پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,033
وێنە 106,700
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,317
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لە ناڕەزایەتییەوە تا سەرکوتکاری
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشانی بابەت: لە ناڕەزایەتییەوە تا سەرکوتکاری
ئامادەکردن: د. #هەردی مەهدی#

(هاوپەیمانێتیی سەرکوتکار و ناڕازییانی چەواشەکار)
لای ئەمان ئامانجی خۆپیشاندان لە ئەرکە واقیعییەکەیەوە کوورتکراوەتەوە دابینکردنی چەند کورسییەک بۆ حزب، پەڕڵەمانتارکردنی کەسانێک یان خۆهەڵبژاردنەوەی چەند ڕوخسارێکی فریوودەر. لە کاتێکدا خۆپیشاندەری ناڕازی خاوەنخەون و بێبەشکراوێکی ڕاستینەیە و چاوی لە دنیایەکی باشترە بۆ ئامانجەکانی، لە چوارچێوەی نیشتمانێکی ئارامتر و ئاوەدانتردا کە خۆی دەیسازێنێت. چی وایکردووە، نارەزایەتی فروانە و ئەنجامگیری کەم و کوورتمەودایە؟ بۆ ئەم پرسە دەبێت لەسەر دوو ئاست لە جووڵانەوەکان بڕوانین: یەکەم لە ئاستی تێگەیشتنەوە لە هۆکارە جوڵێنەرەکان، دووەم لە ئاستی سیماکانی خۆپیشاندان و سیماشێوێنەکان.
=KTML_Bold=تێگەیشتنەوە لە دینەمۆی توڕەیی:=KTML_End=
بە میدیاکان بێت هەژاری لە لوتکەدایە، هەژارانیش زۆرینەن، کەواتە بۆچی ڕۆژانە هاواری هەژاران لە میدیاکانەوە عەرش دەهەژێنێت و فەرشی هیچ دەسەڵاتدارێک ناڕووشێنێت؟ دەوترێت “شۆڕشی هەژاران” هیچ دەسەڵاتێک خۆی لە بەردەمیدا ناگرێت، ئەی خێرە هیچ خۆپیشاندانێک خۆی لە بەردەم ئەم دەسەڵاتەی ئێمەدا ناگرێت؟ گەر سەیری هۆکار و ئەنجامی زۆرێک شۆڕشەکانی مێژوو بکەین، نە هۆکاری سەرەکی برسێتی بووە و نە ئەنجامەکانیشی برسییەکانی تێر کردووە و کردوونییەتە دەسەڵاتدار! گەر هەژار شۆڕشگێڕ بووایە مێژووی شارستانییەتی مرۆڤایەتی نە ئاڕاستەکەی وا دەهات و نە گلەییەکیشی لە نوخبەی قۆرخکار و دەسەڵاتدار هەبوو، چونکە هەژار بەردەوام شۆڕشی دەکرد و ڕێگەی بە درووستبوونی چێنێکی وا نەدەدا. لەوەتەی مێژوو هەیە سامان ناعادیلانە دابەشکراوە و ژمارەی هەژاران زۆرینەی جیهانن و 80٪ێکی سامانی جیهان بەدەست کەمینەیەکی دەسەڵاتدار یان سەرمایەدارەوە بووە؟ ئەی کەوابوو بۆ ئەم شۆڕشی هەژارانە هەر بێبەرهەم و دنیای نەگۆڕی؟ ڕاستییەکەی هەژار نانێک و ژیانێکی قانعانەی دەوێت و بەس، نە خۆی ڕێکدەخات و نە هەژاریش بزووتنەوەیەکی بزووتنەوەیەکی سیاسیی یان جووڵانەوەیەکی کۆمەڵایەتییە، بەڵکوو حاڵەتێکی گوزەرانە.
