغووت” دووەمین تایبەتمەندیی جوداکەرەوەیە، چەمکی “تاغووت” یەکێک لە چەمکە باس کراوە گرینگەکانە لە قورئاندا‌ و موسوڵمانان لەگەڵ ئەم چەمکەدا ئاشنان. بەڵام ئەم چەمکە لەم قۆناغە زەمەنییەدا بۆ هەندێک لە سەلەفییەکان زۆر زەق و بەرجەستە بۆتەوە. تاغووت بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان بە جیهاد نییە چەمکێکی زەق و باسهەڵگر نییە و هیچ پێداگرییەکی ئەوتۆی لەسەر ناکەن. لە حاڵێکدا بۆ سەلەفییە جیهادییەکان بابەتێکی گرینگە و هەڵوێستەکانیان لە ‌هەمبەر هەموو حکوومەتەکانی ناوچەکە دیاری دەکات. لە ڕوانگەی ئەواندا تاغووت واتە حوکومەتکردنی غەیری خودا لەسەر خەڵکە و موسڵمان نابێت ئاوەها حوکومەتێک پەسەند بکات و بچێتە ژێر ڕکێفییەوە و دەبێ بۆ ڕووخاندنی هەوڵ بدات. بەڵام هەڵسوکەوت و دانووستانی تاکی موسڵمان لەگەڵ ئاوەها حوکومەتێک هۆکاری جیاوازیی نێوان سەلەفییە جیهادییەکانە. لێرەدا هەندێک لە سەلەفییە جیهادییەکان باوەڕیان وایە کە دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان بەپێی پێویست لەگەڵ هەندێک لە حوکومەتەکان پەیوەندیی درووست بکرێت و هەندێکیش باوەڕیان وایە کە هەرجۆرە هەڵسوکەوت و دانووستان لەگەڵ ئاوەها حوکومەتگەلێک بە کوفر هەژمار دەکرێت و درووست نییە.
لەبارەی تەکفیریشەوە سەلەفییەکان پێکەوە هاودەنگ نین. سەلەفییە غەیری جیهادییەکان ئەگەرچی باوەڕیان بە ڕاستبوونی ڕێگای خۆیان هەیە بەڵام ئەو کەسانەی کە وەکوو ئەوان بیر ناکەنەوە بە کافر نازانن و حوکمی تەکفیریان بۆ دەرناکەن. سەلەفییە جیهادییەکان دوو هەڵوێستیان لە هەمبەر تەکفیر هەیە؛ هەندێکیان لەسەر ئەم باوەڕەن کە دەرکردنی حوکمی تەکفیر بۆ خەڵک دەبێتە هۆی پاشەکشێ و پشتتێکردنی خەڵک لە جیهادییەکان و نابێ ئەوانی تر بە کافر و موشریک لەقەڵەم دەن. گرووپێکی دیکە لەسەر ئەم باوەڕەن کە هەر کەسێک بەپێچەوانەی شەرع جووڵایەوە و ڕاستی و مافبوونی دینی ڕەت کردەوە، دەبێت تەکفیر بکرێت.
لەمەڕ ژنانەوە سەلەفییە غەیری جیهادییەکان شێلگیرانەتر و تووندئاژۆیانەتر دەجووڵێنەوە. زۆربەیان لەگەڵ ئەوە نین کە ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا دەرکەون. ئەرکی سەرەکیی ژن، پەروەردەی منداڵ و بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی هاوسەرەکەیەتی. بەڵام زۆربەی سەلەفییە جیهادییەکان لەگەڵ ئامادەیی و دەرکەوتنی ژنان لە کۆمەڵگەدان و لەگەڵ دەوامکردن و ئیشکردنی ژنان لەدەرەوەی ماڵ و ناو کۆمەڵگە کێشەیەکیان نییە. هەڵبەت لەنێویشیاندا حاڵەتی دەگمەن و دانسقە هەیە کە ئەمەیان بەلاوە پەسەند نییە. بە هەمان شێوە کە لەنێو غەیری جیهادییەکانیش کەسانێک هەن کە ئامادەیی و دەرکەوتنی ژن لە کۆمەڵگە قبووڵ دەکەن. هەر بۆیە دەشێت بە نیسبەت هەڵوێستیان لە هەمبەر ژنان، سەرەڕای ئایدۆلۆژیا و شێوازی بیرکردنەوەی گرووپەکە، هۆکارە کۆمەڵایەتی و تاکەکەسییەکانیش بە کاریگەر دابنرێت.
