سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانەی وتارێکیدا ڕایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییانی هەرێم دەکات بەها بەرزەکانی خۆیان بۆ بەرژەوەندی تەسک لەدەستنەدەن.
#مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی کوردستان لانکەی بە یەکەوەژیانی ئاشتییانە وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد: کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە دوچاری چەندین هەوڵی پاکتاو و سڕینەوە بووەتەوە، بۆیە بەپێی دەستوور داوای قەرەبووی ئەو هەموو ستەمە دەکەین کە لێمانکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: کێشەی ئێمە تەنیا مووچە نییە، بەڵکوو زۆرینەی مافە دەستوورییەکانی ئێمە لەلایەن بەغداوە پشتگوێخراوە و پێشێلکراوە، کەچی دەیانەوێت هەموو مافەکانی ئێمە لە بابەتی داراییدا بچووک بکەنەوە.
باسیلەوەشکرد: داوام لە دەسەڵاتدارانی بەغدا ئەوەیە کە ڕێز لە دەستوور وەربگرن و وانە لە مێژوو وەربگرن، ئەوەی بە ئاشتی دەتوانین بەدەستیبهێنین بە شەڕ و خۆسەپاندن ناتوانین، داوا لە هاووڵاتییان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمیش دەکەم، خەبات قوربانییەکانی گەلەکەمان لەبیرنەکەن و بەها بەرزەکانیان بۆ بەرژەوەندی تەسک لەدەستنەدەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 367 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!