دەوترێت هەژار دینەمۆی شۆڕشە، بەڵام ڕاستییەکەی وانییە، ئەوانەی ناڕازیی ڕێکخراوون کەمتر برسییەکانن و برسییەکانیش کەمتر بەدووی شۆڕشەوەن، لە هەر تەنگانەیەکیشدا دەسەڵات بە نیوەنانێک و کەمێک ئاساییش دایاندەمرکێنێتەوە. یاخییەکان ئەوانەن کە خەونیان هەیە و دڵیان شکێنراوە، یاخییەکان ئەوانەن چاویان لە دنیایەکی باشتر هەیە و “ئێستا”نەک دنیای باشتر نابینن، بەڵکوو بەرزەفڕیوی ئامانجیان ڕێک پێچەوانەی واقیعێکی بەرهەمهاتووە، ناتوانن پێشبینی بکەن کە دنیایەک ئەمان دەیانەوێت وا ڕێک پێچەوانەکەی دەبینن، بۆیە خۆیان ڕێک دەخەن تا بەر بەو داشکان و هەرەسە بهێنن. یاخییەکان نەوەیەکن نایانەوێت باج بە نەوەیەک بدەن کە دنیایەکیان بەرهەمهێناوە و ئەمان دەستیان تێیدا نییە! هەژاری لای ئەمان بریتی نییە لەوەی نانی ئێوارەت نەبێت، بەڵکوو ئەوەیە دنیایەکی جوانتر و ئارامتر لە جێیەکی دیکە هەیە و ئامانجێکی بەرزەفڕی جوانیش لە دەروونیدا چەکەرەی کردووە، بەڵام واقیع بۆ ئەمانی فەرام ناکات. ئەمەیە پێوەری ئەم نەوەیە و هەقیشییەتی دنیایەکی بوێت کە خۆی بینای دەکات نەک سەپێنراو بێت بەسەریدا.
دواجار هەژاری لەبەرانبەر دەوڵەمەندیدایە، هەم بۆیەکەم و هەم بۆ دووەمیش پاساوی لۆژیکی بوونی هەیە و لە زۆر حاڵەتیشدا هەردوولا بە بەشی خۆیان قانعن و خۆشیان بە بەرهەمهێنەری ئەو دونیایە دەزانن، بەڵام ئەوانەی بێبەش دەکرێن لە دنیایەک کە بۆی دەڕۆن و ئەوانەی خەونیان هەیە، بە دنیای واقیعی ڕازیی نین و دەیانەوێت خۆیان بوونیادنەری دنیاکەیان بن نەک هی دیکە.
گەر نیگایەک بە دەورووبەردا بکرێت، دەبینرێت ساڵانێکە، خۆپیشاندان و ناڕەزایی سیمایەکی دیار و جووڵانەوەیەکی بەردەوامی ناوچەکەیە، زنجیرەیەکی شەپۆلدارە و لە هەرلایەکەوە دەست پێدەکات، وەک شەپۆلێک سنووربڕ دەگوزەرێت و چەند پایتەختێک دەوروژێنێت، جاری وا هەیە لە لوبنانەوە دەست پێدەکات و لە تاران سەرکوت دەکرێت، هەندێ جاریش لە تونسەوە دەخرۆشێت و لە بەغدا درێژە دەکێشێت. هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو ناڕەزایەتییە شەپۆلدارانە و ڕەنگە لە هۆکاردا لە یەک نەچن بەڵام لە ئەنجام و تایبەتمەندی و جۆری جووڵانەوە و شێوەی سەرکووتکردن و پەراوێزخستندا هاوشێوەییان زۆر بێت، بەڵام بۆچی زۆربەیان بە ناکامی سەرکووت دەکرێن یان ڕێبەرانی ناسێنراویان (نەک ڕێبەرانی ڕاستەقینە) دەبنەوە بەشێک لە دەسەڵات یان بەشێکی ئەو مەکینە گەندەڵییەی کە دیسانەوە مەحروومیەت و ناعەدالەتی بەرهەم دەهێنێت؟ ئەمە پرسیارێکی گرنگە؟
واقیعێکی تاڵ هەیە لە شکستناسی جووڵانەوەکاندا، ئەوەیە ئەو نەوەیەی چاوی لە ژیانێکی باشترە (وەک باس کرا) ، تانوپۆی هەر جووڵانەوەیەک ڕێکناخەن، بەڵکوو لەو نێوەندەدا چەندین گۆڕاوی دیکە هەیە ڕۆڵیان هەیە لە بە ئەنجامگەیاندن یان نەگەیاندنی خەونی ناڕازییان، وەک: چالاکوان و هەڵسوڕێنەران، ئامادەسازیی، ڕێکخراو، کەسایەتیی سیاسیی، دەسەڵات، دەرفەت، سەرکوتکاری و ئاسانکاری دەسەڵات، دواجار لەدایکبوونی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی، ئەمانە هەموو پێکەوە ڕۆڵ دەگێڕین لە بە ئەنجامگەیاندن یان نەگەیاندنی بزووتنەوەیەکدا.