=KTML_Bold=بۆیە بەپێی ئەو جیاوازییانەی کە باس کرا، دەکرێت سەلەفییەکانی کوردستان دابەش بکرێت بەسەر چوار دەستە؛ =KTML_End=
1-جیهادیی ڕادیکاڵ؛ ئەم گرووپە باوەڕی بە جیهاد دژی هەموو حوکومەتەکانی ئێستای جیهان هەیە و هەموویان لە ژیر ناوی تاغووت ناو دەبات و هەرجۆرە دانووستان و هەڵسوکەت لەگەڵیان وەکوو بەشداری لە هەڵبژاردن بە درووست نازانێت و بە کوفر ناوزەدی دەکات. زۆربەیان لەگەڵ تەکفیر دان و پێداگرن لەسەر ئامادەبوون و دەرکەوتنی ژنان لە کۆمەڵگەدا.
2-جیهادیی میانەڕۆ؛ ئەمانەش باوەڕیان بە جیهاد هەیە و هەلومەرجی جیهاد لە دونیادا بە لەبار دەزانن و هەموو حوکومەتەکانی ئێستەش بە نوێنەر و واقیعی تاغووت دەزانن و جیهاد دژیان بە ڕەوا دەزانن. بەڵام لەبارەی شێوەی درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەندێک لەم حوکومەتانە، بە بەراورد لەگەڵ جیهادییە ڕادیکاڵەکان، میانەڕۆتر دەجووڵێنەوە و باوەڕیان وایە کە دانووستان و پەیوەندی لەگەڵیان ئەگەر یارمەتیی و پاڵپشتییەک بۆ بردنەپێشەوەی ئامانجەکانیان دەستەبەر بکات، درووستە و دژایەتییەکی لەگەڵ باوەڕ و عەقیدەیان نییە. ئەوان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا کێشەیەک نابینن و خۆشیان لە هەڵبژاردندا بەشداری دەکەن. ئەم گرووپە دژی تەکفیرن و پێداگرن لەسەر ئامادەیی و دەرکەوتنی ژن لە کۆمەڵگەدا.
3-غەیری جیهادیی سووننەتی؛ ئەم دەستە لە سەلەفییەکان باوەڕیان بە جیهاد نییە و هەلومەرجی جیهاد لە سەردەمی ئێستا بە بۆچوونی ئەوان لەبار و گونجاو نییە. هەموو حوکومەتەکان نوێنەری تاغووت نین و حوکومەتی سەعودییە حوکومەتێکی ئیسلامییە و هەندێکیشیان حکومەتی ئێران بە ئیسلامیی دەزانن. ئەم گرووپە لەگەڵ تەکفیر نین و بە نیسبەت ژنانیشەوە زیاتر لەگەڵ ئامادەنەبوون و دەرنەکەوتنیان لە کۆمەڵگەدان.
4-غەیری جیهادییە کۆنسێرڤاتیڤەکان (پارێزخوازەکان) ؛ ئەم دەستەیە لە سەلەفییەکان سەرەڕای ئەوەی کە هەموو حوکومەتەکانی ئێستا بە نوێنەر و دەرکەوتەی “تاغووت” دەزانن، لەگەڵ جیهاد دژی تاغووتیش نین و هەلومەرجی جیهاد بە لەبار و گونجاو نازانن. ئەوانیش وەکوو غەیری جیهادییە سونەتییەکان دژی تەکفیرکردنی ئەو کەسانەن کە کردەوەی کوفرئامێز ئەنجام دەدەن و زۆرتر دژی ئامادەبوونی ژنان لە ناو کۆمەڵیشدان.
