ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی #24-06-2023#، #مەسرور بارزانی# سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە مار گۆرگیسى سێیەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کڵێسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێکى یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێى کڵێسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیووانیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ پەرەپێدانی بە یەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. پاتریارکی کڵێسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافی کریستیانەکانی لە هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی حکومەتی هەرێم لە کریستیانەکان دەربڕی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 496 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!