ڕەنگە تیۆرەکەی چارلز تیلی (لە ئامادەسازیەوە تا شۆڕش) کە تیۆرەیەکە لە بواری “کۆمەڵناسی مێژوو”ییدا، ڕاڤەکارێکی باش بێت بۆ دۆخی کوردستان کە بۆچی ئەنجامگیریی خۆپیشاندانەکان بە دڵی ناڕازییە ڕاستەقینەکان نییە؟ تیلی باوەڕی وایە لە هەر بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیدا، کەسانێک هەن هەستی مەحرومیەت و ستەملێکردن (نەک هەژاری) کۆیان دەکاتەوە ئامادە و قوربانیدەرانی ڕاستەقینەی جووڵانەوەکەن. ڕێکخراو و پێکهاتە سیاسییەکانیش وەک هەلێک لێی دەڕوانن و دەیکەنە قەیرانێکی سیاسی و بەمە ڕووبەڕووی دەسەڵات دەبنەوە. بەڵام ئەنجام ئەوانەی دەکوژرێن و دەکرێنە زیندان و قوربانییەکەی دەدەن بێبەشەکانن (مەحرومەکان یان ئەوانەی کە باسمان کردن خەونیان هەیە و واقیع لەگەڵیاندا پێک نایەتەوە) ، ئەوانەشی دەسکەوتەکەی دەخۆن و گفتوگۆی لەسەر دەکەن سیاسییەکانی پشتەوەن کە بە کوشت دەدەن بەڵام هەرگیز سزای یاخیبوونەکەی ناچێژن، ئەوانەن کە دواتر “دێنە ناو بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکەوە”. ئایا ئەم چوارچێوە بۆ زۆر لە جووڵانەوەکان نایپێکێت؟ ئێستا تەقەکەرەکان و قۆزەرەوەکان لەسەر مێز لەگەڵ حکومەت یان لە پشتی مێز بەناوی ناڕازییەوە لە ئاستی هەرێمایەتیدا بەرژەوەندییان هەڵدەسوڕێنن و مەحرومەکانیش هێشتا لە دووی خەونی وەدینەهاتوویانەوەن.
=KTML_Bold=سیماشێوێنەکانی جووڵانەوەکان کێن؟=KTML_End=
لە هەر بزووتنەوەیەکی ناڕازییدا ڕێکخەران، سیاسی و وتارەکەیان، جۆری دەسەڵات و ڕادەی سەرکوتکردن و ئاسانکارییەکانیان، جۆری پەیوەندیی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی سیاسی، سەرکەوتن و شکستی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی ناڕازی یەکلادەکەنەوە.
لە کوردستان، پەیوەندیی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی (دەموچاوە موزایەدەچییەکانی خۆپیشاندانەکان و سیاسییەکانی پشت مێزی حزبەکان) پەیوەندییەکی ڕادیکاڵانە نییە و لە یەک گۆڕەپاندان، لە کاتێکدا لە گریمانەی خۆپیشاندانێکی سەرکەوتوودا دەبێت ئۆپۆزسیۆنی خۆتێکەڵکردوو بە خۆپیشاندان، ئیتر پەیوەندی خۆی بە دەسەڵات و فۆرمەکانییەوە بپچڕێنێت تا بگاتە ئەنجامێکی دڵپەسەندی کۆمەڵگە نەک حزبپەسەند، بەڵام لێرە ئامانجی خۆپیشاندەران بە دوو ڕێگە ئینحیرافی کراوە:
1. ڕوخسارە سیاسییەکانی خۆپیشاندان زاڵترن لە ڕێکخەران و ناڕازییانی ڕادیکاڵی ڕاستەقینە، کە ئامانجی یەکەمیان سیاسەتکردنێکی فەرمییە لە چوارچێوەی پەڕڵەمان و حکومەتدارییدا، بەڵام ئامانجی دووەم گرووپ کە خۆپیشاندەری ڕاستەقینەیە دنیایەکی باشتر و لانی کەم ڕیفۆرمێکی بەشەکەییە. بۆیە ئاسان ڕوخسارە سیاسییەکە لە ئینحرافێکی کوورتدا، سەرجەم داواکارییەکان دەباتەوە گۆڕەپانێک کە یان مێزی حزبەکانە، یان پەڕڵەمانە کە هەردووکیان یاریگای سازکراوی دەسەڵاتن و دەیانگۆڕێتەوە بەو مەرامە سیاسی و گرووپییەکانی، ئەوکات بەرژەوەندییەکی تایبەت هێنایە نێو خۆپیشاندەر و ئێستاش هەمان بەرژەوەندی دەیباتەوە نێو دەسەڵات. بێگوومان دەسەڵات ئەم یارییە (گەرچی ئازاریشی بدات بەڵام بەهێزی دەکات) پێی پەسەندترە تا ڕووخان، بۆیە لە ناخەوە دڵخۆشە بە بوونی گرووپگەلێکی بەرژەوەندیخوازی سیاسیی چەواشەکار لەنێو خۆپیشاندەراندا، چونکە کۆتاییەکەی لای خۆیەتی.