پاش پۆلێنبەندیکردنی جۆرەکانی بیرکردنەوەی سەلەفی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ دیاریکردن و نیگارکردنی جیهانبینییان، لەگەڵ دە کەس لە ئەندامانی هەر چوار ڕەوتە سەلەفییەکە وتووێژ کرا کە ئەنجامەکەی بوو بەمەی خوارەوە؛
=KTML_Bold=جیهانبینیی سەلەفییەکان بەپێی باوەڕ و ڕەوشتە هاوبەشەکان=KTML_End=
سەلەفیگەری بە کۆمەڵێک لە باوەڕە تایبەتەکانی خۆی لە هەموو دەستە و باڵەکانی دیکەی ئیسلامی جیادەکرێتەوە. ئەوان بیروباوەڕ و عەقیدەی موسوڵمانانی دیکە بە تەواوەتی ڕەت دەکەنەوە و بە کۆمەڵێک لە شیرک و خورافە ناوی دەبەن. یەکێک لە سەلەفییەکان لە کاتی ناساندنی خۆیدا ئاوەهای گوت؛ (دەعوەتی ئێمە بۆ تەوحیدە و دوورکەوتنەوە لە تاغووت. ئێمە لە حیزبحیزبێنێ و باڵباڵێنێ خۆمان دەپارێزین. ئێمە خۆمان بە پێڕەوی لە قورئان و سووننەت دەناسێنین و بەم شێوەیە لەلایەنەکانی دیکە جیادەبینەوە) . وتووێژەکان دەریان خست باوەڕە هاوبەشەکانی سەلەفییەکان بریتین لە؛ ژوورەئایین بوون، پێداگریی لەسەر چەمکی تەوحید، پابەندبوون بە ڕابردوو، پارێزکردن و خۆلادان لە حیزبحیزبێنێ، باوەڕ بە کۆمەڵگەیەکی یۆتۆپیایی، دابەشکردنی جیهان بەسەر دوو جەمسەری دارولکوفر و دارولئیسلام، ناڕازیبوون لە دۆخی جێگیری ئێستە، مۆنۆپۆلکردن و دەسبەسەرگرتنی مافیقەت، ڕەتکردنەوەی ئیتنیک و نەتەوە، ڕەتکردنەوەی دیمۆکراسی. ڕەوشت و ڕەفتارە هاوبەشە بینراوەکانی نێوانیشیان بریتی بوون لە؛ دووربوون لە هەرجۆرە هونەرێک لەوانە مۆسیقا، وێنەگری و نیگارکێشی؛ پارێزکردن لە زیارەت، فاتیحەخوانی و تەوەکولکردن بە غەیری خوا، بەجێگەیاندنی ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە؛ بەشداریی لە نوێژی جەماعەتی مزگەوتەکان، کەڵکوەرگرتن لەتەکنەلۆژیا.
=KTML_Bold=“سڕینەوەی بابەتی شوێن لە ئەندێشەی سەلەفییەت”=KTML_End=
ئیمارەت؛ ئیمارەت بە مانای فەرمانڕەوایی و حوکمڕانییە. سەلەفییەکان لەژێر تیشکی ئەم حەدیسەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کە (هەر کاتێک بوون بە سێ کەس و نیازی ئەنجامی کارێکتان هەبوو، لە هەر جێگە و شوێنێک هەبوون بۆ خۆتان ئەمیرێک هەڵبژێرن) ، بە ئەرکی خۆیان دەزانن کە تەنانەت ئەگەر بە سێ کەسیش بووە ئیمارەتگەلێک دابمەزرێنن و بڕۆنە شەڕ لەگەڵ کافرەکانەوە. لەم گۆشەنیگایەوە ئیمارەت بەپێی شوێن و سەرزەمین دانامەزرێت، بەڵکوو بەپێی ژمارەی موسوڵمانان و پاش هەڵبژاردنی ئەمیرە کە دادەمەزرێت. هەر بۆیە پێویست بە هەبوونی شوێن یان سەرزەمین نییە، بەڵکوو کەسەکانن کە ئیمارەت دادەمەزرێنن. ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەوان گرێدراو و پێبەستی سەرزەمین و وڵاتێکی دیاریکراو نەبن و لە ڕاستیدا وردەوردە لەنێو سەلەفییەکان گرینگی شوێن و سەرزەمین لەناو بچێت. ئەم ئیمارەتانە لە هەر شوێنیک کە کافرەکان بە سەر موسوڵمانەکاندا زاڵ بووبن، خۆیان دەگەیەننە ئەوێ و تەکلیف و ئەرکی شەرعیی خۆیان بەجێ دەگەیەنن. تەنانەت ئەگەر لە خودی وڵاتگەلی دارولکوفریش بێت. هەر بۆیە جیهاد لە هیچ شوێنێک سنووردار نییە و ڕاناوەستێ و لە هەر شوێنێک لە دونیا کە موسوڵمانێک هەبێت ئەوێ وڵات و سەرزەمینی ئیسلامییە و موسوڵمانان ئەرکی ئەوەیان لەسەرە کە بیپارێزن. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە گرووپە جیاوازە سەلەفییەکان بەردەوام گەڕۆک بن و لە حاڵی گوێزانەوە و جێگۆڕکێدا بن. لە ڕاستیدا یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانیان سڕینەوەی شوێن و سەرزەمین لە ئایدۆلۆژیاکەیانە.
