لە وەرزی هاویندا، لە کاتی ڕۆشتن بۆ مەلەوانگەکان بۆ مەلەکردن، یان ڕۆیشتن بۆ ڕووبارەکان و مەلەکردن لەناو ئاودا پێویستە ئاگاداری گوێتان بن.
سەبارەت بەم حاڵەتە، پزیشکێکی ئەمریکی (هونگژائۆجی) لە زانکۆی تێگزاس، پێ وایە، لەبەرئەوەی لە هاویندا ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر بە مەبەستی مەلەکردن ڕوو لە ڕووبار و مەلەوانگەکان دەکەن و زۆربەیان تووشی هەوکردنی گوێ و ئێش و ئازاری گوێ دەبن، بۆیە کاتێک سەردانی ئەم شوێنە گشتییانە دەکەن، پێویستە سەرەتا ئەو کەلوپەل و کەرەستانە ئامادە بکەن، کە گوێتان لە نەخۆشییە گوازراوەکان دەپارێزێت، بەپێچەوانەوە تووشی ئازار و هەوکردنی گوێچکە دەبن.
جەختیشی کردەوە، تووشبوون بەم حاڵەتە لە ڕووبارەکان زیاترە لە مەلەوانگەکان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 443 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!