2. چەواشەکاریی لە ناساندنی ڕووخسارەکانی خۆپیشانداندا: ڕێکخراوی سیاسیی و ڕوخسارە سیاسییەکان، کەسانێک بە هێمای خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەناسێنن، یان لە بنچینەدا لە جووڵانەوەکەدا نەبوون یان پەراوێزی و پاشتر هاتوونەتە نێو جووڵانەوەکە، بە کوورتی خۆپیشاندانەکانیان لە خاوەنەکانیان دزیووە و مامەڵەیان پێوە کردووە. ئەم ئینحرافەش کار دەکاتە سەر خۆپیشاندانی ئاییندە، چونکە نائومێدی درووست دەکات و گەر بتەوێت ناڕەزاییەکی جەماوەری کاریگەر ڕێک بخەیت، خێرا دەوترێت:
“خۆپیشاندانەکانی پێشتر فریوودراوین” کە ڕاستییەکەی وانییە و خۆپیشاندەرانی ڕاستەقینە هەنووکەش قوربانیین و دەتوانن بە ئاماری ڕاست و درووست ئەم کردەیە لە ساڵی 1991ەوە تا ئەمڕۆ ئەم ڕاستییە بسەلمێنن، کە ئەوانە ناڕازییانی ڕاستەقینە نەبوون کە جوڵێنەری ڕاستەقینە بوون لە خۆپیشانداندا، بێگوومان دەسەڵاتیش بەمەبەست ئەو ڕوخسارانە دەناسێنێت کە ڕابەری ڕاستەقینە نین و ئەو ڕیوایەتە برەو پێدەدەدات تا سیمای نەیارە ڕاستەقینەکانی کە نەوەی ناڕازیی و جووڵانەوە کۆمەڵایەتییەکانن نەک گرووپە ناڕازییە سیاسییەکان بشێوێنێت. بێگومان ئەو کەسانەش کە پاڵەوان نین و بە پاڵەوان کراون هەم ئەو ڕیوایەتە چەواشەکارانەیە ڕەت ناکەنەوە و هەم بەرژەوەندییەکانیشیانی پێ مسۆگەر دەکەن.
ڕەنگە هێندە بەس بێت بڕوانرێتە نموونەی جووڵانەوەی 17ی شوبات، کە نە سیاسییەکانی نێو “ئەنجوومەنی سەرای ئازادی”و نە”پاڵەوانەکان”ی دواتری 17ی شوبات و نە پەڕڵەمانتارە موزایەدەچییەکان کەسیان لەوێنەبوون و پاشتر کە لە خۆپیشاندانەوە بوویە کەرنەڤاڵی نمایش سەکۆکەیان بەرنەدەدا.
لەمە گرنگتر ئەوەیە، ڕاستە لە هیچ جووڵانەوەیەکدا ناتوانرێت و ناکرێت ڕێ بگیرێت لە هاتنەنێوی سیاسیی و ڕێکخراوەکانیان بۆ نێو جووڵانەوەکان، بەڵام گرنگە لەنێو ڕەگەزە پێکهێنەرەکانی هەر جووڵانەوەیەکدا، هەر لایەک بە قەبارەی خۆی بناسرێت، وتار و ئامانج و جوڵێنەرانی ڕاستەقینە جڵەویان لەدەستدا بێت، ئامانجە گشتییەکە نەکرێتە فیدای بەرژەوەندیی گرووپی و لە ناساندنی ڕووخسارەکانیشدا ڕێگە بە ناساندنی دەرەکی نەدرێت.
لەبەرئەوە لە هۆکارناسیی ناڕەزایەتی و شۆڕشەکانی دنیای هاوچەرخدا، مەرج نییە دەسەڵات تەنیا بە سەرکوتکردن خۆپیشاندانێک لەنێو بەرێت، بەڵکوو زۆرجار بە ئاسانکاریی و چاوپۆشی، مامەڵە لەگەڵ سیماشێوێن و “ڕووخسارە ناسێنراو”ەکانی جووڵانەوەکەدا، دەکات و بەمەش هەم نەوەی ناڕازیی نائومێد دەکات لە هەر ڕیفۆرمێک کە بەرژەوەندیی گرووپەکان بخاتە مەترسییەوە و هەم مەترسی جووڵانەوە کۆمەڵایەتییە دادخوازەکەش وەردەچەرخێنێت بۆ جووڵانەوەیەکی سیاسیی بەرژەوەندیخواز. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 195 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 31-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 04-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 05-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 05-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 195 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,033
وێنە 106,700
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,317
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.469 چرکە!