هیجرەت؛ چەمکێکی دیکە کە سەلەفییەکان زۆر بەکاری دەبەن هیجرەتە. هیجرەت بە واتای جێهێشتنی شوێنێک بە مەبەستی ڕۆشتن بۆ شوێنێکی دیکەیە. لە هەمان سەرەتای مێژووی ئیسلامەوە ئەم بابەتە لە نیو موسوڵماناندا باو بووە. پێغەمبەری ئیسلام سەرەتا فەرمانی بە ژمارەیەک لە موسوڵمانان دا کە بەرەو وڵاتی حەبەشە هیجرەت بکەن تا گیانیان پارێزراو بێت. دواتر خۆی پاش سێزدە ساڵ پێغەمبەرایەتی لە شاری مەکە و بانگهێشتی خەڵکی ئەو شارە بۆ ئیسلام، کاتێک کە موشریکەکان دەستیان کرد بە ئازار و ئەشکەنجەی باوەڕدار و ئیماندارەکان، بڕیاری دا لەگەڵ هاوەڵان و هۆگرانی ئەو شارە بەجێ بێڵێت و پەنا بباتە شاری مەدینە. ئەم ڕووداوە بەردەوام لە مێژووی ئیسلامدا دووپات بووەتەوە. سەلەفییەکانیش باوەڕیان وایە موسوڵمانانی ئێستەش دەبێ هەرکاتێ هەستیان بە مەترسی کرد لەو شوێنە هیجرەت و کۆچ بکەن و بڕۆن بەرەو شوێنێکی ئەمین و دوور لە مەترسی. هەست بە مەترسیکردن تەنیا هۆکاری هیجرەت نییە، بەڵکوو ئەرکە لەسەر موسوڵمان ئەگەر لە دارولکوفردا دەژی و دەسەڵات و توانایی چاککردنیانی نییە، ئەوێ بەجێ بێڵێت. هەر بۆیە ئەوان هەرگیز خۆیان مەجبوور بە مانەوە لە شوێنێک ناکەن و بەردەوام و هەمیشە لە حاڵی جێگۆڕکێ و شوێنگۆڕکێن و بە و هۆیەشەوە کە خۆیان بە قەومی ڕزگارکەر و “ناجی” بە ژمارەیەکی کەم و نامۆ دەزانن، هەوڵ دەدەن بە شوێنێکی دیاریکراوە وە گیرنەخۆن و گرێ نەدرێن و هەموو سات و کاتێک ئامادەی هیجرەت و کۆچ بن. لەم ڕووەوە چەمکی هیجرەت بۆ ئەوان بووە بە چەمکێکی ئیعتیقادی و باوەڕمەندانە. ئەم بابەتەش کاریگەرییەکی خەستتر و قووڵتری لەسەر سڕینەوەی شوێن و سەرزەمین لە ئەندێشەی سەلەفیدا درووست کردووە.
بە سەرنجدان بە باوەڕ و عەقیدە و هەست و ڕەفتارگەلێک کە لەنێو سەلەفییەکاندا هاوبەشە، دەکرێت جیهانبینییان ئاوەها نیگار بکرێت؛ وادێتە پێش چاو ئەو شتەی کە سەلەفیگەری لەسەری دامەزراوە ناڕەزایەتی قووڵ لە دۆخ و نەزمی زاڵ و هەنووکەیە. لە ڕاستیدا دال و ئاماژەی سەرەکی و ناوەندیی ئەوان “ناڕەزایەتییە”. �%B
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 506 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باکوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 06-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 06-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 06-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 506 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,986
وێنە 106,356
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.313 چرکە!