خۆ نان و پیازی لەگەڵ نەخواردووه
تەڕەپیاز و ناسکەنان بە یەکەوە بە یەکێک لە خواردنە کوردەوارییە خۆش و نایابەکان دانراوە، لەکاری هەرەوەزیدا خەڵکی گوندێک یان خانەوادەیەک یان بنەماڵە و هۆزێک بە یەکەوە کاردەکەن و دواتر لەسەر ناوانێک یان ژێر کەپرێک یان سێبەری ماڵ و لاپاڵێک بە یەکەوە نیوەڕۆ یان بەیانیان ناسکەنان و پیازیان خواردووە و دۆیان لە دوو کردووە، ئەوانە هەمووی دۆست و خزم و خوێش بوون و هەموویان یەکترییان ناسیووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم کاتێک بەکاردەهێنرێت کە یەکێک یەکێک نەناسێت و پێی بلێن بۆ نایناسیت ئەویش دەڵێت: چۆن بیناسم خۆ نان و پیازم لەگەڵیدا نەخواردووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 459 جار هاتیە دیتن